سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بلآوبوونه‌وه‌ى ئیسلام
نووسه‌ر: ئه‌ندازیار عوسمان محه‌ممه‌د ره‌شید له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا که به سه‌رپه‌رشتى ئه‌زهه‌ر کرا ده‌رکه‌وت کرداره سه‌ربازى یه‌کانى پێغه‌مبه‌ر (ص)نزیکه‌ى هه‌شتا غه‌زاو سریه بووه وته‌نها له‌حه‌وتیاندا شه‌ڕ ڕووى داوه‌و ، له‌هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ش دا له‌موسڵمانان سه‌دو سى و نۆکه‌س شه‌هید بوون و له‌کافرانیش سه‌دو دوانزه‌که‌س ، وه‌هه‌مووى ده‌کاته دووسه‌دو په‌نجاویه‌ک که‌س ، که‌نزیکه‌ى ژماره‌ى ئه‌وکه‌سانه‌یه که له‌ڕووداوى ئوتومبیلدا له‌شارێکى مام ناوه‌ندى دا له‌ناو ده‌چن له‌ساڵێکدا...
به‌ڵێ ... ئیسلام به‌نیوه دوورگه‌ى عه‌ره‌بدا بلآوبۆوه به ڕێنمایی حه‌زره‌ت (ص)که‌نابێ ئافره‌ت و مناڵ و پیروپه‌ککه‌وته بکوژرێت و ده‌بێ ده‌ستبپارێزن مه‌گه‌ر که‌سێک که به‌فیعلى ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه ..
دوژمنان پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ن که‌ئیسلام به‌زۆر و به‌شمشێر بلآوبۆته‌وه که‌چى له‌ڕاستیدا وانه‌بووه ...ئه‌وه‌تاله‌سه‌د ساڵى یه‌که‌مى هیجره‌تدا ڕێژه‌ى بلآوبوونه‌وه‌ى ئیسلام له ده‌ره‌وه‌ى نیوه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بدا به‌م شێوه‌یه بووه :
له ولآتى فارس ڕێژه‌ى موسڵمانان له‌سه‌دا پێنج بووه (5% )..
له ولآتى عێراق ڕێژه‌ى موسڵمانان له‌سه‌دا سێ بووه (3%) ..
له ولآتى سوریا ڕێژه‌ى موسڵمانان له‌سه‌دا دوو بووه (2%) ..
له ولآتى مصر ڕێژه‌ى موسڵمانان له‌سه‌دا دووبووه (2%) ..
له‌ولآتىئه‌نده‌لوسیش دا ڕێژه‌ى موسڵمانان که‌متر بووه له‌سه‌دایه‌ک (1%)
ئیسلام له‌و ڕێژه که‌مه‌وه ورده‌ورده به‌کاریگه‌رى به‌هێزى له‌سه‌ردڵ و ده‌روون خه‌ڵکانێکى زۆرى کێش کرد به‌ره‌و ئیسلام تاوه‌کو ڕێژه‌ى له‌و ولآتانه‌دا له‌م ساڵانه‌دا بوو به له سه‌دا بیست و پێنج (25%)..
له‌ئێران له‌ساڵى (185)ک ..
له‌عێراق له‌ساڵى (225)ک ..
له‌سوریه له‌ساڵى(275)ک ..
له‌میسر له‌ساڵى (275)ک ..
له‌ئه‌نده‌لوس له‌ساڵى (295)ک ..
پاش هه‌وڵ وکۆششێکى زۆرى تر هه‌ر به‌کاریگه‌رى خووڕه‌وشتى جوان و هه‌ربه‌موعجیزه‌ى قورئان وفه‌رمووده ڕێژه‌ى هاتنىخه‌ڵک زیاتر بوو به‌ره‌و ئیسلام تا گه‌یشته له‌سه‌دا په‌نجا (50%)له‌و ولآتانه‌دا به‌م شێوه‌یه :
له‌ئێران له‌ساڵى (235)ک
له‌عێراق له‌ساڵى (280)ک
له‌سوریه له‌ساڵى (330)ک
له‌میسر له‌ساڵى (330)ک
له‌ئه‌نده‌لوس له‌ساڵى (335)ک
پاش چه‌نده‌ها ساڵى تر ڕێژه‌ى ئیسلام گه‌یشته (75%) به‌م شێوه‌یه :
له‌ئێران له‌ساڵى (280)ک
له‌عێراق له‌ساڵى (320)ک
له‌سوریه له‌ساڵى (385)ک
له‌مصر له‌ساڵى (385)ک
له‌ئه‌نده‌لوس له‌ساڵى (400)ک
که‌واته خه‌ڵکى به‌زۆر و به شمشێر نه‌بوون به موسڵمان به‌ڵکو زۆر به له‌سه‌رخۆیی بلآوبۆته‌وه‌وهه‌رئه‌وه‌نده‌ىحکومه‌ت و ده‌سه‌لآتداره تاغووته‌کان نه‌مان وموسڵمانان ئه‌وبه‌ربه‌سته‌یان شکاند‌و خه‌ڵکى ئازاد بوون ئیتر خه‌ڵکى هاتن به‌ره‌و ئیسلام ..
ئاشکرایه له ئیسلامدا زۆر کردن نیه [وقل الحق من ربكم فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر](الكهف:29) وه [لا إكراه في الدين قد تبين الرشدُ من الغي فمن يكفر بالطاغوت ويؤمن بالله فقد استمسك بالعروة الوثقى لا أنفضام لها والله سميع عليم ](البقرة :256)
واته: پێیان بڵێ هه‌ق وڕاستى له په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه،هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێ بابڕوابهێنێ و هه‌رکه‌س نایه‌وێ بابڕوانه‌هێنى .
زۆرکردن نیه له وه‌رگرتنى بیروباوه‌ڕىئیسلامدا،چونکه به‌ڕاستى ڕێبازى چاک ودروست ڕوون و ئاشکرا بووه‌وجیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شى ، جائه‌وه‌ى باوه‌ڕى نه‌بێت به تاغوت و باوه‌ڕى دامه‌زراو بێنێت به‌خوا ، جابێگومان ئه‌و که‌سه ده‌ستى گرتووه به به‌هێزترین هۆکارى ڕزگارییه‌وه ، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ر ِکه‌وتووه که‌پسانى بۆنیه‌و هه‌ڵناوه‌شێ ، خوایش بیسه‌رو زانایه .
ڕه‌نگه یه‌کێک بڵێ ئه‌ى ئه‌و جه‌نگانه‌ى ڕوویان دا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس و ڕۆم دا بۆچى بوو ؟!
ده‌ڵێین ، هه‌ریه‌که له‌ده‌سه‌لآتدارانى عه‌ره‌ب و ده‌سه‌لآتدارانى فارس و ڕۆم ڕێگربوون له‌به‌ر ئیسلامدا که خه‌ڵکى به‌ئازادى بیبیستن و به‌ئازادى دواى بکه‌ون ، واته ئه‌وانه به‌ربه‌ست بوون له ڕێى ئازادى فیکرى خه‌ڵکدا .. ئیسلامیش به‌فه‌رمانى خوا ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى لابرد .. به‌لآم هه‌رگیز گه‌لانى قڕنه‌کردوهه‌رگیز به زۆر خه‌ڵکى نه‌کردبه موسڵمان،چونکه بڕواهێنان له دڵدایه‌و که‌س ناتوانێ به‌زۆر فه‌رزى بکات و بیسه‌پێنێ .. شایه‌تیش بۆئه‌م ڕاستى یه ، ئه‌وه‌تا که‌نیسه‌کان و شوێنى په‌رستشه‌کانى ئاینه‌کانى تر تائێستا ماون ،ئه‌وه‌تا شوێن که‌وته‌ى ئاینه‌کانى تر له دێر زه‌مانه‌وه تائێستا ماون و زۆر به‌شیان دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێن که‌ئیسلام به‌زۆر بلآونه‌بۆته‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌ى خه‌ڵکانى تره‌وه که‌به‌ئاگرو ئاسن له‌گه‌ڵ غه‌یرى خۆیان مامه‌ڵه‌یان کردووه ، ئه‌وه جه‌نگى خاچ په‌رستان ، ئه‌وه (محاكم التفتيش)له‌ئه‌نده‌لوس ، ئه‌وه ئیستعمارى ڕۆژئاوا ، ئه‌وه جه‌نگى جیهانى یه‌که‌م و دووه‌م که‌زیاتر له (50)ملیۆن که‌سى تیاکوژرا و به‌ملیۆنه‌ها ئافره‌ت و مناڵ بێ که‌س مانه‌وه!
ئاشکراشه که‌ئه‌مریکىیه‌کان چى ئه‌فریقى داماویان ڕفاندو کردیانن به‌کۆیله لاى خۆیان و کڕین وفرۆشتنیان پێوه‌ده‌کردن ، که‌خاڵێکى ڕه‌شه به‌ناوچه‌وانیانه‌وه ومێژووش هه‌مووى له‌سه‌ر تۆمار کردوون ..
ئه‌وه ڕووسیاى ڕووسیاش که نزیکه‌ى (25)ملیۆن موسڵمانیان له‌ناوبرد له زیندانه‌کان وله‌سیبریادا که به‌زۆر ده‌یانویست سه‌رکوتیان بکه‌ن و ئاینه‌که‌یان پێبگۆڕن .
یان قه‌تڵ و عامى ئه‌مریکى یه‌کان له‌ڤێتنام که نزیکه‌ى سێ ملیۆن که‌س به‌خۆڕایی کوژرا ،ئه‌وه‌ش هێروَشیماو ناکازاکى و ره‌فتاریان له‌وڵاتانى تر خوَتان حه‌که‌م بن ..
به‌ڕاستى زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ئه‌وه‌ى ده‌ستى به‌خوێن سووره ده‌یه‌وێت ئیسلام تۆمه‌تبار بکات و ده‌سته چه‌وره‌که‌ى به‌پاکترین و به‌ڕێزترین به‌رنامه‌دا بسوێت و هه‌روا به‌قاڵه‌ى ده‌م لێى ده‌رچێت !

