سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕەوشتی پیاوی دانا...چهند ئامۆژگاريهك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///لقمان ی حكیم ووتی بە كوڕەكەی: بزانە ڕۆلەكەم ڕەوشتەكانی پیاوی دانای سەرفیراز:
- ویقارو لەسەر خۆییە.
- چاكە كردنە، داد پەروەریە.
- نەرمو نیانو خاوەن زانستو كردەوەی باشە.
- خۆی دەپارێزێ، لێخۆشبوونی زۆرە، ملكەچە.
- ئەگەر قسە بكات بە عیلمو زانست قسە دەكات.
- ئەگەر بێ دەنگ بێ بێ دەنگی لە نەرمو نیانیەتی.
- ئەگەر بەهێز بێت خۆی دەپارێزێ، ئەگەر خراپەی لەگەڵا كرا لێبووردن بەكار دێنێ.
- ئەگەر پرسیاری كرد پێچەوانە ناكات، ئەگەر پرسیاری لێ كرا بەخیلو ڕژد نابێ.
- ئەگەر ووتی دەڵێ بە زانست ، ئەگەر پێیان ووت شارەزا دەبێ. ئەگەر شارەزا بوو خەڵكیش فێر دەكات، ئەگەر خەڵكیش فێر بكات جوانترین شتیان فێر دەكات، واتە مەسائیلەكان جوان دەكات.
- چاكەی لەگەڵا بكرێت سوپاسیان دەكات، ئەگەر لەگەڵا كەسانێك دابنیشێ لە سەرووی خۆی بن پرسیاریان لێ دەكات، ئەگەر خوارووی خۆی بن شارەزایان دەكاتو فێریان دەكات.
- خیانەت لە نەهێنیەكانت ناكات، گومان ناكات لەو نەهێنیە كە لای تۆی داناوە، دەست پاكت دەكات منەت ناكات ئەگەر ببەخشێ، ئەگەر پێی ببەخشیت سوپاست دەكات.
- چی بۆ خۆی پێخۆشە بۆ خەڵكیشی پێ خۆش دەبێ
- لە دەوڵەمەندی ناوەنجی دەبێو لە خۆ بایی نابێ، لە فەقیری خۆی دەپارێزێ، ماڵاو سامان سەرقاڵی ناكات لە خوا، فەقیریش سەرقاڵی ناكات، زانستەكەی سوود مەند دەبێ، گوێ بۆ ئامۆژگاریەكانی ڕادەگیرێ. قسە ناكات لە قسەی كەسانی سەرووی خۆی، ڕێز لەوانە دەگرێ كە لە خوارووی خۆی بن. داوای شتێ ناكات كە بۆ خۆی نەبێت، ئەوەی بۆی بوو بە زایەی نادات.
ئەگەر شتێك نەزانێ نایڵێت، ئەو زانستەی لەلای بێ نایشارێتەوە. لە مافی خۆی خۆش دەبێ، زیان لە خەڵك نادات، خەڵك پێی دەحەسێنەوە، بە خۆیشی لە نێو ئازارو ماندو بووندایە. نەریتی لەسەر ئایینە، ئامۆژگاری وەردەگرێ. بە پەلەیە لە چاكە تەمبەڵە لە خراپە. بەهێزە لە كاركردن، بێ هێزە لە گوناح كردن.
- زانستی كەمە لە ئارەزووەكان، زانایە لەو شتانەی كە لە خوا نزیكت دەكاتەوە. لە ماڵاو سامانی زۆر دەبەخشێ، ئەگەر نەدار بێ خۆی دەپارێزێ. فەرمان بە چاكە دەكاتو بە خۆیشی دەیكات، خەڵك لە خراپە قەدەغە دەكات بە خۆیشی خۆی لێ دەپارێزێ. نەهێنیو ئاشكرای وەكو یەكە، قسەو كاری بەرامبەر یەكە( ).

