سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیرى سوڕه‌تى قڕه‌یش......(106)
نوسینى: د.عائض عبدالله القرنى.....وه‌رگێڕان: نـه‌وا محمد سعید....نوسینگه‌ى ته‌فسیر.....له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و چوار ئایه‌ته به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان:(لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ )[قريش : 1]
ئه‌رێ له کۆ بونه‌وه‌و هۆگرى و ڕێک و پێکى کارى قوڕه‌یش سه‌رت ناسوڕمێ؟! هه‌روا له‌وه‌ش، که خوا هۆیه‌کانى گوزه‌رانى ژیانیانى بۆ سازکردون؟
(إِيلَافِهِمْ ڕحْلَةَ الشِّتَاء وَالصَّيْفِ )[قريش : 2]
چۆن له‌زستان هۆگرى چون بۆ یه‌مه‌ن و، هاوینانیش چون بۆ شام، چۆن ئه‌مه‌یان بۆ ئاسانکراوه؟
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، تابژێوى ژیانیان ده‌س که‌وێ، ئه‌م ئاسانکردنه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن خواى تاقانه‌وه‌یه، ده‌ى که‌واته کوا سوپاسگوزاریی؟!
(فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ )[قريش : 3]
که‌واته با بڕوا به‌خواى تاک و ته‌نها بێنن، که ئه‌و خاوه‌نى که‌عبه‌یه‌و، که به‌هۆى که‌عبه‌وه ئێوه گه‌وره بون و شانازى به‌سه‌ر خه‌ڵک دا ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له کن که‌عبه‌ن، که‌واته ده‌بێ سوپاسى خوا بکه‌ن، سوپاسکردنه‌که‌ش به تاعه‌ت کردنى خوا‌و شوێنه‌که‌وتنى پێغه‌مبه‌ره‌که‌یی و ته‌نها خوا په‌رستنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.
الَّذِي أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍ وَآمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ [قريش : 4]
خوا ته‌نها خۆى، له‌کاتى برسێتیدا، خواردنى پێدان و، له ترسێکى گه‌وره دڵنیای کردنه‌وه، دیاره خۆراک و دڵنیایی و بآ ترسیی، دوو هۆکارى ژیانن، که خوا خۆى ده‌سته‌به‌رى هه‌ردوکیانه، برسێتى وترسیش؛ دووشتى هه‌ره ترسناکن، که ژیان پڕ خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌کاتو، گوزه‌ران ناخۆش و تاڵ ده‌کات.

