ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

تایبەتمەندیەكانی قورئان

تایبەتمەندیەكانی قورئان

عمر علي

١-قورئانی پیرۆز وتەی خوای گەورەیە، دابەزێنراوەتە سەر پێشەوامان درودی خوای لێ بێ لە ڕێگەی جبرەئیلەوە وەكو لە سەرەوەش ئاماژەمان پێ كرد بەڵام لەبەر ڕیز بەندی خاڵەكان بەگرنگمان زانی لێرەش ئاماژەی پێ بكەینەوە.

٢-دەربڕین و مانای لەلایەن خواوەوەیە، وە فەرموودەكانی پێشەوامان درودی خوای لێ بێت پێیان ناوترێت قورئان .

٣-هەمووی عەرەبیە وەكو خوای گەورە خۆی دەفەرموێ (( كتاب فصلت ‌آیاتە قرءانا عربیا لقوم یعلمون)) سورەتی فصلت ٣ " كتێبێكە؛ ئایەت و فەرمانەكانی بەش كراوە و جیاكراوەتەوە (ئیمان وكوفر، حەڵاڵ و حەرام چاكەو خراپە..هتد)، قورئانێكە بە عەرەبیەكی رەوان بۆ كەسانێك كە دەیزانن و شارەزاییان هەیە (لە زمانەوانی و زانستەكان). " وە هەروەها دەفەرمووێ (( وهذا لسان عربی مبین)) سورەتی النحل ١٠٣ واتە " ئەم قورئانە بە زمانی عەرەبی پاراو روون و ئاشكرا داڕێژراوە " .

٤-بەشێوەیەكی ڕاست و دروست گەشتووە پێمان (قطعی الورود الینا) بێ كەم و كوڕی وەك خۆی هەر چۆن لەلایەن خواوە هاتووە، وە خوای گەورە دەفەرمووێ (( واوحی إليّ هذا القر‌ءان لانذركم بە ومن بلغ )) سورەتی الانعام ١٩ واتە "من ئەم قورئانەشم بەوەحی و نیگا بۆ هاتووە تا ئێوەو هەموو ئەوانەی پێیان گەیشتووە ئاگادارو بێدار بكەم" .

٥-پارێزراوە لە ‌هەموو بۆ زیاد كردن و كەم كردنی وەك خوای گەورە دەفەرمووێ (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون) الحجر ٩ واتە ئێمە دامان بەزاندووەو وە هەر خۆشمان دەی پارێزین، وە هەر لەسەردەمی پێشەوامان درودی خوای لێ بێت ئەو هەوڵە دراوە عیلم و تەكنەلۆژیای ئەمڕۆش دەسەوسانە لەو جۆرە هەوڵانە.

٦-خودی قورئان خۆی موعجیزەیە، وە ئەمە تایبەتمەندیەكی قورئانە كە هیچ وتەیەك ناتوانێت هاوشان و هاوشێوەی بێ، وە هێچ كەسێك ناتوانێت نە سورەتێك وە یان زیاتر و كەمتر بهێنێ وەك قورئان. وەك خوای گەورە دەفەرمووێ (( قل لئن اجتمعت الا‌نس والجن علی ان یاتوا بمثل هذا القرآن لا یاتون بمثله ولو كان بعضهم لبعض ظهیرا)) سورەتی الا‌وسرا‌ء ٨٨ واتە "ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: سوێند بەخوا ئەگەر هەموو ئادەمیزاد و پەریەكان كۆببنەوەو (هەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێكی وەكو ئەمە دانێن و بیهێننە (مەیدان) ناتوانن كاری وا بكەن و ناتوانن لە وێنەی بهێنن، ئەگەر چی هەموو لایەكیان ببنە پشتكیرو یارمەتیدەری یەكتری" . وە هیچ كەس ناتوانێت هەتا وەكو لەفزی قورئانیش بهێنێ وەكو خۆی دەفەرمووێ (( الله نزل احسن الحدیث كتابا متشابها مثانی تقشعر منه جلود الذین یخشون ربهم ثم تلین جلودهم وقلوبهم الی ذكر لله )) سورەتی الزمر ٢٣ واتە "خوا جل جلالە جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە كە ئەم قورئانەیە ، (لە خوانی داڕشتندا) بابەتەكانی لەیەك دەچن ، هەندێك باسیشی بەشێوازی جیاواز تیادا دووبارە بۆتەوە ، جا كاركردی ئەم قورئانە ئەوەیە كە: تەزوو دەهێنێت بە گیان و پێستی ئەو كەسانەدا كە ترسی پەروەردگاریان لە دڵ و دەرووندا هەیە ، پاشان گیان و پێست و دڵیان نەرم ئامادە و چالاك دەبێت بۆ یادی خواو خواپەرستی" . وەهەروەها كەس ناتوانێت حوكمێك بهێنێ وكو حوكمی قورئان وەك دەفەرمووێ (( ومن احسن من اللە حكما لقوم یوقنون )) سورەتی المائدە ٥٠. واتە "كێ هەیە بەقەدەر خوا حوكمی جوان و چاك و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو كەسانەی كە بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە" (برهان محمد امین).

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز