سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌ى ئاگرى سارد....پێغه‌مبه‌ر ابرهیم(د.خ) ....(1) مـوعجیـزه‌کـانـى پێغـه‌مبـه‌ران
دانانى: منصور علی عرابی...وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى.......سه‌رچاوه‌کانى مێژوویی وا باس ده‌که‌ن که (ئيبراهيم) پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت له خاکى (بابل) عێراقى ئێستا هاتۆته دونیا‌و له دایک بووه، هه‌ر له منداڵیه‌وه خواى گه‌وره ژیرى و دانایى و زانایى پێ به‌خشیوه، رۆژێک (ئيبراهيم) ده‌چێته لاى ئازه‌ره‌ى باوکى، که پیشه‌ى په‌یکه‌رتاشى و کڕین و فرۆشتنى بت و بت په‌رستى بووه، کاتێک (ئيبراهيم) باوکى و کار‌و پیشه‌که‌ى بینى زۆر سه‌رسام و دڵگران بوو‌و ئه‌م ره‌فتاره‌ى باوکى له لا ناخۆش و قورس بوو، بۆیه ئیبراهیم له‌گه‌ل خۆى ده‌دواو ده‌یووت: بۆچى خه‌ڵک شتێکى بێ گیان و بێ هه‌ست و نه‌ست ده‌په‌رستن، که نه‌ده‌بیستێت و نه ده‌بینێت و نه‌تواناى ئه‌وه‌شى هه‌یه چاکه‌یه‌ک یان خراپه‌یه‌کت تووش بکات، چۆن ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ئه‌بن به خوا که خه‌ڵک به ده‌ستى خۆیان دروستى ده‌که‌ن و هونه‌رسازى تێدا به‌کار ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یه باوه‌ڕى ئیبراهیم، ئه‌و که‌سه‌ى که به هه‌موو گیان و هه‌ست و هۆش و جه‌سته‌یه‌وه وێڵه به دواى دۆزینه‌وه‌ى خواى راسته‌قینه‌و دادپه‌روه‌ر، له‌به‌رئه‌وه که کامل ئه‌بێت و گه‌وره‌بوو، زۆر به‌ووردى سه‌رنج ئه‌داو ئه‌گه‌ڕێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و خوایه‌ى که شایه‌نى په‌رستن و به‌ندایه‌تى کردن بێت. (ئيبراهيم) سلآوى خواى لێ بێ، ئاوه‌دانى جآ دێڵێت و ئه‌ڕوا بۆ ده‌شت و ده‌رو، سه‌یرى دیمه‌نه جوانه‌کانى ئاسمان ده‌کات و لێیان وورد ئه‌بێته‌وه‌و دیمه‌نه ره‌نگاو ره‌نگه‌کانى ئه‌ستێره‌کان سه‌رنجى رائه‌کێشن، تا له ئه‌نجامدا خواى په‌روه‌ردگار رێگه‌ى راستى نیشان ئه‌دات و هیدایه‌تى پێ به‌خشى و کردى به په‌یامبه‌رو نێردراوى خۆى له‌ناو گه‌ل و هۆزه‌که‌یدا، بۆ ئه‌وه‌ى رزگاریان بکات له ژیانى بت په‌رستى بۆ ژیانى یه‌کتاپه‌رستى دادگه‌ر، وه‌حى و په‌یامى ئامۆژگارى و یاساکانى رێنوێنى و بانگه‌وازى قه‌ومه‌که‌ى بۆ ره‌وان ده‌کات و سروشى بۆ ئه‌نێرێته خواره‌وه له رێگه‌ى فریشته‌کانه‌وه، خواى په‌روه‌ردگار (ئيبراهيم)ى زۆر خۆش ده‌وێت و ده‌یکات به خۆشه‌ویستى خۆى و ناودێرى ده‌کات به (ابراهيم خليلا) فه‌رمووى: [وَاتَّخَذَ اللّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلاً] (النساء: 125).
واته: خواى گه‌وره (ئيبراهيم)ى کردۆته دۆست و خۆشه‌ویست و خه‌لیلى خۆى، که‌وابوو ئێوه‌ش په‌یڕه‌وى لێ بکه‌ن، دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و گه‌شت و سه‌یرانه بۆ بیابان و ده‌شت و سه‌حرا بۆ ووردبوونه‌وه‌و تێڕوانین له بوونه‌وه‌رو دروست کراوه‌کانى خواى گه‌وره، (ئيبراهيم) ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و دل و ده‌روونى زۆر ئارامه‌و پڕ له ئیمان، که چووه ژووره‌وه باوکى له مال بوو لێى چووه پێشه‌وه‌و ویستى ئامۆژگارى بکات، به‌لآم ئاخۆ (ئيبراهيم) به چ شێوازێک قسه‌ى بۆ باوکى کردبێت، بێگومان به زمانێکى خۆش و به‌وپه‌ڕى ئه‌ده‌ب و نه‌رم و نیانى به به‌ڵگه‌ى عه‌قڵیه‌وه بۆى دواوه‌و بت په‌رستیه‌که‌ى به کارێکى پوچه‌ل و بێ هوده بۆ خستۆته روو، هه‌روه‌ک خودا‌ش به‌سه‌رهاته‌که‌ى له قورئانى پیرۆزدا گێڕاوه‌ته‌وه‌و فه‌رموویه‌تى: [يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا*يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا*يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا*يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَن فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا] (مريم: 42-45). واته: به باوکى خۆى (ئازةر) ووت: ئه‌ى بابه: تۆ بۆچى شتێکى وا ئه‌په‌رستى که نه‌ئه‌بیستێ و نه‌ئه‌بینێ، واته نه‌گوێى هه‌یه‌و نه‌چاوو نه‌دل و نه‌عه‌قل، وه نه‌ئه‌شتوانى له‌کاتى ته‌نگانه‌و ناخۆشیدا هیچ زیانێکت لێ دوورخاته‌وه‌و بتپارێزێت، ئینجا ئه‌ڵێت: بابه؟ بێگومان به‌من هه‌ندێ شت ده‌زانم ده‌رباره‌ى زیندووبوونه‌وه‌و بت په‌رستان، که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارم بۆم هاتووه، تۆ هیچى لێ نازانێت و بۆ تۆ نه‌هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه داوات لێ ده‌که‌م په‌یڕه‌وى له من و په‌یامه‌که‌م بکه‌ى، چونکه رێگه‌ى راست‌و هه‌قت نیشان ده‌ده‌م، ئه‌وجاره‌یان (ئيبراهيم) شێوازى گفتوگۆیه که ده‌گۆڕێت و پێى ده‌ڵێ: بابه؟ شه‌یتان مه‌په‌رسته‌و گوێڕایه‌ڵى مه‌که‌و وازبێنه له بت په‌رستى، چونکه شه‌یتان له فه‌رمانى خواى به‌خشنده یاخى بووه، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌و پێى ئه‌ڵێ: بابه! به‌ڕاستى گه‌ر په‌شیمان نه‌بیته‌وه من له‌وه ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌و حاڵه‌وه بمرى له خواى میهره‌بانه‌وه تووشى سزایه‌کى گه‌وره ببى، ئه‌و کاته ببیه دۆست و هاوڕێ و هاوه‌ڵى شه‌یتان له دۆزه‌خدا.
باوکى (ئيبراهيم) زۆر به تووڕه‌ى و سه‌رکه‌شى وه‌لآمى کوڕه‌که‌ى ئه‌داته‌وه‌و پێى ئه‌ڵێت: [أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْراهِيمُ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا] (مريم: 46). واته: ئاخۆ ئه‌ى ئیبراهیم! ئه‌وه تۆ ئه‌وه‌نده بێزار‌و نیگه‌رانى له خواکانى من، دڵنیابه ئه‌گه‌ر تۆ وازنه‌هێنى و ده‌ست هه‌ڵنه‌گرى له باسکردنى خواکانم به خراپه، لێت قه‌بوول ناکه‌م و به‌رد بارانت ده‌که‌م، ده‌بڕۆ بۆ ماوه‌یه‌کى دوور‌و درێژ لێم دووربه‌و نه‌تبینم. به‌ڵێ بابى ئیبراهیم ئا به‌و شێوه توند‌و تیژیه ڕووبه‌ڕووى ئیبراهیم ده‌بێته‌وه که‌چى ئه‌م هێشتا له وه‌لآمى باوکی‌دا نه‌رم و نیان ده‌بێت و ده‌ڵێ: [سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا*وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَى أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاء رَبِّي شَقِيًّا] (مريم 47-48). واته: به ووته‌ى (سلام عليك) وه‌لآمى دایه‌وه که ماناى وایه: له منه‌وه هیچ ناخۆشیه‌کت پێ ناگات و هیچ ئازارێکیشت تووش نابێت، به‌ڵکو له‌لایه‌ن منه‌وه ساغ و سه‌لیم ده‌بیت، له خودا‌ش ده‌پاڕێمه‌وه لێت خۆش بێت و سزات نه‌دات، هه‌روه‌ها خوداى په‌روه‌ردگارم هه‌رده‌م واى راهێناوم که رێزم لێ بنێت و نزا‌و دوعام گیرا بکات، جا مه‌گه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانگت ده‌که‌م بۆ باوه‌ڕ هێنان به خواى گه‌وره، ئازارت پێ بگات، جا ئه‌وا خۆم له تۆ‌و میلله‌ته‌که‌شت به دووره په‌رێز ده‌گرم، هه‌روه‌ک خۆم له‌و بت‌و په‌یکه‌رو خواوه‌ندانه‌شتان به دوور ده‌گرم، تاکو هه‌ر ته‌نها خوداى په‌روه‌ردگارم بپه‌رستم، نه‌وه‌ک به په‌رستنى ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ى ئێوه به‌دبه‌خت و چاره ره‌ش و ره‌نج به خه‌ساربم.

