سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیـرۆكه‌كان بگــێڕه‌ره‌وه.. چیـرۆكی پێشـینان له قورئاندا....(6)
خودا فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌ر (ص) كردووه كه چیرۆكه‌كان بۆ خه‌ڵكی بگێڕێته‌وه‌و هۆی ئه‌مه‌شی به‌وه روون كردۆته‌وه كه گێڕانه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی پاڵنه‌ری بیسه‌رانیان بۆ تێفكرین‌و په‌ند لێوه‌رگرتن. ئه‌م فه‌رمانه‌ی خودا‌ش به‌ڕاشكاوی له ئایه‌تێكی سوره‌تی (الاعراف)دا هاتووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چیرۆكی پیاوێكی تێدا گێڕراوه‌ته‌وه كه خودا زانستێكی پێ به‌خشیوه‌و كه‌چی ئه‌و وازی لێهێناوه‌و بۆ مه‌به‌ستی باش به‌كاری نه‌هێناوه، به‌ڵكو له خراپه‌كاریدا به‌كاری هێناوه‌و دوای شه‌یتان كه‌وتووه‌و ئیدی له حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامی (زمان ده‌رهێنانی وه‌ك سه‌گ دابووه)، خودا له‌باره‌ی ئه‌م كابرایه‌وه فه‌رموویه:
(ۆاتْلُ عَڵیْهِمْ نَبَأَ الَّژِێ ێ‌تَیْنَاهُ ێ‌ێاتِنَا فَانسَڵخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّیْگَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِینَ [175] ۆڵوْ شِئْنَا ڵرَفَعْنَاهُ بِهَا ۆڵـكِنَّهُ أَخْڵدَ إِڵی اڵاَرْچِ ۆاتَّبَعَ هَۆاهُ فَمَپَلُهُ كَمَپَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَڵیْهِ ێلْهَپْ أَوْ تَتْرُكْهُ ێلْهَپ ژَّلِكَ مَپَلُ الْقَوْمِ الَّژِینَ كَژَّبُواْ بِێ‌ێاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ ڵعَلَّهُمْ ێتَفَكَّرُونَ [176] سَا‌و مَپَلاً الْقَوْمُ الَّژِینَ كَژَّبُواْ بِێ‌ێاتِنَا ۆأَنفُسَهُمْ كَانُواْ ێڤْلِمُونَ )[اڵاعراف :175-176-177]
(وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ [175]وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَـكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ذَّلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ [176]سَاء مَثَلاً الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُواْ يَظْلِمُونَ )[الأعراف :175-176-177]
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌رهاتی ئه‌و پیاوه‌یان بۆ بگێڕه‌ره‌وه كه زانستمان ده‌رباره‌ی زانین‌و تێگه‌یشتنی ئایه‌ته‌كان پێ‌به‌خشیبوو‌و كه‌چی پۆشاكی زانست‌و تێگه‌یشتنی له‌خۆی دادڕی وه‌ك چۆن (مار)-كاژی خۆی فڕێ‌ده‌دات-، ئینجا شه‌یتانیش كه به‌وه‌ی زانی خۆی پێ‌گه‌یاند‌و بووه هاوڕێ‌ی‌و به‌ته‌واوی له خشته‌ی برد، ئیدی ئه‌و پیاوه بووه یه‌كێك له كه‌سانی گومڕا‌و سه‌رگه‌ردان. خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌و كابرایه به‌و زانسته پایه‌بڵند‌و سه‌رفراز بكه‌ین ئه‌وا ده‌مانتوانی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌شیانی بۆ ئه‌و پله‌یه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌شی به ژیانی سه‌ر زه‌وی‌و هه‌واو ئاره‌زووی دنیاپه‌رستیدا كرد، ئێمه‌ش به‌و حاڵه‌مان گه‌یاند، نموونه‌ی ئه‌م پیاوه‌ش وه‌ك ئه‌و سه‌گه‌یه كه له هه‌موو كاتێكدا زمان ده‌رده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر لێیده‌یت‌و ته‌نگی پێ‌هه‌ڵچنیت زمان ده‌ردێنێت‌و زمانی له ماندوێتی‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیدا ده‌ردێنێت، ئه‌گه‌ر وازیشی لێ بێنیت هه‌ر له‌و حاڵه‌تی زمان ده‌رهێنانه‌دایه. ئه‌مه‌ش نموونه‌ی ئه‌و گه‌له‌یه كه ئایه‌ت‌و به‌ڵگه‌و نیشانه زانستییه‌كانمان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه.. جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌م چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی نێو قورئانیان بۆ بگێڕه‌ره‌وه تاكو بیربكه‌نه‌وه‌و لێیان وردبنه‌وه. به‌راستی خراپترین حاڵه‌ت‌و نموونه‌ی سه‌رگه‌ردانی، حاڵه‌تی ئه‌و گه‌ل‌و كه‌س‌و تاقمانه‌یه كه ئایه‌ت‌و به‌ڵگه رۆشنه‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ خستۆته‌وه‌و هه‌ر خۆشیان سته‌مكار بوون.
به‌دواداچوونی قورئان له‌سه‌ر چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی كه خۆی له زانستی خودا داماڵی، واته دوای ئه‌وه‌ی قورئان چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، فه‌رمانی خودا به‌دوایدا دێت بۆ پێغه‌مبه‌ر )(ص) له‌سه‌ر پێویستی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه‌و (هه‌موو چیرۆكێكی تری قورئان) بۆ خه‌ڵكی.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگیی چیرۆك‌و به‌سه‌رهات له‌لای خه‌ڵكی‌و، له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌و چیرۆكانه‌ش بۆ بانگه‌واز‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی راست‌و، چه‌سپاندنی واتاكانی بیروباوه‌ڕ‌و، خستنه‌ڕووی نموونه‌ی جوانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مك‌و مانایانه‌ی كه بانگه‌وازكاران بانگه‌وازیان بۆ ده‌كه‌ن. نووسه‌ران‌و وتاربێژانیش كاتێك ئه‌و چیرۆكانه بۆ موسڵمانان باس ده‌كه‌ن پێویسته هه‌روه‌ك نیازێكی بنچینه‌یی باسیان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو بیشیان كه‌ن به‌و ئامڕازه كاریگه‌ره‌ی كه نیازێكی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی پێ به‌دی دێت.
ئێمه‌ش پێویسته له‌سه‌رمان له‌كاتی باسكردنی چیرۆكی پێشیناندا ته‌نها مه‌به‌ستمان چێژ پێدانی بیسه‌ران نه‌بێت‌و وایان لێبكه‌ین به بیستنی به‌سه‌رهات‌و سه‌رگوزه‌شته‌كان هه‌ست به رابواردن‌و كه‌یف‌و سه‌فای دنیایی بكه‌ن‌و هه‌ست‌و ئاره‌زووی هونه‌رییان پێ دامركێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت مه‌به‌ستمان ئه‌وه بێت بیر له راستی بكه‌نه‌وه تێ‌یان رامێنن‌و، ئینجا هه‌وڵا بده‌ن چه‌ندان وانه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕ‌و بانگه‌واز‌و تێكۆشان‌و خۆڕاگری‌و قه‌رارگیریی لێ ده‌ربێنن. بێگومان هه‌ر ده‌بێت باسكردنی ئه‌و چیرۆكانه له ئامڕازه‌كانی بانگه‌واز بێت‌و شێوازێكی پێویستی به‌دیهێنانی هه‌ق‌و به‌ره‌نگاری ناهه‌ق بێت.
دیاره بیسه‌رانیش جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان دوو جۆره كه‌سدا كه به دوو شێوازی لێك جودا قسه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، جۆرێكیان بیروباوه‌ڕ‌و په‌یامی خواییان له‌ڕێ‌ی چیرۆكه‌كانه‌وه پێ ده‌گه‌یه‌نێت، جۆرێكی تریشیان بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی ته‌نها به تیۆرێكی وشكی ئایدیالی ده‌گه‌یه‌نێت پییان. ئیدی بیسه‌ران كاردانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵا یه‌كێكیان دا ده‌بێت‌و ته‌نها به یه‌كێكیان ده‌خرۆشێن‌و پشتگیری یه‌كێك له‌و دوو جۆره پیاوانه ده‌كه‌ن‌و هۆگری ده‌بن.
ئێمه‌ی بانگه‌وازكاریش ده‌بێت فه‌رمانی خودا (فأقصص القصص) به‌و ره‌نگه جێبه‌جی بكه‌ین كه شێوازی راست‌و دروستی په‌روه‌ردگاری دانای تێدا به‌كار بێنین. به‌ڵام پێویسته زۆر وریابین‌و له رێنماییه‌كانی (قورئان‌و سوننه‌ت) ده‌رنه‌چین له‌كاتی چوونه نێو قوڵایی شیكاری چیرۆكه‌كان دا‌و له جیاتی ئه‌و دوو سه‌رچاوه راست‌و متمانه‌پێ‌كراوه له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر شتی زیاده وه‌رنه‌گرین.

