سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یاسا گشتیه‌کانى منداڵى تازه له دایک بوو ٢- بانگدان به‌گوێى راستى منداڵدا:
نووسینى:د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان.....وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى ......یه‌کێک له‌و ئه‌حکامانه‌ى شه‌ریعه‌تى پاکى ئیسلام بۆ منداڵى تازه‌بووى داناوه راسته‌وخۆ له‌دواى له‌دایک بوونیه‌وه بانگ و قامه‌ته به‌گوێی دا.
* ئه‌بو رافع له باوکیه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه‌و فه‌رمویه‌تى: (رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَذَّنَ فِي أُذُنِ الْحَسَنِ بْنِ عَلِيّ حِينَ وَلَدَتْهُ فَاطِمَةُ) .( - حسنه الألباني في سنن أبو داود: 4/328 برقم: 5105, والترمذي: 1553.)
واته: من پێغه‌مبه‌رى خوام صلی الله علیه وسلم بینى بانگیدا به‌گوێى راستى حه‌سه‌نى کوڕی عه‌لیدا له‌و کاته‌دا که فاتمه بووى.
* حه‌سه‌نى کوڕی عه‌لى ره‌زاى خوایان لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (مَن ولِدَ لَه فأذن في أذنه اليُمنى وأقامَ في اليُسرى لمَ تَضره أُم الصبيان) . ( - رواه إبن السنى و البيهقي, قال الألباني موضوع في الإروا‌ء الغليل: 4/1174.)
واته: هه‌رکه‌سێ منداڵی ببێ و بانگ بدات به‌گوێچکه‌ى راستیداو قامه‌ت به‌گوێی چه‌پیدا(أم الصبيان) زیانى پێ ناگه‌یه‌نێنێ.
* هه‌روه‌ها ئیبن عه‌باس ره‌زاى خوایان لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم بانگیدا به به‌گوێى راستى حه‌سه‌نى کوڕی عه‌لیدا له‌و رۆژه‌دا که له دایک بوو, قامه‌تیشی کرد به‌گوێی چه‌پیدا ( رواه البيهقي في شعب الإيمان: والألبانى في الكلم الطيب: 111, والأرانؤوط في وابل الصيب: 176 وهو حديث حسن.).
نهێنى و حیکمه‌ته‌کانى بانگ و قامه‌ت وه‌ک ئیبن قه‌یم ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌یه بایه‌که‌مین ده‌نگ و ئاوازێک که گوێچکه‌ى مرۆڤ بزرنگێنێ ده‌نگ و ئاوازى(الله اكبر)و بانگ بێ که‌ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى گه‌وره‌یى و به‌رزى خواى بێ هاوتا ده‌گه‌یه‌نێ, بایه‌که‌مین شت که‌بچێ به گوێچکه‌ى ئینساندا وشه‌ى گه‌واهى(لا الة الا الله) بێ چونکه وه‌کو چۆن له‌کاتى ده‌رچوونى ئینسان له دونیادا به وشه‌ى(لا اله الا الله) ته‌ڵقین ده‌کرێ با له‌کاتى هاتنه دونیاشدا وشه‌ى گه‌واهى شایه‌تى(لا اله الا الله) بدرآ به گوێچکه‌یدا, ئینکارى ئه‌وه ناکرێ که ئه‌و بانگه چه‌نده کاریگه‌رى هه‌یه بۆ سه‌ر دڵى منداڵ با هه‌ستیشى پێ نه‌کات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م سودانه‌ى تریشى هه‌یه: به‌بیستنى بانگ شه‌یتان له‌لاى منداڵه‌که‌و له‌و شوێنه‌دا نامێنێ و هه‌ڵدێ, شه‌یتان خۆى له‌که‌میندا مات ده‌کا تا منداڵ له‌دایک ده‌بێ ئه‌وکاته خۆى ده‌کات به هاوشانى بۆ مه‌ینه‌تى و ده‌ردى سه‌رى منداڵه‌که و ناڕه‌حه‌ت کردنى.
مانایه‌کى تر‌ى تێدایه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بانگکردنى منداڵ بۆ لاى خوا‌و ئایینى ئیسلام و خوا په‌رستى, پێش بانگکردنى شه‌یتان بکه‌وێ, هه‌روه‌ک چۆن فیتره‌تى خوایى که خه‌ڵکى له‌سه‌ر دروستکردووه , پێشکه‌وتووه له‌سه‌ر گۆڕینى شه‌یتان بۆ ئه‌و فیتره‌ته‌و لادانى خه‌ڵک و لابردنیان له‌و فیتره‌ته، چه‌نده‌ها حیکمه‌تى تر..( بڕوانة كتيَبي (تحفة المودود بأحكام المولود) دانراوى: (ابن قيم الجوزية) لێکۆڵینه‌وه‌ى محمد صبحى حسن حلاق. ل٤٨ ـ ٤٩.).
به‌ڕاستى ئه‌م واتا و حیکمه‌تانه‌ى ئیبن قه‌یم باسى کردوون گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه که پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا صلی الله علیه وسلم زۆر گرنگى داوه به بیروبڕواو یه‌کتاپه‌رستى منداڵ، زۆر هه‌وڵى داوه بۆ ده‌رکردن و دورخستنه‌وه‌ى شه‌یتان و هه‌واو ئاره‌زوو له منداڵ هه‌ر له‌وکاته‌وه که دێته سه‌ر دونیا‌و هه‌واى ژیان و شنه‌و سروه‌ى بوون هه‌ڵده‌مژێ.

