سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره ترین ئـایــه‌ت : رازی قورئانی سوره‌تى (سورةتى البقرة )..(17)
نوسینى : عه‌مرو خالد......وه‌رگێرانى : بورهان محمد امین ئه‌ندازیار عوسمان ...ئاماده‌کردنى : سامان خدر
ئنجا قورئانى پیرۆز له‌ئایه‌تى (255-البقرة) دا دێته سه‌رگه‌وره‌ترین ئایه‌تى قورئان که(آيةالكرسي) یه که‌باسى قودره‌ت و ده‌سه‌لآتى بێپایانى خـوا ده‌کات،که‌جوانترین باسه له‌باره‌ى خـواو سیفاتیه‌وه که تائێستا به‌شه‌ریه‌ت بیستبێتى له‌سه‌ر تاسه‌رى مێژوویدا (اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ )(البقرة : 255).ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه که‌دواى ئه‌م ئایه‌ته گه‌وره‌یه ئایه‌تى(256) که ده‌فه‌رموێت (لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ)(البقرة : 256) ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ئه‌م ئایه‌ت حوججه‌ى له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى دروست کردووه،جاهه‌رکه‌س بڕواى نه‌هێناو کفرى پپێ باشتر بوو ئه‌وه زۆرى لێ مه‌که‌ن (قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ).
هاتنى (آيةالكرسي) له‌ناوه‌ڕاستى باسى مه‌نهه‌جدا بزانین ئه‌م مه‌نهه‌جه له‌خواوه‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویشه که دۆست و پشتگیرى بڕوادارانه (اللّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُواْ )(البقرة : 257).
به‌ڵگه‌و بورهان :
له‌دواى (آيةالكرسي) سێ چیرۆک باس ده‌کات که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌لآتى بێ پایانى په‌روه‌ردگار که‌له(آيةالكرسي) دا ئاماژه‌ى پێ‌کرد :
١. ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌مرودا (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَآجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي ڕبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِـي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِـي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْڕقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْڕبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )(البقرة : 258).
واته:نه‌تبیستوه‌و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ى ده‌مه‌قاڵه‌ى کرد له‌گڵ ئیبراهیم دا له‌باره‌ى په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى خـوا پاشایه‌تى پێبه‌خشیبوو،به‌هه‌واو فیزه‌وه پرسیویه‌تى له‌ئیبراهیم که‌په‌روه‌ردگارى تۆ کێیه؟ئه‌ویش له‌وه‌لآمدا وتى:په‌روه‌ردگارى من ئه‌وزاته‌یه که ژیان و مردنى به‌ده‌سته،نه‌مرود له‌وه‌لآمدا وتى:جامنیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته،ئه‌وسا ئیبراهیم وتى :به‌ڕاستى خــوا خۆر له‌خۆرهه‌لآته‌وه ده‌هێنێت جاتۆش له‌ڕۆژئاواوه بیهێنه،ئینجا ئه‌و بێباوه‌ره ڕه‌نگى په‌ڕى و ده‌مکوت کراو وه‌لآمى نه‌ما،بێگومان خــوا هیدایه‌تى گه‌لى بێسته‌مکار نادات.
٢. داخوازى ئیبراهیم بۆ دیتنى چۆنیه‌تى زیندو کردنه‌وه‌ى مردوان:
(وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَڕنِي كَيْفَ تُحْيِـي الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَى وَلَـكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْڕ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءاً ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْياً وَاعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ )(البقرة : 260).
واته: کاتێک ئیبراهیم به په‌روه‌ردگارى وت:په‌روه‌ردگارا پیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟خوا فه‌رموى ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتى:به‌ڵێ باوه‌ڕم هه‌یه به‌لآم حه‌ز ده‌که‌م به‌چاوى خۆم ببینم تا دڵم ئارام بگرێت،خــوا فه‌رمووى:جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایى هه‌رچواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕو خوێنیان تێکه‌ڵ بکه،ئه‌وسا له‌سه‌ر لوتکه‌ى هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه دابنێ،پاشان بانگیان بکه،به‌گورجى و به‌په‌له هه‌مویان دێنه‌وه بۆلات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستى خولى گه‌وره بالآده‌ست و کار به‌جێیه.

