سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یاسا گشتیه‌کانى منداڵى تازه له دایک بوو: ٣- شیرینکردنى ده‌م و مه‌لآشوى منداڵ:
نووسینى:د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان....وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى.......یه‌کێک له‌و ئه‌حکامانه‌ى شه‌ریعه‌تى پاکى ئیسلام بۆ منداڵى تازه‌بووى داناوه شیرینکردنى ده‌م و مه‌لآشوى منداڵه له سه‌ره‌تاى له‌دایک بوونیه‌وه.
به‌لآم با بزانین شیرینى له ده‌م وه‌ردانى منداڵ چییه؟ حیکمه‌ته‌کانى چییه؟ شیرینکرنى ده‌م مه‌لآشو بریتیه له مژینى ده‌نکه خورمایه‌ک و به‌نه‌رم و نیانى هێنانى به‌لاى راست و چه‌پى ناوده‌م و مه‌لآشوى مناڵى تازه‌بوودا به‌په‌نجه‌ى ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ناو ده‌م بگرێته‌وه, ئه‌گه‌ر خورما ده‌ست نه‌که‌وت هه‌ر مادده‌یه‌کى شیرینى تر هه‌بوو واباشه پێی بکرێ وه‌ک هه‌نگوین که له‌دواى خورما باشترین شته, له‌به‌ر شوێنکه‌وتنى کار‌و کرده‌وه‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله عليه وسلم) و په‌یڕه‌وى سوننه‌ته‌کانى.
حیکمه‌ته‌کانى شیرینى له‌ده‌م وه‌ردان ئه‌بێته هۆى به‌هێزکردنى ماسولکه‌کانى ده‌م و هه‌ردوو شه‌ویلاگ به‌جولآنى زمان و مژینى شیرینیه‌که, ئه‌و کاته ئاماده‌یى باشى ده‌بێ بۆ گرتنى مه‌مکى دایکى و هه‌ڵمژینى شیره‌که‌ى به ئاسانى.. چاکتر وایه ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌و کاره ئه‌کات خوا ناس و پارێزکار بێ, دوعای خێر بکات بۆ مناڵه‌که به‌ڵکو ته‌مه‌ن درێژ‌و بۆ خوا سوڵحاو بێ.
ئه‌و فه‌رمودانه‌ى سوننه‌تن و له‌و باره‌وه هاتوون ئه‌مانه‌ن:
* ئه‌بو به‌رده له ئه‌بو موساوه ره‌زاى خوایان لێ بێ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: خواى گه‌وره کوڕێکى پێ به‌خشین منیش بردم بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ناوى نا ئیبراهیم و, به‌ده‌نکه خورمایه‌ک ده‌م و مه‌لآشوى منداڵه‌که‌ى شیرینکردو دوعاى خێر‌و به‌ره‌که‌تى بۆکردو دایه‌وه ده‌ستم( - رواه البخاري: 5467, ومسلم: 5580.) .
* ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمویه‌تى: ئه‌بو ته‌ڵحه کوڕێکى هه‌بوو زۆر نه‌خۆش بوو, ئه‌بو ته‌ڵحه چوو بووه ده‌ره‌وه‌و کوڕه‌که‌شی وه‌فاتى کرد, کاتآ ئه‌بو ته‌ڵحه گه‌ڕایه‌وه وتى: کوڕه‌که‌مان چۆنه؟. ئوم سوله‌یم وتى: زۆر باشه, ئه‌مجا نانى بۆ ئاماده‌کردو تێرى خوارد, خۆی بۆ رازانده‌وه له‌جاران چاکتر, ئه‌ویش جووتبوو له‌گه‌ڵى, ئوم سوله‌یم پێی وت: ئه‌ى ئه‌بو ته‌ڵحه کوڕه‌که مردووه بچۆ ئه‌سپه‌رده‌ى بکه‌و بیشاره‌وه, به‌یانى ئه‌بو ته‌ڵحه رۆشت بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم هه‌واڵه‌که‌ى بۆ گێڕایه‌وه. ئه‌ویش فه‌رموی: (أَعْرَسْتُمْ اللَّيْلَةَ). ئه‌مشه‌وتان کرد به شایى و زه‌ماوه‌ند؟. ئه‌بو ته‌ڵحه وتى به‌ڵێ. پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رموی: (بَارَكَ الله لَيْلَتكُما) خوایه فه‌ڕو به‌ره‌که‌تى خۆتیان بۆ بنێرى, ئوم سوله‌یم کوڕێکى تری بوو گوتى: ئه‌بو ته‌ڵحه پێی گوتم: هه‌سته ئه‌م مناڵه به‌ره بۆلاى پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌هه‌ندێ خورماوه. پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم مناڵه‌که‌ى لێ وه‌رگرت و فه‌رموی: ( أَمَعَهُ شَيءٌ ؟).کوا هیچى له‌گه‌ڵدایه, گوتیان به‌ڵێ هه‌ندێ خورماى له گه‌ڵدایه, ئه‌مجا پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ده‌نکه خورمایه‌کى وه‌رگرت و خستیه ناو ده‌مى و ده‌م و مه‌لآشوى مناڵه‌که‌ى شیرینکردو ناوى نا عبدالله -( متفقٌ عَلَيْهِ: البخاري: 3/135, ومسلم: 2144. ) .
ئه‌بوبه‌کرى خه‌لال فه‌رموى: موحه‌ممه‌دى کوڕى عه‌لى بۆى گێڕامه‌وه‌و فه‌رموى: بیستم له دایکى کوڕێکى ئه‌حمه‌دى کوڕى حه‌نبه‌ل ده‌یگوت: کاتێ ژان گرتمى مه‌ولاى خه‌وتبوو گوتم: ئه‌ى مه‌ولاى هه‌سته وا خه‌ریکه ده‌مردم له‌تاو ژان, ئه‌ویش گوتى: خواى گه‌وره ده‌روى خێرت لێ بکاته‌وه‌و خۆشی بخاته دڵته‌وه, ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌گوت, منیش سه‌عیدم بوو, گوتى ئا ئه‌وه خورمایه, خورماى مه‌ککه‌مان هه‌بوو, گوتى به‌دایکى عه‌لى: ئه‌م خورمایه بجاوه‌و ده‌م و مه‌لآشوى پێ شیرین بکه ئه‌ویش کردى.

