سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یاسا گشتیه‌کانى منداڵى تازه له دایک بو 4- سه‌رتاشینى منداڵ:
یه‌کێک له‌و ئه‌حکامانه‌ى شه‌ریعه‌تى پاکى ئیسلام بۆ منداڵى تازه‌بووى داناوه سوننه‌ته له حه‌وته‌م رۆژى له‌دایک بوونیدا سه‌رى بتاشرێ و مووه‌که‌شى کێشانه بکرێ به‌زیو, زیوه‌که‌ش بکرێ به‌خێرو ببه‌خشرێ به هه‌ژارو نه‌داره‌کان.
حیکمه‌ت له‌وه‌دا دوو شته:
یه‌که‌م- حیکمه‌تى ته‌ندروستى: لابردنى ئه‌و مووه سه‌رى کۆرپه‌ى تازه بوو ده‌بێته هۆی به‌هێزکردن و کردنه‌وه‌ى کونى مووه‌کانى سه‌رو, به‌هێزکردنى هه‌ستیارى بینین و بیستن ( - تحفة المودود لإبن قيم. .
دووةم- حيكمةتى كؤمةلآيةتى: بةقةد كيَشى ئةو مووة زيو بةخشين سةرضاوةو كانياويَكى ترة لةسةر ضةشمةى كانياوةكانى تر‌ى هاوبةرثرسيَتى كؤمةلآيةتي, ئةوةش بؤ سةركةوتن بةسةر هةذاريداو, سةلماندن و بةديهيَنانى دياردةى يارمةتيدان و بةزةيى و ثتةوكردنى رؤحى برايةتى و هاو بةرثرسيارية لةناو كؤمةلَطةدا.
ئةو فةرمودانةى كة شةرعزانةكان كردويانة بةبةلَطة لةسةر ئةوةى كة سوننةتة سةرى مندالَ بتاشرىَ و بكيَشريَ بةزيوو, زيوةكةش بكريَ بةخيَر ئةمانةى لاى خوارةوةن:
جةعفةرى كوڕى موحةممةد رةزاى خواى ليَ بيَ لة باوكيةوة طيَڕاويةتيةوةو فةرمويةتى: فاتمةى كضى ثيَغةمبةر صلي الله علية وسلم مووى سةرى حةسةن و حوسةين و زةينةب و ئوم كةلسومى بةزيو كيَشانة كردوو دوايى كردى بةخيَرو صةدةقة( - أخرجه الإمام مالك في الموطأ: 2/501.) .
* عبدالله کوڕى ئه‌بوبه‌کر ره‌زاى خوایان لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که موحه‌ممه‌دى کوڕی عه‌لى کوڕی حوسه‌ین ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم مه‌ڕێکى بۆ حه‌سه‌ن کرد به‌گوێزه‌بانه‌و فه‌رموى: (يَا فَاطِمَةُ احْلِقِي رَأْسَهُ وَتَصَدَّقِي بِزِنَةِ شَعْڕهِ فِضَّةً قَالَ فَوَزَنَتْهُ فَكَانَ وَزْنُهُ دِرْهَمًا أَوْ بَعْضَ دِرْهَمٍ) -( تحقيق الألباني: (صحيح) انڤر حدیپ رقم: ٧٩٦٠ فی صحیح الجامع., الجامع الترمژی: ٤/٩٩برقم: ١٥١٩, وفی الإروا‌و: ١١٧٥). . واته: ئه‌ى فاتمه سه‌رى حه‌سه‌ن بتاشه‌و به‌قه‌د کێشانه‌ى مووه‌که‌ى زیو ببه‌خشه به هه‌ژاران, ئه‌وه بوو فاتمه مووه‌که‌ى کێشاو ئه‌ندازه‌ى درهه‌مێک یان له درهه‌مێک زیاتر ده‌بوو.
* یه‌حیاى کوڕی به‌کیر گێڕاویه‌تیه‌وه که ئه‌نه‌سى کوڕی مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمانیدا سه‌رى حه‌سه‌ن و حوسه‌ین بتاشن له رۆژى حه‌وته‌مى له دایک بونیاندا, وه به‌قه‌د کێشانه‌ى مووه‌کانیان زیو ببه‌خشن.
به‌لآم نابێت به‌شێک له‌سه‌رى منداڵ بتاشرێ و به‌شیکى بهێڵرێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌زمانى عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێ(الْقَزَعِ) چونکه ئه‌وه به‌ده‌قی فه‌رموده قه‌ده‌غه‌کراوه:
* ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه‌و فه‌رمویه‌تى: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ الْقَزَعِ)( -رواه البخاري: 5920, ومسلم: 113) . واته: بێگومان پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم تاشینى هه‌ندێکى سه‌رى منداڵ و نه‌تاشینى هه‌ندێکى تر‌ى قه‌ده‌غه‌کردووه.
ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ش ئه‌م چوار جۆرانه ده‌گرێته‌وه:
١- سه‌رى لێره له‌وێ بتاشرێ و په‌ڵه په‌ڵه‌ى پێوه بمێنێته‌وه.
٢ـ ناوه‌ڕاستى بتاشرێ و ئه‌م لاولاى بهێڵرێته‌وه.
٣ـ ئه‌م لاولاى بتاشرێ و ناوه‌ڕاسته‌که‌ى بهێڵرێته‌وه.
٤ـ پێشى سه‌رى بتاشرێ و به‌شى دواوه‌ى بهێڵرێته‌وه.
ئیبن قه‌یم ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێ: ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تى بۆ عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌رى، چونکه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به دادپه‌روه‌رى کردووه هه‌تا به موسڵمان به‌رامبه‌ر به‌خودى خۆی, ئه‌وه‌ته خواى په‌روه‌ردگار قه‌ده‌غه‌یکردووه که ئینسان به‌شێک له‌سه‌رى خۆی بتاشێ و به‌شێکى تر‌ى بهێڵێته‌وه, چونکه ئه‌وه سته‌مه له سه‌رى مرۆڤ ده‌کرێ هه‌ندێکى سه‌رى پۆشته‌یه‌و هه‌نێکى تر‌ى رووت و قوته.. وێنه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم دانیشتنى ئینسان لایه‌کى له سێبه‌ردا بێ و لاکه‌ى تریشى له‌به‌ر هه‌تاو بێ قه‌ده‌غه‌کردووه ( - أخرجه أحمد في المسند: 2/413- 414, والحاكم في المستدرك: 4/271) , چونکه ئه‌مه‌ش سته‌مه بۆ لایه‌کى جه‌سته‌ى.. هه‌روه‌ها وێنه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌کردووه که ئینسان به‌تاکێ پێلآوه‌وه هاتوچۆ بکات, به‌ڵکو ده‌بێ هه‌ردوو پێلآوه‌که‌ى له‌پێ بکا ئه‌وکاته بڕوات, یان هه‌ردوو پێلآوه‌که‌ى داکه‌نێ و به‌پێی په‌تى بڕوات(البخاري: 7/209, ومسلم: 3/1660.) .
لێره‌دا هه‌ندێ حیکمه‌تى تر هه‌یه: به‌راستى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست صلی الله علیه وسلم زۆر سوربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که موسڵمان له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌دیارده‌یه‌کى جوان و رێکوپێک ده‌ربکه‌وێ, هه‌موو جه‌سته‌ى پاک و خاوێن بێ و به‌هه‌یبه‌ت بێ..
تاشینى به‌شێک له مووى سه‌رو نه‌تاشینى هه‌ندێکى له‌گه‌ڵ ویقارو جوانى و که‌سایه‌تى موسڵماندا ناگونجێ, چونکه که‌سایه‌تى و بیروباوه‌ڕى موسڵمان جیاوازه له که‌سایه‌تى و بیروباوه‌ڕى نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکانى گوناحکارو گومڕاى میله‌تانى تر.
به‌لآم به‌داخه‌وه زۆر له باوکان و دایکان و په‌روه‌رده‌کاران ئه‌و یاسایانه‌ى ئیسلام نازانن و لێی بێ ئاگان, ئه‌گه‌ر پێشیان بڵێى یان بۆیان باس بکه‌یت زۆر سه‌یر ئه‌بێ به‌لایانه‌وه, چونکه پێان نه‌گه‌یشتووه یان که‌سیان نه‌دیوه جێبه‌جێی بکاو په‌یڕه‌وى لێ بکا, مه‌گه‌ر که‌سێ که په‌روه‌ردگار میهره‌بانى له‌گه‌ڵ کردبێ.
ئه‌مه‌وێ بچپێنم به‌گوێی ئه‌و جۆره باوکانه‌داو بڵێم: نه‌زانى به‌هانه نیه له شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا, پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێ که شاره‌زاى ئه‌حکامه‌کانى ئایین بێ و منداڵه‌کانى له‌سه‌ر په‌روه‌رده بکات, ئه‌گینا له‌و به‌رپرسێتیه رزگارى نابێ له‌و رۆژه‌دا که خه‌ڵک له‌به‌ر باره‌گاى په‌روه‌ردگارى جیهانیاندا ده‌وه‌ستن.
ئه‌و ئه‌حکام و یاسایانه‌ى که باسمانکردن هه‌یانه سوننه‌ته‌و هه‌شیانه موسته‌حه‌به, پێویسته کاریان پێ بکرێ و په‌یڕه‌ویان لێ بکرێت به‌گشتى له‌ناو ماڵ و منداڵ و که‌س و کار‌و خێزانه‌کاندا.. چونکه به‌راستى ئه‌گه‌ر نه‌رمیمان نواند له سوننه‌ت و موسته‌حه‌به‌کانداو جێبه‌جێمان نه‌کردن, ئه‌و کاته ئاسایى ده‌بێت به‌لامانه‌وه فه‌رزه‌کانیش ئه‌نجام نه‌ده‌ین, به‌ڵکو په‌یڕه‌وى ئیسلامیش ناکه‌ین به‌گشتى. له کۆتاییدا موسڵمانى رووکه‌ش ده‌که‌وێته ناو داوى کوفر‌و گومڕایی و بێ باوه‌ڕیه‌وه‌و, داده‌ماڵرێت له ئیسلام و ئایینه‌که‌ى!.
ئاگاداربن ئه‌ى په‌روه‌رده‌کاران ده‌سبگرن به‌و ئه‌حکامانه‌وه‌و جێبه‌جێیان بکه‌ن به‌سه‌ر منداڵه‌کانتاندا یه‌ک له‌دواى یه‌ک, بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى خوا به‌ده‌سبێنن و, بۆ سه‌لماندنى ئیسلام و به‌دیهاتنى به‌گوفتارو به‌کرده‌وه به‌ڵکو خواى په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتووتان بکات به‌سه‌ر دوژمنانداو, ئه‌و شکۆمه‌نى و رێزه‌ى که زه‌وتکراوه له موسڵمانان بیگێڕنه‌وه, ئه‌وه‌ش لاى خواى په‌روه‌ردگار زۆر ئاسانه‌و قورس و گران نیه.

