سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئەنەسی كوڕی مالیك ، خزمەتكاری پێغەمبەری سەردار
ئامادەكردنی : ئەڵوەند كوێستانی......(ئەنەسی كوڕی مالیك) ئەو هاوەڵە خۆشەویستەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بوو كە ماوەیەكی زۆر خزمەتی پێغەمبەری خوای دەكرد، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) نزای بۆ كرد خوایە سامان و منداڵی زیاد بكەو بەرەكەتی تێبخە بۆی، ئیتر یەكپارچە شارەزای چركە ساتەكانی ژیانی بوو و بە تاسەوە سوننەتەكانی وەردەگرت.
ئەنەس ناوی خۆی (ئەنەسی كوڕی مالیكی كوڕی نەزری كوڕی زەمزەمی كوڕی حەرامی كوڕی جوندوبی كوڕی عامری كوڕی غەنەمی كوڕی عودەی كوڕی نەجاری كوڕی سەعلەبەی كوڕی عەمری كوڕی خەزرەجی كوڕی حاریسەی كوڕی سەعلەبەی كوڕی عەمری كوڕی عامری كوڕی غەسانی كوڕی ئەزدی كوڕی غەوسی كوڕی نەبتی كوڕی مالیكی كوڕی زەیدی كوڕی كەهلانی كوڕی سەبەئی كوڕی یەشجیبی كوڕی یەعرەبی كوڕی قەحتان) ە.
دایكی (ئەنەس) ناوی (ئوم سولەیمی كچی مەلحانی كوڕی خالیدی كوڕی زەیدی كوڕی حەرامی كوڕی جوندوبی كوڕی عامری كوڕی غەنەمی كوڕی عودەی كوڕی نەجاری كوڕی سەعلەبەی كوڕی عەمری كوڕی خەزرەجی كوڕی حاریسەی كوڕی سەعلەبەی كوڕی عەمری كوڕی عامری كوڕی غەسانی كوڕی ئەزدی كوڕی غەوسی كوڕی نەبتی كوڕی مالیكی كوڕی زەیدی كوڕی كەهلانی كوڕی سەبەئی كوڕی یەشجیبی كوڕی یەعرەبی كوڕی قەحتان) ە.
ئەنەس لەلایەن پێغەمبەری سەردارەوە نازناوی (هەمزە) ی پێبەخشرا، چونكە بەلای پێغەمبەرەوە (ئەنەس) بە مامەی دەچوو.
ئەنەس دوو برای ناوداری هەیە كەناویان (بەرائی كوڕی مالیك و زەیدی كوڕی مالیك) ەو برایەكی تریشی هەبووە لە (ئەبو تەلحەی ئەنساری) زڕ باوكی بەناوی (ئەبو عومەیر).
(ئەنەس) (10) ساڵ پێشی كۆچ لەشاری مەدینە لەساڵی )612) ی میلادی لەدایك بووە، منداڵێكی بچووك بوو، باوكی ناوی مالیك بوو، مالیك كەسێكی بێباوەڕو خوانەناس بووە، زۆر ڕەق و توند بوو و لەگەڵ ئیسلامدا نەدەگونجا.
دایكی ئەنەسیش ناوی (ئوم سولەیم) بوو، ئەم ئافرەتە موسڵمان بوو بوو، بەڵام مالیكی مێردی زۆری لێدەكرد تا واز بهێنێ لە ئیسلام، بەڵام ئەو ئافرەتە لەسەر ئایینی ئیسلام بەردەوام بوو و ئامادە نەبوو وازبهێنێ.
ڕۆژێكیان مالیك تووڕە بوو بوو و لەخۆیەوە بە ژن و منداڵدا هەڵدەشاخا، بەو تووڕەییەوە چوویە دەرەوە، لە ڕێگەیدا تووشی بوو بە تووشی یەكێ لە دوژمنەكانیەوەو لەگەڵیدا بووی بە شەڕو ئەو دوژمنەش مالیكی كوشت، بەوەش ئەنەس هەتیو كەوت.
بەڵام دایكی لەبەرئەوەی ژیر و باوەڕدار و خواناس بوو هێندە ئاگای لە ئەنەس بوو نەیدەهێشت بۆ ساتێكیش ئەنەس هەست بە بێباوكی بكات، بەڵكو بەردەوام فێری ئیسلامی دەكرد و خۆشەویستی خوا و پێغەمبەری خوای لە دڵیدا دەچاند.
ئیتر ئەنەس تەواو تامەزۆری دیداری پێغەمبەری خوا بوو، بەڵكو خوازیار بوو كەمێك گەورە بێت و بچێت بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و بەردەوام لە خزمەتیدا بێت.
هێندەی نەبرد هەواڵ گەیشتە مەدینە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمانی داوە بە هاوەڵان كۆچ بكەن بۆ مەدینە، ئیتر ئەنەس لە خۆشیدا نەیدەزانی چی بكات، چونكە دەیزانی ئیتر پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) دێت بۆ مەدینە.
ڕۆژانە ئەنەس لەگەڵ خەڵكەكەدا دەچوویە دەرەوەی مەدینە و چاوەڕێی هاتنی پێغەمبەری خوای دەكرد، تا ئەوەی ڕۆژی هاتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات، ئیتر هەموان بە تاسەوە چاویان لەڕێ بوو، ئەوە بوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات و خەڵكی بە جوانی پێشوازییان لێكرد.
دوای ئەوەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە مەدینە نیشتەجێ بوو (ئوم سولەیم) دەستی ئەنەسی گرت و هات بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و سەلامی كرد و وتی ئەی پێغەمبەری خوا ئەم كوڕەمم هێناوە تا خزمەتت بكات دەی نزای خێریشی بۆ بكە، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) نزای بۆ كرد و فەرمووی (خوایە سامان و منداڵی زیاد بكە) ئەوكات ئەنەس تەمەنی بیست ساڵا بوو.
ئیتر بەردەوام ئەنەس لە خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دابوو و هەر ئەرك و كارێكی پێغەمبەری خوا هەبوایە ئەو ڕایدەپەڕاند.
ئەنەس زۆر سەرسامی بۆن و ڕەنگ و كردار و گوفتاری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوو، جار هەبوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ ئەنەس دەچوو بۆ ماڵی دایكی ئەنەس و سەردانیان دەكرد.
ڕۆژێكیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەنەسی نارد بۆ ئیشێك، ئەنەس چوو و ئیشەكەی كرد، دواتر چوویەوە بۆ لای دایكی، دایكی پرسیاری لێكرد بۆچی دواكەوتی؟ وتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئیشی پێم هەبوو، وتی ئیشەكەی چی بوو؟ وتی ئەوە نهێنی پێغەمبەری خوایەو باسی ناكەم، دایكی وتی ئافەرین كوڕم هەرگیز نهێنی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) باس نەكەیت.
(ئەنەسی كوڕی مالیك) بەهۆی ئەوەی پێغەمبەری خوا نزای بۆ كردبوو منداڵی زۆر زۆر بوو، تەنانەت بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان لای سەخت بووە نەوەكانی بژمێرێت، تەنانەت باسی ئەوەكراوە خاوەنی 100 منداڵ بووە، هەروەها باسی ئەوەشكراوە كە (ئەنەس) لەگەڵ پێغەمبەری خوا بەشداری كردووە لە (27) غەزاو بەشداریشی كردووە لە (حەجی ماڵ ئاوایی) و بەو شێوەیەش (2286) فەرموودەی لەپێغەمبەری خواوە ریوایەت كردووە.
ئەنەس باسی ژیانی خۆی لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەكرد و دەیوت دە ساڵ لە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دا ژیام تەنها یەك جاریش لێم تووڕە نەبوو، بەڵكو هەمیشە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە ڕووی خۆش و بە نەرم و نیانی قسەی لەگەڵ ئەنەس كردووە، ئەگەریش ئەنەس هەڵەیەكی هەبوایە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تەریقی نەدەكردەوە، بەڵكو بە نەرمونیانی تێیدەگەیاند.
بەوجۆرە ئەنەس بەردەوام لە ماڵ و لە دەرەوەو لە سەردان و شوێناندا لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دا بوو تا ئەو كاتەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كۆچی دوایی كرد، ئیتر ئەو ڕۆژە سەختتریین ڕۆژی ژیانی ئەنەس بوو.
دوای وەفاتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەنەسی كوڕی مالیك نزیكەی (100) ساڵ ژیا، چونكە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نزای تەمەن درێژی بۆ كردبوو، ئەمەش بۆ موسڵمانان سوودی زۆر بوو، چونكە هەركات موسڵمانان كێشەیەكیان هەبوایە یان پرسیارێكیان بهاتایەتە ڕێ خێرا دەچوون و پرسیاریان دەكرد لە ئەنەس.
لەو ماوەی ژیانیدا هەركات باسی هاتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مەدینە بكرایە ئەنەس دڵخۆش دەبوو، بەڵام كاتێ باسی كۆچی دوایی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەكرا دەستی دەكرد بە گریان و تەواو دڵگران دەبوو.
زۆربەی كات و ژیانی ئەنەس بریتی بوو لە پەرستش و یادی خوا، زۆرجار هێندە نوێژی دەكرد تا قاچەكانی دەئاوسان، بەردەوام خەتمی قورئانی دەكردو ژن و مناڵەكەی خۆی كۆدەكردنەوەو نزای بۆ دەكردن.
ئەنەس هێندەی تامەزرۆی ئەوە بوو جارێكی تر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ببینێتەوە و لەگەڵیدا بژیت هەموو شەوێك خەوی پێوە دەبینی، ئەنەس خۆی دەڵێت هەموو شەوێ لە خەومدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەبینم، دوای ئەم قسەش دەستی كرد بە گریان لەبەر دووری لە دیداری پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم).
ئەنەس لە سەردەمی خەلیفەكانی ڕاشدیندا ڕێزێكی زۆری لێدەگیرا، بەردەوام خەڵكی سەردانیان دەكرد و پرسیاریان لێدەكرد، ئەویش بەسەرهاتی خۆی لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دا بۆ دەگێڕانەوە، چونكە لەناو هاوەڵاندا ئەنەس لە هەموان زیاتر شارەزای هەڵسوكەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوو.
ئەو باسی ئەوەی دەكرد لەگەڵ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دا بە شەقامەكانی مەدینەدا گەڕاون و پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) كە داویەتی بە لای منداڵاندا سەلامی لێكردون و هەواڵی پرسیون، قسەی خۆشی بۆ كردون و ناڕەحەتی لەسەرشان لابردون.
سەرچاوە مێژووییەكان دەڵێن، ئەنەس لەسەردەمی خەلافەتی پێشەوا (ئەبوبەكری سدیق) بەشداری جەنگی هەڵگەڕاوەكان و یەمامەو لەسەردەمی خەلافەتی پێشەوا (عومەری كوڕی خەتاب) یش بەشداری چەندین جەنگی كردووەو لەسەردەمی خەلافەتی پێشەوا (عوسمانی كوڕی عەففان) و (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) یش بەشداری كردووەو تاكو سەرەمی (موعاویەی كوڕی سوفیان) درێژەی بەكاروانی خەبات لەپێناو ئایینی ئیسلامدا كردووە.
(ئەبو هورەیرە) یەكێك لەهاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت، كەسێكم نەبینیوە لەنوێژخوێنیندا هێندە بەپێغەمبەری سەردار بچێت، لە ئەنەس زیاتر.
دوای تەمەنێكی پڕ لە زانست و ئەزموون و پەرستشو خواناسی ئەنەسی كوڕی مالیكیش كاتی ئەوەی هات ژیانی دنیا بەجێبهێڵێ و ڕووەو لای پەروەردگاری بگەڕێتەوەو جارێكی تر بچێتەوە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵانی كۆچ كردوو، ئەوە بوو دوای تەمەنێكی زۆر و بوونی نەوەیەكی زۆر دواجار لەتەمەنی (100) ساڵی لەشاری بەسرە كۆچی دوایی كرد، بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان (ئەنەس) دواین هاوەڵی پێغەمبەری سەرداربووە كۆچی دوایی كردووە.
(قەتادە) زانایەكی ئەو سەردەمە بووە، لەدوای كۆچی دوایی (ئەنەس) ووتی، لەگەڵ كۆچی (ئەنەس) نیوەی زانست و زانیاریش كۆچیان كرد.

