سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عه‌لمانییه‌ت
ئاماده‌کردنى : ناصر جلال ا‌لدین.....شتێکى رون و ئاشکرایه که عه‌لمانینه‌ت به گشت ئه‌و ره‌وته کۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسیانه ده‌وترێت که ده‌یانه‌وێن دین له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه‌و به‌ها بالاکانیش له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێلن ، یاخود هه‌وڵبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لاوازى بکه‌ن له ریگاى بڵاو کردنه‌وه‌ى بیرى سیکۆلاریزمى رۆژئاوایى ، ئه‌وه‌ى پێویسته ئێمه لێره باسى بکه‌ین ، بریتیه له ناساندنى ئه‌و بیرۆکه‌یه به گه‌نجى مسوڵمان بۆ ئه‌وه‌ى هۆشیارى هه‌بێت و زانیارى دروستى له‌سه‌ر ئه‌و فیکره‌یه هه‌بێت ، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌ک بکه‌وێتـه‌داوى ئه‌و که‌سانه‌ى به ناوى پێشکه‌وتن و زانست خه‌ڵکى گومرا ده‌که‌ن و دایده‌دۆشن له هه‌موو به‌هایه‌کى باڵاى ئیسلامى ره‌سه‌ن ، هه‌ندێکیش که زانیان کاڵایان بازارى نیه به‌ناوى عه‌لمانیه‌ته‌وه ، بۆیاغ به به‌ر ئه‌و فیکره‌یان ده‌که‌ن و خۆیان ده‌شارنه‌وه به‌ناوى نیشتیمان په‌روه‌رى و خۆشه‌ویستى ولاته‌وه ، ئه‌مه‌شیان ته‌نیا بۆ خۆل له‌چاو کردنى خه‌ڵکه به‌سته‌زمانه‌که‌یه ئه‌گه‌رنا له ناوه‌رۆکى په‌یره‌و پرۆگرامیان هه‌مان فیکره‌ى عه‌لمانیه‌تى دژ به دینه . ئه‌گه‌ر بروانینه مانا‌و ناوه‌رۆکى عه‌لمانیه‌ت زیاتر ئه‌و راستیه‌مان بۆ رۆشن ده‌بێته‌وه ، چونکه وشه‌ى عه‌لمانیه‌ت (سيكؤلار) له دائره‌ى مه‌عاریفى به‌ریتانى پێناسه کراوه به‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌ى که هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵک ئاراسته بکات که گرنگى به دونیا بده‌ن و واز بێنن له باوه‌ربوون و ئیمان به ژیانى دواى مردن ، له موعجه‌مى جیهانى ئۆکسفۆرد به واتاى دونیا ویستى هاتوه و به‌واتاى دوورى له دین هاتوه ، هه‌روه‌ها له قاموسى جیهانى نوێى لۆبسته‌ر هاتوه سیکۆلاریزم واتاى ئه‌و سیسته‌مه‌ى که گشت دروشم و په‌رستشه ئاینیه‌کان ره‌ت ده‌کاته‌وه ، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ى واتاکانى سیکۆلاریزم باس له ( جیاکردنه‌وه‌ى ئاین له ده‌سه‌لات ده‌کرێـت ) هه‌روه‌ها له به‌شێکى زۆریان هه‌ر باس له ره‌ت کردنه‌وه‌ى به‌ها بالاکان ده‌کرێـت ، که‌له‌سه‌ر په‌یامه ئاسمانیه‌کان بونیاد نراوه ، وه‌ک پاکى خێزان و شێوازى هاوسه‌رگیرى کردن ،هه‌ندێک له بانگهێشتکارانى بیرى سیکۆلاریزم له جیهانى ئیسلامى ویستیان فێلێک له خه‌ڵکى ساده بکه‌ن و به دروشمى بریقه‌دار بیانخه‌له‌تێنن گوایه سیکۆلاریزم به واتاى زانستخوازى و گرنگى دان به زانست دێت به‌مه‌ش خه‌ڵکێکى زۆرى ساده‌یان هه‌ڵخه‌له‌تاند ، به‌ڵام به‌رى خۆر به بێژه‌نگ ناگیردرێت هه‌ر زوو ئه‌و درۆ شاخداره‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکى ئیسلامخوازه‌وه پوچه‌ڵ کرایه‌وه ،
موسته‌شریقه‌کانیش رۆلێکى گرنگیان هه‌بوه له بڵاو بونه‌وه‌ى فیکرى سیکۆلاریزم ئه‌وانیش له چه‌ندین رێگاوه کاریان بۆ کردوه ،وه‌ک زانکۆکان و دابین کردنى زه‌ماله‌ى خوێندن و دامه‌زراندن و چاپ کردن و بڵاو کردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به شێواندنى ده‌روونى منداڵان و ئافره‌تان و گه‌نجان له‌رێگه‌ى میدیاکان و ده‌زگاکانى راگه‌یاندن

