سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پۆست و پاره
ئه‌ندازیار عوسمان.....کتێبخانه‌ى محوی......سروشتی مرۆڤ به‌جۆرێکه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی شتێکی به‌خۆی شک برد ,هێزو توانایه‌کی په‌یدا کرد ,له خۆی بایی ده‌بێ و سه‌رکێشی ده‌کات (كَلَّا إِنَّ الْإِنسَانَ لَيَطْغَى ،أَن رَّآهُ اسْتَغْنَى )العلق٦-٧هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له ئیسلامدا یه‌کێک داوای پۆست بکا نایدرێتێ,چونکه ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه که مه‌به‌ستێکی هه‌یه‌و نیه‌تی ته‌واو نیه!
عومه‌ری کوڕی خه‌تاب چاک له‌م ڕاستیه تێگه‌یشتبوو بۆیه به وردی چاودێری کاربه‌ده‌سته‌کانی ده‌کرد و هه‌واڵگری تایبه‌تی هه‌بوو تا به وردی ئاگای له سه‌روه‌ت و سامانی کاربه‌ده‌ستانی بێت ..
عومه‌ر نامه‌یه‌ک بۆ عه‌مری کوڕی عاص ده‌نێرێ که والی میصر بوو تیایا ده‌ڵێت :بیستوومه مه‌ڕو ماڵاتى باشت هه‌یه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوویت ، ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟؟خۆ پاره‌شت نه‌بوو کاتێ که کردمانیت به‌کاربه‌ده‌ست ،زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه (بلغني أنه قد فشت لك فاشية من إبل و بقر و غنم و خيل و عبيد ,و ظهر لك من المال مالم يكن في رزقك ,ولا كان لك مال قبل أن استعملك ....فمن أين لك هذا؟ وقد كان من المهاجرين الأولين من هو خير من‌ك فكتب لي و عجَّل)
عه‌مر له وه‌ڵامیا نووسی:له نووسراوى ئه‌میرى بڕواداران تێگه‌یشتم ..له‌م وڵاته شت هه‌رزانه‌و ده‌ستکه‌وتمان زۆربووه‌له جه‌نگداو ئیشمان پێوه‌کردووه ، به‌خوا ئه‌گه‌ر خیانه‌تکردن لێت حه‌ڵاڵیش بێت خیانه‌تت لێناکه‌م له کاتێکدا تۆ ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ت پێ سپاردووم، به‌خوا ئه‌ى ئه‌میرى بڕواداران له‌ده‌رگام نه‌داوى وهیچ قفڵێکتم نه‌کردۆته‌وه (فهمت كتاب أمير المؤمنين ...و أما ما ظهر لي من مال فإنا قدمنا بلاداً رخيصة الأسعار كثيرة الغزو,فجعلنا ما أصابنا من الفضول فيها ,والله لو كانت خيانتك حلال ما خنتك وقد أئتمنتني ,فإن لنا أحساباً إذا رجعنا إليها أغنتنا ,والله يا أمير المؤمنين ما دققت لك باباً,ولا فتحت لك قفلا ) عومه‌ریش بۆی نووسیه‌وه: من هه‌قم به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌وه نیه، ئێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار سوود له ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان وه‌رده‌گرن بۆ راییکردنى کاره‌کانتان ، وا محمدى کوڕى مه‌سله‌مه ده‌نێرم نیوه‌ى ماڵ و سامانه‌که‌تى بده‌رێ (إني لست من تسطڕك الكتاب ,وتشقيقك الكلام في شي‌ء , ولكنكم معشر الأمراء قعدتم على عيون الأموال , ولن تقدموا عذراً, وإنما تأكلون و تتعجّلون العار , وقد وَجَّهتُ إليك محمد بن مسلمة فَسَلّم إليه شطر مالك ).
عومه‌ر ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر له والیه‌کاندا کرد که بازرگانیان ده‌کرد ,چونکه سوودیان له پۆسته‌که‌یان ده‌بینی بۆ کار ئاسانی بازرگانیه‌که‌یان ,به‌ڵام ئه‌وه‌ی نا ڕاستی بکردایه‌و خوانه‌خواسته‌و دزی بکردایه ئه‌وا وا وه‌یلا به حاڵی .
حه‌زره‌ت (ص) جڵه‌و گیری له ده‌ست بردن بۆ ماڵی گشتی کردوه‌و به ئاگر خواردنی داوه‌ته قه‌ڵه‌م (إنّ رجالاً يَتَخَوَّضون في مالِ اللهِ بغير حقًّ ,فَلَهُمُ النارُ يوم القيامة).
دیاره سامانی گشتی بۆ که‌س نیه یاری پێ بکات ,له دوا ڕۆژدا ئه‌وه سزاکه‌یه‌تی زۆر جاریش هه‌ر له دنیادا ئه‌بێ باجه‌که‌ی بدات (ذ 2001 _ طؤظاري المجتمع 5/5/2012) .
کاتێک هۆلاکۆ به‌غدای داگیر کرد ,(خةليفة معتصم بالله ى) له ژوورێکی کۆشکه‌که‌یدا به‌ند کرد ,خه‌لیفه (معتصم) برسی ده‌بێ و داوای نان ده‌کا له پاسه‌وانه‌که‌ی ,کاتێک ئه‌مه‌یان به هۆلاکۆ گه‌یاند به ده‌ستی خۆی قاپێکی پڕ ئاڵتوون و گه‌وهه‌ری بۆ هێناو پێی وت :فه‌رموو بخۆ ,خه‌لیفه پێکه‌نی و وتی :ئاخر ئاڵتوون چۆن ده‌خورێت ؟هۆلاکۆش پێی وت :ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌زانی ئاڵتوون ناخورێت بۆ کۆت ده‌کرده‌وه‌و نه‌ت دا به گه‌له‌که‌ت تابیکه‌ن به شمشێرو ڕم و به‌ره‌نگاری منی پێ بکه‌ن و نه‌هیڵن به‌غدا داگیر بکه‌م و شوراکه‌ی بڕوخێنم ؟
خه‌لیفه وتی: ئه‌وه ویستی خوای له‌سه‌ر بوو .
هۆلاکۆ وتی : که‌واته که‌وتنی به‌غداو نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی تۆش ویستی خوای له‌سه‌ره . هۆلاکۆ قاپه ئاڵتوونه‌که‌ی بۆ دانا‌و به‌جێی هێشت ,تا سه‌ره‌نجام خه‌لیفه له برسا مردار بۆوه‌و قاپه ئاڵتوونیش له‌به‌ر ده‌میابوو ...
ئنجا هۆلاکۆ ڕێی به هێزی ڕاوو ڕووت و تاڵان دا که ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندو وه‌زیر و سه‌رکرده‌کان تاڵان بکه‌ن ...
به‌مه‌ش وه‌عدی خوا هاته دی که زاڵم به زاڵم له‌ناو ده‌بات .
وڵاته ئیسلامیه‌کان به‌هۆى فه‌رمانڕه‌واکانیانه‌وه که پۆست و پاره کوێرایى داهێناون و گیرفانیان به‌هیچ پڕنابێت ،وڵاته‌کانیان به ئاگرو ئاسن به‌ڕێوه‌ده‌بردو هه‌رچى خراپ بوو ده‌رهه‌ق به میلله‌ت کردیان ، ئه‌مه‌ش حاڵ و وه‌زعێکى دروست کرد که خه‌ڵکى نامۆ بن به ئیسلام ،نه‌فامى و بێ ئاگایى و لادانێکى زۆریش دروست بوو به تایبه‌ت لاى چینى لاوان .
کاربه‌ده‌ستان دوور له خوان و پۆست و پاره‌یان له‌به‌رده‌ستایه‌وهه‌موو ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تیشیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووه،بۆیه چاکسازى و راستکردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى کۆمه‌ڵگا هه‌وڵ و کۆشش و خۆ به‌خت کردنى ده‌وێت ، بانگخوازى هوشیارى زاناى له خۆ بردووى ده‌وێـت که بزانێت چۆن په‌یامى خوا به‌باشترین شێوه ده‌گه‌یه‌نێت .
سه‌رچاوه : کتێبی ... رووسپیه‌کان،ئه‌ندازیار عوسمان ...کتێبخانه‌ى محوی

