سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مـوعجیـزه‌کـانـی پێغـه‌مبـه‌ران.... موعجیزه‌ی ئاگری سارد....پێغه‌مبه‌ر ابرهیم(د.خ (2)
دانانی: منصور علی عرابی...وه‌رگێڕانی : عبدالله حسن وه‌رتی.......ئیتر دوای ئه‌و قسه‌و باسانه له‌گه‌ڵا باوكی، ئیبراهیم لای باوكی جێ دێڵێ‌و ئه‌چێته شوێنی په‌رستگای قه‌ومه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان بكات بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی بت په‌رستی‌و خواپه‌رستی تاك‌و ته‌نها، كاتێك ئه‌چێته ژووری مه‌عه‌به‌ده‌كه ئه‌بینێ خه‌ڵكه‌كه له پێش بته‌كان كرنۆش ده‌به‌ن‌و بته بێ گیانه‌كان ده‌په‌رستن، لێیان نزیك بووه‌وه‌و به ده‌نگێكی به‌رز ووتی: [مَا هَذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ](الانبياء: 52). . واته: ئه‌رێ ئه‌وه بۆ واز له‌م بت په‌رستیه ناهێنن‌و سه‌رقاڵی بوون كه هیچ سوود‌و زیانێكیان نییه‌و هه‌رده‌م له‌به‌ریان كه‌وتوون‌و كرنۆشیان بۆ ده‌به‌ن، ئه‌وانیش له وه‌ڵامی (ئیبراهیم)دا ووتیان: [وَجَدْنَا آبَاءنَا لَهَا عَابِدِينَ](الانبياء: 53). واته: ئێمه هه‌ر له زووه‌وه ئه‌م كاره‌مان دیووه كه باب‌و باپیرانمان په‌رستویانن‌و شوێن پێی ئه‌وانمان له‌و كاره هه‌ڵگرتووه.
(ئیبراهیم) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وورد‌و شیاو تێی گه‌یاندن‌وبۆی روون كردنه‌وه كه ئه‌م بت په‌رستیه هیچ سوودێكی نییه‌و بگره كوفر‌و گومڕایی‌و سه‌رگه‌ردانیه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی ئیبراهیم به‌وه زۆر توڕه‌و نیگه‌ران بوون‌و به پیری بانگه‌وازیه‌وه نه‌هاتن‌و هه‌ر سووڕبوون له‌سه‌ر كوفر‌و بت په‌رستی‌و نه‌یانویست بگه‌نه حه‌قیقه‌ت‌و هه‌ر له ئه‌فسانه‌یی‌و گه‌نده‌ڵی‌و پوچه‌ڵیدا مانه‌وه، دوای ئه‌و ووتووێژه له‌گه‌ڵا بت په‌رسته‌كان له‌ناو بت خانه‌دا ئیبراهیم چووه ده‌ره‌وه‌و له بیری ئه‌وه‌دابوو نه‌خشه‌و پیلانێك دابڕێژێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو بته‌كان بشكێنێت‌و ته‌فر‌و تونایان بكات‌و له ده‌رفه‌تێكی گونجاو ده‌گه‌ڕا تاك‌و نیازه‌كه‌ی خۆی به‌دی بێنێت، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له رۆژێكی وادا هاته پێشه‌وه كه به جه‌ژنی گه‌له‌كه‌ی داده‌نرا‌و (كه رۆژی دوای ئه‌و قسه‌و باسانه بوو كه له بت خانه‌كه هاتنه پێشه‌وه)، ئه‌و رۆژه خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی چوونه ده‌ره‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان له ده‌ره‌وه‌ی شار، ئیبراهیمیش چۆڵا بوونی شاری به ده‌رفه‌ت زانی‌و رۆیشت بۆ كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانی شار كه‌سی تیانه‌بوو چۆڵا‌و هۆڵا بوو زۆر دڵی خۆش بوو قازمه یان ته‌وری له‌گه‌ڵا خۆی ئاماده كرد‌و رۆیشت بۆ ئه‌و په‌یكه‌رخانه‌ی بته‌كانیان لێ دانابوو، سووریش بوو له‌سه‌ر تێكشكاندنیان، سه‌یری كرد بینی زۆر له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه دانرابوون، خواردنی زۆریشیان له پێش دانراوه بۆیان به‌مه‌به‌ستی قوربانی كردن بۆیان‌و لێ نزیك بوونیان له‌كاتێكدا ناتوانن ده‌میشی بۆ ببه‌ن‌و بێ گیانن. ئیبراهیمیش به گاڵته پێ كردنه‌وه ڕووی كرده بته‌كان‌و لێ ی پرسین: (ئه‌رێ بۆچی ئه‌و خواردنه ناخۆن؟) كاتێك هیچ بتێكیش له‌وانه وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، دووباره لێی پرسینه‌وه: (ئه‌وه بۆچی ده‌نگتان نایه‌ت؟) ئینجا ده‌ستی راستی بۆ لار كردنه‌وه‌و هه‌موویانی به ته‌ورێك شكاند‌و وورد‌و خاشی كردن. ته‌نها بته گه‌وره‌كه‌یانی هێشته‌وه (واته گه‌وره‌ترین خواوه‌ندیان) وه ته‌نانه‌ت ته‌وره‌كه‌شی به‌ده‌ستی ئه‌و بته گه‌وره‌یه‌دا هه‌ڵواسی، و دوایی په‌یكه‌رخانه‌كه‌ی به‌جێ هێشت.
ئه‌و گه‌له دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگیان گێڕا له رۆژی جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان، گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو شار‌و بۆ سوپاس گوزاری خواوه‌نده‌كانیان چوونه بتخانه‌و دیتیان به‌ته‌كانیان چی به‌سه‌ر هاتووه‌و هه‌ر هه‌موویان تێكشاكاون، ته‌نها گه‌وره‌ترین خواوه‌ندیان ماوه‌و ته‌وره‌كه‌ش به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسراوه، به‌مه‌ش ترسیان لێ نیشت‌و سه‌رسام بوون‌و له‌نێو خۆیاندا پرسیاریان ده‌كرد له یه‌كتر ئه‌رێ ئه‌وه كێ ئاوای به خواكانمان كردووه، هه‌ندێكیان ووتیان: (بیستوومانه لاویێك به خراپه باسی بته‌كان ده‌كات‌و ناوی ئیبراهیمه‌و نه‌ریتی وایه كه عه‌یب‌و عاریان لێ بدۆزێته‌وه‌و گاڵته‌یان پێ بكات‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تێك شكاندن‌و له‌ناوبردنی بته‌كانی كردووه هه‌ر ئه‌ویشه گومانی ئه‌و كرداره‌ی لێ بكه‌ین).
هه‌موویان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیبراهیم دادگایی بكه‌ن‌و پرسیاری لێ بكه‌ن، له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به سه‌ربازه‌كانیان ووت خێرا ئیبراهیم بێنن، ئیبراهیم هێنرا‌و له‌به‌رده‌میان وه‌ستابوو، لێیان پرسی: [أَأَنتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ](الانبياء: 62). واته: ئه‌رێ ئه‌وه جه‌نابت وات له‌م خواوه‌ندانه‌مان كردووه؟ ئه‌ی ئیبراهیم؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا به‌و رسته‌یه ده‌ڵێ: [بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا](الانبياء: 63). واته: تێك شكێنه‌ری بته‌كان بته گه‌وره‌كه‌یانه‌و ئاماژه‌ش ده‌كات بۆ خواوه‌نده گه‌وره‌كه‌یان كه ته‌وره‌كه به‌ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسراوه‌و پێشیان ده‌ڵێت: [فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ](الانبياء: 63) واته: ده ئه‌وه‌تانێ لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌كه‌ن.
ئه‌وجاره‌ش مشتومڕٍێكی تریان ده‌ست پێكرده‌وه له‌گه‌ڵا ئیبراهیم‌و پێی ده‌ڵێن: تۆ خۆت ده‌زانیت ئه‌م بتانه ده‌نگیان لێوه نایه‌ت‌و ناتوانن قسه بكه‌ن، ئیتر چۆن داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌كه‌یت پرسیاری ئاخاوتنیان لێ بكه‌ین‌و داوایان لێ بكه‌ین بۆمان بدوێن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان هێنراوه؟
ئینجا ئیبراهیم سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت پێیان ده‌ڵێت: [أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْئًا وَلَا يَضُرُّكُمْ*أُفّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ](الانبياء: 66-67). واته: ئایا ئێوه له‌جیاتی خواپه‌رستی‌و عیباده‌تی خودای په‌روه‌ردگاری جیهانیان ئه‌و بته بێ هه‌ست‌و بێ گیان‌و بێ ده‌سه‌ڵاتانه ده‌په‌رستن كه توانای سوود‌و زیانێكیان بۆتان نییه؟ ئیبڕاهیم بێزاری ده‌رده‌بڕی‌و ده‌ڵێ به‌ڕاستی من زۆر په‌ست‌و به‌داخم له‌و كاره پیس‌و چه‌په‌ڵا‌و نا هه‌مواره‌تان‌و له خۆتان‌و ئه‌و بتانه، كه له‌جیاتی (خودا) (الله) په‌رستشیان ده‌كه‌ن‌و ده‌یان په‌رستن، ده‌ی ئیتر تۆزقاڵێك فكر‌و عه‌قڵتان نییه كه بیربكه‌نه‌وه‌و په‌شیمان ببنه‌وه، كاتێك بت په‌رسته‌كان ده‌بینن گڵۆڵه‌یان كه‌وتۆته لێژی هیچ به‌ڵگه‌و بیانوویه‌كیان به ده‌سته‌وه نامێنێت، یه‌كسه‌ر واز له وتووێژ‌و ده‌مه‌ته‌قێ‌و موناقه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر دێنن‌و په‌ناده‌به‌نه به‌ر تۆَڵه سه‌ندنه‌وه له ئیبراهیم بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری‌و ریسواییه‌كانیانی پێ دابپۆشن، بۆیه هه‌ندێكیان ووتیان سزا‌و تۆڵه‌ی ئیبراهیم چی بێت‌و شایه‌نی چ جۆره سزا‌و عه‌زابێكه، ووتیان: [حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ](الانبياء: 68). دیاره خواكانیان هیچ دیفاع‌و به‌رگریه‌كیان پێ نه‌كرا له خۆشیان بۆیه ویستیان به‌رگریان لێ بكه‌ن‌و حوكمی مه‌رگیان ده‌ركرد به سوتاندن‌و ویستیان بیسووتێنن‌و ووتیان: (ئیبراهیم بسووتێنن)، یارمه‌تی خواكانتان بده‌ن!! (ئه‌ی هاوار‌و ئۆف بۆ ئه‌و خوایانه كه نه‌توانن به‌رگری له خۆشیان بكه‌ن‌و مێشووله‌یه‌ك له خۆیان دوورخه‌نه‌وه)، هه‌ندێكی تریان بڕیارێكی تر ده‌رده‌كه‌ن وه‌ك له شوێنێكی تری قورئان باس ده‌كات‌و ده‌فه‌رمووێ: [قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ](الصافات: 97). واته: دوای ئه‌وه‌ی كه قسه‌یان بڕاو په‌كیان كه‌وت‌و ووتیان، شوره بینایه‌كی بڵند‌و مه‌نجه‌نیقێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست بكه‌ن‌و پڕی بكه‌ن له دار‌و ئاگر، ئه‌وسا تێی فڕێ بده‌نه ناوێ ئه‌وانیش ئیبراهیمیان خسته‌ناو مه‌نجه‌نیق‌و ووتی (حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ). واته: ته‌نها خودا به‌سمه پشت‌و په‌نا‌و هاوكار‌و یارمه‌تیده‌رم بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا عبدالمنعم الهاشمی له كتێبه‌كه‌ی خۆی (موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ران) ده‌ڵێت: (ئیبراهیم) پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، وه‌ڵامی كافره‌كانی ده‌دایه‌وه به شێوازێكی زۆر زانای‌و بیرمه‌ندانه كه وه‌ڵامه‌كانی به‌ڵگه‌ی نه‌فامی‌و جه‌هل‌و نه‌دانی‌و شێتی‌و فامكالیه‌تی بێ باوه‌ڕه‌كانی ده‌گه‌یاند. هه‌روه‌ك چۆن پێی ووتن: (بل فعله كبيرهم هذا فسئلوهم ان كانوا ينطقون)..
بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وێ كه ئه‌م بت‌و سه‌نه‌مانه نه‌عه‌قڵیان هه‌یه‌و نه‌ئه‌توانن قسه بكه‌ن‌و به‌رگری له خۆیان بكه‌ن به‌ڵكو بێ گیان‌و كه‌ڕ‌و ڵاڵن، ئامانج‌و مه‌به‌ستی (ئیبراهیم) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، بریتی بوو له‌وه كه كاره‌كانیان به پوچ‌و سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌و خراپ له قه‌ڵه‌م بدات‌و سه‌رزه‌نشت‌و ته‌وبیخیان بكات له‌سه‌ر بت په‌رستی‌و به‌ڵكو بێنه‌وه هۆش خۆیان‌و ژیری‌و بیریان بخه‌نه كار‌و چاوێك به رابردووی خۆیاندا بخشێننه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێست‌و بۆچوونه‌ی (ئیبراهیم)یش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری دروست كرد له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌ندێكیان‌و به‌یه‌كتریان ده‌ووت: به‌ڕاستی بڕ‌و بیانو‌و ده‌لیل‌و به‌ڵگه‌كانی ئێمه زۆر لاواز‌و بێ هێزن‌و شكستێكی گه‌وره‌مان خوارد به‌رامبه‌ر به (ئیبراهیم)، وه هه‌ندێكی تریان به‌یه‌كتریان ده‌ووت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌فام‌و كه‌م عه‌قڵین‌و كه دار‌و به‌رد‌و په‌یكه‌ر ده‌په‌رستین كه نه‌ده‌توانن ببیستن‌و نه‌ده‌توانن قسه بكه‌ن‌و وه ناتوانن به‌رگری له خۆشیان بكه‌ن، چجای بتوانن سوودیان هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌په‌رستن‌و عیباده‌تیان ده‌كه‌ن، نه‌ك بتوانن زیان‌و ئازاریان له‌سه‌ر لابده‌ن، وه‌نه‌یان توانیووه به‌رگری‌و دیفاع له خۆیان بكه‌ن كه به ته‌وره وورد‌و خاش‌و پارچه پارچه كران. به‌ڵام كافر‌و بێ باوه‌ڕه‌كان وه‌ك پیشه‌ی هه‌رده‌میان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر دۆخی جارانیان‌و سووربوون له‌سه‌ر رێباز‌و رێچكه‌ی نه‌زانی‌و نه‌فامی، به (ئیبراهیم)یان ده‌ووت: تۆ خۆت باش ده‌زانیت ئه‌م بتانه ناتوانن قسه بكه‌ن، ئیتر چۆن داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌كه‌یت پرسیاریان لێ بكه‌ین، چونكه تۆ زۆر باش‌و له ئێمه باشتر ده‌زانی كه ناتوانن ئاخاوتن‌و گفتوگۆ بكه‌ن.
ئا له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا (ئیبراهیم) توانی ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رهه‌مدار بكات، پێی ووتن: ئه‌دی ئه‌گه‌ر ناتوانن قسه بكه‌ن‌و سوودیان نییه بۆتان بۆچی عیباده‌تیان ده‌كه‌ن‌و ده‌یانپه‌رستن‌و په‌ستی‌و بێزاری‌و داخ‌و دڵگرانی خۆی ده‌ڕده‌بڕێت‌و ده‌ڵێت: [أُفّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ](الانبياء: 67). واته: به‌ڕاستی من زۆر په‌ست‌و بێزار‌و به‌داخم‌و دڵته‌نگم له‌و كاره پیس‌و ناهه‌مواره‌تان‌و له خۆتان‌و ئه‌و بت‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه له‌جیاتی خودا ده‌یانپه‌رستن‌و كڕنۆشیان بۆ ده‌به‌ن، ده‌ی ئیتر گه‌ر عه‌قڵتان هه‌یه په‌شیمان ببنه‌وه.

