سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عیبادەت و پەروەردەی ئاوەز....عيبادهت
نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى/// پەروەردەی ئاوەز یەكێكە لە لایەنە گرنگەكانی پەروەردە, چونكە پێشكەوتنی زانستی و زانیاری بەسراون بەم جۆرە پەروەردەیەوە.بەشێوەیەكی گشتی پەروەردەی ئاوەز بریتیە لە گەشە پێكردنی توانا هزریە جیا جیاكان, بەپێی ئامادەیی فیتری خاوەنەكانیان, كە شتێكی سروشتی و خواكردە, هەموو تاكێك بە كەلەپور ئەیگرێت لە پێشینانی خۆی.پەروەردەی ئاوەز بە چەند رێگایەك دەكرێت لەوانە: پابەندبوون بەلانی كەمی زانیاری فەرزەوە وەك لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ئاماژەی پێكردووەو دەفەرموێت: (طڵبُ العِلْمِ فَریْضەٌ عَڵی كُلِّ مُسْلِمٍ) . واتە: داواكردن و فێربوونی زانست و زانیاری شەرعی فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێكی ئاقڵ و باڵغ بە پیاوو ئافرەتەوە.لەسەر هەموو موسڵمانێك چ نیر بێت یان مێ فەرزی عەینە فێری ئەو زانیاریانە ببێت كە واجبن, بەمەرجێك تەمەنی گەیشتبێتە تەمەنی باڵغ بوون و تەكلیفی كەوتبێتە سەر, وەك چۆنیەتی دەستنوێژ گرتن و, نوێژكردن و, رۆژوو گرتن و حەجكردن.. فێربوونی ئەمانەش ئەو بنەما شەرعیە دەیانگرێتەوە كە دەڵێت: (مَا لایُتِمُ الواجِبُ إلا بهِ فَهُۆ واجِبٌ). واتە: هەر شتێك بەو نەبێت واجبێك بە تەواوی ئەنجام نەئەدرا ئەوە ئەو شتەش واجبە.ئەمەش ئەو زانیاریانە دەگرێتەوە كە پەیوەستن بە سیفەت و پێشەكی و مەرج و روكنەكانی واجب و فەرزەكان, هەروەها ئەو شتانەی بەتاڵیان دەكاتەوە, وەكو زانینی حەڵاڵ و حەرام, زانیاری دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی یەكتاپەرستی, ئیمان و پایەكانی, ئیسلام و مەرجەكانی, زانینی ناوە پیرۆزو جوانەكانی خوای گەورە و سیفەتە بەرزو بڵندەكانی, رەوشتی بەرزو ئاكارە جوانەكانی پێغەمبەرصلی الله علیە وسلم.كەواتە واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێكی باڵغ و ئاقڵ كە فیقهی عیبادەت ئەوەی پێویستە فێری بێت, بۆ ئەوەی حەڵاڵ و حەرام لێك جوێ بكاتەوەو, لە نافەرمانی خوا خۆی بەدوور بگرێت و, لە رۆحی عیبادەت و بەندایەتی بگات, خوای گەورە دەفەرموێت{فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَنُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (11) وَإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْڕ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنْتَهُونَ (12)} [التوبة ].
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (مَنْ یُرد اللهُ بە خیراً یُفَقِهُهُ فی الدِّین) . واتە: ئەگەر كەسێك خوای گەورە خێرو چاكەی بۆ ویستبێت ئەوا شارەزا و زانای دەكات لە دینی ئیسلام. یەكەم جار كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم وەحی بۆ هات لەلایەن خواوە بە جوبریلدا لە ئەشكەوتی حیرا پێی فەرموو: بخوێنە بەناوی خوای پەروەردگارتەوە: {اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (1) خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ (2) اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ (3) الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ (4) عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ (5)} [العلق]. واتە: ئەی موحەممەد بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە كە هەموو شتێكی دروستكردووە, مرۆڤی دروستكردووە لە خوێنێكی بەستوو, بخوێنە پەروەردگاری تۆ( لە هەموو كەس) بەخشندەترە, ئەوەی كە مرۆڤی فێری نوسین كردووە بەقەڵەم, مرۆڤی شارەزاكردووە بەو شتانەی كە نەیدەزانی. ئەمەش و فەزڵ و گەورەیی زانیاری دەردەخات. ئایەت و فەرموودەی زۆر هەیە لە قورئاندا باس لە فەزڵی زانیاری و فێربوون دەكەن , خەڵك هان دەدەن لەسەری..خوای گەورە رێزو پلەی بەرز دەبەخشێت بەوانەی خاوەنی عیلم و زانیارین, بە لەخوا ترس و خاوەن تەقوا ناویان دەهێنێت:{وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ (28)} [فاطر] واتە: تەنها بەندە شەرع زانەكان لە خوا دەترسن.هەروەها دەفەرموێت:{أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (9)} [الزمر]. واتە: ئەی پێغەمبەر! بڵێ: ئایا ئەوانەی دەزانن یەكسانن لەگەڵ ئەوانەی كە نازانن؟. لە راستیدا نەخێر.موسڵمان پێویستە بپاڕێتەوە لە پەروەردگار بۆ ئەوەی زانیاری زۆرتری پێ ببەخشێت: ﭽ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣﭼ گه: ١١٤. واتە: وە بڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بكە. كەواتە بەخشینی زانیاری لە لایەن خواوەیە بۆ بەندە چاكەكانی بە بەڵگەی ئەو ئایەتانەی سەرەوە!.

