سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌مووكه‌س خێری تیایه
ئه‌ندازیار عوسمان.....هه‌مووكه‌س خێری تیایه وپێویستی به‌وه‌یه كه‌سێك گرنگی پێبدات و رێنمایی بكات ، نموونه له‌م بواره‌دا زۆره و ئه‌مه‌ش رووداوێكی راسته‌قینه:
خاتوو تۆمسۆن مامۆستای پۆلی پێنج بوو, له‌یه‌كه‌م وانه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵدا هه‌روه‌ك عاده‌تی به قوتابیه‌كانی وت:من هه‌مووتانم خۆش ده‌وێت ,به‌ڵام هه‌ر له‌خۆیه‌وه قوتابیه‌كی ڕیزی پێشه‌وه كه‌ناوی تیدی ستودارد بوو نه ئه‌چوه دڵیه‌وه .
ساڵی پاریش ئه‌و مناڵه سه‌رنجی ڕاكێشابوو به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانیدا یاری نه‌ده‌كردو هه‌میشه‌ش ڕووت و ڕه‌جاڵ و پیس و پۆخڵ و مڕو مۆن بوو ,له وانه‌كانیشیدا هه‌میشه خه‌تی سوور و نیشانه‌ی (×) ی ده‌هێنا به‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌كه‌یدا و وشه‌ی ده‌رنه‌چوه زۆر بوو به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ده‌فته‌ره‌كه‌یه‌وه .
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه خاتوو تۆمسۆن تیایا مامۆستا بوو ,داوای له مامۆستایان ده‌كرد كه ناو به‌ناو به سجلی قوتابیه‌كانیاندا بچنه‌وه ,جا كاتێ به سجله‌كه‌ی (تیدی )دا چووه‌وه بینی :
مامۆستای پۆلی یه‌كه‌می ناوبراو له‌باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی (تیدی قوتابیه‌كی زیره‌كی خۆش مه‌شره‌به و,به‌جوانی كاره‌كانی ده‌كات و ڕه‌وشت به‌رزه ) .مامۆستای پۆلی دووه‌میش بۆی نوسیبوو (تیدی قوتابیه‌كی چاكه‌و خۆشه‌ویسته لای هاوه‌ڵانی ,به‌ڵام بێتاقه‌ت بووه به‌هۆی نه‌خۆشی دایكیه‌وه‌و ژیانیان له ماڵه‌وه ناخۆشه ).
مامۆستای پۆلی سێیه‌میشی بۆی نوسیبوو (مردنی دایكی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ری و باوكیشی هیچ گرنگی پێ نادا‌و به‌لاوو لویدا نایه‌ت ,ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون و چاره‌سه‌ری حاڵه‌كه‌ی نه‌كرێت ,كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ری ده‌بێت ).
مامۆستای پۆلی چواره‌میش بۆی نووسیبوو ( تیدی گۆشه‌گیره‌و تاقه‌تی خوێندنی نه‌ماوه‌و هاوه‌ڵێتی كه‌م كه‌س ده‌كاو هه‌ندێ جاریش له پۆلدا ده‌خه‌وێت ).
ئالێره‌دا خاتوو تۆمسۆن له كێشه‌كه حاڵی بوو ,له‌یادی له‌دایك بوونیدا قوتابیان دیاریان بۆ هێنا كه هه‌مووی شتی به‌نرخ بوون و به‌جوانی ته‌غلیف كرابوون ,ته‌نها تیدی نه‌بێ كه دیاری یه‌كه‌ی به وه‌ره‌قه‌یه‌كی ڕه‌نگ بۆری نا ڕێك و پێك ته‌غلیف كردبوو ,كه كردیه‌وه ملوانكه‌یه‌ك بوو كه چه‌ند مورویه‌كیشی كه‌وتبوو له‌گه‌ڵ بۆنێكدا كه ته‌نها چاره‌كێكی تیا مابوو ..
قوتابیه‌كان خه‌ریك بوون بكه‌ونه گاڵته پێكردنی ,به‌ڵام مامۆستا تۆمسۆن فریای وه‌زعه‌كه كه‌وت و تیدی هه‌ستانه‌وه به‌وه‌ی كه ملوانكه‌كه‌ی كرده ملی و بۆنه‌كه‌شی له‌خۆی دا,ئه‌و ڕۆژه تیدی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كاندا نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و تۆزێ خۆی دوا خست ,تا مامۆستا تۆمسۆنی بینی و پێی وت :ئه‌مڕۆ بۆنی دایكمت لێدێت.
تۆمسۆن زۆر گریا كه زانی ئه‌وه بۆنی دایكی ڕه‌حمه‌تێتی كه بۆ ئه‌می هێناوه و ئه‌مڕۆ له‌جیاتی دایكی دڵی ناوه به‌مه‌وه .خاتوو تۆمسۆن كه‌وته گرنگی دان به تیدی و زۆر هانی ئه‌دا ,له سه‌ری ساڵدا نامه‌یه‌كی بۆ هات له تیدی یه‌وه كه تیایا نووسیبوی (تۆ باشترین مامۆستای كه‌من بینیومه له ژیانمدا ).
پاش شه‌ش ساڵ نامه‌یه‌كی تری بۆ نارد كه تیایا نوسیبووی (قۆناغی سانه‌وی ته‌واو كردوه‌و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌و به‌لایه‌وه تا ئێستاش باشترین مامۆستایه )..
دوای چوار ساڵی تر نامه‌یه‌كی بۆ نارد‌و هه‌واڵی دایه كه وا زانكۆ ته‌واو ده‌كات و ڕه‌نگه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌لایه‌وه تا ئێستاش باشترین مامۆستایه .
پاش چوار ساڵی تر هه‌واڵی دایه كه خوێندنی باڵاشی ته‌واو كردوه له كۆتایی نامه‌كه‌یدا نووسیبوی (دكتۆر پیودور إف.ستودارد !)
له به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا نامه‌یه‌كی تری بۆ نارد‌و هه‌واڵی دایه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایك و باوكی نه‌ماوه‌و به‌ته‌مای ژن هێنانه ,ناوبراو له‌جێی دایكی دانیشێ له ئاهه‌نگی ژنهێنانه‌كه‌یدا . خاتوو تۆمسۆنیش ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوو ,ملوانكه‌كه‌ی كه به دیاری دابوویه كاتی خۆی كردیه ملی و هه‌مان بۆنیشی له‌خۆی دا كه دایكی له‌خۆی ئه‌دا.
د.تیدی به‌خێرهاتنی خاتوو تۆمسۆنی كرد‌و پێی وت :سوپاست ده‌كه‌م كه گرنگیت به‌من دا‌و وات لێكردم هه‌ست به بوونی خۆم بكه‌م و كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌ركه‌وتنم.
خاتوو تۆمسۆنیش پێی وت :من سوپاسی تۆ ده‌كه‌م كه فێرت كردم چۆن مامۆستایه‌كی سه‌ركه‌وتوو بم و گرنگی به هه‌موو قوتابیه‌كانم بده‌م .
(د.تیدی ستودارد بووه پزیشكێكی ناودارو جه‌ناحێكی هه‌یه به‌ناوی (ستودارد )بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له خه‌سته‌خانه‌ی (میپوددست) له دی‌سی مونتیسی له ویلایه‌تی (أیوا ) له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا .كه باشترین خه‌سته‌خانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا ).
به‌ڕاستی ژیان پڕه له چیرۆك و به‌سه‌رهات كه په‌ندو ئامۆژگاری زۆری لێوه‌رده‌گیرێ ,بۆیه كه‌سی ژیر به ڕووكه‌ش ناخه‌ڵه‌تێ و په‌له ناكات له حوكمدان دا و هه‌موو شتێك له ده‌ورو به‌ردا گرنگی خۆی پێ ئه‌دات .
سه‌رچاوه : (كتێبی ڕووسپیه‌كان) ی ئه‌ندازیار عوسمان

