سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیلحاد چۆن درووسـت بوو؟
ئه‌ندازیار عوسمان.....تا پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رچاوه‌ى فێربوون و زانست له ئه‌وروپا کتێبى پیرۆزیان بوو (واتة: تةورات و ئينجيل)، ته‌ورات دواى هه‌شت سه‌د ساڵ ده‌ماوده‌م گێڕانه‌وه نووسرایه‌وه‌و ئینجیلیش دواى نزیکه‌ى سه‌د ساڵێک نووسرایه‌وه و هه‌ردووکیان به‌و زمانه نه‌نوسرانه‌وه که پێى هاتبوونه خواره‌وه، بۆیه به‌هه‌زاران هه‌ڵه و دژ به‌یه‌کى و ناڕاستیان تیایه که حاشا ئه‌وانه که‌لامى خوا نین ، په‌یمانگاى ویستار له ئه‌مریکا پاش چه‌ند ساڵ دیراسه‌کردنى ئینجیل له‌لایه‌ن دووسه‌د زاناى بوارى جۆراو جۆره‌وه ڕایان گه‌یاند که ١٦% ى ئینجیل راسته‌و هى خوایه و له‌٨٤%ى ده‌ست هه‌ڵبه‌سته.
که‌نیسه ده‌ستى کێشابوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا قسه قسه‌ى ئه‌وبوو، بیر‌و بۆچوون هى ئه‌و بوو با هه‌ڵه‌ش بووایه، که‌نیسه ده‌یووت: زه‌وى چه‌قى گه‌ردونه و زه‌وى ناسوڕێته‌وه‌وخۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌کان به ده‌وریا ده‌سوڕێنه‌وه و زۆر شتى تر، کاتێک به‌هۆى پێشکه‌وتنى زانسته‌وه زۆر راستى دۆزرانه‌وه که پێچه‌وانه‌ى بیر‌و بۆچوونى که‌نیسه بوون، که‌نیسه که‌وته دژایه‌تى کردن و ته‌نانه‌ت چه‌وسانه‌وه‌و کوشتن و بڕینى ئه‌و زانایانه‌ى که ڕاى جیاوازیان هه‌بوو.
به‌مه زانست بووه دوژمنى که‌نیسه‌و ته‌ییارى بێ دینى دروست بوو، سه‌دان ساڵ کێشمه کێشمى نێوان ئاین و ئیلحاد له ئه‌وروپادا درێژه‌ى کێشا که هه‌ندێکیشى گواسترایه‌وه بۆ وڵاته ئیسلامیه‌کان و که‌سانێک ده‌یانویست هه‌مان به‌زم لێره‌ش سازبکه‌ن.
پاشان به‌هۆى پێشکه‌وتنى خێراى زانسته‌وه رۆژ به‌رۆژ زیاتر سه‌لما بۆ زانایان و بۆ خه‌ڵکى که ئه‌م بوونه‌وه‌ره خوایه‌ک دروستى کردووه که نه‌خشه‌سازییه‌کى زۆر زۆر وردى به‌کار هێناوه له‌هه‌موو دروست کراوه‌کانیدا.
بۆنموونه ئه‌گه‌ر زه‌وى و خۆر تۆزێک گه‌وره‌تر یان بچوکتر بوونایه، یان ئه‌گه‌ر نزیکتر بوونایه له یه‌کترى، زه‌وى و چى تیایه ده‌سووتان، یان ئه‌گه‌ر تۆزێک دوورتربوونایه له یه‌کترى ئه‌وه زه‌وى و چى تیایه ده‌یان به‌ست. به‌مه‌ش له‌سه‌ده‌ى بیست و بیست ویه‌کدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى ئاشکرا هه‌ست پێده‌کرێت به‌ره‌و ئیمان بوون به‌خوا که (واجب الوجود) ه‌و ته‌نانه‌ت مامۆستا‌و سه‌رده‌سته‌ى مولحیده‌کانى دونیا بڕواى هێنا به بوونى خوا.
ئه‌م بابه‌ته له کتێبی (بــالاَنـس
) ئه‌ندازیار عوسمان وه‌رگیراوه

