سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌روه‌رده‌كردنی موسڵمان له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێكۆشان :
ئه‌ندازیار عوسمان...قورئانى پیرۆز ئامۆژگارێکى دڵسۆزه و ، به‌رده‌وام موسوڵمانان په‌روه‌رده ده‌کات و ڕێنمایى یان ده‌کات که ئه‌مه‌بکه‌ن و ئه‌وه مه‌که‌ن ، ئه‌مه دۆستانه و ئه‌وه‌ش دوژمنتانه‌و جێى مه‌ترسىیه و خۆتانى لێ بپارێزن …
قورئانى پیرۆز په‌روه‌رده‌ى موسوڵمان ده‌کات له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشان و نه‌به‌ردى و چاو قایمى ، له‌سه‌ر به‌خشینى ماڵ و سامان .. بۆ ئه‌مه‌ش داستان و ڕووداوه‌کانى گه‌لانى دێرینیان بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، هه‌روه‌ک له‌سووره‌تى(البقرة)دا دوو نموونه‌مان بۆ باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت [ال‌م تر الى الذين خرجوا من ديارهم وهم الوف حذر الموت] ئایا وردنه‌بویته‌وه له‌وانه‌ى که‌له‌ترسى مردن له‌وڵاتى خۆیان ده‌رچوون ، له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌زاران که‌س بوون ( واتة ڕووبةڕووى دوذمن نةبوونةوة و جيهاديان نةكرد نةباوةكو بمرن ، بةلاَم خؤ ئاشكراية جيهاد و تيَكؤشان ساتيَك مردن ثيَش و دوا ناخات ، ضونكة ئةجةل ديارىكراوة و هةموو بةفةرمانى خوا دةمرين و رؤذمان تةواو دةبيَت ) … بۆیه خواوه‌ند په‌ندێکى واى دادان که خۆیان و ئه‌وانه‌ى له‌دواى خۆشیان دێن سودى لێوه‌رگرن [فقال له‌م الله موتوا ، ثم أحياهم ان الله لذو فضل على الناس ولكن أكثر الناس لايشكرون] خواوه‌ند پێ ى فه‌رموون : بمرن ! هه‌موویان مردن … ئنجا زیندووى کردنه‌وه … به‌مه‌ش تێ ى گه‌یاندن که‌ناتوانن له‌ده‌ست مردن رابکه‌ن و مردن و ژیان به‌ده‌ست خوایه و که‌س ناتوانێ تاقه چرکه‌یه‌ک پێش و دواى بخات …
به‌راستى خواى په‌روه‌ردگار خاوه‌نى چاکه‌یه به‌سه‌ر مه‌ردومه‌وه ، به‌ڵام زۆر که‌س پێ نازانن و سوپاسى ناکه‌ن … ئه‌ى بڕواداران له‌م راستىیه تێ بگه‌ن و هه‌وڵ و کۆشش بکه‌ن له‌ڕێى خوادا ، بجه‌نگن له‌ڕێى خوادا [ وقاتلوا في سبيل الله و اعلموا ان الله سميع عليم] وه بزانن که‌خوا دانایه ، خواوه‌ند گوێ ى له‌هه‌مو قسه‌یه‌کتانه و زانایه به‌هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کتان ، هیچى لێ وون نابێت ئه‌گه‌ر مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌کیش بێت .
ئنجا پاش ڕوون کردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى (ئةجةل) باسى گرنگى به‌خشینیان بۆ ده‌کات له‌ڕێى خوادا و ده‌فه‌رموێت[من ذا الذي يقرض الله قرضاً حسناًفيضاعفه له اضغافاً كثيرة ، والله يقبض ويبسط و اليه ترجعون ] واته : کێ یه ئه‌و که‌سه‌ى قه‌رز بدا به‌خوا قه‌رزدانێکى باش ، ئنجا خوا بۆى زۆر بکات و به‌چه‌نده‌ها قات بیداته‌وه ، جاباش بزانن که هه‌ر خوایه ماڵ و سامان ده‌به‌خشێ و زیادى ده‌کات و هه‌ر ئه‌وه که ده‌یگرێته‌وه و نایبه‌خشێ … واته به‌خشینى ماڵ و سامان له‌ڕێى خوادا لێى که‌م ناکاته‌وه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌که‌تى تێده‌خات هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا ص ده‌فه‌رموێت : [ ما نقصت صدقة من مال ] موسلم گێڕاویه‌تیه‌وه . ئنجا قورئان ده‌فه‌رموێت : [والية ترجعون ] ئێوه ئه‌ى به‌ره‌ى ئاده‌مى ، ئه‌ى بڕواداران رۆژێک دێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خوا و له‌دادگاى حه‌قى خوایىدا دادگایى ده‌کرێن …
ڕوودا و کاره‌ساتى دووه‌میش که قورئان موسوڵمانانى پێ په‌روه‌رده ده‌کات ، سه‌رگوزشته‌یه‌کى جووله‌که‌کانه له‌دواى زه‌مانى(مووسا) سه‌لامى خواى لێ بێت هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رموێت [ال‌م تر الى الملأ من بني اسرائيل من بعد موسى اذ قالوا لنبي له‌م ابعث لنا ملكاً نقاتل في سبيل الله ] واته : ئایا وورد نه‌بویته‌وه و سه‌رنجت نه‌دا له‌کۆمه‌ڵێک پیاو ماقووڵانى نه‌وه‌ى یه‌عقوب له‌دواى مردنى مووسا ، که به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆیانیان وت : پاشایه‌کمان بۆ هه‌ڵبژێره ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر ئاڵاکه‌ىدا جه‌نگ بکه‌ین له‌ڕێى خوادا :[ قال هل عسيتم ان كتب عليكم القتال الا تقاتلوا ؟ قالوا وما لنا الا نقاتل في سبيل الله وقد اخرجنا من ديارنا و أبناءنا] واته : پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ویستى تاقىیان بکاته‌وه بزانێ راست ده‌که‌ن ؟ پێى فه‌رموون :ئایا له‌وانه‌ن ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر فه‌رزکرا جه‌نگ نه‌که‌ن و پشت هه‌ڵکه‌ن ؟! وتیان : چۆن جه‌نگ ناکه‌ین له‌ڕێى خوادا که هه‌موو خۆمان و ماڵ و مناڵمان له‌وڵاتمان ده‌رکراوین ؟ دیاره ئه‌مه قسه‌ى سه‌ر تێرىیه و خۆ قسه‌ش پاره‌ى تێناچێت؟! به‌ڵام تاقى کردنه‌وه سه‌نگى مه‌حه‌که و راست و ناراست ده‌رده‌خات ، بۆیه [فلما كتب عليهم القتال تولوا الا قليلاً منهم ، و الله عليم بالظالمين ] کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر فه‌رزکرا هه‌مووپشتیان هه‌ڵکرد که‌مێکیان نه‌بێت ، وه خوا ئاگاداره به‌سته‌مکاران …
ئه‌مه ره‌وشتى که‌سانێکه که بیروباوه‌ڕیان باش دانه‌مه‌زرابێ و ، له‌مه‌سه‌له‌ى ژیان و مردن تێ نه‌گه‌یشتبن … به‌راستى ئه‌وانه سته‌م کارن و خواش ئاگادارى سته‌مکارانه و خۆى ده‌زانێ چۆن تۆڵه‌یان لێده‌کاته‌وه …
[ وقال له‌م نبيهم : ان الله قد بعث لكم طالوت ملكاً . قالوا : أنى يكون له الملك علينا و نحن أحق بالملك منه ، ولم يؤت سعة من المال ؟ قال : ان الله اصطفاه عليكم و زاده بسطة في العلم و الجسم ، والله يؤتي ملكه من يشا‌ء ، والله واسع عليم ] پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێى فه‌رموون : خوا(طالوت) ى بۆ ناردن به‌پاشا ، وتیان : ئه‌و چۆن ده‌بێ به‌پاشا به‌سه‌ر ئێمه‌وه که ئێمه له‌و شایسته‌ترین به‌پاشایى وه ئه‌ودارایى زۆرى نه‌دراوه‌تێ و ده‌وڵه‌مه‌ند نىیه ؟ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان فه‌رمووى : خوا ئه‌وى هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر ئێوه‌دا ، وه ئه‌و به‌شى زیاترى دراوه‌تێ له‌فراوانى زانین و توانایى جه‌سته‌دا ، وه خوا موڵک و پادشایه‌تى خۆى ده‌به‌خشێ به‌هه‌ر که‌س که خۆى خواستى له‌سه‌ر بێ وبیه‌وێ ، وه خوا خاوه‌نى به‌خشینى زۆره ، که دای به‌یه‌کێک ناڵێ کوڕى کێیت ، وه دانایه به‌شایسته‌یى ئه‌و که‌سه‌ى که ده‌یڕێژێ به‌سه‌ریا …
وا دیاره جووله‌که‌کان به‌م قسانه‌ى پێغمبه‌ره‌که‌یان ده‌م کوت نه‌بوون ، وه پێویست بوون به(معجزة) یه‌ک دڵیان بێنێته سه‌ر ڕێ ، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێى فه‌رموون : [ وقال له‌م نبيهم : ان اية ملكه أن يأتيكم التابوت فيه سكينة من ربكم وبقية مما ترك ال موسى و ال هرون تحمله الملائكة ، ان في ذلك لاية لكم ان كنتم مؤمنين ] نیشانه‌ى پاشایى(طالوت)که راسته‌و له‌خواوه‌یه ئه‌وه‌یه که سنووقه‌که‌ى موساتان بۆ دێته‌وه که ماوه‌یه‌کى زۆره دوژمن لێى داگیر کردون ، کاتێ عه‌مالیقه‌کان هاتن و وڵاتى ئه‌مانیان داگیرکرد ، له‌وشتانه‌ى بردیان ئه‌و سندوقه‌بوو که زۆر شتى به‌نرخى پاشماوه‌ى خانه‌دانى مووسا و هاروونى تیا‌بوو وه زۆر له‌سه‌ر دڵیان گران بوو که نه‌یان ده‌توانى به‌ده‌ستى بهێننه‌وه . ئه‌و سندووقه‌ى که هاتنه‌وه‌که‌ى مایه‌ى ئارامى دڵتانه له په‌روه‌ردگارتانه‌وه ، وه ئه‌و پاشماوه‌یه‌ى تیایه که خانه‌دانى مووسا و هاروون به‌جێ یان هێشتووه ، فریشته‌کان هه‌ڵى ده‌گرن و له‌ناو دوژمنه‌وه ده‌یهێننه‌وه بۆتان ، بێ گومان ئه‌م کاره گه‌وره و پیرۆز و سه‌ر سوڕهێنه‌ره نیشانه و به‌ڵگه‌ى خوایىیه بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواداربن …
جووله‌که‌کان که چاویان به‌م(معجزة)یه که‌وت وادیاره دڵنیابوون ، وه‌بڕوایان کرد که له‌م جه‌نگه‌دا خوا یارمه‌تیان ده‌دات و قایل بوون به پادشایه‌تى و سه‌رکردایه‌تى(طالوت):[ فلما فصل طالوت بالجنود : قال ان الله مبتليكم بنهر ، فمن شرب منه فليس مني ، ومن لم يطعمه فأنه مني ـ الا من اغترف غرفة بيده ـ فشربوا منه الا قليلاً منهم ] ، کاتێک (طالوت) به‌خۆى و له‌شکره‌که‌یه‌وه له‌شار ده‌رچوون ، پێى فه‌رموون خوا تاقیتان ده‌کاته‌وه به‌چه‌مێک ئاو (كةلةڕىَياندابوو) ، هه‌ر که‌سێک لێى خوارده‌وه ئه‌وه له‌له‌شکره‌که‌ى من نىیه ، وه هه‌رکه‌سێکیش لێى نه‌چه‌شت ئه‌وه له‌منه ، مه‌گه‌ر که‌سێک لاله‌وێچێکى (مشتيَكى) لێ بگرێ (واتة تةنها ثڕ بةدةستى ئاو بخواتةوة بؤ دةم تةڕكردن) ئنجا که گه‌یشتنه ئاوه‌که هه‌موو تێریان لێخوارده‌وه که‌مێکیان نه‌بێت … که (313) که‌س بوون ، به‌پێى ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ى که پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ڕۆژى به‌دردا به‌هاوه‌ڵانى فه‌رموو : ئێوه ئه‌مڕۆ به‌قه‌ده‌ر هاوه‌ڵه‌کانى (طالوت) ن که له‌ڕووباره‌که په‌ڕینه‌وه … چونکه ئه‌وان له‌ڕۆژى به‌دردا(313) که‌س بوون [فلما جاوزه هو والذين امنوا معه ، قالوا لا طاقة لنا اليوم بجالوت وجنوده ، قال الذين يظنون أنهم ملاقوا الله : كم من فئة قليلة غلبت فئة كثيرة باذن الله ، و الله مع الصابرين ] واته : کاتێک که گالوت و ئه‌وانه‌ى بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵىدا په‌ڕینه‌وه له‌ئاوه‌که ، هه‌ندێکیان وتیان : ئه‌مرۆ ئێمه ده‌ره‌قه‌تى جالووت و له‌شکره‌که‌ى نایه‌ین … ئه‌وانه‌ش که‌پێیان وابوو( لةڕؤذى دوايىدا ) به‌خزمه‌ت خوا ده‌گه‌ن وتیان : زۆر ده‌سته‌و تاقمى که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته و تاقمى زۆردا به‌فه‌رمانى خوا ، وه‌خوا له‌گه‌ڵ خۆڕاگرانه .
[ ولما برزوا لجالوت وجنوده قالوا : ربنا أفرغ علينا صبراً ، وثبت أقدامنا ، و انصرنا على القوم الكافرين ] واته : خوایه بڕێژه به‌سه‌رمانا ئارام گرتن ، وه پێمان جێگیر بکه ، وه‌زاڵمان بکه به‌سه‌ر گه‌لى بێ بڕوایانا …[ فهزموهم باذن الله ، وقتل داود جالوت واتاه الله الملك و الحكمة ، وعلمه مما يشا‌ء ] به‌فه‌رمانى خوا دوژمنیان شکاند ، وه داود جالووتى کوشت ، وه‌خوا پادشایه‌تى و پێغه‌مبه‌ریه‌تى دایه ، وه ئه‌وه‌ى ویستى فێرى کرد …
ئنجا قورئان په‌رده دائه‌داته‌وه به‌سه‌ر له‌شکر و سه‌رکرده و پاڵه‌وانان و ڕووداوه‌کان دا و ئه‌فه‌رموێ :[ ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لفسدت الارض ، ولكن الله ذو فضل على العالمين ، تلك ايات الله نتلوها عليك بالحق وانك لمن المرسلين ] البقره : ٢٥٥ واته : ئه‌گه‌ر خوا مه‌ردومى له‌ناو نه‌بردایه هێندێکیان به‌هێندێکیان به‌م ڕه‌نگه به‌بڕوادار بێ‌بڕوا و به‌چاک خراپى پاک نه‌کردایه‌ته‌وه ، جیهان بۆ گه‌ن ده‌بوو ، سه‌ر زه‌وى تێک ده‌چوو ، وه زۆر و سته‌م و ده‌ست درێژى بڵاوده‌بۆوه و ، جیهان پڕ ده‌بوو له‌بێدادى ، به‌ڵام خوا خاوه‌نى به‌خشش و میهره‌بانىیه به‌سه‌ر هه‌موو جیهانىیانه‌وه … ئه‌م دوو داستانه‌ى که بۆمان گێڕایته‌وه ، ئایه‌تى خوان ، ئه‌یان خوێنینه‌وه به‌سه‌رتا به‌ڕاستى ، وه تۆ به‌بێگومان یه‌کێکیت له‌پێغه‌مبه‌رانى خاوه‌ن نامه …
ئه‌م بابه‌ته له کتێبی (ساتيَك لة خزمةتى قورئان دا) وه‌رگیراوه

