سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆیه‌کانی بایه‌خدان به بابه‌تی ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز ئه‌مانه‌ن :
ئاماده‌کردنی: هیما نجم.....یه‌که‌م : قورئانی پیرۆز بۆ ئه‌وه دابه‌زیوه بۆمان تاوه‌کو لێی تێبگه‌ین، ئه‌و ئایه‌ته گه‌ردوونیانه‌ی که تێیدایه ناکرێ ته‌نها له چوار چێوه‌ی زماندا به‌باشی لێی تێبگه‌ین، ئه‌مه‌ش له گشتگیری به‌ڵگه‌ی قورئانیه‌وه بۆ هه‌موو زانیاریه‌ک که به‌ش به‌شی تێدانییه.
دووه‌م : بانگه‌وازکردن به ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پاکی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هۆکارێکی گونجاوه بۆ خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، سه‌رده‌می زانست و ته‌کنیک و ورده‌کاریی، خه‌ڵکی شه‌یدای زانست و ده‌سکه‌وته‌کانی بووه به شێوه‌یه‌کی زۆر‌و وازیان له ئایین هێناوه و پشتگوێ‌یان خستووه له بیریان کردووه و خۆیان له به‌دیهێنراو و خوای به‌دیهێنه‌ر نه‌ناس کردووه، هه‌روه‌ک خۆیان له زیندووکردنه‌وه و لێپرسینه‌وه و به‌هه‌شت و ئاگری دۆزه‌خ نه‌ناس کردووه و خۆیان لێی بێ ئاگا کردووه، جگه له‌وه‌ش له شته په‌نهانه‌کان، چونکه ئه‌م ده‌ستوور و بناغه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره شێوێنراوه له بیروباوه‌ریان و قه‌ناعه‌تیان بۆ ناگه‌رێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هۆکارێکی باوه‌ڕپێهێنه‌ر و قه‌ناعه‌ت هێنان به ئایین بۆ خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌ماوه به ڕاده‌ی ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی دوایینی پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام).
سێیه‌م : بناغه‌ی شارستانیه‌ته‌کان ئه‌وه‌یه یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن و ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ناکه‌ن، به‌لآم له‌م ڕۆژگاری عه‌وله‌مه‌یه‌ی ئێمه‌ی تیّدا ده‌ژین، شارستانیه‌تی ماددی هه‌وڵی زاڵبوون ده‌دات به‌وه‌ی که تێیدایه له کوفرێکی ئاشکرا و هاوبه‌ش په‌یداکردنی ئاشکرا بۆ خوا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌ها خه‌راپه له ده‌ستچووه‌کانی و ڕه‌وشته نزمه‌کانی و مادیه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی بۆ سه‌ر شارستانیه‌ته‌کانی تر و دانان و به‌کارهێنانی هه‌ر هۆکارێک که ده‌ستیان ده‌که‌وێت له ده‌زگای داگیر کردنی مادی و هۆکاره‌کانی.
له‌م رۆژگاره‌شدا زۆرێک له‌و هه‌موو ده‌زگا مادیانه به ده‌ستی موسڵمانان له ده‌ست ده‌درێن له ئه‌نجامی ئه‌و زنجیره پیلانه دوور و درێژانه‌ی دوژمنان، به داگیر کردنی زۆربه‌ی ولآتانی موسڵمانان و کارکردن له‌سه‌ر به ڕۆژئاواییکردنیان، دوای هوڵدان و تێکۆشانێکی زۆر له پێناو ڕووخانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش دوای لاوازکردن و بێ ده‌سه‌لآتکردنی و پاشان ڕووخادن و له‌ناوبردنی به ته‌واوی و کارکردن له‌سه‌ر پارچه پارچه کردنی نه‌ته‌وه بۆ زیاتر له په‌نجاو پێنج ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆکه و تالآنکردنی هه‌موو خێر‌و بێرو سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی و دانانی چه‌ند جۆره حوکمێکی دژ به‌یه‌ک له‌م ولآتانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن یه‌ک بگرنه‌وه، له‌م ڕۆژگاری دابه‌شبوونه مرۆفایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی تێدا ده‌ژین و دوایی چاندنی قه‌واره‌ی زایۆنیی نامۆ له دڵی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی بۆ فه‌سادکردن و پیسکردنی و ورووژاندنی شه‌ڕ و شۆڕ و په‌شێوی و ئاژاوه له نێوان نه‌وه‌کانیدا و چاندنی دوژمنایه‌تی له نێوان براکان بۆ ڕێگرتن له یه‌ک گرتنیان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی له ناوبه‌ر و ڕه‌فتاری هه‌ڵگه‌ڕاوه و ڕه‌وشته داڕووخاوه‌کان بۆ چه‌سپاندنی ورد‌و خاشکردنی نه‌ته‌وه‌ی موسڵمانان و کارکردن بۆ زیاتر به ڕۆژئاواییکردنیان و ئاسانبوونی خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ریدا و هیچ به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی دانه‌ماوه له‌م ڕۆژگاره ته‌نگه‌ی تێیدا ده‌ژین ته‌نها ئایینه‌که‌ی نه‌بێت، ئه‌و ئایینه کۆتاییه‌ی خوای به‌رزو پیرۆز به‌هیژ ئاینێکی تر ڕازی نابێت له به‌نده‌کانی جگه له‌و ئایینه نه‌بێت (كة ئيسلامة)، هه‌رئه‌مه‌ش تاکه هۆکارێکی به‌رگریکردنه به‌ده‌ستی موسڵمانانی ئه‌م ڕۆژگاره ماوه‌ته‌وه و ڕوونترین هۆکار بۆ به‌رز ڕاگرتنی به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌نده‌کان له‌م ڕۆژگاری زانست و زانیارییه‌ی تێیدا ده‌ژین بریتییه له ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز و له سوننه‌تی پیّغه‌مبه‌ر (د.خ).
چوارم : له‌م ڕۆژگاره‌دا هه‌ریه‌ک له ئیسلام وموسڵمانان له هه‌موو هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندن به ناحه‌ق ڕووبه‌ڕووی هێرشی دڕه‌نده ده‌بنه‌وه، ئه‌وان له هێرشه‌که‌یاندا نکۆڵی له‌وه ده‌که‌ن ئیسلام ئایینێکی ئاسمانی و قورئان وته‌ی په‌روه‌ردگار بێت نکۆڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوایین پێعه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌که‌ن له‌به‌ر له خۆبایی و چه‌قاوه‌سوویان، جا گرینگ‌ترین هۆکار و به سوودترینیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه جێگیرکردن و چه‌سپاندنی ئیعجازی زانستییه له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێعه‌مبه‌ر (د.خ) به ووشه‌ی خۆش و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرا و ته‌واو و ئاخاوتنی ئاسایی.
پێنجه‌م : جیهانی ئه‌مڕۆ به ئاراسته‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره ده‌جوڵێ که سه‌رچاوه‌که‌ی گه‌شه‌کردنی زانست و ته‌کنیککاریه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ره و به‌جۆرێک خاوه‌نه‌که‌یان به‌ره‌و سته‌مکاری ده‌بات و فریویان ده‌دات به سڕینه‌وه و له‌ناودانی که‌سانی دیکه له کاتی له ئارادا نه‌بوونب هۆشیاری ئایینی دروست و پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقی و هه‌ڵسوکه‌وتی به جۆررێک ڕه‌چاوی مافه‌کانی برایه‌تی مرۆفایه‌تی ده‌کات به‌باشترین شێوه، ده‌ربازبوون له‌م سه‌رگه‌ردانیه بریتییه له بانگه‌واز بۆ ئایینی دروست، له ڕوونترین شێوازه‌کانی بانگه‌واز بۆی بریتییه له‌وه‌ی له قورئانی پیرۆز و له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئیعجازی زانستی ڕوون وه‌ک ڕووناکی خۆر له کاتژمێری چواری ڕۆژدا.
شه‌شه‌م : ئێمه‌ی کۆمه‌ڵی موسڵمانان زۆر که‌م ته‌رخه‌م بووین له گه‌یاندنی په‌یامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) که داوای ئه‌مه‌شمان لێکراوه و ئێمه به‌رهه‌می ئه‌و که‌م ته‌رخه‌میه هه‌موو ڕۆژێک ده‌دوورینه‌وه: جه‌نگێکی تێکشکێنه‌ر له‌سه‌ر خاکی موسڵمانان له فه‌ڵه‌ستین تاکو به‌لقان و لوێوه بۆ خاکی شیشان و کشمیر و ئه‌فغانستان و ئه‌راکان و باشوری فلیپین و سودان و سۆماڵ و ئه‌وانی تریش، گه‌ماڕۆی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته موسڵمانه‌کان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ملیاره‌ها دۆلار له موڵکی موسڵمانان، داگیرکردنی سه‌ربازیی هه‌موو زه‌وی فه‌ڵه‌ستین و ده‌وڵه‌ته‌کانی که‌نداوی عه‌ره‌بی و ئه‌فغانستان و سبته و مه‌یلیلیه و دورگه‌ی له‌یلا، له زه‌وییه‌کانی مه‌غریبی و زۆر له دوورگه‌کانی ئاسیا و ڕاوه‌دونانی موسڵمانان له هه‌موو شوێن و جێیه‌کانی جیهان و پته‌وکردنی پیلان گێڕان بۆ سه‌ریان.
حه‌وته‌م : له وروژاندنی باسی ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆزدا و له سوننه‌تی کۆتا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ڕاپه‌راندنی بیر‌و هۆشی موسڵمانانه، ئاماژه بۆ بیرکردنه‌وه‌ی داهێنکارانه تێیدا، هاندان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گرنگیدان به کاری زانست و ورده‌کاری که نه‌ته‌وه تێیدا دواکه‌وت به شێوه‌یه‌کی گه‌وره، له کاته‌ی ده‌وڵه‌تی کوفر و شیرک و گومڕا پێشکه‌وتوونه، پێشکه‌وتنێکی سه‌یر، تاکو گه‌یشته ئه‌وه‌ی بڕی زانستی به‌رده‌ست هه‌ر پێنج ساڵ جارێک تا ڕاده‌یه‌ک چه‌ند جاره‌ی خۆی ده‌بووه‌وه، لایه‌نه ته‌کنیکیه‌کانی (تقنية) هه‌ر سێ ساڵ جارێک نوێ ده‌بووه‌وه، به‌مه‌ش که‌لێنێکی ناوبڕی له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا دروستکرد له بواری زانست و ته‌کنیک که ڕۆژ له‌دوای زیاد ده‌کات قووڵتر ده‌بێته‌وه، سامناکی ئه‌وه له‌سه‌رمان وای لێهات چه‌ند جاره ببێته‌وه له‌گه‌ڵ زیادکردنی ئه‌و که‌لێنه قووڵ و به‌ر فراوانه.

