سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سیفاتى پیاوچاکان
1- کاتێک قسه ده‌که‌ن ته‌نها قسه‌ى راست ده‌که‌ن .
٢- له جل وبه‌رگدا زیاده ڕۆیى ناکه‌ن .
٣- له کاتى ڕۆیشتن نازوو فیز به‌سه‌ر که‌س ناکه‌ن .
٤- چاویان ده‌پارێزن له حه‌رامکراوه‌کان .
٥- گوێیان ته‌نها بۆ زانستى به سوود ڕاده‌گرن .
٦- له بیرى خۆیان خواى گه‌وره له هه‌موو که‌س گه‌وره‌تره بۆیه غه‌یرى خوا له‌به‌رچاویان زۆر بچوکه .
٧- ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌هه‌شت وه‌ک ئه‌وه وایه که بینیبیان بۆیه تا نه‌چنه ناوى ناحه‌سێنه‌وه .
٨- دڵیان به خه‌مه‌و شه‌روخراپه‌یان نیه و نابینرێت لێان .
٩- داواى شتى که‌م ده‌که‌ن و نه‌فسیان زۆر پاکه .
١٠- سه‌بریان گرت چه‌ند ڕۆژێکى که‌م و ڕۆژانێکى زۆر ده‌حه‌سێنه‌وه که به‌هه‌شته .
١١- دونیا ئه‌وانى ده‌ویست به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت و خۆیان له دیلى به‌رده‌ستى دونیا رزگار کرد .
١٢- شه‌وانه به‌رامبه‌ر خوا له‌سه‌ر پێیه‌کانیان له نوێژ ڕاوه‌ستان و چه‌ند جوزئێک ده‌خوێنن .
١٣- له کاتى قورئان خوێندن له ئایه‌ته‌کانى باسى به‌هه‌شت ده‌وه‌ستن و ته‌ماع گیرده‌بن بۆ چونه ناو به‌هه‌شت و,له ئایه‌ته‌کانى باسى جه‌هه‌ننه‌میش گوێ ده‌گرن و وا ده‌زانن که هه‌ناسه‌کانى جه‌هه‌ننه‌م له ناو گوێیانه .
١٤- له کاته‌کانى ڕۆژیشدا زۆر نه‌رم ونیان و زانا و به‌رێزن و له خوا ترسن .
١٥- رازى نین به کارى چاکى که‌م و کاره چاکه زۆره‌کانیش به زۆر نازانن .
١٦- ئه‌وان هه‌موو کات نه‌فسیان به گوناح بار ده‌زانن له کرده‌وه‌کانیشیان ده‌ترسن که وه‌رنه‌گیرێت .
١٧- ئه‌گه‌ر به‌یه‌کێکان بڵێى پیاو چاکى ئه‌وا ده‌ڵێن (من نةفسى خؤم باشتر دةناسم لة كةسى تر و خواى طةورةش باشتر دةمناسيَت ) ئه‌و دوعایه‌ش ده‌که‌ن (خواية ليَم مةطرة بةوةى كةوا دةيليَن باشترم كةى لةوةى كةوا ئةوان تيَ طةيشتوون و ليَم خؤشبة لةوةى ئةوان نايزانن ).
١٨- له‌کاتى ده‌وڵه‌مه‌ندى ده‌ست بڵاو نین
١٩- له‌کاتى نه‌بوونى وهه‌ژارى نه‌بونى خۆیان ده‌رناخه‌ن .
٢٠- ئیمانین گه‌یشتۆته یه‌قین
٢١- زۆر پاچالاکن بۆ هیوایه‌تى خه‌ڵک .
٢٢- زۆر به‌ته‌ماع نین .
٢٣- شه‌و ده‌کاته‌وه بیرى لاى سوباسى خوایه , ڕۆژ ده‌کاته‌وه بیرى لاى زیکرى خوایه .
٢٤- که سه‌یریان ده‌که‌ى نزیکن له به‌ده‌ست هێنانى به‌هه‌شت و دڵیان له خوا ترسه .
٢٥- زۆر بایه‌خ به زانست ده‌ده‌ن
٢٦- له کاتى زانست به‌خشین نه‌رم ونیان وبه ئارامن
٢٧- له‌کاتى خوا په‌رستى به خشوعن
٢٨- له کاتى به‌ڵاو ناخۆشى ئارام ده‌گرن
٢٩- ته‌نها هه‌وڵى رزقى حه‌ڵاڵ ده‌ده‌ن
٣٠- نه‌فسیان قانیعه‌و زوو قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ن
٣١- داواکاریان که‌مه
٣٢- پارێزگارى له دینى خۆیان ده‌که‌ن
٣٣- شه‌هوه‌تیان که‌مه‌و ڕقى خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و ده‌رى ناخه‌ن
٣٤- چاوه‌ڕێى هه‌موو خێرێکیان لێ ده‌کرێت
٣٥- دووره له‌هه‌موو شه‌ڕوخراپه‌یه‌ک
٣٦- ئه‌گه‌ر له خواى گه‌وره‌ش بێ ئاگا بێت به هۆی سه‌ر قاڵیه به‌کارى چاک
٣٧- ئه‌و که‌سه‌ى زووڵمى لێکردووه عه‌فوى ده‌کات ئه‌وکه‌سه‌ى شتى پێنا به‌خشێت ئه‌و پێی ده‌به‌خشێت
٣٨- سه‌ردانى ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌کات که سه‌ردانى ناکه‌ن
٣٩- دووره له‌کارى قیزه‌ون و کارى وا ناکات که لێى نه‌وه‌شێته‌وه
٤٠- له هه‌موو کارێکى چاک ده‌بینرێت
٤١- ووته‌و گوفتارى نه‌رمه
٤٢- کارى خێرى زۆر له به‌ر ده‌ستدایه
٤٣- له کاتى خۆشى سوپاسگوزاره
٤٤- دان به شتى حه‌ق ده‌نێت
٤٥- پارێزگارى له ئه‌مانه‌ت ده‌کات و شت که‌م له بیر ده‌کات
٤٦- ناو‌و ناتۆره له خه‌ڵک نانێت
٤٧- زه‌ره‌ر له جیران نادات
٤٨- له کاتى به ڵاو مصیبه‌ت پرته‌و بۆڵه‌ى نایه‌ت
٤٩- ناچێته ناو بیر‌و باوه‌رى بوچ له بیر‌و باوه‌رى حه‌قیش ناچێته ده‌ر
٥٠- ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بوو خه‌م له بێ ده‌نگى ناخوات
٥١- ئه‌گه‌ر پێبکه‌نێت ده‌نگى به‌رز ناکاته‌وه
٥٢- نه‌فسى له ده‌ستى به ئازاره‌و خه‌ڵک له ده‌ستى به ئیسراحه‌تن

