سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌ترین مولحید‌و بێباوه‌ڕی سه‌ده‌ی بیست (ئه‌نتۆنی فـلۆ ) بڕوای هێـنا
گه‌وره‌ترین مولحید‌و بێباوه‌ڕی سه‌ده‌ی بیست كه‌زیاتر له سی په‌ڕاوی نوسیوه‌و سه‌ركرده‌و پێشه‌وای مولحیده‌كانی دنیا بوو بۆ زیاتر له نیو سه‌ده له‌ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا پاش گه‌ڕان و ئه‌زموونێكی زۆر له بواری فه‌لسه‌فه‌و زانست‌دا بڕوای هێنا.
له‌باره‌ی ئیمان هێنانیه‌وه له په‌ڕاوه‌كه‌یدا به‌ناوی (خوایه‌ك هه‌یه، گه‌شتی سه‌رسه‌خترین مولحید) دا ده‌ڵێ (له‌وكاته‌وه كه رامگه‌یاندووه بڕوام هێناوه به‌خوا زۆر پرسیارم لێده‌كرێت له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و گۆڕانه‌وه‌و داوای نووسینی په‌ڕاوێكم لێده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وانه‌ی په‌ڕاوه‌كانی منیان خوێندبێته‌وه ده‌زانن كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه قه‌ناعاتم بگۆڕدرێت، چونكه من دوای به‌ڵگه‌و بورهان ده‌كه‌وم تا هه‌ر جێیه‌كم ببات. له‌م دواییه‌دا له هۆكاره‌كانی راگه‌یاندندا ده‌وترێت گوایه پیری و ترس له مردن وای له‌من كردووه بڕوا بهێنم كه‌ئه‌مه‌ش راست نیه، گرنگی دانم به ناسینی خوا گرنگیدانێكی (حه‌كیمانه‌و، ئه‌خلاقیانه‌و، فچولیانه) یه.
- حه‌كیمانه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر خوایه‌ك هه‌بێ و چاره‌نووسی مرۆڤی به‌ده‌ست بێ، بێعه‌قڵیه كه هه‌وڵ نه‌ده‌ین و كارنه‌كه‌ین بۆ رازی بوونی.
- ئه‌خلاقیانه‌یه چونكه هیچ شتێك به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌نیه كه مرۆڤ لایه‌نگری ئه‌و راستیه بێت كه ده‌بێته مایه‌ی نه‌مری بۆی.
- فزولیشه چونكه هیچ شتێك عه‌قڵی زانستی فه‌لسه‌فی ناوروژێنێت به هێنده‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی راستیه گه‌وره‌كان، بڕواش ناكه‌م هیچ شتێك به‌هێنده‌ی دۆزینه‌وه‌و ناسینی خوا گه‌وره بێت.
بۆیه جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌و كه گرنگی دانی من به‌و مه‌سه‌له‌یه گرنگی پێدانێكی حه‌كیمانه‌و ئه‌خلاقیانه‌و فزولیانه‌یه.
من ساڵی 1923 له له‌نده‌ن له خێزانێكی مه‌سیحیدا له دایك بووم، باوكم كاهینێكی گه‌وره‌ی كه‌نیسه‌و سه‌رۆكی كۆلێژی دیراساتی ئاینی زانكۆی كمبریدج بوو.
من نازانم بۆ هه‌ر له‌مناڵیه‌وه حه‌زم له ئایین نه‌بوو، هه‌رچه‌ند من له باوكمه‌وه حیكمه‌ت و مه‌نهه‌جی عیلمی لێكۆڵینه‌وه‌وگه‌ڕان فێربووم.
له‌قوتابخانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رێكی زۆرچاكمان هه‌بوو كه‌هانی ئه‌داین له‌سه‌ر خوێندنه‌وه.
من هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانمدا گفت و گۆم ده‌كرد له‌باره‌ی ئایینه‌وه هه‌رچه‌ند ئه‌وان به‌ته‌مه‌ن له‌منیش گه‌وره‌تر بوون، كه‌گه‌یشتمه ته‌مه‌نی پانزه ساڵی به هاوه‌ڵه‌كانم وت: من بڕوام به‌بوونی خوا نیه.
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش ئه‌مه‌م له باوكم شارده‌وه تا وه‌زعی ماڵه‌وه‌مان نه‌شێوێت. له‌ساڵی 1946 دا كه‌ته‌مه‌نم 23 ساڵ بوو ماڵه‌وه زانیان كه‌من مولحیدم و موناقه‌شه‌كردن له‌گه‌ڵما سوودی نیه.
له هاوینی 1947 زانكۆی كمبردیج به‌شی ئادابم ته‌واو كرد‌و بڕیارم دا له بواری فه‌لسه‌فه‌دا پسپۆری به‌ده‌ست بهێنم. له ساڵی 1954 بوومه مامۆستای فه‌لسه‌فه له‌زانكۆی كیل له به‌ریتانیاو 17 ساڵ له‌وێ مامه‌وه. ساڵی 1972 چوومه زانكۆی (كالگری) له كه‌نه‌داو دواتریش له 1973 دا چوومه زانكۆی(ریدینگ) و تیا مامه‌وه تا ساڵی 1982. ئنجا چوومه زانكۆی یۆرك بۆ سێ ساڵ و پاشان چوومه زانكۆی بۆیلنگ گرین له ئوهایۆ و شه‌ش ساڵ تیامامه‌وه وتا په‌نجاكانیش لایه‌نگری بیر و بۆچوونی كۆمۆنیستی بووم و دواتر وازم لێهێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌گونجاو بوو.
نازانم چی وای لێكردم بچم به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌و ببمه فه‌یله‌سوف، ره‌نگه له‌وه‌وه ده‌ستی پێكردبێ كه له خوێندنی باڵادا، قوتابی مامۆستا گلبرت رایل بووم كه فه‌یله‌سوفێكی گه‌وره‌بووله زانكۆی ئۆكسفۆرد.
له سه‌دان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و به‌رنامه‌دا به‌رگریم له بیر‌و بۆ چوون و ئیلحاده‌كه‌م كرد تا ساڵی 2004 له مونازه‌ره‌یه‌كدا له زانكۆی نیویۆرك رامگه‌یاند كه ئێستا من به‌قه‌ناعه‌تی ته‌واوه‌وه بڕوام به بوونی خوا هه‌یه كه (واجب الوجود)ه. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌ی كه له نه‌خشه‌سازی بوونه‌وه‌ردا هه‌یه له‌هه‌ساره‌كانه‌وه هه‌تا جوزه‌یئاتی پرۆتینی ((DNAكه ده‌بێت به‌دیهێنه‌رێكی به‌تواناو زانای هه‌بێت.
ئه‌م هه‌واڵه ش وه‌كاله‌تی ئه‌سیۆشیتد پریس بڵاوی كرده‌وه به‌دنیادا و ته‌علیقێكی راستی زۆر جوانیشی دا كه‌وتبووی (بێگومان گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زانستی سه‌رده‌م ئه‌وه‌یه كه توانی ئه‌وه بدۆزێته‌وه كه‌خوا هه‌یه) (بۆ درێژه‌ی ئه‌م باسه سه‌یری كتێبی:(رحله العقل) ی دكتۆر عه‌مر شه‌ریف بكه.
پاش ئه‌م راگه‌یاندنه مێژووییه گه‌وره‌یه له فه‌یله‌سوفێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نتۆنی فلۆوه مولحیده‌كانی دنیا قوڕدرا به‌ده‌میانداو تا ئێستاش نازانن چۆن له‌و صدمه‌یه رزگاریان بێت، چونكه ئه‌و مامۆستا‌و سه‌رمه‌شقیان بوو، كه ئه‌و گه‌یشته ئیمان ئیتر كێ گوێ له‌مان ده‌گرێت.
گه‌شتی ئه‌نتۆنی فلۆ گه‌شتێكی عه‌قڵی بوو له‌رێگه‌ی گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه و بورهاندا له‌ماوه‌ی زیاتر له شه‌ست ساڵدا، هه‌رچه‌ند بوونی خوا به‌ڵگه نه‌ویسته چونكه له فیتره‌ت و سرووشتی مرۆڤ دا ئه‌وه دانراوه، په‌یوه‌ندی خواش به ئاده‌میزاده‌وه و ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ده‌بێت له‌سه‌ری بڕۆن ئه‌وه پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت هێناویانه به درێژایی مێژوو بۆ به‌ره‌ی ئاده‌می.
ئه‌وه‌ی جێی داخه تازه لای خۆمان هه‌ندێك به‌عه‌قڵی كاڵ فامیانه‌وه ده‌یانه‌وێ له رێی ئه‌نته‌رنێت و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه دژایه‌تی دین بكه‌ن و گومان له‌سه‌ر پیرۆزیه‌كان دروست بكه‌ن، كه‌ئه‌م هه‌وڵه‌شیان نه‌زۆكه و وه‌ك ئه‌و بزنه شێته‌ن كه به‌ته‌مابوو شه‌ڕه‌قۆچ له‌گه‌ڵ شاخدا بكات!!
پیره‌مێردی شاعیری له‌مه‌ڕ خۆمان له‌م باره‌یه‌وه ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ڵێت: (لا 372 دیوانی پیره‌مێرد)
خـوایه ئه‌وانـه‌ی كه بـێباوه‌ڕن
هیچیان نه‌دیوه وا هـه‌ڵـه‌وه‌ڕن
ئه‌گینا سه‌یری باغێكی گوڵ كه‌ن
ته‌ماشایه‌كی بـه‌عه‌قڵ و‌دڵ كـه‌ن
ئه‌و ره‌نگه جوانه‌ی په‌رده‌ی هه‌رجایی
بـه‌زه‌ڕه‌بـینی تـیـشكی بـیـنایی
لێی ورد بنه‌وه كه ئـه‌و صنعه‌تـه
كێ ده‌ڵێ زاده‌ی خووی ته‌بیعه‌ته؟
ئـه‌م ئـاسمانه كـه بـێ سـتـوونه
بۆ كرده‌وه‌ی تـۆ بوو بـه‌نموونـه
چـه‌رخی مـاكینه‌ی ئـه‌م رۆژووشـه‌وه
بێ هـه‌ڵم و بـه‌نـزین ئـه‌سـووڕێـتـه‌وه
چه‌وری پێ ناوێ هیچ ژه‌نگ ناگرێ
لێك هه‌ڵناوه‌شێ ده‌ستی تێ نـابـرێ
ئـاش بێ ئـاش وه‌سـتا نـانـرێتـه‌وه
گاجووت بێ جووتـیار ناگه‌ڕێتـه‌وه
سه‌رچاوه
* ناوی په‌ڕاو: باڵانس
* نووسه‌ر: عوسمان محمد ڕه‌شید

