سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عیبادەت و پەروەردەی جەستەیی...عيبادهت
هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى/// ئیسلام تەنها گرنگی نەداوە بە جەستەی مرۆڤ لە رووی شكڵ و شێوەو هەناوو ماسولكەكان و دەمارەكانیەوە..بەڵكو لەگەڵ ئەوانەشدا گرنگی تەواوی داوە بە هەست و سۆزەكانی و, پاڵنەرە سروشتی و پێویستیەكانی, بەشێوەیەكی گشتی بەو لایەنانەی كە جەستە بەهێز دەكەن و دەیپارێزن.عیبادەت كاریگەریەكی گونجاوی هەیە لەسەر پەروەردەی جەستە, ئیسلام مرۆڤی بەرەڵا نەكردووە بە ئارەزووی خۆی و بەشێوەیەكی فەوزەوی و بێسەرو بەر غەریزەكانی تێر بكات بە بێ هیچ سنوورێك, بەڵكو رێگای تێركردنی ئارەزووەكانی داوە بە شێوەیەكی رێكو پێك و بەدوور لەوەی كاریگەری خراپیان هەبێت لەسەر جەستە, بە پێچەوانەوە بەسوودیش دەبێت بۆی لە رووی تەندروستی و كۆمەڵایەتیەوە, بە خواپەرستی و عیبادەت بۆیان حساب دەكرێت و پاداشتیان لەسەر وەردەگرن!.ئیسلام خواردنی ماڵی خەڵكی بە ناهەق حەرام كردووە لە بەرامبەردا پەیداكردنی رزق و رۆزی بە عیبادەت داناوە, زینای حەرام كردووە لە بەرامبەردا ژیانی هاوسەری بە حەڵاڵی بە عیبادەت و خواپەرستی داناوە, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئاماژەی بەم راستیە كردووە لەم فەرموودەیەدا كە دەفەرموێت: (وفِی بُچْعِ أَحَدِكُمْ صَدَقَەٌ). واتە: لە چێژ وەرگرتنی هەر یەكێك لە ئێوە لەگەڵ هاوسەرەكەی خێرو چاكەی بۆ دەنوسرێت. وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا! ئێمە ئەو كارە بۆ خۆشی خۆمان دەكەین ئایا بە چاكە بۆمان دەنوسرێت؟. فەرمووی: (أَرَأَیْتُمْ ڵوْ ۆچَعَهَا فِی حَرَامٍ أَكَانَ عَڵیْهِ فِیهَا وِزْرٌ فَكَژَلِكَ إِژَا ۆچَعَهَا فِی الْحَڵالِ كَانَ ڵهُ أَجْرًا) . واتە: ئەی ئەگەر ئارەزووەكەی لە حەرامدا تێر كرد ئایا بە تاوان بۆی نانوسرێت؟. وتیان: بەڵێ بۆی دەنوسرێت. فەرمووی: دە هەر بەو شێوەیە ئەگەر ئارەزووەكەی لە حەڵاڵدا تێر بكات ئەوا بە خێرو چاكە بۆی دەنوسرێت و پاداشتی لەسەر وەردەگرێت.مرۆڤ (360) جومگەی هەیە ئەگەر نوێژی چێشتەنگاوی كرد هەر جومگە و چاكەیەكی بۆ دەنوسرێت: (یُصْبِحُ عَڵی كُلِّ سُڵامَی مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَەٌ فَكُلُّ تَسْبِیحَەٍ صَدَقَەٌ ۆكُلُّ تَحْمِیدَەٍ صَدَقَەٌ ۆكُلُّ تَهْلِیڵەٍ صَدَقَەٌ ۆكُلُّ تَكْبِیرَەٍ صَدَقَەٌ ۆأَمْرٌ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَەٌ ۆنَهْیٌ عَنِ الْمُنْكَڕ صَدَقَەٌ ۆیُجْزِئُ مِنْ ژَلِكَ رَكْعَتَانِ ێرْكَعُهُمَا مِنَ الچُّحَی) . واتە: هەموو رۆژێك گشت جومگەو ئێسكێكی ئادەمیزاد خێرێكی دەكەوێتە سەر هەموو(سبحان الله)یەك چاكەیەكە, هەموو(الحمد لله)یەك چاكەیەكە, هەموو(لاالە الا الله)یەك چاكەیەكە, هەموو( اللە اكبر)ێك خێرو چاكەیەكە,.فەرمان بەچاكە خێرێكە, قەدەغە كردنی خراپە چاكەیەكە, دوو ركات نوێژی چێشتەنگاو ئەوەندەی ئەمانە هەموویان خێرهەیە. مەبەست لە بەدیهاتنی ئەم مرۆڤە لەم سەرزەویەدا عیبادەتە, كەواتە پێویستە جەستەش گرنگی و مافی خۆی پێبدرێت لە سنووری شەرعی پاك و بێگەرددا, بۆ ئەوەی بتوانێت بەجوانی ئەركی ئەو عیبادەتانەی لەسەریەتی رایپەڕێنێت, چاو مافی هەیە پێویستە مافی بدرێت, گوێ مافی خۆی هەیەو پێویستە مافی بدرێت, نەفس مافی خۆی هەیەو پێویستە مافی بدرێت, نابێ زیاد لە سنووری خۆیان نارەحەت بكرێن.. هەروەها پێویستە هەموو خاوەن مافێك مافی خۆی بدرێتێ بە شێوەیەكی شیاو. عەبدوڵای عەمری كوڕی عاص خوای گەورە لێیان رازی بێ گەنجێكی خاوەن تەقوا بوو, خۆی یەكلایی كردبوەوە بۆ عیبادەت و خواپەرستی, شەونوێژی دەكردو بە رۆژ بە رۆژوو دەبوو, ژنی هێنا پاش ماوەیەك باوكی سەردانی كردن, پرسیاری كرد لە خێزانی دەربارەی هەڵس و كەوتی عەبدوڵای كوڕی, ئەویش بە ئەدەبێكی جوانەوە وتی: چاكترین پیاو عەبدوڵایە بەڵام لەوەتی منی هێناوە نەهاتۆتە سەر جێگاكەم! باوكی چوو بۆ خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم شكاتی لە كوڕەكەی كرد، پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ناردی بەدوایدا و هات بۆ خزمەتی, پێی فەرموو: ئەی عەبدوڵا پێم بڵێ تۆ بە رۆژ بە رۆژوو دەبیت و شەویش هەموو قورئان دەخوێنی؟. وتم: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا! مەبەستم خێرو چاكەیە. فەرمووی: لە مانگێكدا سێ رۆژ بە رۆژوبە ئەوەندە بەسە. وتم: توانای زیاترم هەیە ئەی پێغەمبەری خوا!.. فەرمووی: دەی وەك داود پێغەمبەر بە سڵاوی خوای لەسەر بێ رۆژی نارۆژێك بە رۆژوو دەبوو, باشترین خواپەرست بوو لە هەموو كەس زیاتر عیبادەتی خوای دەكرد, وەك لە ریوایەتی تردا هاتووە (خۆشەویست ترین رۆژووە لای خوای گەورە), فەرمووی: (مانگی جارێك قورئان دەوری كەرەوەو بەتەواوی بیخوێنە). لەوە زیاتر توانام هەیە ئەی پێغەمبەری خوا!. فەرمووی: (لە ماوەی بیست رۆژ جارێكدا قورئان بەتەواوی بخوێنە. وتم: لەوە زیاتر توانام هەیە ئەی پێغەمبەری خوا!. فەرمووی: (دە رۆژ جارێك قورئان بە تەواوی بخوێنە). وتم: لەوە زیاتر توانام هەیە. فەرمووی: ( دەی هەفتەی جارێك قورئان بە تەواوی بخوێنە, لەوەش زیاتری مەكە, چونكە نەفست هەقی لەسەرتە, خێزانت هەقی لەسەرتە, ئەوانەی سەردانت دەكەن هەقیان لەسەرتە, جەستەت هەقی لەسەرتە) . * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دانی نەنا بەژیانی رەبەنگەری و وازهێنان لە خۆشیەكانی دنیا بەنیازی خواپەرستی, هەروەكو لە وەڵامی ئەو كەسانەدا روونی كردەوە بۆمان كە هاتبوون پرسیاریان كردبوو لە خێزانەكانی دەربارەی عیبادەت و بەندایەتی ئەو, پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم رێگەی پێنەدان, چونكە ئەگەر وایان بكردایە هەق و مافی خێزانەكانیان و جەستەشیان دەفەوتان و, خۆشیان دەخستە مەترسیەوە.ەوەیە دروشمی هاوسەنگی لە بواری عیبادەتدا, دەورێكی كاریگەری هەیە لەسەر پەروەردەی تاكی موسڵمان, كارو كردەوەی هەمیشە لە سنورێكی دیاریكراودا دەبن, زیًدەڕۆییان تێدا ناكات و مافی هەموو ئەوانە دەدات كە هەق و مافیان لەسەریەتی پێویستە لەسەر موسڵمان هەوڵبدات بۆ ژیانی قیامەت و ژیانی دنیاش فەرامۆش نەكات, لایەكی نەگرێت و ئەوی دی وەلانێت:{وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا وَأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (77)} [القصص]. (ابن كپیر) لە راڤەی ئەم ئایەتەدا دەڵێت: هەوڵ بدە بەو ماڵ و سامانەی خودا پێی بەخشیویت ماڵی قیامەت و بەهەشتی بەرینی پێدابین بكەیت, بەشی خۆشت بە حەڵاڵی لە بیرمەكە, ژیانێكی خۆش بۆ خۆت فەراهەم بهێنە, خوای گەورە هەقی لەسەرتە, خاوو خێزان هەقیان بەسەرتەوەیە, نەفست هەقی لەسەرتە, ئەوانەی سەردانت دەكەن هەقیان لەسەرتە, تۆش هەق و مافی هەموویان بدە بە پێی خۆیان, لەگەڵ خەڵك چاكە بكە و یارمەتییان بدە, هەروەك چۆن خوای گەورە بە رەحم و بەزەیی خۆی چاكەی لەگەڵ كردووی لەشی ساغ و ماڵ و سامانی پێ بەخشیویت..

