سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بـۆ ئــه‌وه‌ى بیــربکه‌نه‌وه: چیـرۆکى پێشـینان له قورئاندا .....(7)
قورئانی پیرۆز له‌کاتی باسکردنی چیرۆکه‌کانیدا ئاماژه‌ی بۆ سێ مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌یان کردووه:-
١) بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه.
٢) بۆ جێگیربوونی دل و ده‌رون له‌سه‌ر هه‌ق.
٣) بۆ وه‌رگرتنی په‌ندو وانه.
جا دوای ئاماژه بۆ ئه‌م سێ مه‌به‌سته خودا داوامان لێده‌کات سه‌رنجیان لێبده‌ین و به‌دییان بهێنینو لێیان وردبینه‌وه‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.
سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی یه‌که‌میش: تاکو بیربکه‌نه‌وه( لعلهم يتفكرون) ئه‌وه دیاره که بیستنی چیرۆکه‌کانی قورئان و هه‌ڵوێسته‌کردن له ئاستیانداو لێ وردبوونه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی تێفکرین و بیرکردنه‌وه. تێفکرینیش کردارێکی هۆشمه‌ندییه که مرۆڤ تیایدا فیکری ده‌خاته کار‌و عه‌قل و هۆشی به‌گه‌ڕ ده‌خات و خانه‌کانی په‌ند لێوه‌رگرتن و وانه‌ی به‌سوودی تێدا ده‌دۆزێته‌وه. قورئان تێفکرین و هۆشیماریمان لێ ده‌خوازێت و له چه‌نده‌ها ئایه‌تدا بانگمان ده‌کات بۆ بیرکردنه‌وه‌و په‌ند وه‌رگرتن، وه‌ک له‌م فه‌رمایشته‌ی خوادا هاتووه:
(قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ أَن تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا)[سبأ : 46]، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! پێیان بڵێ: من یه‌ک ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م، ئه‌وه‌یه که بۆ خودا‌و له‌پێناوی خوادا به‌دووکه‌س (دووقؤلَي)و یان هه‌رکه‌س به ته‌نهایی، دابنیشن و پاشان بیربکه‌نه‌وه.
واته بیر له قورئان و پێغه‌مبه‌رو ڕێبازه‌که‌ی بکه‌نه‌وه.
بێگومان بیرکردنه‌وه ئه‌رکێکی قورئانی و، پێویستییه‌کی فه‌رزبووی ئیسلامی و، زه‌روره‌تێکی ژیانیشه.
جا ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ ناهێنن و ئه‌و فه‌رزه‌ش په‌ک ده‌خه‌ن، ئه‌وا ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی که خودا پێی داون به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و ئه‌و وزه زۆره‌ی پێشی به‌خشیون ونی ده‌که‌ن.
بیرکردنه‌وه‌و هۆشمه‌ندبوون و تێگه‌یشتن له‌به‌روبوومی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی پێشینه‌کانن له قورئانداو ئه‌نجامێکه له ئه‌نجامه‌کانی بیستنی چیرۆکه‌کان و، ئامانجێکی به‌رزیشه که ده‌بێت هه‌ر که‌سێکی خوێنه‌ر یان بیسه‌ر خاوه‌نی بێت، یان هه‌رکه‌سێکیش که بۆ خه‌ڵکیی تری ده‌گێڕێته‌وه.
خودای مه‌زن فه‌رموویه: (فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُّعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَّشِيدٍ [45] أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُوڕ )(الحج: 45-46)
واته: چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه هه‌بوون ماوه‌مان پێدان له‌کاتێکدا دانیشتوانه‌کانیان سته‌مکار بوون و خانووبه‌ره‌کانیان به‌سه‌ر یه‌کتردا ته‌پیو، بیری ئاوی چۆل و بێکه‌س و بێ نازو، کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندو بێ‌خاوه‌ن، ئه‌وانه‌مان به‌هۆی سته‌مه‌کانیانه‌وه له‌ناوبرد. ده‌ی ئایا ئه‌وانه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆیشتوونو ئایا -کافرانی قوڕه‌یشو خه‌ڵکانی دوای خۆیان- له‌کاتی تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر که‌لاوه‌کانیاندا به دڵا‌و ده‌روونێکی هۆشداره‌وه بیریان لێ نه‌کردۆته‌وه‌و لێکیان نه‌داوه‌ته‌وه که -کوان خه‌ڵکانی رابوردوو، ئه‌و شارانه بۆ وێران کران؟ کێ ئێمه‌ی دروست کردووه؟ مه‌به‌ست له ژیانمان چییه-؟! یان وا دیاره گوێ‌و ده‌زگای بیستنیان نییه، به‌ڵام خۆ ده‌زگای دیتنیان کوێر نییه، به‌ڵکو ئه‌و دڵانه‌ی نێو سینه‌کانیان کوێر ده‌بن.
هه‌روه‌ها خودا فه‌رموویه: (وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ [137] وَبِاللَّيْلِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ] (الصافات: 137-138)، واته: کاتێک ئێوه له(شام) ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له به‌ره‌به‌یاندا چاوتان به ئاسه‌واریان ده‌که‌وێتو پێیدا تێده‌په‌ڕنو، به‌شه‌ویش -هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن-و ئایا به دیتنی ئاسه‌واری ئه‌و سزایانه بیر ناکه‌نه‌وه‌و عه‌قڵتان ناخه‌نه کار؟
ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (الصافات) که تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ی (لوط)و ئاماژه بۆ ئاسه‌واری خاک‌و ژینگه‌یان ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتدا رووی گفتاریشیان تێدا کراوه‌ته هۆزی (قوڕه‌یش)و به بیریان ده‌هێنێته‌وه که کاتێک قوڕه‌یش به‌هۆی هاتو چۆو بازرگانییانه‌وه رۆژانه به‌یانیانو ئێواران به‌لایاندا تێده‌په‌ڕن، با په‌ندی لێ وه‌رگرن..
قورئان به‌م ئایه‌تانه سه‌رزه‌نشتی قوڕه‌یش ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌قڵیان به‌کار نه‌هێناوه‌و فیکریان نه‌خستۆته گه‌ڕو به‌وردی سه‌رنجیان له‌سه‌ر کاره‌ساتی گه‌لی (لوط) رانه‌گرتووه، تا به‌م ره‌نگه‌ش عه‌قڵاو فیکر‌و سه‌رنجیان بیانگه‌یه‌نێت به کرداری باوه‌ڕهێنان به خودا‌و وازهێنانیان له هه‌رکارێکی هۆی توڕه‌بوونی خودا‌و پاشان که‌وتنه به‌ر سزای سه‌ختی خودا..

