سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئارام گرتن لەسەر بەڵاو موسیبەت...چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى/ئیمامی یافعی لە ابو الحسن ی سراج دەگێڕێتەوە: دەڵێ ساڵێك چوم بۆ حەج لەطواف دا ئافرەتێكم بینی كە ڕەنگو ڕوخسارێكی جوانی هەبوو ووتم: قەت شتی وام نەبینیوە وەكو ئەم ئافرەتە. پێدەچێ لە بەر ئەوە وابێ كە هیچ خەمو خەفەتی نەبێ. ئافرەتەكە ئەم قسانەی بیست ووتی چۆن ئەم قسەت كرد ئەی پیاو؟ سوێند بە خوا من بە خەمو خەفەت كۆتو زنجیر كراوم دڵم پڕە لەخەفەت كە كەس ناتوانێ وەكو من بێ ئارام بگری. ووتم بۆچی چۆن؟ ووتی مێردم مەڕێكی سەربڕی بۆ قوربانی. منیش دوو منداڵم هەبوون یاریان دەكرد لەگەڵ منداڵێكی شیرە خۆر كە لە لای خۆم بوو. هەڵسام بۆ ئەوەی خواردن ئامادە بكەم. كوڕە گەورەكەم بەبچوكەكەی ووت: بینیت باوكم چۆن سەری ئەو مەڕەی بڕی؟ ووتی بەڵێ: یەكسەر گەورەكە بچوكەكەی ڕاخست سەری بڕی ئینجا ڕای كرد بۆ دەرێ. بەرەو شاخ چوو لەوێ گورگ خواردی پیاوم گەڕا بە شوێنی لە ڕێگادا ئەوەندە تینوو بوو مرد. منیش منداڵە شیرە خۆرەكەم دانا سەر زەویو هاتمە بەر دەرگا چاوم بەولاو بەم لا دەگێڕا بۆیان. منداڵەكە خۆی كێشایە ئاگردانو دەستی خستە ناو ئاگرەكە بە سەر خۆی دا كرد هەموو گیانی سووتا مرد، كچێكی گەورەم هەبوولە لای مێردی بوو یەكسەر هەواڵەكەی پێ گەیشتو هات ویستی ڕزگاری بكات. لە ناكاو كەوتە خوارێ ئەویش مرد. ئینجا زەمان بە تەنها منی هێشتەوە لە ناویان. ووتم چۆن ئارامت گرت؟ ئافرەتەكە ووتی هەركەسێ ئارامو شینو واوەیلا لێك جیا بكاتەوە ئەوە پڕۆگرامێكی جیاوازی دەست دەكەوێ.جا ئارام گرتن بە ئاشكرایی ئەوە دوا ڕۆژی لە خێرە. بەڵام شینو واوەیلا خاوەنەكەی هیچی بۆ نامێنێو لە جیاتی ئەم بەڵایەهیچ پاداشتی پێ نابەخشرێت

