سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ژەقنەبوت (الزقوم) لە قورئانی پیرۆزدا
نووسينى/سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///داری ژەقنەبوت لە قورئاندا (بە ناو) سێ جار هاتووە، پەروەردگار دەفەرموێت:{أَذَلِكَ خَيْرٌ نُزُلًا أَمْ شَجَرَةُ الزَّقُّومِ (62) إِنَّا جَعَلْنَاهَا فِتْنَةً لِلظَّالِمِينَ (63) إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِي أَصْلِ الْجَحِيمِ (64) طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ (65) فَإِنَّهُمْ لَآكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (66)} [الصافات] واتە: ئایا ئەو بەهەشت و ناز و نیعمەتە چاكە یان داری ژەقنەبووت؟ ئێمە كردوومانە بەهۆی ناخۆشی و ئازار بۆ ستەمكاران. بێگومان ئەوە دارێكە لە ناخی دۆزەخدایە و لەوێوە (لق و پۆپەكانی) بەهەموو بەشەكانی دۆزەخدا بڵاوكراوەتەوە. بەروبوومەكەی دەڵێی سەری شەیتانەكانە (لە ناشیرینی و بێتامیدا). دۆزەخییەكان بە ناچاری لێی دەخۆن، سكیانی لێ پڕدەكەن.ئایەتە پیرۆزەكان وەسفی دارێك دەكەن كە لە دۆزەخدا پێدەگات، بەروبوومەكەی وەك سەری شەیتانەكانە. با تەماشای ئەم وێنە ناشیرینە بكەین، بەروبوومی دارەكە وەك سەری شەیتانە، ئەمەش بۆ دەرخستنی زۆر ناشیرینی دیمەنەكەیەتی. جا كە بەروبوومی داری ژەقنەبووت وەك سەری شەیتان بێت، ئیدی پرسیار دەربارەی تامەكەی و ئەو كاریگەرییانەی مەكە كە لە هەناوی ئەو كەسەدا كە دەیخوات دروستی دەكات. زانایان دەڵێن: خوای گەورە داری ژەقنەبووتی لە دۆزەخدا بەدیهێناوە، كاتێك دۆزەخییەكان برسییان بوو پەنای بۆ دەبەن، هەر كە لێی دەخۆن وەك زەیتی قرچاو لە سكیاندا دەكوڵێت. هەندێك لە زانایان لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەی پەروەردگاردا : دارێك لە یەمەن هەیە بەناوی سەری شەیتانەكانەوە، هەندێكیان وتویانە: سەری شەیتانەكان پۆلێكی مارەكانە.قورئانی پیرۆز خۆراكی بێباوەڕانی نكۆڵیكار لە هەق و ڕاستی لە دۆزەخدا بە ترسێنەر و ناشیرین وەسف دەكات، خۆراكیان وەك شلەی زەیتی قرچاوە، یان وەك كانزای تواوەیە، هەر كە دەگاتە ڕیخۆڵەكانیان دەیسوتێنێت و دایدەڕزێنێت. لەمبارەیەوە پەروەردگار دەفەرموێت: {إِنَّ شَجَرَتَ الزَّقُّومِ (43) طَعَامُ الْأَثِيمِ (44) كَالْمُهْلِ يَغْلِي فِي الْبُطُونِ (45) كَغَلْيِ الْحَمِيمِ (46)} [الدخان]، واتە: بەڕاستی داری ژەقنەبووت، بەروبوومەكەی خۆراكی تاوانبارانە. هەروەك كانزای تواوە لەناو ورگ و ڕیخۆڵەكاندا دەكوڵێت. وەك كوڵانی ئاوی یەكجار گەرم.

