سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
كۆشكی دونیای فرۆشت بە كۆشكێك لە بە هەشت ...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///جعفری كوڕی سلێمان دەڵێ: ڕۆژێك لەگەڵ مالك ی كوڕی دینار دەسوڕاینەوە لە نێو شەقامەكانی بەسرە. كۆشكێكی گەورەمان بینی كە گەنجێك دروستی دەكرد بە وەستاو كرێكارەكانی دەووت: ئیش بكەن ئەوها بكەن..... ئەم گەنجە هەتا بڵێی جوان بوو. مالك پێی ووتم: دەبینی ئەم گەنجە جوانە چەند سوورە لەسەر دروست كردنی ئەم كۆشكە. چەند پێویستە ئێستا ئەم گەنجە وای لێ بێت كە ببێت بە گەنجێك لە ئەهلی بەهەشت. ووتی: بابچین بۆ لای، سەلاممان لێی كرد بەڵام ئەو مالكی نەناسی. پاشان كە ناسیو هەڵسا لەبەری ووتی: چیت دەوێ ئەی مالك؟ مالك ووتی: بە نیازی چەند پارە خەرج بكەیت بۆ تەواو كردنی ئەم كۆشكە؟ ووتی: سەد هەزار درهەم. ووتی: بۆچی ئەم سەد هەزار درهەمە نادەیتە من لە شوێنی خۆی دابنێم بۆت، پاشان گرنتی كۆشكێكی باشتر لەوەت بدەمێ لەلای خوا بە كامل مواسەفاتی خۆی بە خزمەتكارو هەموو پێداویستیەكانی. كۆشكی تۆ دەڕوخێ بەڵام ئەوەی من پێت دەڵێم باشترەو ناڕوخێتو هەر دەمێنێ. خوا بەیەك فەرمان دروستی كردووە. گەنجەكە ووتی: ئەو شەو بیری لێ دەكەمەوە بەیانی وەرەوە لام. مالك ووتی: باشە. دەڵێ ئەو شەو مالك هەر فیكرو خەیاڵی لای ئەم گەنجە بوو. كە بوو بە پێش بەیانی هەر دوعای دەكرد. پاشان چووین بۆ لای گەنجەكە. بینیمان دانیشتووە لە ژوورێ، كە مالكی دیت بۆی هاتە پێش ووتی: ها چ دەڵێی لە قسەكەی دوێنێ؟ مالك ووتی: بیكە پەشیمان نەبیتەوە. ووتی: بەڵێ. ئینجا چوو هەندێ مەرەكەبو پارچە كاغەزێكی هێنا نوسی، بسم الله الحمن الرحیم ئەوە گرنتی مالك ی كوڕی دینارە بۆ فلانی كوڕی فلان من گرنتی دەدەم بە كۆشكێك لە كۆشكەكانی بەهەشت لە جیاتی ئەم كۆشكە بە هەموو مواسەفاتیو زیادەش لەسەر خوا. ئەم كۆشكەم لە تۆ كڕی بە كۆشكێك لە بەهەشت بە سەد هەزار درهەم لە جیرانی خوای گەورە. پاشان كاغەزەكەی لوول دا دایە دەست گەنجەكە. ئێمەش پارەكەمان هەڵگرتو تاكو ئێوارە مالك هەمووی خەرج كرد بە سەر هەژاران. تاكو چل ڕۆژ نەچوە لای ئەم گەنجە. ڕۆژێك نوسراوێك لە میحراب دانرابوو. مالك سەیری كرد تێییدا نوسرابوو ئەوە بە ریبوونێكە لەلای خوا بۆ مالكی كوڕی دینار ئەو قەسرو كۆشكەی بە گرنتیت دابوو بەم گەنجە ئەوە پێی گەیشت لە لای ئێمە بە زیادەی حەفتا پلە. مالك نوسراوەكەی هەڵگرتو چوە ماڵی گەنجەكە بینی دەرگا داخراوە خەلكیش وا دەگرین لە ماڵەكە..... ئێمە ووتمان ئەم گەنجە چی بە سەر هاتووە؟ ووتیان دوێنێ مردووە. مالك بە دوای مردوو شۆرەكە گەڕا تاكو دۆزیمانەوە. پرسیاری لێ كرد ووتی: چیت لەم گەنجە كرد؟ ووتی: پێش بمرێ پێی ووتم: ئەم نوسراوەم لە نێوان كفنو لاشەم دابنێ منیش وام لێ كرد. مالك نوسراوەكەی خۆی هێنایە دەر مردوو شۆرەكە ووتی ئەوەتا خۆیەتی ئەم نوسراوە بوو دام نا لە ناو كفنەكەی. ئینجا مالك ئەم شتەی بینی زۆر گریا پاشان ڕۆیشت. وەهەركاتێ ئەم گەنجەی بە بیر دەهاتەوە زۆر دەگریا

