ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئاسەواری بەندایەتیە گەورەكان لەسەر ژیان...عيباده‌ت

ئاسەواری بەندایەتیە گەورەكان لەسەر ژیان...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى///  بێگومان ئامانج لە خواپەرستی و عیبادەت رەزامەندی خوایە, ئەداكردنی هەقی پەروەردگارە, سوپاسگوزاریی نیعمەتەكانیەتی,  نابێت مرۆڤ بۆ سوودو بەرژەوەندی ژیانی ماددی فانی لەناوچوو ئەنجامیان بدات, یا بەو ئەقڵ و ئاوەزە سنوور بۆ دانراوەیەوە دەرك بكات بە نهێنی و حیكمەتەكانیان, بەڵكو هەدەفی سەرەكی تاقیكرنەوەی بەندەكانە, مانای نیە مرۆڤ  دەرك بكات بە هەموو نهێنیەكانی بەندایەتی, چونكە خوا خوایە و بەندەش بەندە, چەند بەختەوەرە ئەو كەسەی قەدرو رێزی خۆی بزانێ. دروشمی خواپەرستی ئیمانە بەغەیب و شتە نادیارو شاراوەكان, دەبێت ملكەچ و فەرمانبەردار بێت با دەركیش نەكات بە نهێنیەكانیان!. پێویستە مرۆڤ ئەوە بزانێت خوای گەورە زۆر دەوڵەمەندو بێ نیازە, پێویستی بە خواپەرستی و ملكەچی ئەوو هیچ كەسێكی تر نیە, نە تاعەت و عیبادەتی كەس سوودی پێ دەگەیەنێ و لە موڵكی زیاد دەكات, نە تاوان و سەرپێچیش زیانی بۆی هەیەو لە موڵكی كەم دەكات: خوای گەورە دەفەرموێت:{وَلَقَدْ آتَيْنَا لُقْمَانَ الْحِكْمَةَ أَنِ اشْكُرْ لِلَّهِ وَمَنْ يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ (12)} [لقمان] واتە: هەر كەسێك سوپاسی خوا بكات, بێگومان خێربەرەكەتەكەی تەنها بۆ خۆی دەبێت, هەر كەسێكیش سپڵەو ناسوپاس بێ, ئەوە ئارەزووی خۆیەتی و زیان بە خۆی دەگەیەنێ, ئۆباڵی بە ئەستۆی خۆی, بەراستی خوا بێ نیازو هەمیشە سوپاسكراوە. هەروەها دەفەرموێت:{فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (97)} [آل عمران] واتە: خوا حەجی كەعبەی بڕیارداوە لەسەر مەردم, ئەوەی توانای رێگای هەبێ, هەر كەسیش باوەڕی بەو حەجە نەبێت, ئەوە با چاك بزانێ كافر و بێباوەڕە, بەڕاستی خوایش لە تەواوی خەڵكانی جیهان, نەك تەنها هەرلەوان بێ نیازە. ئەو خواپەرستی و عیبادەتانەی مرۆڤەكان دەیكەن هەمووی خێرو چاكەیە بۆ بەرژەوەندی رۆحی و ماددی و مەعنەویان, بۆ دنیا و قیامەتیان, بۆ ژیانی كۆمەڵایەتیان, بەڵام دەرك كردن بە نهێنی و حیكمەتەكانیان لە لایەن ئادەمیزادەوە شتێكی نهێنی و شاراوەیە, هەروەك چۆن چەندەها شتی تری لا نهێنی و شاراوەیە لەم بوونەوەرەدا, كەواتە دەبێت هەمیشە دروشمی مرۆڤەكان ئەوە بێت بڵێن:{فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (97)} [آل عمران ]  واتە: وتەی خوامان بیست و گوێڕایەڵی فەرمودەكانی خواین, سا تۆش ئەی پەروەردگارمان! هەرچی بفەرمووی ئامادەین, داوای لێ خۆشبوونت لێ دەكەین, دەسا تۆش لێمان خۆش ببە ئەی پەروەردگارمان! چاك دەزانین كە سەرەنجام گەڕانەوەشمان تەنها بۆ لای تۆیە.پێشەوا غەزالی دەڵێت: عیبادەتەكان بۆ سەلامەتی و تەندروستی دڵی مرۆڤەكانە, وەك چۆن دەواو دەرمان بۆ سەلامەتی و تەندروستی جەستەی دەبێ, خۆ هەموو مرۆڤێك دەرك بە نهێنی و تایبەتمەندی ئەو دەواو دەرمانە ناكات, تەنها ئەو پزیشكە یا ئەو زانایە نەبێ پسپۆرە لەو بوارەدا, هەموو نەخۆشێك پێویستە گوێڕایەڵی ئەو پزیشكە بكات دەواكەی بۆ نواندووە و نابێ موناقەشەی بكات و بڵێ‌ ئەو دەرمانە بۆ جورعەكەی ئەوەندەیە؟ بۆ ئەوەندە نیە؟ هەر بەو شێوەیەش عیبادەتەكان دەرمانی نەخۆشییەكانی دڵن پێك هاتوون لە چەندەها كردار و گوفتاری جۆراو جۆر, سەجدەكان دوو ئەوەندەی ركوعەكانن, نوێژی عەسر دوو ئەوەندەی نوێژی بەیانیە!, بێگومان ئەمانە خاڵی نین لە نهێنی, بەڵام تەنها ئەوانەی بەندە (خواص)تایبەتمەندەكانن دەیزانن, ئەوانیش بە نوری پەیامبەرایەتی, ئەو كەسەی بیەوێت لە تەواوی حیكمەت و نهێنیەكانیان حاڵی بێت ئەوە نەفام و نەزانە..كەواتە تەسلیم بوون بە فەرمانی خوا چاكتر و باشترەو نزیكترە لە ئاوەزەوە وەك لەوەی كە موناقەشەو دەمە قاڵەی بێ سوود بكرێت و هیچ ئاكامی نەبێت و سەر بۆ بێباوەڕی بكێشێت! .بێگومان هەموومان ئەزانین كە ئامانج لە دروستبوونی مرۆڤ بۆ بەندایتی خواو ئاوەدانكردنەوەی زەویە نەوە لە دوای نەوە..دیارە ئەو بەندایەتیەش نایەتەدی تا كاتێك مرۆڤ نەكەوێتە زیكرو یادی خوای گەورە, خوای گەورەش خۆی بەدیهێنەری مرۆڤە زانیویەتی كە گونجاوترین و تەواوترین رێو شوێنی زیكرو یادكردنەوەی تەنها نوێژە.. واتە ئەگەر بە ئامادەیی رۆحەوە نوێژ كرا هۆكاری نزیك بوونەوە دەبێ لە خوای گەورەو یادكردنەوەیەتی, هەروەها ئەگەر مەرجەكانی هێنرانەدی ئەوە نوێژ خوێَن ئەبێتە كەسێكی(ذاكر)و هەمیشە دڵ بێدار دەبێ و زمانی پاراو دەبێ بە یادی خواوە. 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز