سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٨ – الـحـکـــم
٨ ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانى خواى بینه‌ر ، ئه‌م ناوه بنچینه‌ى - حکم -ه واته فه‌رمان .
الحکم : واته خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارێکه فه‌رمان ده‌کا به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه‌و ، راسته‌قینه‌یى هه‌موو شتێ لاى ئاشکرایه‌و رونى ده‌کاته‌وه گه‌وره یا بچووک ، ساکار یا ئاڵۆز ، وه‌ئه‌م زاته میهره‌بانه سته‌م و زوڵم له‌هیچ به‌دیهێنراوانی ناکات ، دادپه‌روه‌رێتى خوایه مۆڵه‌تى ئاده‌میزاده‌کان ده‌دات له‌ژیانیاندا تا رون ببێته‌وه سته‌مکار له‌سته‌م لێکراو وه‌باش له‌خراپ ..
وه‌هه‌ر دادپه‌روه‌رێتى خوایه رۆژى قیامه‌ت به‌رپا ده‌کا بۆ دانه‌وه‌ى هه‌ر ماف خوراوێ وه‌تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌به‌دکاران و زاڵمان .. جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا به‌هه‌موو شتێ زانایه‌و بینایه‌و بیسه‌ره‌و ئاگاداره ، ئه‌و په‌ڕی دادگه‌رێتى واله‌فه‌رمانه‌کانیدا ده‌دره‌وشێته‌وه ، وه‌هیچ که‌س و شتێ ناتوانێ خۆى له‌ئاستیا بدات ، وه‌فه‌رمان ره‌وایه له‌نێوان مه‌خلوقانیدا له‌دونیاو رۆژى دواییدا ، وه‌خواى گه‌وره له‌سه‌ر زومانی نووح پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ : [ .. وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ] هود : ٤٥ .. واته : بێگومان واده‌ى تۆ راسته‌قینه‌یه ئه‌ى خواى گه‌وره وه‌تۆ فه‌رمان ره‌واترینی فه‌رمان ره‌وایانى.
خواى گه‌وره دادپه‌روه‌رێتى خۆش ده‌وێ و فه‌رمان به‌ئیمانداران ده‌کا ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ ..] .. واته گه‌ر فه‌رمان ره‌واییتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکا دادپه‌روه‌ربن ، وه‌خواى گه‌وره پاش ئه‌وه‌ی رێگه‌ى پیاو باشانى دانا به‌خێرو به‌ره‌که‌ت و شکۆمه‌ندى، وه‌به‌دبه‌ختى و بێنرخى دانا بۆ دوژمنانى دادپه‌روه‌ری و راسته‌قینه ،ئه‌وسا فه‌رمووی به‌فرستاده‌که‌ى یا به‌هه‌ر ئیماندارێ ، ئه‌ی چىبه درۆت ده‌هێخته‌وه به‌رۆژى پاداش ، ئه‌ی خوا فه‌رمان ره‌واترینی فه‌رماندار نىیه [ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ ] التین : ٨ .. بلى ونحن على ژلک من الشاهدین ..
خواى گه‌وره که‌ئاده‌میزاده‌کانى خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه وازیشی لێنه‌هێناون به‌ڵکو پێغه‌مبه‌رانى بۆ ره‌وان کردوون و په‌یامى بۆ هه‌ناردوون وه‌ک له‌سوره‌تی (البقرة)دا له‌ئایه‌تی (213) دا ده‌فه‌رموێ : [كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّڕينَ وَمُنذِڕينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمْ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ .. ] .
خه‌ڵکان و و مه‌ردووم یه‌ک ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌بوون خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رانی بۆ ره‌وانه کردوون به‌مزگێنى و موژده‌ده‌رو به‌بێدارکه‌ره‌وه‌و ترسێنه‌ر، وه‌له‌گه‌ڵ ناردنیانه په‌یام و نامه‌ى ره‌وان کردووه به‌حه‌ق و دادپه‌روه‌رێتى، بۆ ئه‌وه‌ی حوکم بکات له‌به‌ینى خه‌ڵکان و مه‌ردووم و له‌ده‌ردو به‌لآی جیاجیاى و ته‌فره‌قه نه‌جاتیان بدات و راستیان بۆ روون بکاته‌وه..
خوداى په‌روه‌ردگار خۆى حه‌کیم و کارزانه به‌زه‌یى و میهره‌بانه ئاده‌میزاده‌کان به‌یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کاو خۆشیانى ده‌وێ، وه‌خاوه‌ن زانیارىیه به‌هه‌موو شتێ چاوى بینای له‌گشت به‌دیهێنراوانه، له‌هه‌مان کاتیشا حه‌ق په‌روه‌رو حه‌ق ویسته هه‌ر خۆشی په‌روه‌ردگارو په‌رستراویانه، هه‌ر خۆشى شایه‌سته‌و لایه‌قه به‌فه‌رمان ره‌وایێتى، حه‌قێکى ره‌وای خۆیه‌تى، هه‌ر خۆی به‌ماهیه‌تى هه‌موو شتێ ده‌زانێ هه‌ر خۆشی خاوه‌نی هه‌موو شتێکه .. زانیاری دیار‌و نادیاری له‌لایه که‌م و کوڕی نیه‌و رووی تێناکات ، خۆشی و به‌خته‌وه‌رى ئاده‌میزاده‌کانى ده‌وێ .. وه‌کو ئاده‌میزاد نیه که‌خۆپه‌رسته گه‌ل په‌رسته که‌س په‌رسته بێ ره‌حمه کۆڵه‌واره زانیاری ته‌واوى له‌لا نیه غه‌یب نازانێ خاک په‌رسته ، تابیعى هه‌واو ئاره‌زووی خۆیه‌تى ، حه‌قی واى له‌سه‌ر ئاده‌میزاده‌کانى تر نیه، له‌ته‌واوی هه‌ست و نست و ماهیه‌تى زاهیری و باگینى مرۆڤه‌کان نازانێ، له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو که‌م و کوڕیانه‌ى به‌که‌ڵکى فه‌رمان ره‌وایى نایێ ، وه‌هه‌ر کاتێ به‌فڕو فێڵ و زه‌برو سته‌مه‌وه یا به مه‌کرو پیلانه‌وه خۆی داسه‌پێنێ و خه‌ڵکان و مه‌ردووم ناچار بکات به‌فه‌رمان ڕه‌واێتى خۆی، ئه‌وه له‌غه‌یری ده‌رده‌سه‌ری و به‌لآ هیچى تر زیاد ناکات وه‌له‌غه‌یری دڵه‌راوکه‌و فه‌سادى روح و به‌دبه‌ختى به‌رهه‌مێکى تر‌ى نیه ..
خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (ال عمران) دا له‌ئایه‌ته‌کانى (44 ، 45 ، 47) رونی کردۆته‌وه که‌وا ئه‌وه‌ی پشت له‌به‌رنامه‌ى خودا بکات و خواى گه‌وره به‌حه‌که‌م دانه‌نێو، ئه‌وه‌ى خوا ره‌وانى کردووه فه‌رمانى پێنه‌کات، ئه‌وه خۆی خستۆته دونیای کوفر‌و زوڵم و فوسقه‌وه ، چونکه سنوری حه‌قی ترازاندووه سه‌ری له‌خۆی شێواندووه‌و که‌وتۆته دواى هه‌واو ئاره‌زوی خۆیه‌وه، خه‌ڵکان ومه‌ردوومانى به‌دبه‌خت کردووه ، خواى گه‌وره له‌سوره‌تی ئه‌نعامدا له‌ئایه‌تى (57)دا ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ إِنِّي عَلَى بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَكَذَّبْتُمْ بِهِ مَا عِندِي مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِ إِنْ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلَّهِ يَقُصُّ الْحَقَّ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ ] .. واته بفه‌رموو بڵێ من له‌سه‌ر به‌ڵگانى ره‌وشه‌ن و راست و ره‌وانم که‌له‌په‌روه‌رده‌گارمه‌وه بۆم هاتووه‌و، وه‌من ته‌نها ئاده‌میزادێکى وه‌ک ئێوه‌م به‌س ئه‌وه‌یه خواى گه‌وره کردوومی به‌پێغه‌مبه‌رو وه‌حیم بۆ ده‌نێرێ، وه‌هه‌رچی ئێوه په‌له‌ى لێده‌که‌ن و داواى ده‌که‌ن له‌وه‌ى من نیه، خواى گه‌وره هه‌ر خۆی تاکه به‌ڕێوه‌به‌رو په‌روه‌ردگاره هه‌رچی بوێ ده‌یکا، کاره‌کانى پڕحیکمه‌ت و دانایین، وه‌فه‌رمان ره‌وایی و حوکم بۆ که‌س نیه‌و بۆ که‌س نابێ ته‌نها بۆ خواى گه‌وره نه‌بێ ، خۆی باس و خواسه‌کانى حه‌ق و راستیان بۆ روون ده‌کاته‌وه هه‌ر خۆی باشترین و خێرترین فه‌رمان ره‌واێکه، وه‌لێککه‌ره‌وه‌ی راستىو ناڕاستىو حه‌ق و ناحه‌قه‌کانه .
خه‌ڵکانى سه‌ر زه‌وى به‌تێکڕا ئه‌مڕۆ که‌تالآوی ده‌ستى حاکمێتى ئاده‌میزادن، به‌ختیارىو ئاسووده‌یىیان به‌فه‌نا چووه‌و سته‌م لێکراوو مه‌زڵومانیان زۆر کردووه.
هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار له‌سوره‌تی یونس له‌ئایه‌تى (109) ده‌فه‌رموێ : [وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَاصْبِرْ حَتَّى يَحْكُمَ اللَّهُ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ].. به‌دوای وه‌حى و به‌رنامه‌ى خوا بکه‌وه وه‌ئارام و صه‌برت هه‌بێ هه‌تاکو په‌روه‌ردگارت حوکم ده‌کات که‌خۆی باشترین فه‌رمان ره‌وایێکه .
حوکم و فه‌رمان ره‌وایی له‌دونیاشدا هه‌ر هی خودایه هه‌ر سونه‌نانى خواى گه‌وره‌ن له‌ئارادان له‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره ئه‌گه‌ر زاڵمان و سته‌مکاران و له‌خوا بێئاگایان ده‌سه‌لآتێکى که‌م و کاتى یان پێدراوه ئه‌وه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ى حوکمى خوا ده‌رناچێ و هه‌ر له‌ناو ئه‌و حوکمه سونه‌نانه‌ى خواى گه‌وره‌دان که‌پڕیه‌تى له‌حیکمه‌ت و دانایى، وه‌سه‌ره‌نجامیش له‌رۆژى دواییدا حوکم و فه‌رمان ره‌وایی هه‌ر بۆ خوایه‌و که‌سێکىتر نیه هیچی به‌ده‌ست بێ بۆ کاتێکى که‌میش بێ ، وه‌کو خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الحج)دا له‌ئاتی (56-57) دا ده‌فه‌رموێ : [ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ(56)وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ ] .. له‌رۆژى دواییدا موڵک و سامان هه‌ر هى خوایه هه‌ر خۆی تاکه فه‌رمان ره‌وایه‌و هه‌رخۆی حوکم ده‌کا له‌به‌ینى ئاده‌میزاده‌کان جا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه خوایان کردۆته فه‌رمان ره‌وای خۆیان له‌ژیانى دونیایاندا ئه‌وه ده‌چنه ناو به‌هه‌شتانی پڕ به‌هره‌و نیعمه‌ت ، وه ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕبوینه وه‌ئایات و نیشانانى خواى گه‌وره‌یان به‌درۆ داناوه، وه‌به‌دواى هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون و رازی نه‌بوینه به‌فه‌رمان ره‌وایێتى خواى گه‌وره ئا ئه‌وانه‌ن ده‌چنه ناو ئاگری جه‌هه‌نده‌م و دۆزه‌خه‌وه که‌تێیدا ئازار‌و عه‌زاب ده‌درێن سوک و ریسوا ده‌بن تێیدا ..
سروشتى ئادمیزاد وایه چۆن له‌ره‌نگ و روخسارا که‌سێ له‌که‌سێ ناکاو وه‌ک که‌سىتر نیه ئاوه‌هاش له‌ئاراو بیروباوه‌ڕدا که‌سێ سه‌د له‌سه‌دى وه‌کو ئه‌وى تر نیه جاله‌ئه‌نجامى ئه‌و هه‌موو جیاجیایىیه‌دا ، ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد له‌ئارائو ره‌ئیه‌که‌ى خۆی ته‌سلیم به‌خواى گه‌وره نه‌کات وه‌بۆ خواى گه‌وره‌ی نه‌هێڵێته‌وه نه‌هه‌ر برایه‌تى و خۆشه‌ویستى و ته‌بایی دروست نابێ به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی نیزاع و ململانێ و کێبه‌رکێ دێته کایه‌وه، که‌به‌دبه‌ختى و ماڵکاولى نه‌بێ هیچىتر ئه‌نجامه‌که‌ى نیه .
خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (المائدة) دا له‌ئایه‌تانى (49 - 50)دا ده‌فه‌رموێ : [وَأَنْ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُڕيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنْ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ(49)أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنْ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ] .
کاتێ ئه‌و ئایه‌تانه دابه‌زین که‌هه‌ندێ له‌ئه‌حباره‌کانی یه‌هود ویستیان به‌مه‌کرو حیله پێغه‌مبه‌ر () بترازێنن له‌ئاین و به‌رنامه‌ى خودا، جاخواى گه‌وره فه‌رمووی حوکم و فه‌رمان ره‌وای بکا له‌به‌ینیانا به‌وه‌ی خواى په‌روه‌ردگار دایبه‌زاندووه ، وه‌به‌دواى هه‌واو ئاره‌زووى بێباوه‌ڕان مه‌که‌وه بێداربه‌و حه‌زه‌رى خۆت وه‌رگره له‌وه‌ی که‌تووشی فیتنه‌ت نه‌که‌ن، له‌وه‌ى که‌پشت بکه‌یته هه‌ندێ له‌فه‌رمانه‌کانى خواى گه‌وره که‌به‌لاتی دابه‌زاندووه ، جائه‌گه‌ر به‌حوکمى خودا رازى نه‌بوون و پشتیان تێی کرد ئه‌وه بزانه خواى په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێ توشی تۆڵه‌یان بکات و تۆڵه‌یان لێ بسه‌نێ و به‌هره‌مه‌ندیان نه‌کات به‌هیدایه‌ت له‌به‌رئه‌نجامی هه‌ندێ گوناه و تاوانیان ، به‌ڕاستى زۆر له‌خه‌ڵکان و مه‌ردووم سنورى یاساى خودا نازانن و سنوریان به‌زاندووه به‌دونیاى فوسق ده‌رچوون دا که‌وتوون ، ئایا حوکم و فه‌رمان ره‌وایێتى نه‌زانین و جه‌هاله‌ت ده‌خوازن و خواستیان لێیه ، باشه کێ هه‌یه حوکم و فه‌رمانى له‌خواى په‌روه‌ردگار باشتربێ بۆ گه‌لێ که‌تێی بگات و به‌ڕاستى قه‌ناعه‌ت بێنێ ..
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌فه‌رمانه‌کانى خواى گه‌وره گوێڕایه‌ڵی بکه‌یت و هه‌ندێکى تریش پشت گوێ خه‌ی ئه‌وه دیسان تووشی فیتنه‌و فوسق هاتنه‌و فه‌وتانه‌و که‌وتنه دوای نه‌فس و هه‌واو شه‌یتانه، به‌ڵکو ده‌بێ له‌هه‌موو بواره‌کانى ژیان خواى په‌روه‌ردگار بکه‌یت به‌فه‌رمان ره‌واى خۆت و، هه‌موو فه‌رمانه‌کانى وه‌کو یه‌ک سه‌یرکه‌یت ، ئه‌مه له‌لایێ له‌لایێ تر ده‌بێ به‌بیروباوه‌ڕو قه‌ناعه‌ت و سینه‌ى فراوانه‌وه پێشوازى لێبکه‌یت و له‌قولآیی دڵه‌وه پێی رازى بیت ..
وه‌ک خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (نسا‌ء)دا له‌ئایه‌تى (65)دا ده‌فه‌رموێ : [فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ] .
واته نه‌خێر قه‌سه‌م به‌په‌روه‌ردگارى تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن تاکو نه‌تکه‌ن به‌فه‌رمان ره‌واو، حوکم و فه‌رمان نه‌ده‌نه ده‌ست تۆ له‌هه‌موو کێشه‌و گیروگرفتێ پاشانیش ده‌بێ دڵ و ده‌رونیان پێوه ئاسوده‌بێ و، ناڕه‌حه‌تى و ناڕه‌زایی نه‌بێ له‌دڵ و ده‌رونیانا له‌و حوکمه‌ى که‌کردووته‌وه، به‌دڵ و به‌گیان و سینه‌ى فراوانه‌وه پێشوازى لێبکه‌ن و ملى بۆ که‌چ بکه‌ن و ته‌سلیمى ببن .
