سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
29-العدل..ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه پیرۆزه‌کانی خوای فه‌رمان ره‌وا .//العدل : واته خوای گه‌وره دادپه‌روه‌ری بێسنور‌و هاوتایه له‌هه‌موو کاروبارو فه‌رمانێکه‌وه ،وه‌له‌چاره‌نووسدا هه‌موو کێشه‌یێ به‌ده‌ستی خوای میهره‌بانه‌وه ده‌بێ
جا ئه‌و په‌ڕی عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری تیا ئه‌نجام ده‌درێ و ، وه‌هیچ شتێ نیه دادپه‌روه‌رێتی خوای تیا ماتڵ بێ ، بۆ دادپه‌روه‌رێتی خوا ئه‌مه‌نده به‌سه که‌ده‌فه‌رموێ : [فَمَنْ ێعْمَلْ مِپْقَاڵ ژَرَّەٍ خَیْرًا ێرَه(7)ۆمَنْ ێعْمَلْ مِپْقَاڵ ژَرَّەٍ شَرًّا ێرَه ] الزلزال : ٧ - ٨ .
واته : ئه‌نجامی کاری سوودو زیان وون نابن و ده‌بینرێن گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی میسقاڵه زه‌ڕه‌ره‌یه‌کیش بێ - که‌که‌متر له‌وه‌یه به‌چاو ببینرێ - جا هه‌ریه‌کێ پێی هه‌ڵسێ به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ک له‌ئاده‌میزادێکه‌وه بۆ یه‌کێتر ، یا له په‌رییه‌که‌وه بۆ په‌ریه‌کیتر .. وه‌ئه‌و یاسایه‌ی که بۆ ئاده‌میزادی ره‌وانه کردووه وه‌ک به‌خششێکی پڕ عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌رییه ، که‌ئه‌و په‌ڕی به‌زه‌ییو ره‌حمه‌ت و کۆمه‌کییه به‌کۆمه‌ڵێ ئاده‌میزاد .. جا خوای گه‌وره خاوه‌نی ئه‌م سیفه‌ته به‌رزه‌یه‌و فه‌رمان ده‌کا به‌ئیمانداران که‌ئه‌م سیفه‌ته له‌خۆیانا بهێننه دی، که‌ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ الڵّهَ ێأْمُرُ بِالْعَدْلِ ۆالإِحْسَانِ ۆإِیتَا‌وِ ژِی الْقُرْبَی ۆێنْهَی عَنْ الْفَحْشَا‌وِ ۆالْمُنكَڕ ۆالْبَغْیِ ێعِڤُكُمْ ڵعَڵّكُمْ تَژَكَّرُونَ ] النحل : ٩٠ .
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه فه‌رمان به‌سێ شت کراوه‌و ، وه‌قه‌ده‌غه‌و یاساغی سێ شت کراوه ، ئه‌و شتانه‌ی خوا فه‌رمانی پێ کردوون :
١ - (العدل) ه یانی دادپه‌روه‌ری و میانه‌کاری له‌هه‌موو شتێکدا نه‌زیاده ڕه‌وی و نه‌که‌م کردنه‌وه‌ی شت ، جا بۆ بیروباوه‌ڕبێ یا بۆ کار‌و کرده‌وه ، له‌گشتیانا ئه‌رک و فه‌رمان و واجبه، که په‌یڕه‌وی بکرێ و ئه‌نجام بدرێ بۆ نمونه ، عه‌دل له‌بیروباوه‌ڕا بریتییه له‌یه‌کتایی خوای گه‌وره به (لا اله الا الله ) وه ئه‌م تاک په‌رستییه دادپه‌روه‌ریو میانه‌یه ، چونکه لای ئینکاری خواوه‌ند - په‌نا به‌خوا - په‌ک که‌وتنه‌و پێچه‌وانه‌ی رواڵه‌تی بونه‌وه‌ره‌و شه‌رمه‌زاری به‌ڵگه‌و ده‌لیلی عه‌قلی و نه‌قلی و عیلمییه ، له‌لایه‌کیتره‌وه نیسبه‌تدانی په‌روه‌ردگار به‌لای زۆر کردنی عیباره‌ته له‌بتپه‌رستی و که‌وتنه شوێنی خۆر‌و گا‌و ئاگرو ئاده‌میزاد په‌رستیو .. هتد . وه‌ئه‌نجامی ئه‌مانه شوێنه‌واری نه‌بڕاوه‌ی بوونه‌وه‌ر بۆلای ئه‌م هه‌موو په‌رستراوه دروست کراوه بێ نرخانه ده‌بات، ئه‌مه‌ش کوفر‌و هاوبه‌شدانانی لۆمه‌کراوی نابه‌جێیه‌و پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌کانی عه‌قڵی و نه‌قڵیو عیلمینه ، که‌وابێ ئیمان به‌و خوایه که‌تاک و ته‌نیایه ده‌بێ به‌ئه‌وپه‌ڕی عه‌دل و ره‌وایی له‌دادپه‌روه‌ریدا .. یا به‌مانایه‌کیتر بڵێین : بڕیار به‌وه که‌خوا نیه گومڕاهی و نه‌زانینه وه‌بڕیار به‌وه که‌بڵێین خوا هه‌یه به‌ڵام له‌شه‌و لاشه‌یییه - واته جیسمانییه - ئه‌مه‌ش بۆ خوای بونه‌وه‌ر نوقسانیه‌و نابه‌جێیه ، به‌ڵام گه‌ر بڵێین خوا زاتێکه مه‌وجوده (واجب الوجود)و بێ هاوتاو وێنه‌یه‌و ، ناوه جوانه‌کانی له‌باوه‌ش گرتووه وه‌ک له‌بونه‌وه‌ره‌که‌ی ئه‌دره‌وشێته‌وه ئه‌مه ده‌بێ به‌عه‌دل و داد په‌روه‌ری و ڕاستی ..
وه‌له‌باسی به‌نده‌کانی خوادا گه‌ر بڕیار بده‌ین که‌هیچ په‌یوندیان به‌کرده‌وه‌ی خۆیانه‌وه نییه ، ئه‌وه ده‌بێ به (جەبر) که‌پێچه‌وانه‌ی و ژیر‌و بیره ، وه‌ئه‌گه‌ر بشڵێین به‌نده‌کانی خوا خالیق و دروستکه‌ری کردار‌و (افعال) فه‌رمانی خۆیانن ، ئه‌مه‌یش به‌ئاشکرا راست نییه‌و درۆیه ، چونکه ئاده‌میزاد گه‌ر خۆی کرده‌وه‌ی خۆی دروست بکردایه‌و ئه‌نجامی دابایه وای ده‌کرد که‌له‌هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌ی له‌و په‌ڕی باش و چاکی بایه‌و بێ وێنه‌بایه، یا هه‌ر نه‌بێ که‌م وێنه‌بایه له‌باشی و چاکی و جوانی و رێکی .. به‌ڵام بڕیار به‌وه که‌به‌نده په‌یوه‌ندی به‌کرده‌وه‌ی خۆیه‌وه‌هه‌یه به‌ئیعتباری تێکۆشان و جوزئی - به‌شی - ئیختیاری ئه‌مه راسته‌و ده‌بێ به‌عه‌دل و دادپه‌روه‌ری ، وه‌ژیرو بیر‌و فیتره‌ت پێیه‌وه ئاسووده‌ن .. وه‌له‌باسی تاوانه‌وه گه‌ر بڵێین خوای گه‌وره له‌به‌نده‌ی خۆی ناپێچێته‌وه‌و ناپرسێته‌وه له‌سه‌ر گوناه و تاوانباری ئه‌مه مانای ده‌رچوونه له‌رژێم و یاسای حه‌ق و دادپه‌روه‌ری ، وه‌ئه‌گه‌ر بڕیاریش بده‌ین به‌وه که‌به‌تاکه گوناهێ به‌نده‌که‌ی ئه‌شکه‌نجه ئه‌داو ئه‌یسوتێنێ هه‌تا هه‌تایه ئه‌مه‌یش دوور له‌راستییه‌وه وه‌ئه‌مه که‌بڵێین ئه‌گه‌ر خوا به‌نده‌ی تاوانبار عه‌فو بکا ئه‌یکا وه‌ئه‌گه‌ر سزای بدا ده‌یدا ،به‌گوێره‌ی ئه‌و تاوانه ، که‌ئه‌نجامی داوه ، وه‌پاشان ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه ئه‌مه عه‌دل و راست و دروست و دادپه‌روه‌رییه ..
وه‌له‌بابه‌تی بنچینه‌ی ئاینه پێشوه‌وکانه‌وه بار قورس کردن له‌دینی موسادا - علیه الصلاه والسلام - زۆر بووه ، وه‌ئاسانکاری له‌دینی عیسا - علیه الصلاه والسلام - زۆر بووه ، به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌وه‌ک یه‌که‌م توندی تێدایه ، نه‌وه‌ک دووه‌م ئاسانکاری زۆر تێدایه ،به‌ڵکو ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌گشتی ئایینی ئه‌وپه‌ڕی ره‌فتاری عه‌دل و دادپه‌روه‌ری تێدایه ..
٢ - له‌وانه‌ی خوا ئه‌مری پێکردووه (ئیحسان)ه که‌زیاده چاکه‌یه له‌دادپه‌روه‌رێتیدا ، وه‌زیاده له‌عه‌داله‌ت له‌باره‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه - القصاص - که‌بریتییه له‌لێخۆش بوونی تاوانبار ، وه‌له‌بابه‌تی به‌ندایه‌تی بریتیه له‌کردنی مه‌ندووبات وه‌کو نوێژ‌و رۆژی سوننه‌ت و خێر کردن (بێجگە لەزەكات كەئەرك و واجبە) وه‌ده‌ستگرۆیی هه‌ژارو گه‌ده .. هتد .
ئه‌مانه شتی سیفاتی جوان و په‌سه‌ندن ،هه‌تا له‌باره‌ی چاودێری خوای گه‌وره‌وه ده‌گاته ئه‌و پایه که‌وه‌ها به‌نده‌یی بکا ، وه‌ک ئه‌وه چاوی وا له‌خودایه ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م خواوه‌ند نه‌بینێ ، وا خوا چاوی له‌وایه ، وه‌ک فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر كەدەفەرموێت : } أن تعبد الله کأنّک تراه فإن لم تکن تراه فإنه یراک { رواه مسلم
وه‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م ئیحسانه له‌هه‌موو کار‌و فه‌رمانێکدا ده‌بێ به‌هۆی ئه‌وه‌که ئاده‌میزاد هه‌ر کارێ ئه‌نجام ده‌دا به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و پاکی جێبه‌جێی بکا ..
٣ - له‌وانه‌ی که‌خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رمانی پێکردووه ( إیتا‌و ژی القربی) واته چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کار ، وه‌له‌ڕاستی و رواڵه‌تدا ئاده‌میزاد له‌سه‌ر زه‌وی وه‌کو دارێکی سه‌وز وایه‌و ، وه‌داریش مه‌به‌ست و ئاواتی سودی لێ ده‌خواسترێ جا به‌ره‌که‌ی بێت یان سێبه‌ر یا لقه‌کانی ، یاخود هه‌موو داره‌که ببرێت و به‌کار بێت بۆ خێرێ وه‌کو خانوویه‌ک یا پردێ یا ته‌خته‌یێ ، گیان فیدا کردنی ئاده‌میزاد له‌جیهاندا نموونه‌یه بۆ بڕینی داره‌که بۆ بینایه‌کی به‌سوود ، وه‌ئه‌گه‌ر خۆی مایه‌وه سووده‌که‌ی بریتیه له‌گه‌یاندنی خێر به‌مه‌ردووم ، وه‌له‌گشت خه‌ڵکی دونیا خزم و که‌س و کار لایه‌ق ترن، بۆ ئه‌وه‌یه که‌یارمه‌تی بدرێ بۆیه خوای گه‌وره فه‌رمانی کردبه‌سه‌ریا وه‌ئه‌و شتانه‌یش له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌و یاساغی لێ کردوون سێ شتن :
١ / فه‌حشایه ، پێویسته بزانین که‌چوار هێز هه‌یه له‌گه‌ڵ بوونی ئاده‌میزادا وه‌کو ئاردوو ئاو‌و خێ به‌یه‌که‌وه شێلراون که‌بریتین له‌مانه :
أ - هێزی خاوه‌نێتی ژیری (العقلیە الملكیە) که‌هه‌مووی هه‌ر خێره‌و چاکه‌کاری و ره‌وشتی جوان لێیه‌وه هه‌ڵ ده‌قوڵێ .
ب - هێزی ئاره‌زووی ئاژه‌ڵێتیی - الشهوه الحیوانیه - جۆره‌ها شت له‌چاکه‌و خراپه لێیه‌وه به‌دی دێ .
جـ – هێزی توڕه‌یییه‌و هه‌ڵچونی دڕنده‌یی (قوە الغچب)، که‌ئه‌مه زیانی زۆره ..
د – خه‌یاڵاتی شه‌یتانی (الوهمیە الشیگانیە) .
جا له‌هێزی شه‌هوه‌ته‌وه که‌جڵه‌وگیری نه‌کرا کرده‌وه‌ی به‌دو ناشیرین په‌یدا ده‌بێ ، وه‌کو زیناکردن و ده‌ست بردن بۆ نامووسی خه‌ڵکی، که‌ده‌بێ به‌هۆی گه‌لێ ده‌ردی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ئاشوب و فیتنه‌و کوشتارو تێکدانی پشت و ره‌سه‌ن و، ره‌گه‌زو له‌ناو بردن و که‌م کردنی خزمایه‌تیو، هه‌روه‌ها تێکچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌مه خوا ناوی بردووه به (فحشا‌و) .. وه‌له‌هێزی توڕه‌یی و قاره‌وه هه‌ر چی خراپه‌کاری و زیان گه‌یاندنه به‌مه‌ردووم ده‌گات، به‌جۆرێ که‌مه‌ردووم ئینکاری ئه‌کات ،وه‌کو کوشتن و بڕین و ده‌ست وه‌شاندن و جنێودان .. هتد ، وه‌ئه‌م کارانه خوای گه‌وره کۆی کردونه‌ته‌وه‌و ناوی بردووه به (منكر) .
وه‌له‌هێزی وه‌همیه‌ی شه‌یتانیه‌وه ئه‌وه په‌یدا ده‌بێ که‌ئاده‌میزاد به‌رده‌وام هه‌وڵ و کۆشش ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزبێته‌وه به‌سه‌ر باقی ئاده‌میزاد ، وه‌خۆی بکا بگه‌وره‌و فه‌رمان دار ، وه‌ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌فه‌رمانی ده‌رچوو سته‌می لێبکاو ماڵی تاڵان بکاو موڵکی دابگرێ ، ئه‌مانه‌یش ناوبراون به (بغی) واته له‌سنوور ده‌رچوون و زیاده ڕه‌وی به‌سه‌ر مه‌ردووما ..
جا کاتێ ئاده‌میزادی موسڵمان جێگیر‌و خاوه‌ن ئیستیقامه‌ت بوو له‌سه‌ر به‌جێهێنانی عه‌دل و ئیحسان و خزمه‌ت کردنی خزم وکه‌س و کار ، وه‌له‌سه‌ر ته‌رک کردنی به‌کارهێنانی هێزی ئاره‌زوو له‌کاری فاحیشه‌دا ، وه‌هێزی توڕه‌ییو قاری ئاژه‌ڵی له‌ئازاردانی خه‌ڵکدا ، وه‌هێزی وه‌همیه له‌خۆ به‌رزکردنه‌وه به‌سه‌ر باقی ئاده‌میزادا ، ئه‌مه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتوو موسڵمانه ، وه‌خوای گه‌وره ئامۆژگاریمان ده‌کات به‌هیوای ئه‌وه که‌بیربکه‌ینه‌وه له‌ئه‌نجامی کار‌و فه‌رمانی خۆمانا (تائێرە بەكورتی باسی ئایەتەكە بوو) ..
به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌ته له‌هه‌موو ئایه‌تێ سنووره‌که‌ی فراوانتر و داگیرتره بۆ بیر‌و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاک‌و خراپی ئاده‌میزادو ره‌وشتی جوان ..
وه‌خوای گه‌وره فه‌رمان ئه‌دا له‌قسه‌و گوفتاردا داد په‌روه‌رێتی ئه‌نجام بده‌ین له‌نێوان خزم و دۆست و ناسیاردا ، به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ک ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..ۆإِژَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا ۆڵوْ كَانَ ژَا قُرْبَی .. ] الا‌نعام : ١٥٢ .
واته کاتێ که‌وتنه ئاخاوتن و دوان دادپه‌روه‌ربن ئه‌گه‌ر خزم و خۆیشتان بن .

