سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ماڵ بەخشینی گاورێك .چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///دەگێڕنەوە دەڵێن: لە ڕەی قازیێك هەبوو ڕۆژێك پیاوێكی هەژاری هاتە لای كە ڕۆژی عاشورا بوو پێی ووت: خوا پلەی قازی بەرز بكاتەوە من پیاوێكی هەژارم هاتوومەتە لات بەڵكو یارمەتیم بدەیت لەبەر خاتری ئەم ڕۆژە. هەندێ ئاردو گۆشتو دوو درهەمم بدەیتێ قازی بەڵێنی پێدا بۆ نیوەڕۆ. كە نیوەڕۆ هاتەوە ووتی بۆ كاتی عەسر كەكاتی عەسریش هاتەوە هیچی نەدایێ بە دڵ شكاوی ڕۆیشت. بەلای كابرایەكی گاوردا( ). تێپەڕی كە دانیشتبوولە پێش دەرگایەكەی پێی ووت لە بەر خاتری گەورەیی ئەم ڕۆژە یارمەتیم بدە. گاورەكە ووتی بۆ ئەم رۆِژە چی یە؟ ووتی ڕۆژی عاشورایە.. كابرای گاور ووتی چیت دەوێ؟ ووتی هەندێ ئاردو گۆشتو دوو درهەم. ئینجا پێی ووت: ئەمە بۆخۆتو منداڵەكانت تاكو ماوی لە دنیا هەموو مانگێ ئەو ئاردو گۆشتو پارەیەت دەدەمێ لە بەر خاتری گەورەیی ڕۆژی عاشورا كە بوو بە شەو قازی لە خەوی دا بینی بانگیان كرد سەرت بەرز بكەوە كە سەری بەرز كردەوە بینی وا دوو كۆشكی لە زێڕو زیو بۆ ئامادەكراون. ووتی خوایە ئەمە بۆ كێیە؟ پێیان ووت: ئەوە بۆتۆ بوو ئەگەر یارمەتی ئەو هەژارەت دابا، بەڵام ئێستا بەخشرا بەم گاورە كە یارمەتی ئەو هەژارەی دا. وەڕێزی لە دروشمی اسلام گرت. كە بە یانی هەڵسایەوە چوو بۆ لای گاورەكە پێی ووت: دوێنێ چ چاكەیەكت كردوە؟ ووتی: بۆچی؟ ئەویش خەونەكەی بۆی گێڕایەوە. پاشان قازی ووتی: ئەم چاكەی خۆت بەمن بفرۆشە بە سەد هەزار درهم. كابرا ووتی: ئەی هەر شتێ وەربگیرێ لە لای خوا بەنرخە من نایفرۆشم ئەگەر زەویم بۆ پڕ بكەیت لە زێڕ. ئایا بەخیلیم پێ دەبەیت بەم دوو كۆشكە؟ قازی ووتی: بۆچی تۆ موسلمان بویت؟ خۆتۆ موسلمان نیت. كابرای گاور زنارەكەی بڕیو ووتی (أشهد ان لا اله الا الله وأشهد ان محمداً رسول الله) وە ئەم ئاینەش ئایینێكی راستە.....

