سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
چارەسەری ترس لەئایندە...له قورئاندا
نووسينى/عبدالدائم كحيل/وهرگير /سهروهر حسن///كێشەیەك هەیە بەنزیكەیی هەریەكەمان گرفتارینی، ئەویش بریتیە لە ترس لە "ئایندەی ماددی" ، ئەگەر دەربڕینەكە دروست بێت.. بۆنموونە یەكێكمان دەترسێت لە كارەكەی دەربكرێت و كتوپڕ بەبێ موچە و پارە خۆی ببینێتەوە یان كەسێك دەترسێتَ پارە و سامانەكەی لەدەست بدات و لە دەوڵەمەندیەوە هەژار بكەوێت. یەكێكی ترمان دەترسێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان یان كەمیی ڕۆزی یان زیان لەبازرگانیدا سامانەكەی كەم بكات... و بەوجۆرە.
زۆر كەس گرفتاری ئەم جۆرە كێشەیەن، من یەكێك بووم لەوانە... لەیادمە كاتێك وادەی دانی كرێی خانووەكەم دەهات و هیچ پارەیەكم پێنەبوو، توشی نیگەرانی و ترس لە ئایندە دەبووم و ئەوەش بەشێكی گەورەی كاتی دەگرتم، كاتێكی زۆرم بەهەدەر دەچوو لە مەسەلەگەلێكدا كە سوودێكم لێنەدەبینی، ئەویش بیركردنەوەی بێسوود بوو لە كێشەكە.
بەڵام بەهۆی خوێندنەوەی كتێبی خوا و بیركردنەوەی زۆرم لەو ئایەتانەی جەخت دەكەنەوە خوای پەروەردگار ڕۆزیدەری مرۆڤەكانە، هەر خۆیشی چارەسەری ئەم كێشەیەم بۆ دەكات، لەئەنجامدا هەر كە وادەی كرێی خانوو دەهات هەندێك پارەی زیادەشم دەما، سوپاسی پەروەردگارم دەكرد و لە هەستكردن بەترس لە ئایندەوە دەگۆڕام بۆ هەستكردن بەوەی كێشەی ئایندە بوونی نییە، چونكە خوای پەروەردگار ڕۆزیم دەدات، ئیدی زۆر بیرم لە هۆكارەكان نەدەكردەوە چونكە هۆی هۆكارەكان (خوای گەورە) هەیە.
بەمجۆرە كاتی كارای زۆرم هەیە تاكو وەبەرهێنی بكەم لە خوێندنەوەی قورئان یان زانینی نوێیەكانی زانست یاخود نووسین. لەبەرئەوە خوێنەری بەڕێز! ئامۆژگاریت دەكەم هەر كات بە كێشەیەكی لەوجۆرەدا تێپەڕیت، ئەو وتەیەی پەروەردگارت لەبیربێت كە دەفەرموێت{وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ ڕزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (60)} [العنكبوت]، واتە: زۆر زیندەوەر هەیە ڕزق و ڕۆزیی خۆیان نەداوە بەكۆڵی خۆیاندا (كەچی خوا پەكیان ناخات و لە برساندا نامرن)، چونكە خوا ڕزقی ئەوانیش و ئێوەیش دەدات، بێگومان ئەو زاتە بیسەر و زانایە.

