سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی ئایا كەسێك نوێژ بكات لەكاتێكدا كە تەنگاو بێت ...فيقه
له سونهنى فهرمودهكانى ابوداودى ئهسسه جهستانى/وهرگير/ناصح ابراهيم سازانى///عَنْ عَبْدُ اللَّه بْنِ الأَرْقَمِ: أَنَّهُ خَرَجَ حَاجًّا - أَوْ مُعْتَمِرًا - وَمَعَهُ النَّاسُ وَهُوَ يَؤُمُّهُمْ, فَلَمَّا كَانَ ذَاتَ يَوْمٍ أَقَامَ الصَّلاَةَ صَلاَةَ الصُّبْحِ ثُمَّ قَالَ: لِيَتَقَدَّمْ أَحَدُكُمْ, - وَذَهَبَ إِلَى الْخَلاَءِ - فَإِنِّى سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَقُولُ: (إِذَا أَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يَذْهَبَ الْخَلاَءَ وَقَامَتِ الصَّلاَةُ فَلْيَبْدَأْ بِالْخَلاَءِ).(صحيح)واتە:
لە (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی ئەرقەمەوە هاتووە, كە جارێكیان دەچوو بۆ حەج یان بۆ عەمرە كۆمەڵێ خەڵكی لەگەڵ بوو پێشنوێژی بۆ دەكردن, رۆژێكیان بۆ نوێژی بەیانی قامەتیان بۆ كرد پاشان وتی: با یەكێكتان بچێتە پێشەوە بەرنوێژی بكات. خۆی چوو بۆ سەرئاو. كە هاتەوە وتی: لە پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بیستووە دەیفەرموو: (كاتێ قامەت كرا بۆ نوێژ ئەگەر كەسێك لە ئێوە دەستی ئاوی هەبوو با بچێت دەست بەئاو بگەیەنێت).//عَنْ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ - قَالَ ابْنُ عِيسَى فِى حَدِيثِهِ: ابْنُ أَبِى بَكْرٍ ثُمَّ اتَّفَقُوا - أَخُو الْقَاسِمِ بْنِ مُحَمَّدٍ, قَالَ: كُنَّا عِنْدَ عَائِشَةَ فَجِىءَ بِطَعَامِهَا فَقَامَ الْقَاسِمُ يُصَلِّى فَقَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَقُولُ: (لاَ يُصَلَّى بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ, وَلاَ وَهُوَ يُدَافِعُهُ الأَخْبَثَانِ ).(صحيح) واتە: (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی موحەممەد – ئیبنو عیسا لە فەرمودەكەیدا وتی: كوڕی ئەبو بەكر پاشان هەماهەنگن لەسەرئەوەی - برای قاسمی كوڕی موحەممەد, وتی: جارێك لە خزمەت خاتوو عائیشەدا بووین نانیان بۆ هێنان قاسم هەستا ویستی نوێژ بكات, عائیشە رەزای خوای لێ بێ وتی: لە پێغەمبەری خوام صلی الله علیە وسلم بیستووە دەیفەرموو: كەس كاتی ئامادەبوونی خواردن نوێژ نەكات, وە كاتێكیش كە تەنگاوە بە میز و پیسی.//عَنْ ثَوْبَانَ, قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:(ثَلاَثٌ لاَ يَحِلُّ لأَحَدٍ أَنْ يَفْعَلَهُنَّ: لاَ يَؤُمُّ رَجُلٌ قَوْمًا فَيَخُصُّ نَفْسَهُ بِالدُّعَاءِ دُونَهُمْ, فَإِنْ فَعَلَ فَقَدْ خَانَهُمْ, وَلاَ يَنْظُرُ فِى قَعْڕ بَيْتٍ قَبْلَ أَنْ يَسْتَأْذِنَ فَإِنْ فَعَلَ فَقَدْ دَخَلَ, وَلاَ يُصَلِّى وَهُوَ حَقِنٌ حَتَّى يَتَخَفَّفَ ). // ضعيف الجامع الصغير (2565 )، المشكاة (1070 )(ضعيف). واتە: لە (ثوبان)ەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: سێ شت رەوا نیە بكرێت لەلایەن هیچ كەسێكەوە: نابێت پیاوێك بەرنوێژی بۆ كۆمەڵێك بكات و تەنها بۆ خۆی بپاڕێتەوە, ئەگەر كردی ئەوە خیانەتی لێ كردوون, نابێت كەس سەیری ناوماڵێ بكات پێش ئەوەی دوای مۆڵەت بكات و رێی پێ بدەن, ئەگەر كردی ئەوە بەبێ پرس چووەتە ماڵەوە, وە كەسێك كە تەنگاو بێت بە میز نابێت نوێژ بكات هەتا خۆی خاڵی نەكاتەوە. //عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ, عَنِ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَقَالَ: (لاَ يَحِلُّ لِرَجُلٍ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِڕ أَنْ يُصَلِّىَ وَهُوَ حَقِنٌ حَتَّى يَتَخَفَّفَ ). ثُمَّ سَاقَ نَحْوَهُ عَلَى هَذَا اللَّفْظِ, قَالَ: (وَلاَ يَحِلُّ لِرَجُلٍ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِڕ أَنْ يَؤُمَّ قَوْمًا إِلاَّ بِإِذْنِهِمْ, وَلاَ يَخْتَصَّ نَفْسَهُ بِدَعْوَةٍ دُونَهُمْ فَإِنْ فَعَلَ فَقَدْ خَانَهُمْ ). (صحيح إلا جملة الدَعْوَةٍ) واتە: لە ئەبو هورەیرەوە دەگێڕنەوە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: (رەوا نیە بۆ كەسێك كە باوەڕی بەخواو بەرۆژی دوایی هەبێت نوێژ بكات لەكاتێكدا كە تەنگاو بێت هەتا خۆی خاڵی نەكاتەوە). پاشان بەم گۆ(لفظ)ەش هاتووە, كە دەفەرموێت: (رەوا نیە بۆ كەسێك كە باوەڕی بەخواو بەرۆژی دوایی هەبێت پێشنوێژی بۆ كۆمەڵێك بكات بەبێ ئەوەی رێیان پێدابێت, وە بە تەنها بۆ خۆی بپاڕێتەوەو بۆ ئەوان نەپاڕێتەوە ئەگەر كردی ئەوە خیانەتی لێكردوون).

