سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (94) سوڕه‌تى (نسا‌ء): { يأيُها الَذين ءامنوا إذا ضربتم في سبيل الله ....}
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین... ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر ....ئایه‌ته‌که: (بخارى و ترمذى و حاكم ) و فه‌رمووده گێڕه‌ره‌وه‌کانى دیکه له (إبن عباس )ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : پیاوێک له
(بنى سليم ) به‌جڵه‌وێ مه‌ڕه‌وه به‌لاى چه‌ند هاوه‌ڵێکى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) تێپه‌ڕى و سڵاوى لێکردن، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و وتیان : بۆیه سه‌لاممان لێ ده‌کات هه‌تا خۆى په‌نا بدات لێمان، ئینجا گه‌له‌کۆمه‌یان لێ کردوو کوشتییان، پاشان مه‌ڕه‌کانیان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و ئه‌وسا ئایه‌تى { يأيُها الَذين ءامنوا إذا ضربتم ...}دابه‌زى. (إبن حجر) ده‌ڵێت: پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) مه‌ڕه‌کانى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه).... (بزار) له (إبن عباس )ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سریه‌یه‌کى نارد (مقداد )ى تێدابوو، کاتێک هاتنه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى بۆیان ده‌ستنیشان کرابوو بینیان هه‌موو هه‌ڵهاتون و به‌ته‌نها پیاوێک ماوه‌ته‌وه که‌خاوه‌ن ماڵ و سامانێکى زۆر بوو، کابرا ووتى : (أشهدأن لا إله إلا الله) به‌ڵام (مقداد) کوشتى، پێغه‌مبه‌رى خواش(د.خ) به (مقداد)ى فه‌رموو : سبه‌ینێ چى ده‌که‌ى له (لا إله إلا الله)؟ پاشان ئه‌م ئایه‌ته نازڵ بووه خواره‌وه.. (احمد و طبرانى ) و فه‌رمووده گێڕه‌ره‌وه‌کانى دیکه له (عبدالله ى إبن عدوى أسلمى )یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ر ( د.خ) له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکدا ڕه‌وانه‌ى کردین که (أبوقتادة و محلم ى كوڕى جثامة)ى تێدابوو، (عامرى كوڕى الاضبط ى اشجعي) به‌لاماندا تێپه‌ڕى و سڵاوى لێ کردین، (محلم) شاڵاوى بۆ بردوکوشتى، کاتێک گه‌ڕاینه‌وه بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌و ڕووداوه‌مان بۆ گێڕایه‌وه ئایه‌تى { يأيُها الَذين ءامنوا إذا ضربتم في سبيل الله }دابه‌زى.. (إبن جرير)یش له (إبن عمر)ه‌وه فه‌رمووده‌یه‌کى له‌م چه‌شنه ده‌گێڕێته‌وه.. هه‌روه‌ها له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێت : ناوى کوژراوه‌که (مرداس ى كوڕى نهيك) بوو که‌خه‌ڵکى (فدك) بوو و ناوى پیاو کوژه‌که‌ش (اسامة ى كوڕى زيد) بوو ،ناوى ئه‌میرى سریه‌که‌ش (غالبةى كوڕى فضالةى ليثى) بوو، هۆزه‌که‌ى (مرداس)یش کاتێ دۆران و شکستیان خوارد به‌ته‌نها (مرداس) خۆى مایه‌وه و به‌مه‌ڕه‌کانیه‌وه هاتبوو بۆچیایه‌ک و شوێنى که‌وتبون،ئه‌ویش وتبوى (لا إله إلا الله محمد رسول اللة)،سلاوى خواتان لێبێت،(اسامةى كوڕى زيد)یش کوشتبووى،کاتێکیش گه‌ڕانه‌وه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زیبوو،(ابن مندة) له (جريرى كوڕى الحدرجان)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: (مقداد)ى برام له (يه مه ن)ه‌وه نێردرابوو بۆلاى پێغه‌مبه‌ر ( د.خ)، له‌ڕێگه گه‌یشتبوو به سریه‌یه‌کى پێغه‌مبه‌ر ( د.خ) و پێى ووتبون : من باوه‌ڕدارم ، ئه‌وانیش گوێ یان لئ نه‌گرتبوو و کوشتبویان،کاتێک ئه‌م هه‌واڵم پێ گه‌یشت چووم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( د.خ) و ئایه‌تى { يأيُها الَذين ءامنوا إذا ضربتم في سبيل الله }دابه‌زى و پێغه‌مبه‌ریش ( د.خ) خوێنى براکه‌مى پێدام.

