سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا ده‌یه‌وێ ئاسانکاریتان بۆ بکات و لێتان خۆش بێت :
ئه‌ندازیار عوسمان...[يريد الله ليبين لكم و يهديكم سنن الذين من قبلكم و يتوب عليكم و الله عليم حكيم ، و الله يريد أن يتوب عليكم و يريد الذين يتبعون الشهوات أن تميلوا ميلاً عظيماً ، يريد الله أن يخفف عنكم و خلق الانسان ضعيفاً ]( النساء /28)
واته : خوا وه‌ند که‌به‌رنامه‌ى بۆ ناردون بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت رێگاى راستان نیشان بدات و ، رێنمونیتان بکات بۆ رێگه و ڕه‌وشتى چاکان و خواناسان که‌له‌سه‌ر راسته شه‌قامى ئیمان بوون ، (واتة : لة(سنن)ه‌کانى خوا شاره‌زاتان بکات ، چونکه ئه‌وانه یاسان هه‌روه‌ک یاساکانى جیهانى مادده ، چۆن زاناکان ناوبه‌ناو ده‌یاندۆزنه‌وه و ، زانینیان بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌ره‌و پێش چوونى ژیان پێویستن ، ئه‌و (سنن) انه‌ش نه‌گۆڕن و [ ولن تجد لسنة الله تبديلاً ]( فاطر : 43 )وه تێگه‌یشتن لێیان زۆر پێویستن به‌تایبه‌ت بۆ بانگخوازان ؛ هه‌روه‌ها خواوه‌ند ده‌یه‌وێت لێ تان خۆش بێت ، وه خوا زانا و کاردروسته ، خواوه‌ند ده‌یه‌وێت لێتان خۆش بێت ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دواى هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتوون ده‌یانه وێت ئێوه‌ش لاده‌ن و گومڕاتان بکه‌ن به‌لادانێکى گه‌وره … خواوه‌ند ده‌یه‌وێت بارى شانتان سووک بکات چونکه مرۆڤ به دیهێنراوه به‌لاوازى .
به‌ڵێ … مرۆڤ لاوازه ، به‌تووش بوونى ناڕه‌حه‌تى و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه زوو سه‌رى دنیاى لێدێته‌وه یه‌ک ، که‌س نیه له‌م دنیایه‌دا هه‌مووشت به‌دڵى ئه‌و بێته پێشه‌وه ، یا تاسه‌ر چى بوێت بۆى بلوێت ! بۆیه داخ و خه‌م سه‌ر و دڵى ده‌گرێت و زۆر جار لاى بێبڕواکان ده‌گاته بێهیوایى و خۆکوشتن !! ئه‌م مرۆڤه لاوازه ئیسلام ڕێزى لێده‌گرێ ، خۆى پێ ده‌ناسێنێ و ڕێى بۆ رۆشن ده‌کاته‌وه و ده‌یبات به‌ره و سه‌ربه‌رزى دنیا و قیامه‌ت … ئیسلام بارى شانى مرۆڤ سووک ده‌کات و دڵ نه‌وایى ده‌کات ، به‌تایبه‌ت به‌مه‌سه‌له‌ى قه‌زا و قه‌ده‌ر که نهێنیه‌که له نهێنیه‌کانى خوا و به‌هۆیه‌وه و بڕوادار له‌وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتان و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌رى خراپ رزگارى ده‌بێت هه‌ر وه‌ک قورئان که باسى قه‌زا و قه‌ده‌ر ده‌کات ده‌فه‌رموێت : [ لكي لاتأسوا على ما فاتكم ولا تفرحوا بما اتاكم ]( الحديد : 23) . واته : تێگه‌یشتن له‌راستى قه‌زا و قه‌ده‌ر بۆ ئه‌وه‌یه که زۆر خه‌م نه‌خۆن بۆ شتێک که‌له‌کیستان ده‌چێت ، وه زۆردڵخۆش نه‌که‌ن و له خۆتان بایى نه‌بن به‌شتێک که ده‌ستان ده‌که‌وێت !
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ص به‌ئاشکرا ئاماژه بۆ ئه‌م راستىیه ده‌کات و و ده‌فه‌رموێت: [ المؤمن القوي خير وأحب الى الله من المؤمن الضعيف وفي كل خير ، احرص على ما ينفعك ، واستعن بالله ولا تعجز ، وان أصابك شئ فلا تقل لو أني فعلت كذا وكذا ولكن قل قدر الله وماشاء فعل ، فان لو تفتح عمل الشيطان ] موسلیمگێڕاویه‌تیه‌وه . جا که ده‌ڵێین ئافره‌ت لاوازه هیچ زوڵممان لێنه‌کردووه چونکه له‌تێڕوانینى ئێمه‌دا پیاویش هه‌ر لاوازه و هه‌ریه‌که‌ى به ده‌ره‌جه‌یه‌ک ، به‌ڵام ئافره‌ت زیاتر مافى پێشێل ده‌کرێت ، لێره‌وه ئیسلام ده‌یه‌وێت مافه‌کانى بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات و سته‌مى لێنه‌کرێت بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت : [ اللهم اني احرج حق الضعيفين اليتيم و المرأة ] نسائی گێڕاویه‌تیه‌وه .
واته : خوایه به‌شایه‌تى تۆ ئه‌وا من ئه‌و خه‌ڵکه ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که به‌هیچ جۆرێک ناهه‌قى وبێ ویژدانى نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌تیوو ئافره‌ت دا که لاواز و که‌م ده‌سه‌ڵاتن ..
تێبینى : سێ‌جار وشه‌ى (يريد اللة ) دووباره بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکات که خوا مه‌به‌ستى خێر و خۆشى و چاکه‌ى مرۆڤه !

