سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێخ نیعمه‌توڵڵا
ئه‌ندازیار عوسمان.....ئه‌م شێخه بانگخوازه بانگبێژ بوو له مزگه‌وتى سوڵتان ئه‌حمه‌د له تورکیا و، پانزه ساڵ له‌مه‌دینه ژیا‌و پانزه ساڵیش له مه‌ککه ئیمامى مزگه‌وتى نور بوو لاى کێوى حه‌ڕِا، له‌سه‌ر ده‌ستى زانا گه‌وره‌کانى زه‌مانى سوڵتان عبدالحمید زانستى ئیسلامى وه‌رگرتووه‌و، سه‌ردانى په‌نجا ده‌وڵه‌تى کردووه بۆ بانگه‌واز.
به‌ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى چینى بیست هه‌زار قورئانى بردۆته ئه‌و وڵاته‌کۆمۆنیسته‌وه له‌ساڵى ١٩٨١ دا ، سێ جار سه‌ردانى سیبیریاو ده‌وروبه‌رى کردووه له رووسیا له کاتێکدا پله‌ى گه‌رما چل پله‌ى ژێر سفر بووه .
چوارده ساڵ له یابان سه‌رتاخوارى گه‌ڕاو به‌هه‌زارانى موسڵمان کرد، مزگه‌وتى زۆرى دروست کرد،له‌مزگه‌وته‌کاندا خه‌ڵکێکى زۆرى فێرى ئیسلام کرد، رۆژانه سه‌دان کوڕاسه‌ى ناساندنى ئیسلامى به‌زمانى ئه‌و وڵاتانه دابه‌ش ده‌کرد، شه‌وو رۆژ سره‌وتى نه‌بوو بۆ ناساندنى ئیسلام .
له تۆکیۆ بۆ نوێژى به‌یانى به‌ته‌کسى خه‌ڵکى ده‌برد بۆ نوێژى به‌یانى، له مزگه‌وتدا ده‌نوێت و یه‌ک فلس مووچه‌ش وه‌رناگرێت ، حه‌زده‌کات هه‌موو ئوممه‌ت کۆبکاته‌وه ، بۆیه لاى هه‌مووان خۆشه‌ویست بوو، ئه‌وانه‌ش که دژایه‌تى ئیسلامیان ده‌کرد دوعاى هیدایه‌تى بۆ ده‌کردن ، به‌ڕاستى ناوبراو پیاوى خوا بوو .
سه‌رچاوه
کتێبی ڕوو سپیه‌کان... ئه‌ندازیار عوسمان

