سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
30.اللطيف... ناوه پيرۆزه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى دادپه‌روه‌ر ئه‌م ناوه (6) جار هاتووه له‌قورئانى پیرۆزدا که‌مه‌به‌ست خواى گه‌وره‌بێ ، وه‌بنچینه‌ى ئه‌م ناوه - لوطف -ه واته نه‌رم و نیانی ..
اللطیف : واته خواى په‌روه‌ردگار خوایێکه زۆر نه‌رم و نیان و به‌به‌زه‌یىیه به‌رامبه‌ر به‌مه‌خلوقاتى ، به‌تایبه‌تى ئاده‌میزاد وه‌مۆڵه‌تى ئه‌وان که‌سانه ده‌دات که‌سته‌م ده‌که‌ن به‌نه‌زانی ، وزۆربه‌یان تێیدا هیدایه‌ت ده‌دات و ، ئه‌یان کاته هه‌ڵگری ئالآی ئاشتى‌و دادپه‌روه‌رى ، ئه‌وانیش باربوو تۆڵه‌ى رابردوویان ده‌که‌نه‌وه به‌چاکه‌کارىو په‌شیمان بوونه‌وه ، جائه‌گه‌ر ئه‌م نه‌رم و نیانىو له‌سه‌ر خۆیىیه‌ی خواى گه‌وره نه‌بوایه ئه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ى که‌هیدایه‌ت دراون به‌ڕاستى شادمان نه‌ده‌بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بونه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ .
خواى گه‌وره به‌هۆی به‌شه هه‌ستیاره‌کانه‌وه هه‌ستى پێناکرێت ، به‌لآم ئه‌و به‌نهێنى و نه‌رمى و ووردى هه‌موو شتێ ده‌زانێ ، وه‌ئه‌م له‌سه‌رخۆییه‌و نه‌رمیه‌ى خوا به‌خششه بۆ به‌ره‌ى ئاده‌میزاد چونکه خواى گه‌وره به‌ختیارىو ئاسوده‌یى به‌نده‌کانى ده‌وێت له‌دونیاو قیامه‌تا . خواى به‌خشنده ده‌فه‌رموێ : [اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ ..] شورى : ١٩ .
بێگومان خوا به‌خواستى خۆى‌و به‌هه‌رشتێ بیه‌وێ به‌لوتف و میهره‌بانه ، وه‌ئه‌و خوایه زۆر زانا‌و دانایه .. وه‌هه‌روه‌ها میهره‌بانى خوایه که‌هه‌رچى نازو نیعمه‌ته ئه‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر که‌سێ بیه‌وێ ، هه‌روه‌ها لوتفێتى خوایه که‌بونه‌وه‌ره‌کانى ئارایش و جوانى و رزق و رۆزى و به‌خشش و نیعمه‌تیانى پێداوه ، له‌مانه به‌تایبه‌تى زینده‌بوه‌کان له‌گیاندارانی جۆراو جۆر .
خوداى له‌تیف له‌سوره‌تى الا‌نعام دا له‌ئایه‌تانى (101 - 103)دا ده‌فه‌رموێ : [بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ(101)ذَلِكُمْ اللَّهُ رَبُّكُمْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ(102)لاَ تُدْڕكُهُ الأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْڕكُ الأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ]
زاتى بارى خۆیه‌تى ئاسمانه‌کان و زه‌وى هێناوه‌ته کایه‌وه‌و به‌دیهێناون و پێداویستى بوونیانى پێبه‌خشیوه‌و خاوه‌ن ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لآت و شکۆمه‌ندىیه‌و به‌ڕێوه‌یان ده‌باو هه‌رخۆى خاوه‌نیه‌تىو سستى و که‌موکوڕى روى تێناکاو شایه‌سته‌ى نیه ، له‌ئاده‌میزاد ناکاو وه‌کو ئه‌و پێویست به‌رۆڵه نیه‌و پێویستى پێنابێ و ، جاخاوه‌ن رۆڵه نیه‌و گه‌ره‌کى نیه‌و گه‌ره‌کى نابێ ، خاوه‌ن خێزان نیه‌و پێویستى پێ نیه‌و شایه‌سته نیه ، وه‌له‌ئاده‌میزاد ناچێ و هه‌روه‌ها له‌هیچ شتێ ناچێ و ناکا ، هه‌موو مه‌خلوقێکى به‌دیهێناوه‌و رێکى خستووه‌و له‌بارى خستووه‌و ئه‌ندازه‌ى بۆ داناوه‌و سه‌ره‌تاو کۆتایى بۆ بڕیار داوه ره‌نگێکى ده‌به‌را کردووه ، له‌ژێر تاکه ده‌سه‌لآتی خۆ‌یا ، به‌ڕێوه‌ی ده‌باو ، سه‌رپه‌رشتى ده‌کاو ، پێداویستیه‌کانى بونیانى بۆ مایه‌سه‌ر کردووه‌و ده‌کا ، هه‌ر زاتى پاکى خۆشى ، به‌هه‌ر هه‌موو شتێ خاوه‌ن زانیارىیه‌و، ته‌نها خانه‌یه‌کى زیندووش نىیه ، له‌ده‌ره‌وه‌ى زانستى خواى گه‌وره‌بێ ، وه‌یان ئه‌تۆم و زه‌ره‌رێ نیه..
جا ئه‌و زاته‌یه (الله)یه‌و خوداى ئێوه‌یه‌و په‌روه‌ردگارتانه‌و به‌ڕێوه‌تان ده‌باو سه‌رپه‌شتیکاری هه‌موو که‌ون و بونه‌وه‌ر ده‌کاو هه‌ر خۆشی ئیلاهو په‌رستراوی ئێوه‌یه‌و به‌غه‌یرى ئه‌و په‌رستراوێ تر نیه ، هه‌ر هه‌موو مه‌خلوقێکى به‌دیهێناوه‌و هه‌ر خۆیه‌تى خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى بێوێنه‌و ، خالقێتى هه‌ر به‌ده‌ستى خۆیه‌تى هه‌رچى دێته ئاراوه‌و دێته خه‌لق بوون ، هه‌ر خۆیه‌تى به‌دییان دێنێ‌و ، خه‌لقیان ده‌کاو ، به‌ڕێوه‌یان ده‌با ، ده‌ى که‌واته ئێوه‌ش ته‌نها به‌ندایه‌تى ئه‌و بکه‌ن و هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن ، زاتى بارى هه‌ر خۆیه‌تى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه ، وه‌کیله‌و گشت شتێ پاڵ ده‌داته‌وه به‌لایه‌وه‌و، ئومێد‌و هیواو پێداویستى هه‌ر به‌وه‌و ،لێی ده‌ترسێ و یادى ده‌کاو حه‌زو ئاواته‌کانیان له‌و ده‌خوازن ..
چاوو بیناکان له‌و پله‌یه نزمترن که‌بتوانن ده‌رکى زاتى بارى بکه‌ن و به‌ماهیه‌ت و زاتى بگه‌ن، به‌لآم زاتى باری چاوی بیناو زانیارى و زانستى به‌هه‌ر هه‌موو شتێ هه‌یه وه‌خۆى خاوه‌ن که‌ره‌م و لوتف و شاره‌زاو خه‌بیره..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى حه‌ج دا ده‌فه‌رموێ : [أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنْ السَّمَاءِ مَاءً فَتُصْبِحُ الأَرْضُ مُخْضَرَّةً إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ(63)لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ] الحج : ٦٣ ـ ٦٤ .
زاتى باری ده‌یه‌وێ ئاده‌میزاد بێنێته‌وه واقیعى خۆى و هۆشى بێنێته‌وه مێشکى خۆیاو له‌دونیاى مه‌شغه‌ڵه‌ت و غه‌فڵه‌ت و وه‌سوه‌سه درۆیینه شه‌یتانه‌کان نه‌جاتى بدا‌و ، سه‌ره‌نجى راده‌کێشێ که‌بگه‌ڕێته‌وه واقیعى خۆى‌و، بۆ خۆى‌و ده‌وروبه‌رى خۆی بڕوانێ، ئه‌وه‌ته پێی ده‌فه‌رموێ ئایا نابینىو ته‌ماشا ناکه‌ى و نازانى که بێگومان خواى گه‌وره‌یه باران ده‌بارێنێ له‌ئاسماناو ، زه‌وىو زاره‌کانى پێ سه‌وز ده‌کاته‌وه‌و، دیارده‌ى ئه‌و که‌ون و بونه‌وه‌ره ، نوێ کردنه‌وه‌ی به‌هارو زیندووکردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌کان و، خۆش کردنی ژیان و، بێگومان ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، که‌زاتى باری خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌مه شاره‌زاو خه‌بیره به‌هه‌ر هه‌موو شتێ ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره لوتف و که‌ره‌مى زۆره به‌ناوه‌ڕۆک و ناواخنى هه‌موو شتێ ده‌زانێ و خه‌بیره ، هه‌رچى له‌ئاسمانه‌کان و زه‌وىدا هه‌یه‌و موڵکى خۆیه‌تى و هى ئه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌و، هه‌ر خۆیه‌تى خاوه‌نی هه‌موو شتێو، بێگومان زاتى باری ده‌وڵه‌مه‌ندى بێسنووره‌و وه‌بێ نیاز‌و پێویستیه که‌مو کوڕی و ناته‌واوى شایه‌سته‌ى نیه ، شکۆمه‌ندو خاوه‌ن که‌ره‌م و ستایش بۆ کراوه‌و سوپاس گوزاره ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌و میهره‌بان له‌سوره‌تى لوقماندا له‌باره‌ی ئامۆژگاریه‌که‌یه‌وه بۆ کوڕه‌که‌ى و رۆڵه‌که‌ى بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : [ يَابُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُنْ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ أَوْ فِي الأَرْضِ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ ] لقمان : ١٦ . واته ئه‌ى رۆڵه‌که‌م بزانه ئه‌گه‌ر هه‌ندى میسقاله دانه‌یێ له‌خه‌رته‌له یاله هه‌رچى بێ له‌کاروکرده‌وه‌و هه‌ڵوێست و ووتارو گوفتاردا جا له‌ناو به‌ردێکا بێ یا له‌ئاسمانابێ یا له‌ژێر زه‌ویا بێ یاله‌هه‌ر شوێنێکا بێ لاى خواى گه‌وره وون نابێ‌و حیسابی خوداى هه‌ر له‌سه‌ره‌و، خواى گه‌وره خاوه‌نى ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه فه‌رامۆشی ناکاو به‌و ئه‌ندازه‌یه هه‌ڵى ده‌سه‌نگێنێ و حیسابی بۆ ده‌کا .
به‌ڕاستى و بێگومان خوداى گه‌وره خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌مه‌و به‌ناوه‌ڕۆک ناواخنى هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یێ ده‌زانێ و لێی شاراوه نىیه‌و زانا‌و خه‌بیره پێیانه‌وه .. ئه‌و ئامۆژگارىیه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێ که‌ئاده‌میزادى موسڵمان ئیهمال و موهمیل نه‌بێ، کار‌و کرده‌وه‌و ووته‌ی گچکه‌و که‌میش له‌به‌رچاو بگرێ ، چونکه خه‌راپه‌و تاوانه گه‌وره‌کانیش له‌سه‌ره‌تاوه له‌ساکارىو کارى بچوکه‌وه ده‌ست پێده‌کاو ته‌شه‌نه ده‌کا ، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێ هه‌ر به‌دانه شقارته‌یێ په‌رێزێکى فراوان ده‌سووتێ و گه‌لێ قینه‌و ئاشوبی تر‌ى به‌داوادا دێ ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌م سیفه‌ته به‌رزه‌ى خۆى‌و ئاشکراکردنی و راگه‌یاندنی به‌عاله‌مى مه‌ردووم دا له‌سوره‌تى ئه‌حزابدا زنجیره ئامۆژگاریه‌کانی بۆ خێزانه‌کانى پێغه‌مبه‌ر (ص) و وه‌بۆ باقى ئافره‌تانی موسڵمانان ده‌فه‌رموێ : [وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَى فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا ] الاحزاب : ٣٤ .
واته کات و وه‌ختی خۆتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن و ڕاده‌ى رۆشنبیرێتى خۆتان بالآکه‌ن و، یادکه‌نه‌وه‌و بخوێننه‌وه له‌ماڵه‌کانى خۆتانا له‌ئایه‌تانی خوداى گه‌وره له‌کیتابی قورئان و بونه‌وه‌را له‌حیکمه‌ت و داناییا ، به‌ڕاستی خوداى گه‌وره خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌مه بۆ که‌سانێ یادی ده‌که‌ن و به‌ره‌و دونیاى هۆشیارى بێداری ده‌که‌ونه رێ ، وه‌زاناو شاره‌زاو خه‌بیره به‌کارو کرده‌وه‌ی پیاوچاکاناو به‌ندایه‌تى هۆشیارو خواپه‌رستانا ، هه‌وڵ و کار‌و ره‌نجیان فه‌رامۆش ناکاو پاداشیان ده‌داته‌وه‌و رازىیان ده‌کاو خۆشیانى ده‌وێ .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (شورا)دا له‌ئایه‌تى (19) دا ده‌فه‌رموێ : [اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْقَوِيُّ العَزِيزُ ] واته خوداى په‌روه‌ردگار خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌م و نه‌رم و نیانه به‌رامبه‌ر به‌به‌نده‌کانى و که‌ره‌م و نیعمه‌تانى زۆرى به‌سه‌را داڕشتوون و هۆو ئه‌سبابی رزقی زۆری بۆ مایه‌سه‌ر کردوون و به‌خواستى پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایی خۆی رزق و رۆزی ده‌به‌خشێ به‌هه‌ریه‌کێ له‌به‌نده‌کانى، خۆى خاوه‌ن هێزێکی له‌بن نه‌هاتووه‌و هیچ هێزێ نیه خۆى له‌ئاستى بدا یا رێڕه‌وو سونه‌نى تێک بدا‌و ، خۆی تاکه هێزه له‌به‌ڕێوه‌بردنی که‌ون و بونه‌وه‌را، شکۆمه‌ندو ئازیز‌و تواناداره به‌رزو پاک و کارزانه..
هه‌روه‌ها خواى بالآده‌ست له‌سوره‌تی (الملك)دا ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ(12)وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوْ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُوڕ(13)أَلاَ يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ(14)هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ الأَرْضَ ذَلُولاً فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ ڕزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ] الملک : ١٢ - ١٥ .
واته به‌ڕاستى و بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌له‌خوا ده‌ترسن و، خاوه‌ن خشوعن و ملکه‌چن له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانى خواى په‌روه‌ردگاریان له‌په‌نهان و نادیار‌و، که‌چى لێشیان دیار نیه‌و غه‌یبه به‌لآم به‌ژیرو بیریان حاڵین که‌په‌روه‌ردگار چاوى قودره‌تى لێیانه‌و له‌به‌رچاوی خودا به‌هیچ شێوه‌یێ ناتوانن وون ببن، گه‌رچی ئه‌وانیش په‌روه‌ردگار نه‌بینن و نایبینن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر لێی ده‌ترسن و خۆشیان ده‌وێ و فه‌رمانه‌کانى جێبه‌جێ ده‌که‌ن و، جا له‌بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه‌یه مه‌غفیره‌ت و ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شتانی پڕ نیعمه‌ت و ئه‌جرو پاداشتى گه‌وره، خوداى په‌روه‌ردگار ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لآت و دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌و جا ئه‌گه‌ر ووتارو ره‌فتارتان به‌نهێنى ئه‌نجامی بده‌ن یاخود ئاشکرای بکه‌ن ئه‌وه خوای بالآده‌ست زانایه به‌سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کان به‌خواست و خه‌یالآت و پسته پسته‌کان، به‌ئاشکراو نهێنىو کارى ده‌سته‌کان بێدارببنه‌وه یه‌کێ خۆی مه‌خلوقانێکى به‌دیهێنابێ چۆن نازانێ چى تیایه ، چى له‌بالاندایه‌و چى له‌خه‌یالآیه ، به‌ڵێ به‌ڕاستی هه‌ر خۆی خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌مه به‌ناوه‌ڕۆکی هه‌موو شتێ ده‌زانێ و شاره‌زاو خه‌بیره به‌هه‌موو کار‌و ووتارێ، ئه‌گه‌ر کۆتربازێ پاش ماوه‌یێ له‌کاره‌که‌ىدا هه‌موو سروشت و کار‌و جوڵه‌کانى کۆترى بزانێ وه‌مه‌ڕدارێ له‌مه‌ڕه‌کانىو، باقى به‌خێوکه‌ره گیانداره‌کانىتر هه‌ریه‌که‌یان شاره‌زاو زانابێ به‌سروشتی ئه‌و گیاندارانه‌ى به‌خێوى ده‌که‌ن، ئه‌ى چۆن خوداى زانا به‌سروشت و کار‌و وتاری به‌نده‌کانی نازانێ زاتی باری هه‌ر خۆیه‌تى زه‌وى بۆ ئێوه گێڕاوه به‌ملکه‌چى تا پێداویستى ژیانتان جێبه‌جێ بێ و تابتوانن بڕۆن و بگه‌ڕێن به‌کون و که‌له‌به‌ره‌کانى و رێگاکانى ، بخۆن و بخۆنه‌وه له‌رزق و رۆزیه‌کانى و گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای ئه‌وه .
خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [ .. إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِمَا يَشَاءُ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ] یوسف : ١٠٠ . حه‌زره‌تى یوسف پێغه‌مبه‌ری خواناس زانای هۆشیار سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌یتان، جوانى خووڕه‌وشت جوان، بێدارو ووریا پاک ره‌فتارو، دڵ گه‌وره‌ى به‌لێبورده‌ی له‌خواترسی ژیر‌و عاقڵی خوا پێداو په‌روه‌ردگارى خۆی ده‌ناسێ و سیفه‌ته‌کانى شاره‌زایه‌و خۆی پێ ئارایشداوه‌و له‌دونیاى به‌خته‌وه‌ریدا نقوم بووه‌و دۆست و خۆشه‌ویستی خودایه‌و حه‌قى خۆیه‌تى که‌په‌روه‌ردگار سیفه‌تێکى خۆى له‌سه‌ر زوبانى ئه‌وا بۆمان راگه‌یه‌نێ که‌فه‌رموویه‌تی به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌مه به‌خواستى پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایى خۆى‌و، هه‌ر خۆشی خاوه‌ن هه‌موو زانست و زانیارییه‌که‌و، زانایه له‌هه‌موو کاره‌کانى، دانایه‌و حه‌کیمه .
ئێمه‌ى موسڵمانیش پێویسته به‌م سیفه‌ته خۆمان ئارایش ده‌ین له‌به‌رامبه‌ر یه‌کا خاوه‌ن لوتف و که‌ره‌م و نه‌رم و نیان بین و، زاڵ بین به‌سه‌ر نه‌فس و شه‌یتان و واز بێنین له‌دڵ ره‌قى و ملهوڕى و کۆڵه‌وارى و ڕه‌قه‌کاری ووشکى و ره‌زیلی و قرچۆکى و بیر ته‌سکى خۆپه‌سه‌ندى و ئه‌نانى و هه‌موو سیفه‌تێکى خراپىتر، وه‌بزانین که‌خواى گه‌وره (عزوجل) لوتف و که‌ره‌مى به‌سه‌ر که‌سانێ داده‌بارێنێ که‌خۆى به‌م سیفه‌ته بڕازێنێته‌وه‌و ئارایشبدا ، له‌ئاشنایێتى خواى گه‌وره‌دا عاشیق و دڵسۆز‌و به‌وه‌فابێ خاوه‌ن لوتف و روخۆش و نه‌رم و نیان بێ ، هۆشیارو بێدارو زانا‌و ووریابێ په‌رۆشی حه‌ق و دادپه‌روه‌رىبێ ئاواتی برایه‌تى سه‌ربه‌ستی ژین بێ .

