سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆی دابه‌زینی ئایه‌تی (97) سوره‌تی ( نسا‌ء) : { إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ...}
نوسینی : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین... ئاماده‌كردنی : چێنه‌ر ...
ئایه‌ته‌كه : (بخاری) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : هه‌ندێك له موسوڵمانان له‌گه‌ڵ موشریكه‌كاندابوون و به‌ژماره ڕێژه‌ی ئه‌وانیان زیادكردبوو له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) ، هه‌ندێك جاریش تیرێك ده‌هات و ده‌یدا له‌یه‌كێكیان و ده‌یكوشت،یان به شمشێر به‌نه‌زانی ئه‌كوژران، خوای گه‌وره‌ش ئایه‌تی {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ...}ی دابه‌زان. (إبن مردویه)ش ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : له‌وانه كه‌له‌و ڕیزه‌دابوون (قیس) ی كوڕی (ولید) ی كوڕی (مغیره) و (اباقیس)ی كوڕی (فاكه) ی كوڕی (ڕبیعه) و (عمرو)ی كوڕی (أمیه) ی كوڕی (أبی سفیان ) و (علی) ی كوڕی (أمیه) ی كوڕی (خلف)، سه‌باره‌ت به‌وان ده‌ڵێت : هاتن له‌گه‌ڵ موشریكه‌كان بۆ (بدر) و كاتێك موسوڵمانانیان بینی به‌و ڕێژه كه‌مه گومانیان بۆ دروست بوو وتیان : ئه‌مانه به ئاینه‌كه‌یان بوغرابوون ، پاشان هه‌موویان له (بدر) كوژران. (گبرانی) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌لێت : كۆمه‌ڵێك له (مه‌ككه) موسوڵمان بوون ، ترسان و ڕقیا هه‌ستا له‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن ، خوای گه‌وره‌ش ئایه‌تی {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ...}ی دابه‌زاند هه‌تا { مُسْتَضْعَفِينَ }. (إبن جریر) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : هه‌ندێك كه‌س له خه‌ڵكی (مه‌ككه) موسوڵمان بوون و ئیسلامه‌تی خۆیان شارده‌وه ، موشریكه‌كانیش له (بدر) دا هێنایاننه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان، هه‌ندێكیان كوژران، ئینجا موسوڵمانه‌كان وتیان : ئه‌وانه‌موسوڵمان بوون و به‌زۆر هێنراون، بۆیه داوای لێخۆش‌بوونیان بۆبكه‌ن، ئینجا ئایه‌تی {إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ...} نازڵ بوو، ئه‌وجا ئه‌و ئایه‌ته‌یان نارد بۆ ئه‌وانه‌ی له مه‌ككه مابوونه‌وه و پێ یان ڕاگه‌یاندن كه‌وا : به‌هانه‌یان به‌ده‌سته‌وه نی یه تا بمێننه‌وه، ئه‌و موسوڵمانانه‌ش هاتنه ده‌ره‌وه ، له رێگه گه‌یشتن به موشریكه‌كان و له‌خشته‌یان بردن، ناچار گه‌ڕانه‌وه ، پاشان ئایه‌تی {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ وَلَئِن جَاء نَصْرٌ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ أَوَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِي صُدُوڕ الْعَالَمِينَ [العنكبوت : 10]] دابه‌زی ، دیسان موسوڵمانان ئه‌و ئایه‌ته‌یان بۆ ناردن، ئه‌وانیش غه‌م و په‌ژاره دایگرتن و دواتر ئایه‌تی {ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُواْ مِن بَعْدِ مَا فُتِنُواْ ثُمَّ جَاهَدُواْ وَصَبَرُواْ إِنَّ رَبَّكَ مِن بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ [النحل : 110]] دابه‌زی و به‌هه‌مان شێوه ئایه‌ته‌كه‌یان بۆ ناردن ، ئه‌وانیش مه‌ككه یان به‌جێ هێشت ، موشریكه‌كان ڕێگریان لێ كردن و هه‌یان بوو ده‌رباز بوو هه‌شیان بوو كوژرا. (إبن جریر) له‌زۆر ڕێگه‌وه هاوچه‌شنی ئه‌م باسه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.

