سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
32 الحليم
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خوای زانا ، وه (11) جار له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه که‌مه‌به‌ست سیفه‌تی خوای گه‌وره بێت بنچینه‌ی ئه‌م ناوه (حلم)ه واته دان به‌خۆداگرتن و خۆگری و له‌سه‌رخۆیی ..
الحلم : یانی ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارێکه خۆگرو به‌ئارامه ، چاوپۆشی ده‌کاو لێ‌خۆش ده‌بێ و عه‌یب و عار ده‌پۆشێ ، له‌هه‌ڵه‌و تاوانه خراپه‌کان خۆش ده‌بێ به‌تایبه‌تی هه‌رکاتێ به‌نده‌کانی که‌بگه‌ڕێنه‌وه لای و پشتی پێببه‌ستن و واز له‌پوچه‌ڵی و به‌تاڵ بێنن ..
ئه‌م میهره‌بانه په‌له ناکات له‌تۆڵه سه‌ندنداو مۆڵه‌ت ده‌دات به‌ڵام له‌یاد و فه‌رامۆشی ناکا ئه‌م دواخستنه‌ش خۆگرو ئارامیه‌تی که‌به‌خششن بۆ به‌ره‌ی ئاده‌میزاد به‌تکاو ئومێدی ئه‌وه، که‌په‌شیمان ببنه‌وه‌و خۆیان له‌دونیاو قیامه‌تدا نه‌دۆڕێنن ، وه‌ئه‌م میهره‌بانه به‌په‌له تۆڵه ناسه‌نێ و زوو توڕه نابێ ، حه‌ز ده‌کا به‌نده‌کانی ئه‌م سیفه‌ته بکه‌نه ره‌وشتی خۆیان .. خوای گه‌وره مه‌دحی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاە والسلام) ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : [..إِنَّ إِبْرَاهِیمَ ڵاوَّاهٌ حَلِیمٌ ] التوبه : ١١٤ . واته به‌ڕاستی حه‌زره‌تی ئیبراهیم حه‌لیم و خۆگرو به‌ئارامه .
وه‌خوای گه‌وره له‌م سیفه‌ته‌وه له‌باره‌ی خۆیدا ده‌فه‌رموێ : [ .. ۆاعْڵمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِیمٌ ] البقره: ٢٣٥.
نه‌رم و نیانی و حه‌لیمێتی خوای گه‌وره هاوڕێکی دانایی‌و حیکمه‌تی خۆیه‌تی که‌مایه‌ی ره‌حمه‌ت و به‌هره‌ی خودایه بۆ ئاده‌میزاده‌کان به‌گشتی ، دافعێک و هانده‌رێک نییه خودای حه‌لیم هه‌ڵبنێ و نه‌رم و نیانی و حه‌لیمێتیه‌که‌ی ئاڵوگۆڕ پێبکا، یا که‌م و زیادی بکات یا به‌هیچ شێوه‌یێ په‌نجه‌ی تیا بخات، وه‌ک ئاده‌میزاد نیه که‌چه‌ندین هۆکاری ماددی‌و مه‌عنه‌وی هه‌ن که‌هه‌میشه کاریگه‌رییان هه‌یه به‌سه‌ر چه‌ن و چۆنێتی سیفه‌ت و ئاکار‌و داب و نه‌ریته‌وه ، هه‌روه‌ها پێداویستانی زۆری ئاده‌میزادو ناته‌واوی و که‌م و کوڕیه‌کانی موبته‌لابوونی به‌نه‌فسی ئه‌مماره‌و شه‌یتانه‌وه ئه‌وانه‌ش خۆیان له‌خۆیاندا جۆره‌ها کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشت و ئاکار‌و سیفه‌تانی ئاده‌میزاده‌وه ، یا به‌مانایێ تر به‌ربه‌ست و عه‌وائیق زۆره له‌پێش ئاده‌میزادا بۆ گه‌یشتن به‌م سیفه‌ته به‌رزو پیرۆزه که‌حه‌لیمێت و له‌سه‌ر خۆیی و نه‌رم و نیانییه ، به‌ڵام هیچ به‌ربه‌رست و عه‌وائیق نیه‌و نه‌بوه‌و نابێ له‌پێش زاتی باری شکۆمه‌نده‌و حه‌لیمه‌وه ، هه‌روه‌ها زاتی ئازیز‌و شکۆمه‌ند هیچ کاریگه‌ریه‌کی به‌سه‌روه نیه‌و هیچ پێداویستی روو له‌و ناکاو بێ نیاز‌و گه‌ره‌که ، ئابه‌مه‌وه سیفه‌ته جوان و به‌رزو پیرۆزه‌کانی دامه‌زراون و هه‌میشه‌یین ، ئاده‌میزادیش له‌سه‌ریه‌تی که‌هه‌رده‌م له‌تێکۆشان و ته‌قه‌لادابێ خۆی له‌سیفه‌تانی جه‌مال و که‌مال و پاکی و جوانی و پیرۆزی و به‌رزی نزیک بکاته‌وه، به‌ئومێدو تکای ئه‌وه‌ی له‌ئاسوده‌ییو به‌ختیاری به‌هره‌مه‌ند ببێ و، وه‌ببێ به‌مایه‌ی جێبونه‌وه‌ی له‌جیرانێتی زاتی پاک و به‌رزو پیرۆز له‌به‌هه‌شتی پڕ نیعمه‌تانی نه‌بڕاوه‌ی هه‌تا هه‌تایی ، وه‌یه‌کێ له‌م سیفه‌تانه که‌مایه‌ی پاکی‌و پیرۆزی و به‌رزییه نه‌رم و نیانی و حه‌لیمێتییه ، خوا قسمه‌تمان کات و پێمان ببه‌خشێ .. مێژووی دێرینی ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره وه‌کو زۆر له‌سیفه‌ته به‌رزه‌کانی خودای به‌واقیع سه‌لماندووه وه‌مایه‌ی په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگارییه بۆ ئێمه ، هه‌روه‌ها زۆرێک له‌سونه‌نانی باری ته‌عالای بۆ ئێمه روون کردۆته‌وه‌و ده‌رخستووه ، وه‌یه‌کێ له‌م سیفه‌ته به‌رزو پیرۆزه‌ی حه‌لیمێتیو نه‌رم و نیانییه که‌هه‌میشه ره‌ونه‌ق و پرشنگی ناوجه‌رگه‌ی مێژووی که‌ون و بونه‌وه‌ره بۆ هۆشیاران پرشه‌نگ ده‌دات به‌واتاو مانای زاتی باری شکۆمه‌ندی ئازیز ئومێدگای ژیران و عاقڵان دۆست و ئاواتی بێداران زۆر نه‌رم و نیان و حه‌لیمه زۆر زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵات و که‌ریمه وه‌کو خاوه‌ن عه‌تاو به‌خشش و ره‌حیمه ئاواش شکۆمه‌ندو بێ له‌که‌و عه‌زیمه ، ئه‌ی زاتی باری ئه‌ی حه‌لیمی بێ وێنه ئه‌ی پشت و په‌نای زانایان ، دیاره ره‌ونه‌قی نورو هیدایه‌تی تۆیه دونیای تاریکی‌و جه‌هاله‌تی شه‌ق کردووه که‌ون و کائیناتی راگرتووه هه‌زاران خامۆشی بێ‌دار کردووه هه‌رده‌م به‌ربه‌ستی وێڵی و گومڕایی و جه‌هاله‌ت بووه، زاتی باری له‌باره‌ی حه‌لیمێتی خۆیه‌وه له‌کیتابه پیرۆز‌و به‌ڕێزو به‌رزه‌که‌یدا ده‌فه‌رموێ : [مَپَلُ الَّژِینَ یُنفِقُونَ أَمْۆاڵهُمْ فِی سَبِیلِ اللَّهِ كَمَپَلِ حَبَّەٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِڵ فِی كُلِّ سُنْبُڵەٍ مِائَەُ حَبَّەٍ ۆاللَّهُ یُچَاعِفُ لِمَنْ ێشَا‌وُ ۆاللَّهُ ۆاسِعٌ عَلِیمٌ(261)الَّژِینَ یُنفِقُونَ أَمْۆاڵهُمْ فِی سَبِیلِ اللَّهِ پُمَّ ڵا یُتْبِعُونَ مَا أَنفَقُوا مَنًّا ۆڵا أَژًی ڵهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ ۆڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُونَ(262)قَوْلٌ مَعْرُوفٌ ۆمَغْفِرَەٌ خَیْرٌ مِنْ صَدَقَەٍ ێتْبَعُهَا أَژًی ۆاللَّهُ غَنِیٌّ حَلِیمٌ ] البقره : ٢٦١ـ ٢٦٣ .
زاتی باری خاوه‌ن باوه‌ڕو ئیمانداران هان ده‌داو ته‌شجیعیان ده‌کات که‌وا به‌خشین و خێرکردنیان وه‌گه‌ڕخه‌ن و به‌ره‌که‌ت بخه‌نه پاداشه‌کانیان و ئیمانیان و هه‌ست و ویست و عه‌قڵ و ژیریان و هه‌روه‌ها زانست و زانیاری‌یان و رزق و رۆزییان چونکه خێرکردن مایه‌ی پیرۆزی و به‌رزی و گیان پاکی‌و به‌ره‌که‌تی رزق و رۆزی زانیارییه ، هه‌روه‌ها مایه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و بنه‌بڕکردنی چه‌نده‌ها موشکیله‌و گیروگرفته ، هه‌روه‌ها مایه‌ی لابردن و ده‌فع کردنی ده‌ردوو به‌ڵایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی و به‌ره‌که‌ت تیا رژاندنیه‌تی ، ئا ئه‌وه‌ته زاتی باری نمونه ده‌هێنێته‌وه بۆ هه‌ڵ نان و ته‌شجیع کردنی خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانه‌کان بۆ خێرکردن و به‌خشینی به‌شێ له‌ماڵ و داراییان به‌هه‌ژاران و داماوان و موسته‌حه‌ققان له‌رێگه‌ی خودای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه ، ده‌فه‌رموێ نمونه‌و وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ماڵ و داراییان له‌پێناو رێگه‌ی خودا ده‌به‌خشن وه‌ک وێنه‌ی دانه‌یێ له‌دانه‌وێڵه وایه که‌بڕوێندرێ پاش چاندنی ، وه‌حه‌وت گوڵه گه‌نمی لێ ده‌ربچێ هه‌ر گوڵه گه‌نمێ سه‌د دانه‌ی تیابێ ئا ئه‌وه ده‌بێ یه‌ک به‌حه‌وت سه‌د ، واته هه‌ر خێرێ پاداشه‌که‌ی به‌قه‌د حه‌وسه‌د قاتی خۆیه‌تی، جا خوای گه‌وره زیادی ده‌کات و چه‌ند باره‌ی پاداش ده‌داته‌وه بۆ که‌سانێ که‌خواستی له‌سه‌ربێ له‌به‌نده پاک و خێرکه‌رو چاکه‌کانی ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره زانیاری گه‌لێ فراوانه‌و خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری ئاده‌میزاده‌کانی ده‌وێ ، ئالێره‌دا ته‌شبیهی نه‌بێ خوای گه‌وره وه‌کو مامۆستایێ که‌قوتابیه‌کانی هان بدات له‌سه‌ر پاک و خاوێنی و خوێندن و دیراسه کردن ، خۆ ده‌شتوانێ هه‌ر کامه‌ی ناجح و سه‌رکه‌وتوو بکات بیکات ، به‌ڵام پله‌و پایه‌ی به‌رزی بۆ که‌سانێ داده‌نێ که‌شایسته‌ن چونکه حوکمی حه‌ق و ویژدان و سونه‌نی ژیان ئاوا ده‌خوازێ لێلادانی کارێکی نه‌گونجاوو نامه‌قبول و نامه‌عقوله ، دیاره خوای گه‌وره‌ش رزق و رۆزی و پله‌و پایه‌ی به‌رزی زۆری بێ ژمار له‌لایه له‌ده‌ست خۆیه‌تی چۆنی ببه‌خشێ ئاوای ده‌به‌خشێ ، به‌ڵام گشتی به‌پێی سونه‌تی پڕ له‌حیکمه‌ت و دانایی خۆیه‌تی جا ئه‌وان که‌سانه‌ی ماڵی خۆیان ده‌به‌خشن پاشان منه‌ت به‌دوایا ناخه‌ن دڵ و ده‌روونی هه‌ژارانی پێ ئازار ناده‌ن به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ستیان خوایه‌و هیچیتر ئه‌وانه ئه‌جرو پاداشیان لای په‌روه‌ردگاریانه ترس و غه‌مگینیان له‌سه‌ر نیه‌و له‌بۆ نیه له‌وه‌ی پاداشیان له‌به‌ین بچێ یا که‌م و کوڕی تیابکه‌وێ ، سه‌ره‌ڕای رووسوریشیان له‌قاپی ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌وه ، قسه‌یه‌کی خۆش و روێکی شیرین و لێبورده‌یێ باشتره‌و خێرتره له‌خێرو صه‌ده‌قه‌یێ که باری ئه‌زیه‌ت و منه‌تی به‌دواوه‌بێ ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره بێ نیازه له‌چاکه‌و خێری گشت که‌سێ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌زیه‌ت و منه‌ت ده‌خه‌نه دوای خێره‌کانیانه‌وه ، خوای گه‌وره ئه‌و ئه‌مرو فه‌رمان و ئامۆژگاریانه‌شی هه‌ر ره‌حمه‌ته‌و ، خۆشی به‌خته‌وه‌ری ئاده‌میزاده‌کانی ده‌وێ ، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆیه‌و په‌له‌کار نییه خاوه‌ن حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه [ێاأَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا ڵا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْێا‌وَ إِنْ تُبْدَ ڵكُمْ تَسُۆْكُمْ ۆإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِینَ یُنَزَّلُ الْقُرْێ‌نُ تُبْدَ ڵكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ۆاللَّهُ غَفُورٌ حَلِیمٌ ] المائده:١٠١
هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار له‌باره‌ی ئه‌م سیفه‌ته‌ی خۆی که‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌و له‌سه‌رخۆییه رووه‌و ئیمانداران ئامۆژگارییان ده‌کاو ده‌فه‌رموێ : ئه‌ی گرۆهی ئیمانداران ئه‌ی که‌سانێ که‌باوه‌ڕتان هێناوه سه‌برتان هه‌بێ خاوه‌ن حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌بن له‌سه‌رخۆبن له‌کاره‌کانتانا گه‌ر حیکمه‌ت و دانایی وای ده‌خواست ، پرسیارمه‌که‌ن له‌شتانێَک گه‌ر راستیه‌که‌تان بۆ ده‌رکه‌وێ پێیه‌وه گیرۆده‌و ناڕه‌حه‌ت بن ، چونکه سروشتی ئاده‌میزاد وایه له‌ڕووی زانست و زانیارییه‌وه که‌م و کوڕی زۆره له‌لایه‌کی تریشه‌وه گیرۆده‌و ئیبتیلای نه‌فسی ئه‌مماره‌یه که‌داواکاری ناڕه‌وایییه هه‌روه‌ها گیرۆده‌ی شه‌یتان و ئیبلیسی نه‌فره‌تیشه جا ئه‌و کاته‌ی که‌وه‌حی قورئانی دابه‌زیو تێتان ده‌گه‌یه‌نێ ، جائه‌گه‌ر که‌موکوڕیێکتان بووبێ له‌به‌ر نه‌زانین یا پێش ئه‌وه‌ی بیزانن ئه‌وه خوای کردگار خاوه‌ن لێبورده‌و غه‌فوره له‌ئاستییه‌وه ، خوای باڵاده‌ست و په‌روه‌ردگار غه‌فووره‌و گوناه پۆشه‌و لێبورده‌یه خاوه‌ن خۆگریو له‌سه‌رخۆیه به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه .
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سوره‌تی التغابن له‌ئایه‌تانی (17 - 18) ده‌فه‌رموێ : [إِنْ تُقْڕچُوا اللَّهَ قَرْچًا حَسَنًا یُچَاعِفْهُ ڵكُمْ ۆێغْفِرْ ڵكُمْ ۆاللَّهُ شَكُورٌ حَلِیمٌ(17)عَالِمُ الْغَیْبِ ۆالشَّهَادَەِ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ ]
ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ش و باری َ بکه‌نه خێر‌و ببه‌خشن به‌هه‌ژاران و داماوان ئه‌وه خوای گه‌وره واحیسابی ده‌کات که‌وه‌کو قه‌رزو قۆڵه دابتانه خۆی، بۆی له‌صندوق و باقی خۆ‌یا گل ده‌داته‌وه مادام به‌چاکی و به‌باشی و به‌مه‌به‌ست خوا به‌خشیبێتتان ، ئه‌وه خوای گه‌وره بۆتان چه‌ند باره ده‌کاته‌وه له‌پاداشتان و فه‌رامۆشی ناکاو، ده‌یکا به‌مایه‌ی لێبوردنتان و رێزتان لێده‌نێ و پایه‌تان به‌رز ده‌کاته‌وه ، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار سوپاس گوزارو چاکه‌و خێرخوازی له‌به‌رچاوا ده‌گرێ و، له‌سه‌رخۆو خاوه‌ن صه‌برو حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه ، هه‌موو کاره‌کانی به‌وپه‌ڕی پڕ حیکمه‌ت و دانایییه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، چونکه خۆی زانایه‌و خاوه‌ن زانیارییه‌و دیارده‌و نادیاره‌کان ده‌زانێ و ده‌ناسێ و عیلمی پێیانه‌وه هه‌یه، وه‌خۆی شکۆمه‌نده‌و ئازیزه وه‌حه‌کیم و داناشه له‌کارو فه‌رمانه‌کانیا ، که‌خوای گه‌وره مه‌جال و مه‌ودای خێری داوه‌ته ده‌ست ئاده‌میزاد ئه‌مه‌شی هه‌ر ره‌حمه‌ته ، که‌مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاده‌میزاده خێرخوازه‌کانه‌و مایه‌ی پاک بوونه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و ماڵ و سامانه‌کانیانه ، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌سوره‌تی ئیسرا‌و له‌ئایه‌تی (44)دا ده‌فه‌رموێ [تُسَبِّحُ ڵهُ السَّمَاۆاتُ السَّبْعُ ۆاڵاَرْچُ ۆمَنْ فِیهِنَّ ۆإِنْ مِنْ شَیْ‌وٍ إِلاَّ یُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ ۆڵكِنْ ڵا تَفْقَهُونَ تَسْبِیحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِیمًا غَفُورًا ]
هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی پاک و بێگه‌ردێتی خوای گه‌وره ده‌رده‌خه‌ن و ته‌سبیحاتی ئه‌و ده‌که‌ن، جا هیچ شتێ و هیچ مه‌خلوقێ نیه ئیللا وا له‌ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگارایه، به‌ڵام ئێوه‌ی ئاده‌میزاد زانیاریتان ناگات به‌حاڵی بونتان له‌چۆنیه‌تی ته‌سبیحاتی وان، خوای گه‌وره له‌سه‌رخۆیه‌و خاوه‌ن صه‌برو حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه ، هه‌روه‌ها لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه له‌به‌رامبه‌ر به‌نده‌کانی گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای و واز له‌خه‌راپه‌و تاوان بهێنن .، له‌خه‌راپه‌و تاوان بهێنن .
خودای په‌روه‌ردگار له‌ئاده‌میزاد ناچێت وه‌ک و له‌هیچ مه‌خلوقێتر ناکاو پێیان ناچێ ، ئاده‌میزاد که‌گه‌وره‌و سه‌رداری مه‌خلوقه‌کانه ئه‌وساش پڕیه‌تی له‌که‌م و کوڕی یا به‌مانایێتر له‌زۆر ڕوو لایه‌نه‌وه که‌م و کوڕی هه‌یه، له‌ڕووی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیه‌وه له‌ڕووی زانست و زانیارییه‌وه له‌ڕووی هه‌ست و نست و شعورو نه‌فسیه‌تیه‌وه ، هه‌روه‌ها ئاده‌میزاد ناچار‌و موسه‌ییه‌ره له‌زۆر ڕوو لایه‌نی بوون و ژیانیه‌وه، وه‌کو هاتنه بوون و مردن و دونیای به‌رزه‌خ و زیندووبونه‌وه‌و ئاماده‌بوون له‌زه‌وی مه‌حشه‌ردا ، هه‌روه‌ها ئاده‌میزاد پێداویستانی زۆر زۆری پێویسته‌و گه‌ره‌که بۆ دابین کردن و به‌جێ گه‌یاندنی ژیان .
به‌ڵام زاتی باری خوای باڵاده‌ست کردگاری دانا له‌هیچ روو لایه‌نێکه‌وه که‌م و کوڕی نیه‌و که‌مو کوڕیش رووی تێناکات، چ له‌ڕووی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی بێسنوریه‌وه چ له‌ڕووی زانست و زانیارییه‌وه، وه‌بێ نیاز‌و پێداویسته له‌غه‌یری خۆی هه‌موو شتێ له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و پێداویستی به‌وه، به‌بێ ئه‌و هه‌ڵ ناکاو ناتوانێ له‌دونیای بووندا خۆی بگرێ، له‌ستایش و حه‌مدی ئه‌وایه‌و ، زاتی باری هه‌موو ناوه جوانه‌کان و سیفه‌ته به‌رزه‌کانی ئی خۆیه‌تی شایه‌سته‌ی خۆیه‌تیو داواش ده‌کات له‌خاوه‌ن باوه‌ڕان به‌سیفه‌تانی جوان و شایه‌سته‌یان خۆیان پێ ئارایش بده‌ن ، وه‌خۆیان دووربگرن له‌سیفه‌تانی به‌دو ناڕێک و ناشیرین، به‌ئومێدی ئه‌وه‌یان تاکو دوارۆژ له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا له‌جیرانێتی خوادا شوێنیان بێته‌وه‌و ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ری بن .. جا یه‌کێ له‌م سیفه‌تانه‌ش صه‌برو له‌سه‌ر خۆیییه حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه، که‌ئازادی ده‌دات به‌عه‌قڵ و عیلم و ئیمان ، ده‌رفه‌ت و مه‌جال بۆ شه‌یتانه‌کان ناهێڵێته‌وه به‌وه‌ی کاری ناگونجاوو ناڕه‌وایان پێ‌بکات .
سیفه‌تی حه‌لیمێتی سه‌برو خۆگری سیفه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاکان و صالیحان بووه، وه‌خوای گه‌وره له‌باس و وه‌صف و مه‌دحی حه‌زره‌تی ئیبراهیمدا ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ إِبْرَاهِیمَ ڵحَلِیمٌ أَوَّاهٌ مُنِیبٌ ] هود : ٧٥ .
به‌ڕاستی حه‌زره‌تی ئیبراهیم پێشه‌وای خواناسان و خواپه‌رستان له‌سه‌رخۆبووه‌و خاوه‌ن حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌بووه هه‌میشه دڵی به‌لای خوای په‌روه‌ردگارا بووه، موتته‌قیو خاوه‌ن خووڕه‌وشتی جوان بووه ، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌مه‌دحی حه‌زره‌تی ئیسماعیلا که‌خاوه‌نی خۆگری صه‌برو حیلم و حه‌وسه‌ڵه بووه ده‌فه‌رموێ : [فَبَشَّرْنَاهُ بِغُڵامٍ حَلِیمٍ ] الصافات : ١٠١ .
واته مزگێنیمان دا به‌حه‌زره‌تی ئیبراهیم که‌رۆڵه‌یه‌کی گه‌نجی تازه لاوی له‌سه‌ر خۆی خاوه‌ن حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌ی پێ ده‌به‌خشین، مێژووی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره فراوانه به‌و هه‌موو که‌شکه‌شان و مه‌جه‌راتانه‌وه به‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌و که‌وکه‌بانه‌وه مانای حه‌لیمێتی و حه‌وسه‌ڵێتی خوای په‌روه‌ردگاریان تیا دیاره‌و ره‌ونه‌ق ده‌داته‌وه ، هه‌روه‌ها مۆڵه‌ت دانی سته‌مکارو زاڵمان و بێباوه‌ڕان له‌درێژایی مێژوودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رزق و رۆزی پێدانیان و ده‌برکردنی پێداویستی ژیانیان له‌لایه‌نی په‌روه‌ردگاره‌وه گشتی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ که‌زاتی باری حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌ی بێسنووره‌و خاوه‌ن ره‌حم و به‌زه‌یییه حیکمه‌ت و دانای ئه‌و له‌ئارادایه ..
جا ئێمه‌ی موسڵمانیش پێویسته خۆمان ئارایش ده‌ین به‌م سیفه‌ته شیرینه‌و خۆمانی پێبه‌هره‌مه‌ندو پایه به‌رزبکه‌ین که‌ئه‌م سیفه‌ته به‌رهه‌مێکی ئیمانییه مایه‌ی ره‌حمی خودایه بۆ تاک و بۆ کۆمه‌ڵ .

