سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
33.العظيم ..ناوه پيرۆزه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خوای به‌ئارام ، بنچینه‌ی ئه‌م ناوه (عظم)ه واته گه‌وره‌یی و به‌رزی .
العظیم : واته خوای گه‌وره له‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ییدایه له‌هه‌موو روو لایه‌نێکه‌وه له‌زاتی خۆیدا ، له‌حیکمه‌ت و داناییدا ، له‌به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تدا ، له‌دروست کراوه‌کانیا له‌زانست و زانیاری‌دا له‌فه‌زڵ و به‌خشینا ..
هه‌موو گه‌وره‌یییه‌ک جاله‌هه‌رچ روو لایه‌نێکه‌وه بێ له‌ئاستی وویا زۆر زۆر نزم و بچووکه ، ئه‌م میهره‌بانه له‌هه‌موو سیفه‌تێکا گه‌وره‌یی تیابێ ئه‌وه هه‌ر شایان به‌خۆیه‌تی ، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی خوامان له‌یاد نه‌چێتن پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) به‌سوننه‌ت بۆی دیاری کردووین که‌له‌کاتی رکوعی نوێژدا بڵێین - سبحان ربی العڤیم - وه‌کو چۆن خوای گه‌وره‌ی زیاتر له‌جارێکا داوا‌و فه‌رمانمان پێده‌داو ده‌فه‌رموێ : [ فسبح بسم ربِّكَ العظیم ] الواقعه .
پاک و بێگه‌ردێتی په‌روه‌ردگاری شکۆمه‌ندو عه‌زیمت بنوێنه‌و ده‌رببڕه..
تاکو زانست و زانیاری له‌پێشکه‌وتندابێ، گه‌وره‌ییو عه‌زه‌مه‌تی خوای میهره‌بان خۆی ئاشکراترو روونتر ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ی زانست تائێستا پێ‌ی گه‌یشتووه (لەبارەی زانیاری ئاسمان) زیاتر له (2000) ملیۆن که‌شکه‌شان (مجرە) دۆزراوه‌ته‌وه وه‌گه‌لێ زیاتریش چاوه‌ڕێ ئه‌کرێ ، وه‌هه‌ر که‌شکه‌شانێ زیاتر له (150) هه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره‌ی تیایه ، ئه‌مانه‌ش گومانی تیانیه که‌گشتی له‌ئاسمانی دونیان ، وه‌حه‌وت ئاسمانیش به‌سه‌رمانه‌وه‌ن وه‌کو خوای گه‌وره له‌سوره‌تی (ملك)دا ده‌فه‌رموێ : [الَّذی خَڵقَ سَبْعَ سَمَاۆاتٍ طبَاقًا .. ] واته ئه‌و خوایه‌یه حه‌وت ئاسمانی به‌سه‌ر یه‌که‌وه به‌دیهێناوه وه‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رموێ } وما السمواتِ السبع فی کفِّ الرحمن الاّ کخردلٍ فی یدِ احَدِکُم { واتە حەوت ئاسمانەكان لەدەستی قودرەتی خوا وەكو غەردەلێ (كەبچوكترە لەدانە جۆیەك) وایە لەدەستی یەكێ لەئێوە .. بەڵێ !! ئەمە عەزەمەتی زاتە ، هەروەها دەفەرموێ : } وما السماوات السّبعِ فی الکرسی الاّ کدراهمِ سبعه القیت فی ترس (القلغان) واته حه‌وت ئاسمانه‌کان له‌ناو کورسی خوادا وه‌کو حه‌وت په‌نجایی (درهەم) وان که‌بیخه‌یته ته‌شتێ ..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : } بین السما‌و الدنیا والتی تلیها خمس مئه عامٍ وبین کلّ سماو خمس مئه عامٍ وبین السما‌و السابعه والکرسی خمسه مئه عامٍ والعرش فوق الما‌و والله فوق العرش لایخفی علیه شیئ من اعمالکم { واته به‌ینی ئاسمانی دونیا‌و ئاسمانێ که‌وا به‌سه‌ریه‌وه‌تی (٥٠٠) ساڵه رێیه جا هه‌ر خوای گه‌وره ده‌زانێ چ جۆره ساڵێ و چ جۆره سورعه‌یێ چونکه ته‌نها رۆژێ لای خوای گه‌وره وه‌ک هه‌زار ساڵی ئێمه وایه که‌بیژمێرین ، وه‌ک له‌سوره‌تی (حه‌ج) ئایه‌تی (٤٧)دا ده‌فه‌رموێ : [..ۆإِنَّ ێوْما عِنْدَ رَبِّکَ کَأَلْفِ سَنَه‌ٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ] وه‌به‌ینی هه‌ر ئاسمانێ و ئاسمانێتر (٥٠٠) ساڵه رێیه ، وه‌به‌ینی ئاسمانی حه‌وته‌م و کورسی (٥٠٠) ساڵه رێیه ، وه‌عه‌رشی خوا به‌سه‌ر ئاوه‌وه‌یه‌و وه‌به سه‌ر ئاسمانه‌کانه‌وه‌یه ، وه‌زاتی خوای گه‌وره‌ش به‌سه‌ر عه‌رشه‌وه‌یه ، هیچ شتێ لێی شاراوه نییه‌و لێی ون نابێ له‌کارو کردار‌و فرمانی ئێوه) (١)
الله اکبر ئه‌مه عه‌زه‌مه‌تی گه‌وره‌ییو ده‌سه‌ڵات و موڵک و سامان و زانیاری و زانستی ئه‌و زاته‌یه ، که (الله)یه و ناوه جوانه‌کانی له‌خۆی نایه ، خۆی عه‌زیمه‌و عه‌زه‌مه‌ت هه‌ر له‌خۆی دێ ..
که‌لیمه‌و ووشه‌ی عه‌ڤیم که‌لیمه‌یه‌کی مه‌عنه‌وییه ئه‌صڵه‌که‌ی له‌که‌لیمه‌یه‌کی ماددییه‌وه وه‌رگیراوه ئه‌ویش (عڤم)ه که‌ئێسقانی گه‌وره ده‌گرێته‌وه وه‌زیاتر له (١٠٧) شوێن له‌قورئانا هاتووه به‌هه‌موو موشته‌قه‌کانیه‌وه ، وه‌ته‌نها له (٦) جاردا مه‌به‌ست سیفه‌تی خوای گه‌وره ده‌نوێنێ ، یه‌کێ له‌و ئایه‌تانه‌ی ئایه‌ت کورسییه که‌ژماره‌که‌ی (٢٥٥)ه له‌سورتی (البقره)دا خوای گه‌وره باسی شکۆمه‌ندی و زاتی خۆی تێدا ده‌کاو ده‌فه‌رموێ [اللَّهُ ڵا إِڵهَ إِڵا هُۆ الْحَیُّ الْقَیُّومُ ڵا تَأْخُژُهُ سِنَه‌ٌ ۆڵا نَوْمٌ ڵهُ مَا فِی السَّمَاۆاتِ ۆمَا فِی اڵاَرْچِ مَنْ ژَا الَّژِی ێشْفَعُ عِنْدَهُ إِڵا بِإِژْنِهِ ێعْڵمُ مَا بَیْنَ أَیْدِیهِمْ ۆمَا خَلْفَهُمْ ۆڵا یُحِیگُونَ بِشَیْوٍ مِنْ عِلْمِهِ إِڵا بِمَا شَاۆ ۆسِعَ کُرْسِیُّهُ السَّمَاۆاتِ ۆاڵاَرْچَ ۆڵا ێئُودُهُ حِفْڤُهُمَا ۆهُۆ الْعَلِیُّ الْعَڤِیمُ ] وه‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ی ئایه‌ت کورسییه‌وه ده‌فه‌رموێ } من قرأ ێ‌یه الکرسی دُبُرَ کل صلاه لم یمنعه من دخول الجنه الا الموت { رواه النسائی والگبرانی من حدیپ ابو امامە ، واتە هەر كەسێ ئایەت كورسی بخوێنێ لەپاش هەموو نوێژەكانا ئەوە هیچ شتێ بەرگری لێ نەكردووە بچێتە بەهەشت، تەنها مردن نەبێ ، واتە نەمردووە بۆیە نەچۆتە بەهەشت هەروەها لەفەرموودەیەكیترا كەئیمامی عەلی رەزای خوای لێ‌بێ گێڕاویەتیەوە لەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم : } من قرأ ێ‌یه الکرسی دبر الصلاه المکتوبه کان فی ژمه الله الی الصلاه الاخری { رواه الگبرانی باسناد حسن ، واته ئه‌وه‌ی ئایه‌ت کورسی بخوێنێ له‌پاش نوێژی واجبدا ئه‌وه ده‌که‌وێته ژێر پارێزگاری خودایییه‌وه تا نوێژه‌که‌یتر ، جا زۆر پێویسته مانا‌و واتای ئه‌م ئایه‌ته بزانین که کورته‌که‌ی ماناکه‌ی وایه ( زاتی الله كەخودایە خۆی تاكە پەرستراوەو هیچ پەرستراوێ تر نیە تەنها خۆی نەبێ كەهەمیشە زیندووەو راگری هەموو كەون و بونەوەرەوە، ئەو زاتە نابۆرژێ و نانوێ، خاوەنی هەر هەموو شتێكە بەئاسمانەكان و زەویشەوە بەهەرچی تیاشیان دایە ، ئیرادەو ویست و تكاو شەفاعەتی كەسێ بەئەنجام ناگات بەبێ ئیزن و مۆڵەت و ئیرادەی ئەوا ، وەخاوەن هەموو زانیاریێكە دەزانی چیتان لەبەردەستایە لەهەموو شتێ وەچیشتان لەدوایە ، وەئێوە دارای وەیا خاوەن هیچ عیلم و زانیاریێ نین لەئاست ئەوا تەنها ئەوەندە نەبێ كەخۆی پێ‌ی بەخشیون، كورسی‌و شكۆمەندی و زانیاری خودای گەورە گەلێ فراوانترە لەئاسمانەكان و زەوی ، وەپارێزگاری و بەڕێوەبردنیان ئێش و ئەزیەتی پێ ناگەیەنێ چونكە زاتی باری خۆی بەرزو شكۆمەندی گەورەو (عظیم)ه .
دیاره خوێندنی ئایه‌ت کورسی بۆیه هێنده چونکه خێر‌و پڕ به‌هره‌یه شکۆمه‌ندی و عه‌زیمێتی خوای گه‌وره یادی ئاده‌میزاد ده‌خاته‌وه، تاکو ووریابێ و به‌پیلانه‌کانی نه‌فس و شه‌یتانه‌کان دانه‌که‌وێ .
ئه‌وانه‌ی له‌رۆژی قیامه‌تدا ماڵ کاول و خه‌ساره‌ت مه‌ند ده‌بن کیتابیان به‌ده‌ستی چه‌په‌وه پێ ده‌درێ ، بێباوه‌ڕن به‌خودای عه‌زیم و شکۆمه‌ند هه‌ر بۆیه‌ش خێری هه‌ژارانیشیان بڕاوه، وه‌کو له‌م ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (الحاقە)دا روون و ئاشکرایه که‌خوای گه‌وره تیایاندا ده‌فه‌رموێ : [ۆأَمَّا مَنْ أُوتِێ كِتَابَهُ بِشِمَالِهِ فَێقُولُ ێاڵیْتَنِی ڵمْ أُوتَ كِتَابِی(25)ۆڵمْ أَدْڕ مَا حِسَابِی(26)ێاڵیْتَهَا كَانَتْ الْقَاچِێەَ(27)مَا أَغْنَی عَنِّی مَالِی(28)هَڵكَ عَنِّی سُلْگَانِی(29)خُژُوهُ فَغُلُّوهُ(30) پُمَّ الْجَحِیمَ صَلُّوهُ(31)پُمَّ فِی سِلْسِڵەٍ ژَرْعُهَا سَبْعُونَ ژِرَاعًا فَاسْلُكُوهُ(32)إِنَّهُ كَانَ ڵا یُۆْمِنُ بِاللَّهِ الْعَڤِیمِ(33)ۆڵا ێحُچُّ عَڵی گَعَامِ الْمِسْكِینِ(34)فَڵیْسَ ڵهُ الْێوْمَ هَاهُنَا حَمِیمٌ(35)ۆڵا گَعَامٌ إِلاَّ مِنْ غِسْلِینٍ(36)ڵا ێأْكُلُهُ إِلاَّ الْخَاگِئُونَ ] الحاقه : ٢٥ - ٣٧ . واته ئه‌وه‌ی پشتی کردووه له‌به‌رنامه‌و په‌یامی خودای گه‌وره روح و گیان و فیتره‌و عه‌قڵی خۆی تێک داوه‌و فاسید کردووه، له‌رۆژی قیامه‌تداو له‌مه‌یدانی مه‌حشه‌ردا کیتابی کار‌و کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕی خۆیان به‌ده‌ستی چه‌پا وه‌رده‌گرنه‌وه، جا له‌داخان و په‌شیمانیان هاواریان لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێ خۆزیا نه‌کا ئه‌م کیتابه‌م پێ نه‌درابایه من نه‌مزانی حاڵ و حیسابم چۆنه‌و چۆن نه‌یه ، ئای خۆزیا نه‌کا هه‌ر له‌به‌ین چووباین و زیندوو نه‌کراباینه‌وه ، ماڵه‌که‌م و سه‌روه‌ته‌که‌م بێ نیازی نه‌کردم و فریام نه‌که‌وت ، ده‌سه‌ڵات و ده‌ست رۆیشتنه‌که‌م له‌به‌ین چوو و به‌هیلاکی بردم ، جاپێی ده‌ڵێن ئه‌م قسانه نایخوا تازه بیگرن کۆت و زنجیری ده‌هه‌وکێ که‌ن و فڕێی بده‌نه ناو ئاگری جه‌هه‌نده‌ما پاشانیش له‌ناو ئاگرا به‌زنجیرێکی حه‌وتا گه‌ز بیبه‌ستنه‌وه ، دیاره ئه‌م زنجیره زۆره زیاتر بۆ ئیهانه‌کردن و بێئومێدبوونێتی له‌ناو ئاگرا ده‌نا سێ چوار گه‌ز زنجیر به‌س بوو، جا له‌به‌رچی تووشی ئه‌وهه‌موو ماڵ وێرانیه‌و خه‌جاڵه‌تیه‌و روو ره‌شیه‌ی بووه چونکه له‌دونیادا ئیمانی به‌خودای عه‌زیم و شکۆمه‌ندو به‌رزو باڵا نه‌بووه یارمه‌تی و خواردنی نه‌ئه‌دا به‌هه‌ژاران وه‌نه‌خه‌ڵکیشی هان ده‌دا بۆ ئه‌مه ، جا ئه‌م رۆکه‌ی قیامه‌ت که‌سێکی غه‌م خۆر‌و گه‌رمی نیه ، ته‌نها ئاوی زۆر گه‌رم ده‌کرێ به‌سه‌ریاو به‌گه‌رویاو، هیچ خواردن و ته‌عامێکی خۆشیش نییه، ته‌نها زوخاوو کێماوی جه‌هه‌نده‌میان نه‌بێ ، که‌ئه‌مه‌یه خواردنی که‌سانێ روح و گیان و عه‌قڵ و ژیری و فیتره‌ی خۆیانیان تێک داوه‌و فاسید کردووه.

