سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
34.الغفور .. ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (غفران)ه واته داپۆشین و شاردنه‌وه‌و لێبوردن ..الغفور : واته خواى گه‌وره لێبوردن و لێ‌خۆش بوونی زۆر زۆره به‌رده‌وام تاوانه‌کان
داده‌پۆشێ پاش ته‌وبه‌کردن هه‌رچه‌نده تاوانه‌کان به‌ری ئاسمانه‌کانى پڕکردبێ
یا به‌قه‌د گۆى زه‌وى بێ یا به‌قه‌د که‌فی ده‌ریا بێ ، مادام تاوانباره‌که دان به‌تاوانه‌که‌ى بنێ و ته‌وبه بکاو په‌شیمان بێته‌وه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کار‌و کرداری ناهه‌موار ، ئه‌وه خواى گه‌وره ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌که‌ى لێ قه‌بووڵ ده‌کاو به‌خششی پێده‌دا له‌خه‌زێنه‌ى بێ‌بن و نه‌بڕاوه‌ی خۆى که‌بریتىیه له‌گۆڕینى خراپه‌و گوناهه‌کانى به‌چاکه‌و ئیحسان و خێر ، ئه‌م راستیه‌ش وه‌کو له‌م ئایه‌تانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ : [قُلْ يَاعِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لاَ تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] الزمر : ٥٢ .
واته پێیان بڵێ ئه‌ی ئه‌و به‌ندانه‌ی زیاده ره‌ویتان کردووه به‌سه‌ر گیان و نه‌فسى خۆتانا ، واته تاوانتان یه‌کجار زۆره ، بێ هیوا مه‌بن له‌به‌زه‌یى خوا بێگومان خوا گه‌ر خواستى لێبێ گشت تاوانه‌کان ده‌پۆشێ ، ئه‌و خوایه زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [إِلاَّ مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ] الفرقان : ٧٠ .
واته له‌تاوانباران و بێ باوه‌ڕان ئه‌وانه‌ى ته‌وبه ده‌که‌ن و ئیمان دێنن وه‌کارو کرده‌وه‌ى چاکه ده‌که‌ن ئه‌وه خواى گه‌وره خراپه‌کانیان بۆ ده‌گۆڕێته‌وه به‌خێروچاکه ، به‌ڕاستى خواى میهره‌بان لێ‌خۆش بوو تاوانپۆش و به‌زه‌یىیه .. به‌لآم خواى گه‌وره له‌و که‌سانه خۆش نابێت که‌به‌رگرى له‌رێگه‌ى خوا ده‌که‌ن و له‌سه‌ر کوفر‌و تاوانکارى ده‌مرن ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ] سوره محمد: ٣٤ .
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره بۆى هه‌یه به‌خواستى خۆى له‌هه‌ر تاوانێ خۆش ببێ ، به‌لآم هه‌رگیز له‌تاوانی شیرک و هاوبه‌ش خۆش نابێ ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ اللَّهَ لاَ يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ..] النسا‌و : ٤٨ .
ناوى (الغفور) ده‌رگاى ئومێد‌و هیوا له‌تاوانبارو گوناهکاره کۆڵه‌واره‌کان ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه سه‌ر راسته شه‌قامى ژیان و سه‌ره‌نجامى خۆیان نه‌فه‌وتێنن و ماڵ کاولى نه‌که‌ن، چونکه روو زه‌ردى له‌دوا رۆژدا ئاگرى بڵێسه‌دارى جه‌هه‌نده‌م گاڵته نىیه گاڵته‌ى له‌گه‌لآ ناکرێ ، جا هه‌رچۆنێ بێ ئینسان هۆشێ بێنێته‌وه به‌خۆیاو ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه که‌غوفرانێتى میهره‌بانێتى خودایه ، جائه‌گه‌ر خوانه‌خواسته فورسه‌ت و هه‌ل به‌سه‌رچوو و نه‌ما ئه‌و کاته که‌س به‌هاناى که‌س نایه له‌به‌دبه‌ختىو شه‌رمه‌زارى نه‌بێ هیچىتر به‌دوا نایه ، خوا په‌نامان بدات به‌لێبورده‌یى و میهره‌بانێتى خۆیه‌وه .
به‌ڕێزان ناوی (غفور) له‌سه‌ر وه‌زن و کێشی (فعول ، شكور ، صبور) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا ئه‌م ناوه صیغه‌ى موباله‌غه‌ى پێ ده‌وترێ و بۆ زۆرى و به‌کارده‌هێنرێ ، وه‌ئه‌م ناوه زیاتر له (96) شوێنا له‌قورئانا هاتووه ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که‌لێبورده‌یی و لێخۆشبوونى خوداى گه‌وره یه‌کجار یه‌کجار زۆره ،به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش جێگه‌ى به‌شاره‌ت و موزگێنىیه بۆ ئیمانداران به‌گشتىو وه‌بۆ تاوانبار‌و گوناهکاران به‌تایبه‌تی ئه‌م سیفه‌ته‌ش دیارده‌ی شکۆمه‌ندى و چاکه‌خوازێتى خوداى غه‌فور ده‌نوێنێ هه‌روه‌ها سه‌خاوه‌ت و میهره‌بانێتى خواى بێهاوتا ده‌رده‌خا .. جا ئه‌گه‌ر خوداى گه‌وره غه‌فورو لێبورده نه‌بوایه ئێمه‌ى تاوانبار‌و گوناهکار قوڕو هه‌شى کێنده‌رێمان به‌سه‌ر خۆ کردبایه ، کێ هه‌یه له‌گوناهان ببورێ مه‌گه‌ر خوداى غه‌فور و ره‌حیم نه‌بێ، .. دیارده‌ی ئه‌م هه‌مووکه‌ون و بونه‌وه‌ره فراوانه به‌هه‌ر هه‌موو مه‌خلوق و به‌دیهێنراوانى جۆراو جۆری ناویه‌وه، به‌و هه‌موو کارامه‌و رێک و پێکىو جوانیه‌وه، نیگاى ده‌ستى زاتێکن هه‌ر غه‌فورێتى لێده‌وه‌شێته‌وه به‌لآم بۆ کێ !! دیاره هه‌ر بۆ که‌سانێک رووه‌و ئاسۆى غه‌فورێتى ئه‌وا هه‌نگاو ده‌نێن ، رووه‌و میهره‌بانێتى ئه‌وا کۆشش ده‌که‌ن ، ده‌رگاى ره‌حمه‌تى ئه‌ویان گرتووه به‌جێگه‌ى ئومێد‌و ئاواتیان، وه‌کو له‌ژێر سێبه‌رى ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌و واتا‌و مانایه ره‌نگ ده‌داته‌وه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه [إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُوْلَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَةَ اللَّهِ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ] البقره: ٢١٨ .
[قُلْإِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمْ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ] ال عمران: ٣١ . واته خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خودا ئه‌ى سه‌ردارو سالارى عاله‌م بفه‌رموو و بڵێ گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێ گه‌ر ئێوه خواستى لێبورده‌یى خوا ده‌که‌ن ده‌تانه‌وێ له‌ده‌رگاى ره‌حمه‌تى خوا بده‌ن و تێیدا بچنه ژووره‌وه فه‌رموون به‌دواى رێگه‌که‌ى من بکه‌ون، رێگاکه‌ى من بگرنه به‌ر، ئاله‌م رێگایه‌یه خۆشه‌ویستێتى خودایى ده‌رگاى لێبورده‌یى گوناهان و ده‌رگاى ره‌حمه‌تى خودایى ده‌رگاى هه‌میشه به‌ختیاری ، به‌ڵێ به‌ختیارىو ئاسوده‌یىو دڵفراوانى عیززه‌ت و شکۆمه‌ندى هۆشیارىو زانیارى، خۆشه‌ویستى و برایه‌تى هه‌موو ده‌رگاکانى خێر‌و به‌هره ئاله‌وێدان، ئه‌م ده‌رگایه لێبورده‌یى خودایه که‌رۆژانه چه‌ندین که‌سانێ پێیه‌وه شادمان ده‌بن و، دونیاى فوسق و گوناه به‌جێ دێڵن و، رووه‌و ئه‌و ئاسۆیه فراوانه دڵ ته‌زێنه هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌و جاره له‌جیاتى گوناه و تاوان ده‌ست ده‌که‌ن به‌خێرو چاکه ده‌ست ده‌که‌ن به‌به‌خشین و ئیحسان، له‌هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی رابردوویان، بۆ شکۆمه‌ندى و به‌رزى و بۆ رووسپى بوون و جیرانێتى هه‌تا هه‌تایى خودایى..
خۆى ئه‌و ده‌رگایه‌ش یه‌کێکه له‌ده‌رگاکانى ره‌حمه‌تى خودایى، خه‌ڵکان و مه‌ردوومان پێیه‌وه به‌هره‌مه‌ند ده‌بن وه‌خه‌ڵکانێکى تریش پێیه‌وه ئاسووده‌و دڵنیا ده‌بن ، له‌شه‌ڕو گێچه‌ڵی هه‌ندێ له‌گوناهکاران و تاوانباران رزگاریان ده‌بێ و بۆیان به‌به‌هره‌و خێری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌گۆڕ درێنه‌وه .
ئازیزان : زاتى بارى که‌غه‌فورو ره‌حیمه خۆشی له‌وه دێ ئێمه‌ی ئاده‌میزادیش ئه‌م سیفه‌ته بکه‌ین به‌ئاشناو دۆستى خۆمان و خوو ره‌وشتمانى پێ ئارایش بده‌ین ، چونکه به‌ڕاستى ئێمه‌ى ئاده‌میزاد زۆر زۆر پێویستیشمان به‌لێبورده‌یى یه‌کتر هه‌یه تاکو ژیان خۆش بێ تاکو گیانى ته‌عاون و هاریکاری و هه‌روه‌زى ئاسۆى ته‌سک نه‌بێته‌وه ، بابزانین ئێمه‌ى ئاده‌میزاد که‌موکوڕیمان زۆره له‌زۆر ڕوو لایه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک تر نه‌بوورین چاوپۆشى له‌یه‌کتر نه‌که‌ین ئیدى ده‌رگاى فیتنه‌و ئاشوب هه‌میشه هه‌روالآیه، ئێمه‌ى ئاده‌میزادى هاو ره‌نگ ئه‌گه‌ر له‌یه‌کتر به‌داوه‌به‌ن وه‌که‌ین وه‌کو ووتویانه ئه‌وه هه‌رگیز ئیداره ناکه‌ین و ژیان له‌یه‌کتر تاڵ ده‌که‌ین ، وه‌له‌بیریشمان نه‌چێت که‌حه‌ق و مافمان زۆره به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه ، ده‌با له‌ئاست که‌موکوڕی یه‌کترا گیانى لێبورده‌یى و عه‌فومان بێته جۆش ، تاکو خه‌ڵکانىتریش له‌ئاست ئێمه ئاوابن..
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین : ربنا اغفر و ارحم وانت خیر الراحمین ..

