سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
35.الشكور .. ناوه جوانه كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى تاوان پۆش ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه (شكر)ه واته سوپاس گوزاری ..الشکور : واته خواى گه‌وره په‌روه‌ردگارێکه زۆر سوپاس گوزاره‌و زۆر ده‌به‌خشێ له‌به‌رامبه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی که‌مه‌وه ،
مادام ئه‌م کار‌و کرده‌وه‌یه به‌پاک و ڕێکى بێ وه‌یا به‌بێ ریایىوروپامایى ئه‌نجام درابێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌نازو نیعمه‌ت هه‌ر ئی خۆیه‌تىو
به‌خشیویه‌تی به‌لآم به‌نده‌کان به‌جوانى و رێکى سه‌رپه‌رشتى ئه‌م نازو نعیمه‌ته ده‌که‌ن و هه‌ژاران و داماوانی لێ بێبه‌ش ناکه‌ن ، جا خواى گه‌وره ئه‌م جۆره به‌ندانه‌ى خۆش ده‌وێ و لێیان ده‌بورێ و چاکه‌یان وه‌رده‌گرێ ..
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره سوپاسی ئه‌وکه‌سانه‌ش ده‌کات که‌سوپاس و ستایشی ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌نده‌کانى به‌عیباده‌ت داده‌نێ ، وه‌کاتێ دۆستان و ئازیزان و چاکه‌کاران له‌به‌هه‌شتا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن سلآوى خۆشه‌ویستى و پیرۆزبایى نازو نیعمه‌ت له‌یه‌ک ده‌که‌ن ، شادمانى دایان ده‌گرێ وه‌هه‌موویان به‌یه‌که‌وه سوپاسێتى په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕن وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ ] فاگر : ٣٤ . واته به‌هه‌شتیان سوپاس و ستایش ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى که‌بارى غه‌مگینى و که‌م و کوڕى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتین و لاداین ، به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارمان لێ خۆش بوى زۆر سوپاس گوزاره ..
سوپاس و ستایش ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره زۆر مانا‌و باسى لێوه دێته کایه‌وه ، له‌مانه باوه‌ڕکردن به‌نیعمه‌تى خوایىو راستىو دڵسۆزى و وه‌فادارى به‌رامبه‌ر به‌چاکه‌کار ، وه‌رگرتن و قه‌بوڵ کردنی بارى منه‌ت و دره‌وشانه‌وه‌ى تیشکى خۆشه‌ویستى .. ئاده‌میزاد ده‌بێت خۆى بڕازێنێته‌وه له‌م سیفه‌ته خوایىیه چاکه پۆش نه‌بێت و سوپاس گوزارى براى ئیماندارى بکات به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر چاکه‌یه‌ک که‌له‌گه‌ڵیا ده‌کرێت .. سوپاس گوزارى هێمنى ئه‌به‌خشێ به‌ده‌رونه‌کان و په‌یوه‌ندى و خۆشه‌ویستى نێوان تاکه‌کان زیاد ده‌کاو په‌ره به‌چاکه‌کارى ده‌دا ، وه‌خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ : [وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لاَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ] ابراهیم : ٧ .
واته : په‌روه‌ردگارتان پێتان راده‌گه‌یه‌نێ گه‌ر سوپاس گوزاری بکه‌ن له‌سه‌ر نازو نیعمه‌ت به‌ڕاستى بۆتان زیاد ده‌که‌م و په‌ره‌ى پێده‌ده‌م ، وه‌ئه‌گه‌ر داپۆشه‌رى نازو نیعمه‌ت بن و بێباوه‌ڕبن به‌ڕاستى ئازاره‌که‌م بۆیان سه‌خته ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [بَلْ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُنْ مِنْ الشَّاكِڕينَ ] الزمر : ٦٦ .
زاتى بارى که‌خۆی شه‌کوره چاکه‌ى له‌به‌رچاوه هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى پیاو چاکان فه‌رامۆش ناکاو ره‌نجیان به‌فێڕۆ نادا‌و سوپاسیان ده‌کاو رێزیان لێده‌گرێ و به‌باشترین شێوه پاداشیان ده‌داته‌وه ، وه‌هه‌ڵیان ده‌نێ به‌وه‌ی که‌ئه‌وانیش له‌به‌ینى خۆیانا سوپاس گوزاربن چاکه‌و خێر‌و بێری یه‌کتر به‌که‌م سه‌یر نه‌که‌ن و یه‌کتر بێ منه‌ت نه‌که‌ن و ئازاری دڵ و ده‌روونى یه‌کتر نه‌ده‌ن ، خوداى شه‌کورو بالآده‌ست له‌کیتابه پیرۆزه‌که‌ىدا چه‌ندین ئایات و نیعمه‌ت و به‌هره‌ى خۆى بیرى ئاده‌میزاد ده‌خاته‌وه‌و داواى پاکىو سوپاس گوزاری و شوکرانه‌شی لێده‌کات، وه‌ک له‌م ئایه‌تانه‌دا ره‌وشه‌ن و ئاشکرایه که‌زاتى شه‌کور ده‌فه‌رموێ : [وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لاَ تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمْ السَّمْعَ وَالأَبْصَارَ وَالأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ] النحل : ٧٨ .
واته : زاتى (الله) خوداى بالآده‌ست ئێوه‌ی له‌زگى دایکتانا ده‌رکردووه‌و له‌وکاته ئێوه سست و بێتواناو بێ زانیارى بوون هیچ شتێکتان نه‌ده‌زانی ، که‌واته ئه‌وڕۆ مه‌غرور مه‌بن به‌زانیاریه‌کانتان و، به‌به‌هره‌ى خودا‌و نیعمه‌تى بزانن نه‌یکه‌ن به‌مایه‌ى گومڕایىو وێڵىو فوسق و فه‌ساده‌وه ، هه‌روه‌ها گوێ و چاو و دڵ و هه‌ست و شعور و عه‌قڵی پێ به‌خشیون، به‌ئومێدى ئه‌وه‌تان رێگه‌ى خوداى گه‌وره بگرنه به‌رو حه‌قى ئه‌و ئه‌ندامانه بده‌ن و له‌شوێن خۆیانا به‌کارى بهێنن و سپڵه‌و به‌دنمه‌ک نه‌بن به‌ڵکو سوپاس گوزارو شوکرانه ژمێرى بکه‌ن و چاکه‌و نیعمه‌تانتان له‌به‌رچاوا بێ .. هه‌روه‌ها خوداى شه‌کور له‌سوره‌تى (يس)دا له‌ئایه‌تانى (71 ، 72 ، 73)دا ده‌فه‌رموێ : [أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا خَلَقْنَا لَهُمْ مِمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَا أَنْعَامًا فَهُمْ لَهَا مَالِكُونَ(71)وَذَلَّلْنَاهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ(72)وَلَهُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَمَشَاڕبُ أَفَلاَ يَشْكُرُونَ ] .
واته ئایا نابینن و ناڕوانن وه‌تێی ناگه‌ن له‌وه‌ى که‌ئێمه بۆ ئه‌وانمان خه‌لق کردووه‌و به‌دیهێناوه له‌جۆره‌ها ئاژه‌ڵ و مه‌ڕومالآت، که‌جێگه‌و دیارده‌ى ده‌ست و کارى بالآو به‌رزى ئێمه‌یه کردومانه به‌ماڵ و موڵک بۆ ئه‌وان، له‌و ئاژه‌لآنه که‌حوشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن و جۆه‌ره‌کانیانه له‌وه‌ى که‌بۆ سوارى به‌کارى ده‌هێنن له‌وه‌ى که‌به‌خواستى خۆیان ده‌یکوژنه‌وه‌و ده‌یخۆن ، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودى لێ ده‌بینن له‌خێرو بێرو خواردن و خواردنه‌وه‌ی، که‌سه‌رتاپاى نیعمه‌ته ئایا هێشتا ئێوه حاڵی نابن و شوکرانه‌ى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ناکه‌ن ، نا به‌ڵکو شوکرانه‌ى خواى له‌سه‌ر بکه‌ن به‌وه‌ى ئیمان بهێنن و رێگه‌و رێبازى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى بگرنه‌به‌ر .
زاتى شه‌کور (جل جلاله) له‌وه‌ی که‌داواى شوکرانه‌مان لێده‌کات وه‌نه‌بێ پێوست و به‌شوکرانه‌ى ئێمه بێت نه‌خێر ، به‌ڵکو خوداى بالآده‌ست خۆى چاکه‌خوازو خێرخواز‌و به‌خشنده‌و به‌هره‌به‌خشه ، خۆشى و چاکه‌و پاکێتى ئاده‌میزاده‌کانى ده‌وێ ، به‌و سیفه‌ته ئاده‌میزاده‌کان به‌رزو پیرۆز‌و پاک ده‌بن، وه‌شیفاى نه‌خۆشیانى دڵ و ده‌روونیان دێت، وه‌مایه‌ى کامه‌رانى و سه‌عاده‌تى خۆیانه ، ده‌نا خواى گه‌وره بێ نیاز‌و پێویسته گه‌ره‌کى به‌هیچ نیه .. وه‌کو له‌م باره‌وه له‌سوره‌تى لوقمان خوداى شه‌کور ده‌فه‌رموێ له‌ئایه‌تى (12)دا : [..وَمَنْ يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ ] واته به‌ڕاستى ئه‌وه‌ی شوکرانه‌ی نیعمه‌تانی خوداى گه‌وره بکات و رێگه‌و رێبازى ئه‌و بگرێته‌به‌ر ئه‌وه نه‌فس و گیانى خۆى به‌هره‌مه‌ندو پیرۆز‌و بالآکردووه وه‌سه‌رجه‌م خێروبێرو به‌هره‌ى ئه‌م شوکرانه‌ى بۆ نه‌فس و گیانى خۆیه‌تى ، به‌ڵێ ئه‌وه زاتى بارى ره‌حمى به‌ئاده‌میزاده‌کان کردووه به‌وه‌ى ده‌رگاى شوکرانه‌و سوپاسی بۆ خستوونه‌ته سه‌ر گازى پشت ، جا ئه‌وه‌ی کوفرانى نیعمه‌تى خواى گه‌وره بکات پشت له‌به‌رنامه‌ى بکات ئه‌وه بێگومان زاتى (الله) شه‌کورى بێنیازو خۆى ده‌وڵه‌مه‌نده له‌هه‌موو روویه‌که‌وه‌و بێ پێویست و گه‌ره‌که خاوه‌ن شکۆو ستایش بۆ کراوه ..
زاتى شه‌کور (سبحانه وتعالى) مه‌دحى حه‌زره‌تى (نوح) علیه الصلاه والسلام ده‌کات که‌عه‌بدو به‌نده‌یه‌کى شه‌کور بووه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ .. إِنَّهُ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا ] الاسرا‌و: ٣ .
به‌ڵێ ژیانى حه‌زره‌تى (نوح) علیه الصلاه والسلام یه‌ک پارچه ده‌عوه‌و بانگه‌وازى خه‌ڵک بووه بۆ خوا، ئه‌وه ماناى شه‌کورێتى ده‌گه‌یه‌نێ ، شه‌کورێتى خوداى گه‌وره ئاوا ده‌بێ وه‌کو له‌ژیانى حه‌زره‌تى نوحا و باقى پێغه‌مبه‌رانى تر (عليهم الصلاة والسلام) ره‌ونه‌ق ده‌داته‌وه ، هه‌روه‌ها زاتى شه‌کور (عزّ وجلّ) له‌سوره‌تى ئیسرادا له‌ئایه‌تى (19)دا ده‌فه‌رموێ : [وَمَنْ أَرَادَ الآخِرَةَ وَسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا ]
ئه‌وه‌ى خواستى رۆژى دوایىو قیامه‌ت بێ ئه‌و کۆششه بکا که‌مایه‌ى سه‌رفرازی و روسپێتىیه له‌مه‌یدانى مه‌حشه‌ردا، ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ش له‌ژێر ئالآی ئیماندارێتى بێ‌و خۆی خاوه‌ن باوه‌ڕبێ، ئا ئه‌وانه کۆشش و کرده‌وه‌کانیان جێگه‌ى به‌هره‌و سوپاس گوزارىیه، په‌شیمانى به‌دوایا نایێو خاوه‌نه‌که‌ى به‌رز ده‌کاته‌وه له‌لاى خوداى شه‌کورا .
هه‌روه‌ها زاتى شه‌کور (سبحانه وتعالى) باسی سه‌ره‌نجامی خواناسانمان بۆ ده‌کات له‌سوره‌تى (الانسان) که‌له‌ناو به‌هه‌شتا له‌ناو نازو نیعمه‌تان ، پاداشی صه‌بر گرتنیان له‌سه‌ررێگه‌و به‌رنامه‌ى خواى بالآده‌ست، به‌هه‌شت و پۆشاکى حه‌ریره که‌تیایا له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وێران پاڵکه‌وتوون سه‌رماو گه‌رما نابێنن و به‌روبومى دره‌خته‌کانى به‌هه‌شت بۆیان داکه‌وتوون به‌چاکىو ساکارى نۆشی ده‌که‌ن، به‌کوپ و په‌رداخى زیوینى جۆره‌ها شه‌رابی خۆشیان به‌ئه‌ندازه‌ی رێک و پَک پێ ده‌به‌خشرێ ، هه‌روه‌ها شه‌رابی تێکه‌ڵ به زه‌نجه‌بیل و کانیاوى به‌ناو سه‌لسه‌بیل و جۆره‌ها نیعمه‌تانى جۆراو جۆرى تریش جا پاش ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ته ماددیانه خواى گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێ : [إِنَّ هَذَا كَانَ لَكُمْ جَزَاءً وَكَانَ سَعْيُكُمْ مَشْكُورًا ] .. به‌ڵێ ئه‌وه پاداشتانه‌و کۆشش و سه‌عیشتان وه‌رگیراوو جێگه‌ى شوکرو سوپاسىیه .. ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا جۆره به‌هره‌یه‌کى مه‌عنه‌وىیه که‌مایه‌ى ئاسوده‌ىو به‌خته‌وه‌رى دڵه‌و هه‌روه‌ها مایه‌ی رێز‌و به‌هره‌و پیرۆزىیه ..

