سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
31.الخبير.. ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانى خواى نه‌رم و نیان ، ئه‌م ناوه (45) جار هاتووه له‌قورئانى پیرۆزدا ، که(33)جاریان به (خبير) وه (12)جاریش - خبیرا - ، که‌هه‌مووی ده‌ست نیشانه بۆ ئه‌م سیفه‌ته‌ى میهره‌بان ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه - خبر - ه واته ئاگاداری ..
الخبیر :- واته خواى گه‌وره‌و زانایه به‌هه‌موو شتێ ، وه‌له‌ده‌نگ و باس و هه‌واڵی به‌نده‌کانى ئاگادار‌و هۆشیاره ، وه‌زانایه به‌نهێنی هه‌موو شتێ و به‌سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسیان ده‌زانێ ..
ئه‌م سیفه‌ته‌ى خوا واله‌به‌نده ده‌کات که‌ئاگادارو هۆشیاربێ و بزانێ که‌خواى گه‌وره ئاگاداره به‌هه‌موو راز‌و نیاز‌و بیر‌و هۆش و خه‌یالآتی ، بۆیه له‌قولآیی گیانى خۆ‌یا خۆ ده‌پارێزێ له‌هه‌رچی ناته‌واوى و نابه‌جێیێ ببێ ، وه‌سه‌ره‌تا ده‌ست ده‌کات به‌پاک کردنه‌وه‌ی نه‌فسی خۆی به‌ئاواتی روو سپى بوون له‌به‌رامبه‌ر قاپى میهره‌بانا ، دوور له‌وه‌ى که‌سبه‌ی رۆژى شه‌رمه‌زارو رووزه‌ردی لاى خوابێ .. خۆ ئه‌گه‌ر جارێ توشی گوناهێ ببێ ئه‌وه باوه‌ڕه‌که‌ى به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌کاو ناچاری په‌شیمانى ده‌کا جا ده‌که‌وێته ته‌قه‌لآ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌تۆبه‌و چاکه‌کاری ، وه‌له‌لایه‌کىتره‌وه به‌ڵێن و په‌یمان نوێ ده‌کاته‌وه که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م گوناهه ئاشنا نه‌بێته‌وه ..
زینده‌وه‌ره بچووکه‌کان به‌هه‌زاره‌ها جۆری ووردیان ، وه‌ئه‌ستێره گه‌وره‌کان به‌هه‌زاره‌هایان شایه‌دى خه‌بیراتی خواى بێهاوتان - کاتێ که‌ئاده‌میزا تاوانێ ده‌کا له‌ده‌رونىیه‌وه هه‌ست به‌لێپرسراوی و دادگا ده‌کا ، تاڕاده‌یه‌ک بۆى روون ده‌بێته‌وه ، گه‌ر که‌سیش ئاگاى له‌تاوانه‌که‌ى نه‌بێ ، ئه‌وا ده‌رون ده‌زانێ لاى هێزی گه‌وره وون و شاراوه نىیه ، بۆیه به‌شێک له‌په‌شیمانى له‌باوه‌ش ده‌گرێ ، جائه‌گه‌ر بیدرکێنێ یا بیشارێته‌وه .. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [..وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ] هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ] که‌هه‌ردوو ئایه‌ته‌که یه‌ک مه‌به‌ست ده‌گه‌یه‌نێ ، که‌خواى گه‌وره ئاگادار‌و زانایه به‌و کاره‌ى که‌ده‌یکه‌ن ..
خواى گه‌وره له‌باره‌ى ئه‌و سیفه‌ته‌ى له‌سوره‌تى (بقرة)دا له‌ئایه‌تانى (270 ، 271) دا ده‌فه‌رموێ : [ وَمَا أَنفَقْتُمْ مِنْ نَفَقَةٍ أَوْ نَذَرْتُمْ مِنْ نَذْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُهُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ(270)إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ]
واته : هه‌ر خێر‌و نه‌فه‌قه‌یێ به‌خشیبێتان و وه‌یان هه‌ر نه‌زرێ ئه‌نجامتان دابێ، جا هه‌رچۆن بێ وه‌یا هه‌رچه‌ند بێ له‌هه‌ر رۆژوو شوێنێکابێ، ئه‌وه بێگومان خوداى گه‌وره‌و بالآده‌ست پێی زانایه‌و ئاگاى لێیه‌و ده‌زانێ، وه‌ئه‌وانه‌ی ده‌ست گیرۆیى هه‌ژاران و داماوان ناکه‌ن و خاوه‌نى واده‌و به‌ڵێن نین و تێکه‌ڵی زوڵم و سته‌مکارین ئه‌وه خواى گه‌وره بالآو سه‌رکه‌وتویان ناکاو ، بێجگه له‌خواى په‌روه‌ردگاریش که‌سێکىتر نیه تاکو ببێ به‌یاریده‌ده‌رو سه‌رهێخه‌ریان وه‌خواى گه‌وره‌ش قین و غه‌زه‌بی له‌سته‌مکارانه‌و ریسوا‌و خه‌جاڵه‌تیان ده‌کاو بێکه‌س و بێ پشتیوانیان ده‌کا موسته‌حه‌ق به‌ئاگری دۆزه‌خیان ده‌کا ..
جائێوه‌ی خواناس و ئیماندار ئه‌گه‌ر خێر‌و صه‌ده‌قه‌یێ بکه‌ن، به‌ئاشکراو به‌نیه‌تى خواى گه‌وره‌و، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانى تر چاوتان لێبکاو ئێوه‌ش بۆ خێر‌و خێرات ببن به‌قودوه‌و پێشڕه‌و ئه‌مه بۆ ئێوه مایه‌ى چاکی باشى و پیرۆزى و به‌رزىیه ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌نهێنى و په‌نهانیش خێر‌و صه‌ده‌قات ببه‌خشن به‌نیه‌تى ئه‌وه‌ی تاکو توشى ریایىو روپامایى نه‌یه‌ن تاکو بیسه‌لمێنن مه‌به‌ست ته‌نها خواى په‌روه‌ردگاره ئه‌وسا بیده‌ن به‌هه‌ژاران ئه‌وه بۆ ئێوه باشترین و خێرترین شتێکه، وه ئه‌و خێر‌و صه‌ده‌قاتانه‌تان ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ی که گوناه و تاوانه‌کانتان بپۆشرێ و، لێبورده‌ى خواتان شایه‌سته‌بێ، به‌ڕاستى و بێگومان خوداى په‌روه‌ردگار به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئاگاداره‌و شاره‌زاتانه‌و خه‌بیره به‌کارو نیه‌ت و هه‌ڵوێستتان ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تی (الا‌نعام)دا له‌ئایه‌تانى حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌دا ده‌فه‌رموێ : [وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلاَ كَاشِفَ لَهُ إِلاَّ هُوَ وَإِنْ يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ(17)وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ ] واته ئه‌گه‌ر خوداى بالآده‌ست توشی زه‌ره‌رو زیانێکتان بکات ئه‌وه که‌سێ نیه لاى به‌رێ و به‌رى لێ بگرێ ته‌نها خۆى نه‌بێ ، وه‌ئه‌گه‌ر به‌هره‌مه‌ندتان بات به‌خێرو بێرێ ئه‌وه که‌سێ نیه خواست و ئیراده‌ى خوداى گه‌وره به‌رپه‌رچ بداته‌وه، به‌ڕاستى خوداى میهره‌بان له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو شتێ تواناداره‌و خاوه‌ن ده‌سه‌لآته به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌کانى، به‌سه‌ر گشت به‌دیهێنراوانى، هه‌ر خۆی حه‌کیم و دانایه له‌کاره‌کانى، خه‌بیرو شاره‌زایه له‌بینه‌و به‌رده‌ى گشت به‌نده‌کانى ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له‌سوره‌تى هود له‌ئایه‌تى (111) دا ده‌فه‌رموێ : [وَإِنَّ كُلاً لَمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَالَهُمْ إِنَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ] هیچ که‌سێ نیه له‌ئاده‌میزاده‌کان به‌چاک و خه‌راپیانه‌وه کار‌و بڕیار‌و هه‌ڵوێستیان بێ ئه‌نجام و چاره‌نووس بێ، یا بێ پاداش و بێ تۆڵه بێ، نه‌خێر هیچ کامه‌یان نیه ئیللا به‌پێی ته‌واوی کار‌و کرده‌وه‌کانیانه‌وه گوفتارو ووتاره‌کانیانه‌وه به‌ر حیساب و لێپرسینه‌وه‌ن، یا پاداشته رازى ده‌کرێ هه‌ست و خواستى ، یانیش سزا‌و تۆڵه‌ى سه‌خته به‌قه‌د گوناهى به‌دبه‌خته ، په‌روه‌ردگارى مه‌زنى تۆیه کرده‌وه‌یان ده‌سه‌نگێنێ ، هه‌ر کێی چۆن بێ و چى کردبێ ئاواى دێنێ ، بێگومان و به‌یه‌قینی ، زۆر به‌ڕاستى و به‌ته‌ئکیدی ، هه‌رچی ده‌یکه‌ن پێی خه‌بیره ، شاره‌زایه‌و خاوه‌ن بیره ، خواست و ته‌قدیری گشت حه‌قن ، دوژمنانى که‌لله‌ڕه‌قن ، خۆى ده‌زانێ چیان بۆ باشه ، له‌دوا رۆژو له‌پاداشا، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌و بالآده‌ست له‌سوره‌تى نورا به‌شێوه‌یه‌کى ئامۆژگاری رووه‌و ئیمانداران له‌ئایه‌تى (30)دا ده‌فه‌رموێ : [قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَاڕهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ]
ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری نازدارو سالار قه‌ولت بفه‌رموو به‌گشت ئیماندار چاویان دابێنن له‌ڕاست حه‌راما له‌ئاست ناموسی خه‌واص و عاما، ئه‌وساش ووریابن له‌پاکىو چاکى نه‌که‌ونه داوى ئاره‌زووبازى، خۆ پاراستنتان بۆ چاوو دامه‌ن پاکىو پیرۆزىیه بۆ کارى ئێوه ، واش مه‌زانن کار‌و کرده‌وه به‌سه‌ر ده‌چێتن بێ پرسینه‌وه، یا واتێ نه‌گه‌ن که‌س لیو دیار نىیه ، هه‌ر شتێک ئه‌که‌ن هیچى بونیه ، نه‌خێر برای شیرن خوا ئاگاداره به‌سه‌ر گشت به‌نده هه‌رده‌م به‌کاره ، تۆ هه‌رچى ده‌یکه‌ی ئه‌و زانیویه‌تى مۆڵه‌تى داوى له‌به‌ر حیکمه‌تی ، به‌س باش بزانه ، گشت بۆت حیسابه ، وردیله و زه‌ره‌ش هیچ بۆت لانابا، له‌رۆژى قیامه‌ت له‌سه‌ر ته‌رازوون چ خێربێ و چ شه‌ڕ هیچ لێت نابێ وون، ئه‌وسا ده‌زانێ چه‌نده به‌دبه‌ختی ئه‌گه‌ر ره‌حم نه‌کرێ ته‌واو شه‌که‌تی بێیارو، که‌س له‌ناو نه‌گبه‌تى .. هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار له‌سوره‌تی (الحجرات)دا له‌ئایه‌تى (13) دا ده‌فه‌رموێ : [يَاأَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ] واته ئه‌ی کۆمه‌لآنی خه‌ڵکان و مه‌ردووم هۆشیار ببنه‌وه‌و سه‌رتان لێ نه‌شێوێ و به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ى شه‌یتانان دامه‌که‌ون، بزانن هه‌ر ئێمه‌ینه ئێوه‌مان به‌دیهێناوه له‌پیاوو ئافره‌تێکا له‌کاتێکدا که‌ئێوه نه‌بوون و ئیتر ئێوه‌مان گێڕاوه به‌گه‌لان و قه‌ومانى جیا جیا تیره‌و هۆزو قه‌بیله‌ى زۆر بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتر بناسن، که‌ئایاتى خودان ده‌سه‌لآتی گه‌وره‌ى خواتان بۆ ده‌رکه‌وێ ئه‌وسا لێی بترسن و زوڵم و سته‌م له‌یه‌کتر نه‌که‌ن و چاکه‌و کۆمه‌کى یه‌کتر بکه‌ن و ، که‌سێ به‌گه‌ل و قه‌ومیه‌تى نه‌نازێ به‌سه‌ر گه‌ل و قه‌ومێترا، یا که‌سێ به‌تیره‌و قه‌بیله‌ى نه‌نازێ به‌سه‌ر تیره‌و قه‌بیله‌ى ترا، بزانن ئێوه هه‌مووتان براى یه‌کن کوڕان و کچانى باوکه ئاده‌م و دایکه حه‌وان، که‌ستان له‌که‌سێکىتر باشتر‌و چاکتر نیه مه‌گه‌ر به‌خواپه‌رستى و چاکه کردن نه‌بێ، به‌ڕێزترینتان ئه‌و که‌سه‌یه که‌له‌هه‌مووتانا خوا په‌رست تربێ، به‌ڕاستى خودا زانا‌و خه‌بیره ، هه‌روه‌ها خوداى خه‌بیرو زانا‌و به‌تواناو شکۆمه‌ند له‌سوره‌تى (الحشر)دا له‌ئایه‌تانی (18،19،20) دا ده‌فه‌رموێ : [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ(18)وَلاَ تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنْسَاهُمْ أَنْفُسَهُمْ أُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ(19)لاَ يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّاڕ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ الْفَائِزُونَ ]
واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه ئه‌ی که‌سانێ که‌بڕوادارن ته‌قواى خودا بکه‌ن گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانى خودابن ، عاقڵ و ژیر‌و ووریابن هه‌ریه‌کێ له‌ئێوه بابڕوانێ و سه‌یرکه ئاخۆ چى ئاماده کردووه‌و به‌پێشی خستووه بۆ به‌یانى که‌قیامه‌ته‌و رۆژى لێپرسینه‌وه‌یه ، بێداربنه‌وه له‌خودا بترسن له‌فه‌رمانه‌کانى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌رنه‌چن، وه‌به‌دوای هه‌واو ئاره‌زوو نه‌که‌ون، به‌ڕاستی بێگومان خوداى زانا‌و دانا ئاگادار‌و خه‌بیره به‌کارو به‌هه‌ڵوێست و نیه‌تیان ده‌زانێ، گچکه‌و گه‌وره‌ى لێ وون نابێ ..
ئه‌ی که‌سانێ خۆتان به‌ئیماندار ده‌زانن وه‌کو ئه‌وان که‌سانه مه‌بن خودایان بیرچۆته‌وه‌و فه‌رامۆشیان کردووه ئه‌وانه له‌واقیعى بیروهۆشی خۆشیانه ترازاون و که‌وتونه‌ته دونیاى مه‌شغه‌ڵه‌ت و غه‌فڵه‌ت و بازاڕی درۆیینه شه‌یتانه‌کان و ، خواى گه‌وره‌ش بێنرخى کردوون جا رابردوو ئێستا‌و داهاتووی خۆیانیان فه‌رامۆش کردووه له‌سه‌ر رێگه‌ی راستى خودایی ترازاون و ده‌رچوون وه‌که‌وتونه‌ته دونیاى فوسق و بێ به‌رنامه‌یى و سه‌ر لێشێواویىیه‌وه ، که‌سانێ که‌شایه‌سته‌و ئه‌هلی دۆزه‌خ بن وه‌کو که‌سانێ نین و نابن که‌ئه‌هلی به‌هه‌شت و ره‌حمه‌تن، به‌ڵکو که‌سان و هاوه‌لآنى به‌هه‌شت خۆیانن سه‌رکه‌ووتوو سه‌رفرازن، به‌غه‌یرى وان وان له‌ناو خه‌ساره‌تمه‌ندى و ئاگرى جه‌هه‌نده‌ما وان له‌ناو په‌شیمانى و خه‌جاڵه‌تى ، به‌ڕاستى خواى گه‌وره شاره‌زایه‌و خه‌بیره‌و ده‌زانێ کێن سه‌رکه‌وتوو وه‌کێن سه‌رلێشێواوو ئه‌هلی ئاگرن .
قورئانى پیرۆز له‌هه‌موو روو لایه‌نه‌وه باسى ته‌واوى خه‌بیرێتى خواى گه‌وره ده‌کات، کیتابی که‌ون و بونه‌وه‌ریش به‌زوبانى حاڵ و به‌دیمه‌نى دیارده‌یىو به‌ره‌نگ و شێوه‌یه‌وه له‌خه‌بیرایه‌تى په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌دوێ، جا هه‌ر جۆراو جۆری مه‌خلوقێ به‌نه‌وعێ و به‌جۆرێ ، به‌ڵێ چ مه‌جه‌ڕه‌کان و ملیۆنه‌ها که‌شکه‌شکانه‌کان چ ئاسمانى شین و ئه‌ستێره‌کان چ چیا‌و دۆڵ و کێوه‌کان چ باغ و چه‌م و بێستانه‌کان چ ده‌شت و ده‌رو بیابانه‌کان چ ده‌ریاو روبارو کانیاوه‌کان چ گیاندارو بێگیانه‌کان چ نزم و نشێو‌و به‌رزه‌کان چ سه‌وزو سورو ره‌نگه‌کان هه‌ر گشتیان به‌ڵێ هه‌ر گشتیان ئالآی به‌رزکراوه‌یان خه‌بیرێتى خوداى بالآده‌ستى تیا نه‌خشراوه‌و تیا نوسراوه بۆ هۆش و چاوی نه‌قوچاوه ، بۆ بیر‌و هۆشی ئازادکراو ، بۆ عه‌قڵ و بیرى به‌ند نه‌کراو بۆ هۆش و فامى نه‌شێواو ، له‌گولآڵه کارامه‌کان هه‌موو جۆریان هه‌موو ره‌نگیان په‌ڕ به‌په‌ڕیان له‌باڵنده‌و مه‌ل و جۆریان له‌فڕین و قاڕه‌و ده‌نگیان له‌شێوه‌و روخسار‌و ره‌نگیان، هه‌ر گشتیان هه‌موو په‌ڕیان .. له‌مه‌ڕو بزن و حوشترو چێڵه‌کان هه‌ر گشت نه‌وعیان هه‌موو جۆریان، شێوه‌و دیمه‌ن و به‌رهه‌میان، باڕه‌و قاڕه‌و هه‌ست و ده‌نگیان، هاتووچوون و هه‌ڵسوکه‌وتیان، هه‌ر گشتیان، هه‌موو به‌شیان، دیارده‌ی خه‌بیرێتی خودان، ده‌رس و په‌ندن له‌بۆ ژیران که‌خالقیان ، به‌دیهێنه‌رو مالیکیان ، هه‌م زانایه‌و هه‌م توانایه ، زۆر به‌ڕه‌حمه به‌که‌ره‌مه خاوه‌ن خیبره‌ی بێ سنوره هه‌ر خۆی سه‌رچاوه‌ی خیبره‌یه ، هه‌رچی هه‌یه هه‌ر لاى ئه‌وه هه‌ر ئی ئه‌وه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وه، خیبره‌ى ده‌ست هه‌موو مه‌خلوقێ له‌هه‌ر شوێن و هه‌ر کاتێ بێ، ئی خۆیه‌تى و به‌خشیویه‌تى له‌هه‌مووشیان ده‌سێنته‌وه تا واقیع بێ هه‌ر ئى ئه‌وه.
باسى دارى به‌روبوم که‌ین چه‌ندین جۆرن ، له‌هه‌ر جۆریان چه‌ندین جۆرن تا بژمێری هه‌ر ناژمێردرێن هێنده زۆرن ، جا ئه‌وانیش هه‌موو نه‌وعیان هه‌موو جۆریان به‌هه‌موو شێوه‌و ره‌نگ و به‌ژنیان، بالآو قه‌دو گه‌لآو ره‌گیان، گشتیان دیارده‌ی خه‌لقی خودان، له‌وه‌صف و باسى خه‌بیرىدان، رون و ئاشکراو دیاریان کردووه، بۆ که‌سانی عه‌قڵی خۆیان وون نه‌کردووه، خوا توانایه هه‌م زانایه، خاوه‌ن خیبره‌و شاره‌زایه .. ئه‌و راستیه‌مان له‌بیر نه‌چێت سیفه‌ته‌کانی خودای په‌روه‌ردگار به‌خه‌بیرێتیشه‌وه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به‌جێگه‌و شوێن و مه‌کان یا به‌ئان و کات و زه‌مان ، وه‌بیرو هۆشی ئێمه وه‌یا زانیارى‌و عیلمى ئێمه سنورداره هه‌رگیز ناتوانێ خول بخواته‌وه‌و تێبگات له‌ته‌واوی سیفه‌ته بێسنوره‌کانى خوداى بالآده‌ست له‌م سیفه‌تانه‌ش خه‌بیرێکى خوداى په‌روه‌ردگار .

