سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌سـتانـه‌وه‌ى موسـلـَمانان
ئه‌ندازیار عوسمان.....ئه‌جه‌لى ئه‌م ئومه‌ته تا قیامه‌ته بۆیه خۆرى ئیسلامه‌تى ئه‌گیرێ به‌ڵام ئاوا نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پیلانه‌ى ناحه‌زاندا بۆ دروستکردنى به‌دگومانى به‌رامبه‌ر ئیسلام و بڵاوکردنه‌وه‌ى بێباوه‌ڕى ئیسلام خۆى راگرت و رابوونى ئیسلامى نه‌ک هه‌ر له‌رۆژهه‌ڵات به‌ڵکو له‌رۆژئاواشدا چاکترین رۆڵى هه‌یه.
بۆنموونه له تورکیا رابوونه‌که له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا نوورسى ده‌ستى پێکردو له‌سه‌ر ده‌ستى قوتابیه‌کانیدا گه‌شه‌ى سه‌ند نه‌ک هه‌ر له تورکیا به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ى تورکیاشدا.
فه‌تحوڵا گوڵه‌ن که قوتابى مامۆستا نوورسییه کۆمه‌ڵه‌ى خزمه‌تى دامه‌زراند و له‌رێى خزمه‌ت به‌خه‌ڵک و خاکه‌وه توانیان باشترین خزمه‌ت به‌دینى خوا بکه‌ن.
ئه‌م به‌ڕێزانه که‌وتنه گرنگى دان به‌کردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌و دابین کردنى به‌شى ناوخۆیى بۆ قوتابیان ودابین کردنى مامۆستاى په‌یامدار بۆیان، به‌هه‌وڵ و لێبڕان ئه‌م کۆمه‌ڵه توانیان له‌ناو تورکیا ٧٠٠ قوتابخانه‌و له ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ٣٠٠ قوتابخانه له چه‌نده‌ها وڵات‌دا بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌هه‌ر سێ شاره‌که‌ى کوردستانیش قوتابخانه‌یان کردۆته‌وه. تا ئێستا حه‌وت زانکۆى زۆر پێشکه‌وتوویان هه‌یه‌و بۆ ساڵى ٢٠١٣ ش به‌رنامه‌یان داناوه که سێ زانکۆى تریش بکه‌نه‌وه.
ساڵانه ملیۆن ونیوێک قوتابى به‌شدارى تاقیکردنه‌وه‌ى پۆلى دوانزه ده‌کات له‌م ژماره زۆره ته‌نها (170) هه‌زار قوتابى له زانکۆکان وه‌رده‌گیرێن، بۆیه ئه‌م کۆمه‌ڵه دواى سانه‌وى قوتابیان ئاماده‌ده‌که‌ن به وانه پێووتنه‌وه و رۆشنبیرکردنیان تا بتوانن وه‌ربگرێن، جا له‌سه‌دا حه‌فتاى ئه‌وانه‌ى ده‌چنه زانکۆ لاى ئه‌مانه‌وه هاتوون. ساڵانه‌ش ده قوتابى تورکیا ده‌چنه پێشبڕکێى جیهانیه‌وه که حه‌وتیان هى ئه‌مانن.
قوتابخانه‌کانیان له هه‌موولایه‌نێکه‌وه پێشکه‌وتوون وقوتابى له به‌یانیه‌وه تاعه‌سر له قوتابخانه ده‌بێت و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کى پێشکه‌ش ده‌کرێت، نزیکه‌ى دوو ملیۆن قوتابى هه‌ریه‌که‌و به‌جۆرێک له‌مان سوودمه‌ند ده‌بێت، ئایا به‌خوێندن بێت له قوتابخانه‌و زانکۆکانیاندا یان بپێووتنه‌وه‌ى ده‌رسى ته‌قویه بێت، یان له‌رێى دابینکردنى به‌شى ناوخۆییه‌وه بێـت.
ئه‌م براده‌رانه شه‌ش که‌ناڵى ئاسمانیان هه‌یه و رۆژنامه‌ى زه‌مانیش ده‌رده‌که‌ن که‌رۆژانه نۆسه‌د هه‌زارى لێ بڵاوده‌بێته‌وه.
شاندێکى په‌روه‌رده‌یى له مه‌غریبه‌وه و چه‌نده‌ها شاندى تر له وڵاتانى تره‌وه سه‌ردانیان کردوون تا سوود له ئه‌زموونه‌کیان وه‌ربگرن و بیگوێزنه‌وه بۆ لاى خۆیان.
مامۆستا فه‌تحوڵا داوا له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌کات که‌پاره ببه‌خشن بۆ پڕۆژه‌یه‌ک و، یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه ده‌ڵێت سه‌د هه‌زار لیره‌م هه‌بوو نیوه‌یم به‌خشى، که‌چى مامۆستا جوابى بۆ ناردم که بۆچى که‌مت به‌خشیوه، منیش وتم ئاخر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى له من ده‌وڵه‌مه‌ندترن ئیحراج نه‌بن ، به‌هه‌رحاڵ دوایى ئه‌وى تریشم به‌خشى، هیواداربووم ئه‌و ساڵه له‌ره‌ز و باخێک که هه‌مبوو ئه‌و پاره‌یه‌م ده‌ست بکه‌وێته‌وه، که‌چى به‌قه‌ده‌رى خوا باران و ته‌رزه و لافاوێک هات زۆربه‌ى ره‌زوو باخه‌کانى نه‌هێشت وهه‌مووى وێرانکرد به‌سه‌ریه‌کدا، منیش به‌نائومێدى پاش چه‌ند رۆژێک چووم بۆ ره‌زووباخه‌که‌م تا هیچ نه‌بێت بیهێنینه‌وه تایم وچاکى بکه‌ینه‌وه، خوا شایه‌ته ئه‌وى سه‌یربوو لافاو وباران هیچ زیانى له ره‌زوباخه‌که‌ى من نه‌دابووتاسنوورى باخه‌که‌ى من چووبوو، نه‌چووبوه ئه‌و دیو سیاجه‌که‌وه، ئه‌وساڵه ترێ گران بوو پاره‌که‌ى کردبووم به‌خێر به‌زیاده‌وه ده‌ستم که‌وته‌وه. خاوه‌نى ئه‌م به‌سه‌رهاته ساڵى ٢٠١٢خۆى بۆ کاک ئومێد محمد قه‌ره‌داخى گێڕابۆوه له تورکیا.
ئه‌م بابه‌ته له کتێبی بــاڵانـس
ی ئه‌ندازیار عوسمان وه‌رگیراوه

