سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى(١٠٠)سوڕه‌تى (نسا‌ء) : { وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِراً إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ ... }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین... ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر...
ئایه‌ته‌که : له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : (ضمرة) کوڕى (جندب) له‌ماڵى خۆى هاته ده‌ره‌وه هه‌تا کۆچ بکات، به‌خانه‌واده‌که‌ى وت : بمخه‌نه سه‌ر شانتان و له‌خاکى موشریکان به‌ده‌رم که‌ن و بمبه‌ن بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ)، به‌ڵام له‌ڕێگه (مرد) پێش ئه‌وه‌ى بگات به پێغه‌مبه‌رى (د.خ)،پاشان نیگا دابه‌زى و ئایه‌تى {.. وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِراً.. } نازڵ بوو. (سعيد) ى کوڕى (جبير) له (ضمرة) ى کوڕى (زرقى)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت : (ضمرة) له (مه‌ککه) بوو کاتێ ئایه‌تى { إِلاَّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ لاَ يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلاَ يَهْتَدُونَ سَبِيلاً [النساء : ٩٨] } دابه‌زى و وتى : من زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندم، من خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و توانام، ئینجا خۆى ئاماده‌کردو ویستى بێت بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ)،به‌ڵام نه‌گه‌یشت و له‌وپه‌ڕى ده‌وڵه‌مه‌ندیدا گیانى سپارد، پاشان ئه‌م ئایه‌ته { وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِراً إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ ... } دابه‌زى . (إبن سعيد) له (طبقات)ه که‌یدا له (يزيد) ى کوڕى (عبداللة) ى کوڕى (قسط)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : (جندع) ى کوڕى (ضمرى) له (مه‌ککه) بوو، نه‌خۆش که‌وت، به وه‌چه‌کانى وت : له (مه‌ککه) به‌ده‌رم که‌ن ، به‌ڕاستى غه‌م و په‌ژاره‌ى مه‌ککه کوشتمى ، ئه‌وانیش وتیان : بۆ کوێت به‌رین ؟ به‌سه‌رى ئاماژه‌ى کرد‌و وتى: به‌ره‌و (مه‌دینه) مه‌به‌ستى کۆچ کردن بوو، ئه‌وانیش بردیانه ده‌ره‌وه ، کاتێک گه‌یشتنه سنورى (بنى غفار) گیانى ده‌رچوو، خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى { وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِراً إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ ... } ى نازڵ کرد. (إبن أبى حاتم) و (إبن مندة) و (بارودى) له‌هاوه‌ڵانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : (هشام) ى کوڕى (عروة) له‌باوکیه‌وه ده‌گێڕته‌وه ، ده‌ڵێت : (زبير) ى کوڕى (عوام) وتویه‌تى : (خالد) ى کوڕى (حرام) کۆچى کرد بۆ حه‌به‌شه، له‌وێ مارێک پێوه‌یداو مرد، ئینجا ئایه‌تى { وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِراً إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ ... } دابه‌زى.

