سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
37.الكبير.. ناوه جوانه‌كانى خوا
ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خوای به‌رزو بڵند ، ئه‌م ناوه (6) جار له‌قورئانا هاتووه که‌مه‌به‌ست سیفه‌تی خوای گه‌وره بێ ، بنچینه‌ی ئه‌م ناوه (كبر)ه واته گه‌وره‌یی .
الکبیر: واته خوای گه‌وره پله‌و پایه بڵندو به‌رزو گه‌وره‌یه ، گه‌وره‌یی ئه‌م میهره‌بانه سنوره‌که‌ی فراوانتره له‌بیرو زانیاری ئاده‌میزاد ، وه‌به به‌شه هه‌ستیاره‌کانیش هه‌ستی پێ ناکرێ ، گه‌وره‌یی خوا نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به‌کات و ئان و ساتێ و، له‌هه‌موو ڕوو لایه‌نێکه‌وه هه‌ر پایه‌دارو لێهاتووه ، هاو وێنه‌ی نیه‌و نه‌بووه ، خۆی نه‌بێ که‌سێ نازانێ له‌گه‌وره‌یی و به‌رزی ئه‌م زاته ، هه‌موو گه‌وره‌و به‌رزان له‌ئاست گه‌وره‌یی خوا نزم و داماوه‌و مه‌لوله ، وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِیًّا كَبِیرًا ] النسا‌و: ٣٤ . واته به‌ڕاستی خوا زۆر به‌رزو گه‌وره‌یه ، وه‌ده‌فه‌رموێ : [..ۆڵژِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ..] العنکبوت : ٤٥ .
به‌ڕاستی هه‌موو دڵ و ده‌روونانی خواناسان سه‌رسامه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌عبیره قورئانیانه ، وه‌هه‌رچی ئاده‌میزاد بیڵێ به‌رامبه‌ر مانای ئه‌م سیفه‌ته به‌رزانه‌ی خواوه ، مافی خۆیان ناداتێ وکه‌م ده‌نوێنێ و نه‌وه‌ک زۆر ، مه‌گه‌ر هه‌ر قورئان خۆی بتوانێ مافی ئه‌م سیفه‌ته به‌رزانه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ته‌واوی بدات ، وه‌کو ده‌فه‌رموێ : [ عَالِمُ الْغَیْبِ ۆالشَّهَادَەِ الْكَبِیرُ الْمُتَعَالِ ] الرعد : ٩ .
واته : خوای په‌روه‌ردگار زانایه به‌نادیارو دیاره‌کان خۆی به‌رزو گه‌ورو شکۆمه‌نده ، هه‌روه‌ها خودای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ : [ۆڵهُ الْكِبْڕێا‌وُ فِی السَّمَاۆاتِ ۆاڵاَرْچِ ۆهُۆ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ ] الجاپیه : ٣٧ . واته گه‌وره‌یی و به‌رزی و شکۆمه‌ندی هه‌ر بۆ زاتی خودای گه‌وره‌و باڵاده‌سته له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا، زاتی خودای په‌روه‌ردگار خۆی پایه‌به‌رزو شکۆمه‌ندو ئازیز‌و دانا‌و حه‌کیمه .
وه‌ئیمامی (محمد)ی کوڕی عبدالوهاب له‌کیتابی ته‌وحید ئه‌م سێ فه‌رموده‌یه‌ی هێناوه‌ته‌وه له‌لاپه‌ڕه (226) که‌فه‌رمویه‌تی :
} ما السماوات السبع فی الکرسی الا کدراهم سبعه القیت فی ترس (أی قلغان){
واته : حه‌وت ئاسمانه‌کان له‌چاو کورسی ته‌نها وه‌کو حه‌وت درهه‌م وان که‌بخه‌یته ته‌شتێ ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (وما السماوات السبع فی كفِّ الرحمان الا كخردلٍ فی ید أحدكم) واته حه‌وت ئاسمانه‌کان له‌ده‌ستی قودره‌تی خودای ره‌حمان ته‌نها وه‌کو خه‌رته‌له‌یه‌ک وان له‌ده‌ستی یه‌کێ له‌ئێوه ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری سه‌ردارو سالاری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ : (بین السما‌و الدنیا والتی تلیها خمسە مئە عام وبین كل سما‌و خمسە مئە عام وبین السما‌و السابعە والكرسی خمسە مئە عام والعرش فوق الما‌و والله فوق العرش لایخفی علیه شی‌و من اعمالكم) واته : به‌ین و مه‌سافه‌ی ئاسمانی دونیا‌و ئاسمانی دوایی ئه‌و پێنج سه‌د ساڵه رێیه ، وه‌به‌ین و مه‌سافه‌ی هه‌ر ئاسمانێ و ئاسمانێ تری دوای ، پێنج سه‌د ساڵه رێیه ، وه‌به‌ین و مه‌سافه‌ی ئاسمانی حه‌وته‌مین و کورسی ، پێنج سه‌د ساڵه رێیه وه‌عه‌رشی خودای گه‌وره له‌سه‌ر ئاوه ، زاتی به‌رزو گه‌وره‌و باڵا له‌سه‌روی عه‌رشه‌وه‌یه ، هیچ شتێکی لێ شاراوه‌و وون نیه‌و نابێ له‌کارو کرده‌وه‌یی ئێوه ..
ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانا وورد بێته‌وه‌و ئه‌م فه‌رموودانه‌ش بخاته‌وه یادو به‌رچاوی خۆی، وه‌پرشنگێ له‌نوری هیدایه‌تی خودای به‌ردڵ که‌وتبێ ده‌زانێ و تێده‌گا که‌گه‌وره‌یی خودای گه‌وره شایانی مل بۆ که‌چ کردنه‌و رێزلێنانه .. به‌ڵێ ئه‌م ئاسمان و زه‌وییه ئه‌م به‌رزو نه‌وییه ئه‌م ره‌ش و سپییه ئه‌م درێژی و پانییه ، ئه‌م بوون و مردنه ئه‌م هات و چوون و به‌رێبردنه له‌گه‌ڵ باقی ئه‌وانی تریش به‌وه‌ی دیاره‌و به‌نادیاریش، هه‌رچیه‌کی هه‌ن هه‌ر له‌و باسه‌دان باسی گه‌وره‌ی و مه‌زنی میهره‌بان، بۆ زاتی پاکی خواوه‌ندی جیهان خالقی گیاندارو بێ گیانه‌کان، ئه‌ی زاتی پاک ئه‌ی شکۆمه‌ندی بێ وێنه ئه‌ی ئاواتی بێداران ئه‌ی پشت و په‌نای هۆشیاران ئه‌ی خۆشه‌ویستی عاقڵان ئه‌ی دۆست و هاوه‌ڵی پاک دڵان ئه‌ی نوری نور په‌خشی بێ مه‌کان، کێ هه‌یه له‌گه‌وره‌یی تۆ حاڵیبێ مه‌گه‌ر یه‌کێ تۆ که‌مێکت پێ به‌خشیبێ مه‌گه‌ر یه‌کێ نوری له‌تۆوه په‌ڕیبێ ، مه‌گه‌ر یه‌کێ حه‌لاوه‌ی ئیمانی نۆشیبێ ، مه‌گه‌ر یه‌کێ به‌عه‌شقی تۆوه خه‌نیبێ ،ئازیزان خودایگه‌وره میهره‌بانی بێ وێنه ئاده‌میزاده‌کانی خۆش ده‌وێ و ئاینی خۆی له‌ناویانا سه‌رخستووه‌و هه‌ر رۆژێ چه‌ندین که‌ڕه‌ت له‌کاتانی جیاجیا به‌بڵندگۆیان بانگه‌وازه ، بانگی بێدارییه باس کردنی کرۆکه‌ی حه‌ق و ڕاستییه تۆقاندن و ڕاونانی شه‌یتانی له‌عنه‌تییه الله اکبر .. الله اکبر .. الله اکبر .. دوباره له‌دوای دووباره بۆ ئه‌و ئاده‌میزاده بێحاره، یادی ده‌خاو تێی ده‌گه‌یه‌نێ (الله اكبر) زاتی (الله) خواوه‌ندی مه‌زن تاکی گه‌وره‌ی بێ وێنه‌یه ، له‌گه‌وره‌یی هه‌ر ئه‌و هه‌یه ، گه‌وره‌یی ئه‌و بێ سنوره‌و به‌بێ وه‌یه ، جا ئه‌م زه‌وییه خوا په‌رسته خول ده‌خواتن به‌و یاسایه رێک و چوسته، کات و نیدای بانگ دانه‌کان ، ده‌گێڕێته‌وه بۆ گشت جیهان، له‌هه‌موو لاوه چه‌ند باره الله اکبر دووباره له‌دوای دووباره ، مانا‌و واتای پوخته‌یی وایه ئه‌ی ئاده‌می ، ئاده‌میزادی عاله‌می ، گه‌وره‌و خوایه ئێوه به‌نده‌ن ، له‌م دونیایه ، وه‌رن رووکه‌ن بۆ گه‌وره‌تان ده‌بنه پاشای هه‌ردوو جیهان ، نه‌بنه به‌نده‌ی نه‌فس و شه‌یتان وان بێ وه‌فان شایسته‌نین بۆ روتێنان ، دوژمنتانن له‌گشت جیهان ، مێژوو ئێستا‌و داهاتووتان دژبه‌خوداو حه‌ق په‌رست و یارو دۆستان .

