ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(عبدالرحمن) ی كوڕی عەوف..هاوه‌لانى پيغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم)

(عبدالرحمن) ی كوڕی عەوف..هاوه‌لانى پيغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم)

نووسينى هارون نوح طه‌///(عبدالرحمن)ی كوڕی عوفی كوری عبدالحارپ لە موسڵمانە پێشینەكانە. پێش پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) بچێتە ماڵی ارقمی كوڕی ابو الارقم لەسەردەستی ئیمامی ابو بكرموسڵمان بووە، لەسەرەتای دەست پێكردنی بانگەوازی  لەگەڵ موسڵمانان یەكەم كۆچی كردووە بۆ حەبەشە لە هەموو غەزاو سریەكان بەشداری كردووە لە غەزای ئوحود نموونەی سەبرو ئارام بوو لەگەڵ پێغەمبەر.

لە غەزای (تبوك) پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) نوێژی لەدوای كردووە یەكێكە لەو شەش پیاوە ماقووڵانەی كە پرس و ڕایان پێ دەكرا لەسەردەمی خەلافەتی ئیمامی (عمر) هەروەها لەو هەشت هاوەڵانەیە كە پەلەیان كرد بۆ هاتنە ناو ئیسلام و لە دنیا پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) موژدەی بەهەشتی پێدا.
ابن سیرین دەڵێ :عبدالرحمن ی كوڕی عەوف پێش ئیسلام ناوی (عبدالكعبە) بووە بەڵام پێغەمبەر ناوی گۆڕی كردی بە (عبدالرحمن).
ام سلمە (رەزای خوای لێ بێت) دەڵێ : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو (درودی خوای لەسەربێت) فەرمووی بەخێزانەكانی خۆی ئەوەی لەدوای من دڵسۆزو میهرەبان بێت بۆ ئێوە ئەو پیاوە ڕاست گۆییەو چاكەیە كە كوڕی عەوفە ئینجا دوعای بۆ كردو فەرمووی: {اللهم اسق عبدالرحمن ابن عوف من سلسبیل الجنە}( ).  واتە: ئەی خوایە لەكانیاوو ڕووبارەكانی بەهەشت ئاوبدە بە عبدالرحمن ی كوڕی عەوف.
عبدالرحمن ی كوری عوف پیاوێكی زۆر ئازاو نەبەز بوو لە جیهادو تێكۆشاندا هەمیشە ئارامی دەگرت و ڕادەوەستا بەرامبەر دوژمن.
 ابن اسحاق دەڵێ: (عبدالرحمن) هەردوو ددانەكانی پێشەوەی كەوتبوون قاچی برینی تێدا هەبوو و لەرۆژی ئوحود زیاتر لە بیست دانەبرین لەلاشەی دا هەبوون.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز