سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عبدالرحمن ى كورى عهوف وبەخشینی لەپێناو خوا ... هاوهڵانى پێغههمبهر(صل الله عليه وسلم)
نووسينى /هارون نوح طه///عبدالرحمن ی كوڕی عەوف لە بەخشینی ماڵو سامانی دا هاووێنەی عوسمانی كوڕی عەفان بوو ماڵ و سامانێكی زۆری دەبەخشی لەپێناوی خوا ئەگەر كەسێك باسی فەقیرو هەژارێكی لەلا بكردایە یارمەتی دەدا لەناخۆشی و هەژاری رزگاری دەكرد و بەشێوەیەكی وای یارمەتی هەژاران دەدا كە لەدوای ئەو هەست بەهەژاری ونەبوونی نەكەن.
ابو هریرە دەڵێ : پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی: {خیاركم خیاركم لنسائی فاوصی لهن عبدالرحمن بن العوف بحدیقە قوّمت باربعماە الف}.
واتە: باشترین كەس لەئێوە ئەوەیە كە باش بێت بۆ خێزانەكانم (كە عبدالرحمن ئەوەی گوێ لێ بوو) وەسیەتی كرد بۆ خێزانەكانی بە باخچەیەك بۆیان كە بەچوار هەزار دینار دەقرسێندرا.
(قتادە) دەڵێ: هۆی دابەزینی ئایەتی [الَّژِینَ ێلْمِزُونَ الْمُگَّوِّعِینَ مِنْ الْمُۆْمِنِینَ فِی الصَّدَقَاتِ ۆالَّژِینَ ڵا ێجِدُونَ إِلاَّ جُهْدَهُمْ فَێسْخَرُونَ مِنْهُمْ سَخِرَ اللَّهُ مِنْهُمْ ۆڵهُمْ عَژَابٌ أَلِیمٌ] سەبارەت بە عبدالرحمن ی كوڕی عەوف بوو چونكە ئەوەندە ماڵی خۆی دەبەخشی دووڕووەكان دەیانگووت: عبدالرحمن ڕوپامایی كارو ڕیابازە ئەمەش كاتێك بوو كە نیوەی ماڵی خۆی بەخشی كە چوار هەزار دینار بوو بەڵام خوای پەرەردگار دەزانێ كەچی لە نێو دڵی بەندەكانی دایە بۆیە وەڵامی گاڵتەو قسەكانی مونافیق دووڕووان دەداتەوە بەدەقی قورئانی پیرۆز و دڵپاكی عبدالرحمن ی كوڕی عەوف دەردەكەوێ تەنها سەرشۆری ودەست وشكی بۆ دووڕووان دەمێنێتەوە.
جگە لە دەوڵەمەندی و سەخاوەتی عبدالرحمن پیاوێكی زۆر زاهیدو خواناس بوو زۆر خۆی بەكەم زانیوە هەمیشە سەیری هەژارانی دەكرد دەیگووت چۆن دەبێ ئەوە ماڵی نەبێ بەڵام من هەمبـێ فلانی كوڕی فلان لەدنیا دەرچوو تێرنانی جۆی نەخوارد، چۆن من زگم گەورە بكەم كەچی هەژاران بەرد دادەنێنەسەر زگیان .ڕۆژێك خواردنێكیان بۆ هێنا ئەویش بەرۆژوو بوو فەرمووی لەبیرتانە كە مصعبی كوری عمیر شەهیدبوو دەزانن زۆر لەمن باشتر بووە كە كفنیان كرد كفنەكەی بەشی نەكرد كە سەریان دادەپۆشی قاچی بەدەر دەكەوتن كە قاچیان دادەپۆشین سەری بەدەر دەكەوت ئینجا بەگیای ئیزخیر كفن كرا منیش چاوم لێ بوو. دەزانن حەمزەی مامی پێغەمبەر لەمن باشتر بووە كە شەهید كرا هیچی لەماڵی دنیا نەبوو دنیای وەكو من رانەخستبوو ئەوەی من هەمبوو لەماڵی دنیا ئەو نەیبوو زۆر دەترسم كە چاكانم پەلەم لێ بكات ئینجا هەر دەگریا تاوازی لە خواردنەكە هێنا.

