ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هێزی گۆڕان لەناختدایە..له‌ قورئاندا

هێزی گۆڕان لەناختدایە..له‌ قورئاندا

نووسينى /عبدالدائم كحيل /وه‌رگير /سه‌روه‌ر حسن///لەسەرەتادا دەخوازم پێتان ڕابگەیەنم ئەم هێزە لە هەریەكەماندا هەیە، ئەو چاوەڕێت دەكات لە خەو بێداری بكەیتەوە، تاكو چێژ لە ژیان وەربگریت و وەك ئەوەی سەر لەنوێ‌ لەدایك بووبیتەوە بژیت، بەڵام هەندێك بەربەست هەن ئەم هێزە ڕووپۆش دەكەن و ڕێگریت دەكەن لەوەی پێیبگەیت، ئەی چارە چییە؟

سەرەتا پێویستە زانیاریت بە بوونی هێزی گۆڕان هەبێت لە قوڵاییەكانی ناختدا، متمانەیەكی ڕەهات هەبێت كە بەو هێزە دەگەیت، بەوشێوەیە تۆ نیوەی ڕێگات بەرەو گۆڕان بڕیوە. دەتوانیت بگەیتە ئەو متمانەیە و قەناعەت بەخۆت بهێنیت كە دەگۆڕێیت، چونكە خوای گەورە داوای ئەوەت لێدەكات، خێزان و خانەوادەكەت داوای ئەوەت لێدەكەن، ژیان داوای گۆڕانت لێدەكات!
خوای گەورە دەفەرموێت:{لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْڕ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ (11)} [الرعد]، واتە: بێگومان خوا بارودۆخی هیچ نەتەوە و گەلێك ناگۆڕێت، هەتا ئەوان ئەوەی بە خۆیان دەكرێت نەیگۆڕن و نەیكەن!
كەواتە گۆڕانێك هەیە دەبێت لە ناخی دەروونەوە دەستپێبكات، ئەوەش دەبێتە گۆڕینی بارودۆخی دەوروبەرت، ئەم وتەیە وتەی خوای میهرەبانە و دەبێت متمانەی تەواومان پێی هەبێت.
گەر لە هەموو شتێكی دەوروبەرت ڕابمێنیت دەبینیت لە گۆڕانێكی بەردەوامدان، ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە، ئەو خۆراكەی دەیخۆیت، تەنانەت خەڵكی دەوروبەریشت دەگۆڕێن، ئیدی بۆچی لەسەر حاڵی خۆت دەمێنیتەوە؟ هەر دەبێت ڕێوشوێنێك بگریتە بەر گرەنتیدەر بێت بۆ كامەرانی دونیا و دواڕۆژت.
خوشكم! برام! لەو ساتەی نیەتت وایە بگۆڕێیت، دەبینیت خوا لەگەڵتدایە، پەروەردگار دەفەرموێت{وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (69)} [العنكبوت]، واتە: ئەوانەی لەپێناو ئێمەدا و بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمە هەوڵ و كۆششیان كردووە و خۆیان ماندوو كردووە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە ڕێنمویی دەكەین بۆ هەموو ڕێگایەكی چاك و دروستی خۆمان، بێگومان خوای پەروەردگار هەمیشە لەگەڵ چاكەكارانە. 
لەگەڵمدا لەم ئایەتە ڕابمێنە چەندت هێز دەداتێ‌ بۆ گۆڕینی خۆت بەرەو باشتر و بەو ئاڕاستەیەدا كە خوای گەورە لێت ڕازی بێت، چونكە مەبەست لە جیهاد لە ئایەتەكەدا جیهادی دەروون و جیهادی زانست و جیهادی بانگەواز بۆ لای خوا و جیهادی ئارامگرییە لەسەر ئازاری خەڵك... لەبەرئەوەی ئەم ئایەتە لە مەككە دابەزیوە و لەوكاتەدا جیهاد بە شمشێر فەرز نەكرابوو، كەواتە ئایەتەكە دەربارەی گۆڕانێك دەدوێت كە دەبێت سەرەتا لە دەروونتدا ئەنجامی بدەیت، پاشان لە خەڵك و دەوروبەرتدا.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز