سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
38.الحفيظ..ناوه جوانه‌كانى خوا
//ناوێکه له‌ناوه جوانه‌کانی خوای گه‌وره ، بنچینه‌که‌ی (حفظ)ه واته چاودێری و پاراستن (الحفیظ) یانی په‌روه‌ردگاری مه‌زن چاودێر‌و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه
.. وه‌هه‌رشتێ گه‌ر خوای گه‌وره چاودێری نه‌کاو نه‌یپارێزێ ده‌فه‌وتێ وبه‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوا، هه‌روه‌ها خوای میهره‌بان پارێزگار‌و پارێزه‌ری له‌بیرو باوه‌ڕه‌کان و هه‌ڵگرانی ده‌کاو کار‌و کرده‌وه‌یان ده‌ژمێرێ و ده‌پارێزێ بۆ ئه‌وه‌ی دوا رۆژ هه‌ریه‌که به‌ئه‌نجامی ته‌واوی خۆی بگا‌و به‌قه‌د زه‌ڕڕه‌یێ سته‌م و زوڵمی لێ نه‌کرێ ، وه‌چۆنیه‌تی ئه‌م پاراستنه‌ش هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێ ، وه‌به‌دیهێنراوه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نه‌دراوه‌تێ که‌له‌ته‌واوی کار‌و کرداری خوا بگه‌ن ، وه‌یان پارێزی‌و چاودێری له‌شتێ بکه‌ن ، مه‌گه‌ر به‌ئیزن و خواستی خوا نه‌بێ ، ئه‌م میهره‌بانه باشترین پارێزه‌رو وه‌به‌زه‌ییترینی به‌زه‌ییانه وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [..فَاللَّهُ خَیْرٌ حَافِڤًا ۆهُۆ أَرْحَمُ الرَّاحِمِینَ ] یوسف: ٦٤.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره پارێزه‌ری ئیماندارانه‌و کۆسپه‌کانی ژیانیان بۆ ئاسان ده‌کاو، وه‌به‌گیانی به‌رزی پیرۆز یارمه‌تیان ده‌دا ، وه‌پارێزه‌ری به‌رنامه‌و کیتابه‌که‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵانی مه‌ردووم رابگه‌یه‌نێ و هۆشیاران له‌نوستوان جیابکاته‌وه مافی هه‌ریه‌که‌یان بداته‌وه ، چونکه پێغه‌مبه‌رمان (محمد)(صلى الله عليه وسلم)کۆتایی پێغه‌مبه‌رانه ، ئیتر هیچ پێغه‌مبه‌رێ نایێ به‌به‌رنامه‌و یاساوه تا ئه‌م دونیایه دێته کۆتایی .. وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ ڕجَالِكُمْ ۆڵكِنْ رَسُوڵ اللَّهِ ۆخَاتَمَ النَّبِیِّینَ ۆكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَیْ‌وٍ عَلِیمًا ] الاحزاب
واته محمد (صلى الله عليه وسلم) باوکی یه‌کێ له‌پیاوانی ئێوه نیه به‌ڵکو نێرراوه فرستاده‌ی خوایه وه‌دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره ، بێگومان خوای گه‌وره به‌هه‌موو شتێ زانایه، ئیمانداران پێویسته له‌سه‌ریان خۆیان بڕازێننه‌وه له‌م سیفه‌ته خواییه ، پارێزگاری دادپه‌روه‌ری و دادوه‌ری بن ، وه‌کارو کردار‌و ره‌فتارو به‌رنامه‌و یاسای خوا بپارێزن ، وه‌ک چۆن له‌لای خوا فه‌رمانیان پێکراوه ، وه‌له‌سه‌ر ئه‌م کاره مه‌دح کراون وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ .. اڵامِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆالنَّاهُونَ عَنْ الْمُنكَڕ ۆالْحَافِڤُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ ۆبَشِّرْ الْمُۆْمِنِینَ ] التوبه:١١٢ .
واته : ئه‌وانه‌ی فه‌رمان ده‌که‌ن به‌چاکه‌کاریو قه‌ده‌غه ده‌که‌ن له‌خراپه‌کاریو پارێزه‌ری به‌رنامه‌و سنوری یاسای خودان ، مزگێنی و موژده بده به‌و خاوه‌ن باوه‌ڕانه ..
وه‌خوای گه‌وره خۆی پارێزگاری له‌کیتابه‌که‌ی ده‌کات و بڵاوی ده‌کاته‌وه ، وه‌ک له‌م دوو ئایه‌ته روون و ئاشکرایه ، که‌ده‌فه‌رموێ : [ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الژِّكْرَ ۆإِنَّا ڵهُ ڵحَافِڤُونَ ] الحجر : ٩.
واته : ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه‌و خۆشمان پارێزگاری لێده‌که‌ین ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ [ پم إنّ علینا بیانه ] القیامه
واته ئه‌ی (محمد) - (صلى الله عليه وسلم) - گه‌ر قورئانتمان بۆ خوێنده‌وه تۆ په‌یڕه‌وی بکه‌و رێگه به‌رمه‌ده ، پاشان له‌سه‌ر ئێمه‌یه به‌مه‌ردومی بگه‌یه‌نین .. ئه‌م راستیه‌ش به‌ڵگه‌نه‌ویسته ، وه‌ک ئه‌مڕۆی رۆژگار که‌م کونجێ و که‌له‌به‌رێ ماوه قورئان خۆی نه‌گه‌یاندبێ و هۆشیارانی دڵ نه‌فراندبێ !!
حافیزێتی خودای باڵاده‌ست له‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌دا له‌رۆژی روناک ئاشکراتره هه‌م له‌ڕوی ماددیات و هه‌م له‌ڕووی مه‌عنه‌ویاته‌وه هه‌م، له‌ڕووی زاهیریو هه‌م له‌ڕووی باتنیه‌وه ، ئائه‌وه‌ته ئه‌م که‌ونه‌و بونه‌وه‌ره پڕ له‌م هه‌موو به‌دیهێنراوو مه‌خلوقاته به‌درێژایی ملیۆنان ساڵ به‌رده‌وام به‌زمانی حاڵ له‌حافیزێتی و پارێزگارێتی خودای بێ هاوتا ده‌دوێ و شاهێدی له‌سه‌ر ده‌داو دڵی بێداران ره‌وشه‌ن ده‌کاته‌وه‌و ، بێئاگایان له‌ناسینی خودا واگا دێنێ‌و ، هه‌زاره‌ها ده‌رس و وانه‌یان به‌رچاو ده‌خا ، هه‌ر هه‌موویان وه‌ک و خزمه‌ت گوزارێکی به‌نده رام و موسه‌خخه‌ره له‌خزمه‌تی به‌ره‌ی ئاده‌میزاد وه‌کو زاتی حافڤ ده‌فه‌رموێ : [أَڵمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ ڵكُمْ مَا فِی السَّمَاۆاتِ ۆمَا فِی اڵاَرْچِ ۆأَسْبَغَ عَڵیْكُمْ نِعَمَهُ ڤَاهِرَەً ۆبَاگِنَەً ..] لقمان : ٢٠ .
ئایا تێی ناگه‌ن و نابینن که‌زاتی (الله)ی حافڤ، بۆ ئێوه رام و موسه‌خخه‌ری کردووه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و به‌هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه ، که‌به‌رده‌وام له‌رام و موسه‌خخه‌رێتی دان بۆ خزمه‌تی ئێوه، ئه‌دی ئه‌وه بۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتی بێ پایانی خودای باڵاده‌ست نانوێنێ ، ئه‌دی ئه‌وه بۆ ئێوه ره‌حمان و ره‌حیمێتی خوای گه‌وره ده‌رناخا ، ئه‌دی ئه‌وه بۆ ئێوه حافیزێتی و پارێزگارێتی خودای گه‌وره روون ناکاته‌وه؟!
وه‌بۆ ئێوه‌ی ته‌واو کردووه له‌نیعمه‌تانی دیار‌و نادیار‌و زاهیری و باتینی گه‌ر ئاده‌میزاد سه‌یرێکی ووردی به‌دیقه‌ت بکات و بڕوانێ به‌لای لاشه‌و جه‌سه‌دی خۆ‌یا له‌و هه‌موو ئه‌ندامه سه‌یر سه‌یره که‌هه‌ریه‌که‌ی له‌چه‌ندین کارگانی ئاڵۆز سه‌یرترو ئاڵۆزتره، هه‌ر یه‌که‌یان له‌کارو پیشه‌ی خۆیانا به‌رده‌وامن، بێده‌ستی ئینسان بێئه‌وه‌ی ده‌ستی تیابێ بیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ خۆ دیاره هه‌موو کارگه‌و کارخانه‌یێ پارێزگار‌و به‌ڕێوه‌به‌رێکی هه‌ن ، ئاوه‌هاش ئه‌م هه‌موو ئه‌عزاو ئه‌ندامه هه‌ر گشتیان روانگه‌و دیارده‌ی ده‌ستی حافیزێتی خودان، پارێزگارێتی خودای باڵاده‌ست ده‌رده‌خه‌ن باسی ده‌ستی پاراستنی زاتی پاکمان بۆ روون ده‌کاته‌وه نیعمه‌ت و ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارمان بۆ دیار ده‌که‌ن ..
هه‌ر زه‌رره‌و، ئه‌تۆمێ له‌هه‌ر جۆر‌و به‌دیهێنراوو مه‌خلوقێ بێ ، هه‌موو خانه‌یه‌کی زیندوو له‌هه‌ر جۆر‌و زینده‌بویێبێ ، هه‌ر گشتیان دیارده‌ی چاودێری و پاراستن و پارێزگارێتی خودای تاک و بێهاوتایان پێوه‌دیاره، هه‌ر گشتیان له‌شوێن خۆیان ئاڵای خواناسینیان هه‌ڵگرتووه له‌باسانی ناوه جوانانی خودا ده‌دوێن ، ده‌ستی ئاده‌میزاد ده‌گرن رووه‌و ناسینی زاتی پاک و بێوێنه ده‌یبه‌ن.. یا لایه‌نه مه‌عنه‌ویه‌کانیش فه‌رامۆش نه‌که‌ین که‌خوای گه‌وره پارێزگاریانه و چاودێریانه وه‌کو عه‌قڵ و شعورو هه‌ست و نست و ئه‌ندێشه‌و بیروهۆش و زاکیره‌و زه‌ین و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه روح و گیان و نه‌فس و عیلم و ئیمان و یاسا‌و نیزام .. هتد ئه‌وانه‌ش هه‌ریه‌که‌یان له‌شوێن خۆیانا زاتی پاک ده‌یان پارێزێ و چاودێریان ده‌کات و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات ، هیچیان ناتوانن بۆ ماوه‌ی چرکه‌یێ بێی ده‌ستی خودا له‌بوون دابن ، بێکۆمه‌ک و یارمه‌تی خودا ته‌واو نابن، ئه‌مانه‌ش خۆیان هه‌ر گشتیان له‌باسی گه‌وره‌یی زاتی پاکن، دیارده‌و روانگه‌و مانای ته‌واوێتی به‌هره‌و نیعمه‌تانی زاتی ره‌حمان و ره‌حیممان پێده‌گه‌یه‌نن .. جار وایه زاتی خودای به‌زه‌یی و پاک وه‌کو وانه‌و ده‌رس به‌به‌نده‌ی سه‌ر لێشێواو داماوی بدات ئاوا بۆ چه‌ند چرکه‌یێ هۆشی لێ ده‌سێنێته‌وه جا ئه‌و کاته ئه‌و ئاده‌میزاده خۆشی لێ بزر وون ده‌بێ و به‌جێ و رێگه‌ی خۆی ناکه‌وێته‌وه‌و ده‌وه‌ستێ ، جا پاشان هۆشه‌که‌ی پێده‌به‌خشێته‌وه عه‌قڵ و ژیان و روحی بۆ میزان ده‌کاته‌وه، ئاوا زاتی په‌روه‌ردگار تێی ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌ی ئاده‌میزاد ئه‌ی به‌نده‌ی هه‌ژار تۆی روو له‌مردن زاڵمی بێ عار پێداویستیانت زۆرن به‌هه‌زار، رووکه ده‌روازه‌ی زاتی کردگار، بیروهۆشه‌که‌ت ته‌واو بخه‌کار هه‌نده گوێ مه‌ده به‌نه‌فسی به‌دکار، دڵ و ده‌روونت بڕازێنه‌وه به‌نوری ئیمان پاکی که‌ره‌وه ، ئه‌وسا تێده‌گه‌ی تۆ له‌کوێ نوستوی به‌داو ته‌ڵه‌ی شه‌یتان داکه‌وتوی، حافیزێتی خوا بۆت ره‌وشه‌ن ده‌بێ نیعمه‌ت و به‌هره‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێ ..
ئه‌ی زاتی پاک شکۆمه‌ندی ئازیز جوانی بێ وێنه نیعمه‌تده‌ری بێ شومار نوربه‌خشی بێمه‌کان ، پارێزه‌رو چاودێری گشت جیهان ئه‌ی خاوه‌ن ناوه جوانه‌کان، ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌ی کردگار، ئه‌ی زانای دانا ئه‌ی شافی ناصر ئه‌ی ریسواکه‌ری زاڵمان، پشت و په‌نای پاک روان، کێ هه‌یه بتوانێ ببێ، مه‌گه‌ر تۆ خه‌لقی بکه‌ی، کێ هه‌یه بتوانێ بمێنێ مه‌گه‌ر تۆ حیفزی بکه‌ی، کێبێ پاراستنی تۆ ده‌مێنێ کێ بێ چاودێری تۆ ده‌خوێنێ ، ئه‌ی خۆشه‌ویستی بێ وێنه هه‌ژاری به‌رده‌رگای تۆینه چاومان له‌ره‌حمی تۆیه بمانپارێزه چاودێریمان که به‌ره‌حمه‌ت، تۆ باشترین چاودێری و پارێزه‌ری
[ ..فَاللَّهُ خَیْرٌ حَافِڤًا ۆهُۆ أَرْحَمُ الرَّاحِمِینَ ] یوسف :٦٤ .

