سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
39- المقیت..ناوه‌جوانه‌كانی خوا
ناوێکه له‌ناوه دادپه‌روه‌ره‌کانى خواى چاو‌دێر ، بنچینه‌ى ئه‌م ناوه - مقت - ه واته ناڕه‌زایی و رق و قین المقیت : واته په‌روه‌ردگارێکه زۆر رق و قینى ده‌بێته‌وه
له‌نادروستى و نابه‌جێیى و ناشیرینى و تاوانبارى ، وه‌له‌ئه‌نجامدانى گوناهى ئاده‌مىیه‌کان به‌تایبه‌تى گوناهه گه‌وره‌کان ، وه‌کو هاوبه‌ش دانان و بێباوه‌ڕى ده‌ربڕین وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ .. وَلاَ يَزِيدُ الْكَافِڕينَ كُفْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ إِلاَّ مَقْتًا .. ] ٣٩: فاگر .
واته بێباوه‌ڕان چىیان بۆ زیاد ناکات کوفر‌و بێباوه‌ڕیه‌که‌یان له‌لای په‌روه‌ردگاریانا ته‌نها ناڕه‌زایى و رق و قین نه‌بێ ، هه‌روه‌ها خواى گه‌وره هه‌ڕه‌شه له‌و موسڵمانانه ده‌کا قسه‌و ووتار گه‌وره‌ى بێکرده‌وه‌ن وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لاَ تَفْعَلُونَ كَبُرَ مَقْتَاً عِنْدَ اللهِ أنْ تَقُولُوا مَالا تَفْعَلُون ] الصف :٣ .
ئه‌گێڕنه‌وه که‌کۆمه‌ڵێک له‌موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگ پێویست بکرێ له‌رێی خوادا ، ده‌ڵێن گه‌ر بمانزانیایه چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک لاى خوا خۆشه‌ویست و په‌سه‌نده ، ئه‌مان کرد تا ئه‌مردین ، خوا به‌پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ خۆشه‌ویسترین کرده‌وه دواى بڕوا به‌خوا ، جه‌نگ کردنه له‌رێی خوادا، جاکاتێ جه‌نگ پێویست کرا ، ئه‌و موسڵمانانه‌ى که‌ئه‌و قسه‌یان کردبوو ، زۆریان پێگران بوو ، وه ده‌یان ووت - وه‌ک قورئان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه .. [وَقَالُوا رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ لَوْلاَ أَخَّرْتَنَا إِلَى أَجَلٍ قَڕيبٍ ] النسا‌و: ٧٧
واته ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان بۆچى جه‌نگت له‌سه‌ر پێویست کردین؟ بۆ دوات نه‌خستین تاماوه‌یه‌کى نزیک ، که‌کاتی مردنی خۆمانه .. ئه‌نجا خواى گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کاو ده‌فه‌رموێ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ى که‌بڕواتان هێناوه بۆچى ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن به‌کرده‌وه نایکه‌ن زۆرمایه‌ى خه‌شمى خوایه ـ ناڕه‌زایى خوایه ـ که‌قسه‌یه‌ک بڵێین و به‌کرده‌وه نایکه‌ن .. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى کێشه‌و جیدال ده‌که‌ن له‌باره‌ى ئایه‌تى خوا به‌بێ هیچ جۆره زانیارىیه‌ک و ده‌لیلێ ئه‌مانه جێگه‌ى رق و قین و ناڕه‌زایى خواى گه‌وره‌و ئیماندارانن ، وه‌خواى گه‌وره به‌توندى هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کاو ده‌فه‌رموێ : [الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْڕ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ الَّذِينَ آمَنُوا ] غافر : ٣٥ .
موسڵمان ده‌بێ رق و قینى له‌دوژمنانی خوا بێت له‌به‌ر خودا بۆ حه‌ق و دادپه‌روه‌رى ، نه‌ک بۆ نه‌فسى خۆى یا بۆ نه‌فسى که‌سێتر، وه‌موسڵمان نابێ کارێ ئه‌نجام دا که‌بکه‌وێته به‌ر خه‌شم و قینى خوا ، وه‌ئه‌گه‌ر کارێکى واى لێڕوودا ـ نه‌خوازه‌لآ ـ به‌زووترین کات و سات خێرێکى پاکى چاکى به‌دوا ڕه‌وان بکات ، چونکه خێر‌و چاکه توڕه‌یىو قینى خواى گه‌وره ده‌کوژێنێته‌وه‌و ئاده‌میزاد له‌مردنی به‌ڕه‌زاله‌ت ده‌پارێزێ وه‌ک له‌ئه‌نه‌سه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که‌پێغه‌مبه‌رى مه‌زن - - فه‌رمویه‌تی : ( الصدقة تُطفئ غضَبُ رَبِّ وتدفِعُ مَيتةَ السوءِ) . تاج - ج٢ - ص٤٢ .
خوداى بالآده‌ست و شکۆمه‌ندو ئازیز له‌کیتابه ئازیزه‌که‌ى خۆیدا له‌سه‌ر گوزشته‌ى پێغه‌مبه‌رانا به‌شێ له‌قارو غه‌زه‌به‌که‌ى خستۆته‌کار به‌سه‌ر چه‌ندین گه‌لانێ که‌شایه‌سته‌بووینه وه‌کو گه‌ل و قه‌ومی حه‌زره‌تی نووح که‌چۆن بێباوه‌ڕان قڕانیان هاتو گشتیان به‌ر عه‌زاب و قارى خوا که‌وتن له‌توفانا خنکان و تاکیان لێبڕا وه‌ک ده‌فه‌رموێ : [وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلاَّ خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمْ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ ] .
هه‌روه‌ها گه‌ل و قه‌ومی عاد که‌خواى گه‌وره حه‌زره‌تى (هود)ى بۆیان ره‌وانه کردبوو له‌ئه‌نجامی زوڵم و کوفر‌و بێباوه‌ڕیان به‌ر خه‌شم و قینى خوا که‌وتن، به‌ڕه‌شه‌بای صه‌ر صه‌ر گشتیانی به‌رباد کرد که‌حه‌وت شه‌وو هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام به‌سه‌ریانه‌وه داهات و به‌شێوه‌یه‌کى زۆر توند‌و به‌هێز تا سه‌ره‌نجام له‌ریشه‌ى ده‌رهێنان و وه‌کو دارخورماى له‌ریشه هه‌ڵکه‌ندراویان لێهات ، وه‌کو زاتى شکۆمه‌ند ده‌فه‌رموێ : [وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِڕيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ(6)سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ] الحاقه : ٦ـ٧ .
هه‌روه‌ها گه‌ل و قه‌ومی پمود که‌خوداى ئازیز‌و شکۆمه‌ند حه‌زره‌تى (صالح)ى بۆ ره‌وانه کردن که‌په‌یامى خودایان پێراگه‌یه‌نێ جا له‌ئه‌نجامی بێباوه‌ڕى و زوڵم و توغیانیان به‌ر خه‌شم و قارى خوا که‌وتن ، ته‌نها به‌ده‌نگێکى به‌رزو گه‌وره گشتیان تۆقیان دا‌و له‌ترسانا به‌چۆکا داکه‌وتن و مردن ، به‌ڵێ بێباوه‌ڕی و زوڵم و سته‌م ئاده‌میزاد ترسنۆک و بێوره‌و بێ غیره‌ت ده‌کات .. وه‌ک زاتى ئازیز‌و په‌روه‌ردگار له‌باره‌ى قه‌ومى پهموده‌وه ده‌فه‌رموێ : [فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَمِنْ خِزْيِ يَوْمِئِذٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ(66)وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَاڕهِمْ جَاثِمِينَ ] هود : ٦٦ ـ ٦٧ .
هه‌روه‌ها خوداى بالآده‌ست فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌کانیانى له‌ئاوا نوغرۆ کردووه، هه‌روه‌ها نه‌مردو خه‌ڵکانى مه‌دیه‌ن که‌حه‌زره‌تی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ریان بوو، زۆرێک له‌گه‌لان و قه‌ومانى دێرین قارو غه‌زه‌بى خوایان چه‌شتووه، له‌ئه‌نجامى زوڵم و بێباوه‌ڕى و توغیانیان، وه‌کو زاتى بالآده‌ست ده‌فه‌رموێ له‌سوره‌تى عنکبوت ئایه‌تی ٤٠ : [فَكُلاً أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ] .
واته گشتیان به‌ر قارو غه‌زه‌بی ئێمه‌وه که‌وتن له‌به‌ر گوناه و زوڵم و تاوانیان جا له‌وانه‌ى به‌رده‌بارانمان کردن به‌هۆی باى به‌هێزه‌وه وه‌له‌وانه‌ى ده‌نگێکى گه‌وره قۆزتنیه‌وه‌و تۆقاندیان و به‌چۆکا دایخستن و ، له‌وانه‌ى له‌زه‌ویمان بردنه خواره‌وه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌و بورکانه‌وه وه‌له‌وانه‌ى نوغرۆمان کردن به‌هۆی تۆفان و ئاوه‌وه ، جا زاتى (الله) خوداى بالآده‌ست سته‌مێ لێ نه‌کردوون به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان سته‌م و زوڵمیان له‌خۆیان کرد به‌وه‌ی پشتیان کرده حه‌ق و راستى رویان کرده زوڵم و بێباوه‌ڕی .
ئه‌مڕۆکه‌ى دونیا وه‌کو رابردووی خۆی واتا‌و ماناى قاروقینى خودا له‌ئاسۆو مه‌یدانى واقیع دان بۆ که‌سانێ چاوى بینینیان هه‌بێ، بۆ که‌سانێ ماناى قاروقینى خودا بزانن، جا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئاسمانا ناکه‌ن و یاساى خودا پشت گوێ ده‌خه‌ن ده‌بێ خۆیان بگرن له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕو دژایه‌تى ئه‌م که‌ون و بونه‌وه‌ره‌دا ، بۆ بومه‌له‌رزه‌و تۆفان و گه‌رماو سه‌رما، بۆ له‌شکرانی کولله‌و میکرۆب و بۆ نه‌خۆشیانى ده‌روونى و کۆمه‌لآیه‌تی بۆ هه‌زاره‌ها ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و گیروگرفت ـ زاتى (مقيت) ده‌فه‌رموێ : [ قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ ] الا‌نعام : ٦٧ .
واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى سالار‌و سه‌ردار () پێیان بفه‌رموو زاتى شکۆمه‌ندى بالآده‌ست تواناداره‌و قادیره ئه‌شکه‌نجه‌و عه‌زابتان بدات له‌سه‌روتانه‌وه جا به‌هه‌رهۆیێ بێ یا له‌ژێر پێیه‌کانتانه‌وه، وه‌یانیش بتانکات به‌چین چین و تاقم تاقم، عه‌زاب و ئه‌شکه‌نجه‌ى ده‌ستى یه‌کترتان پێ بچێژێ ، جابڕوانن چۆن ئایات و نیشانه‌کانى خۆمانتان بۆ روون ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵکو ره‌جاو تکاتان وابێ بۆ خۆتان تێبگه‌ن و بزانن ..
ئه‌ى توانادارى بێ وینه ئه‌ی خاوه‌ن ره‌حمه‌ت و نیعمه‌ت، توانا‌مان ده که‌رێبازی شیرینی تۆ بگرینه‌به‌ر بمان پارێزه له‌قاروقین و غه‌زه‌بت تۆ جێگه‌ى ئاوات و ئومێدی ئێمه‌ی، ئێمه به‌رین له‌که‌سانێ زوڵم ده‌که‌ن و تۆیان ناوێ .

